حوكمی توێكردنی لاشه‌ی مردوو بۆ فێربوون وفێكردن
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: تێبینم كردووه كه له كوڵێژی پزیشكی زانكۆی قاهره جێگایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه لاشه‌ی كۆمه‌ڵێك له مردووی پیاوان و ئافره‌تان و مناڵانی تێدا توێ ( تشریح ) ده‌كرێت، ولاشهكانیان تێدا پارچه پارچه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی وانه خوێندن له‌سری و فێركردنی خوێندكاران، ئایا له لایه‌نی شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه ئه‌م كاره له‌به‌ر پێویستی كارێكی دروسته، به‌تایبه‌تی توێكردنی لاشه‌ی پیاوان له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، یان توێكردنی لاشه‌ی ئافره‌تان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، وه ئایا پارچه پارچه‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مردوو دروسته ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .؟
- 1
حوكمی توێكردنی لاشه‌ی مردوو بۆ فێربوون وفێكردن
PDF 454.9 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی توێكردنی لاشه‌ی مردوو بۆ فێربوون وفێكردن
DOC 4.1 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی توێكردنی لاشه‌ی مردوو بۆ فێربوون وفێكردن
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم تشريح جثة الميت للتعلم
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی توێكردنی لاشه‌ی مردوو بۆ فێربوون وفێكردن
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێـــخ عبـــد العزـــیز بــن بــاز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
پرسیار : تێبینم كردووه كه له كوڵێژی پزیشكی زانكۆی قاهره جێگایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه لاشه‌ی كۆمه‌ڵێك له مردووی پیاوان و ئافره‌تان و مناڵانی تێدا توێ ( تشریح ) ده‌كرێت، ولاشهكانیان تێدا پارچه پارچه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی وانه خوێندن له‌سری و فێركردنی خوێندكاران، ئایا له لایه‌نی شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه ئه‌م كاره له‌به‌ر پێویستی كارێكی دروسته، به‌تایبه‌تی توێكردنی لاشه‌ی پیاوان له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، یان توێكردنی لاشه‌ی ئافره‌تان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، وه ئایا پارچه پارچه‌كردنی ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مردوو دروسته ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه..
ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه كاتێك له ژیاندا بووه، كه‌سێك بووبێت خوێنی حه‌ڵاڵ نه‌بوو بێت، و دروست نه‌بووبێت خوێنی بڕێژرێت، جا ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی موسڵمان بێت، یان كه‌سێكی بێباوه‌ڕیش بێت، جا چی ئه‌و مردووه پیاو بێت یان ئافره‌ت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه لاشه‌كه‌ی توێ ( تشریح ) بكرێت، چونكه ئه‌و كاره سوكایه‌تی پێ كردنیه‌تی، وپێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « كسر عظم الميت ككسره حياً » واتا : شكاندنی ئێسكی مردوویه‌ك، وه‌ك شكاندنیهتی به زیندوویی .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مردووه له ژیانیدا خوێنی پارێزراو نه‌بوو، وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام، یان بێباوهڕێكی جه‌نگاو له به‌رامبه‌ر ئیسلامدا، نابینم كه هیچ شتێكی تێدا بێت له كاتێكدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گشتی پزیشكی هه‌بێت بۆ هه‌مووان، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : سایتی شێخ عبد العزیز بن باز، مجموع فتاوى ومقالات متنوعة المجلد الثالث عشر .
پۆڵینه زانستیه‌كان: