حوكمی دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات

وه‌سف كردن

زانایانی ئیسلام دوو بۆچونیان هه‌یه‌له‌سه‌ر دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات پاش ئه‌وه‌ی كه‌واجب ده‌بێت .
لێره‌دا هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌‌كانیان ده‌خه‌مه‌ڕوو ، پاشان بۆ چونی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ڕاستر  ڕون ده‌كه‌مه‌وه‌‌.

Download

وه‌صفی فراوان

 

حوكمی دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات

   ( به‌شی یه‌كه‌م )    

                           

                                                         

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين، نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ، ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين . أما بعد :

زانایانی ئیسلام دوو بۆچونیان هه‌یه‌له‌سه‌ر دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات پاش ئه‌وه‌ی كه‌واجب ده‌بێت .

لێره‌دا هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌‌كانیان ده‌خه‌مه‌ڕوو ، پاشان بۆ چونی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ڕاستر  ڕون ده‌كه‌مه‌وه‌‌:

بۆچونی یه‌كه‌م ده‌ڵێت : زه‌كات واجب بوو ده‌بێت یه‌كسه‌ر و به‌خێرایی زه‌كاته‌كه‌ده‌ربكات ، وه‌دروست نیه‌ده‌ر كردنه‌كه‌ی دره‌نگ بخرێت .

ئه‌م بۆچونه‌فه‌توا پێدراوه‌له‌لای مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه‌( خوای لێ ڕازی بێت ) و بۆچونی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی (1)(٢) و هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بی مالیكی (٣) و شافیعی (٤) و حه‌نبه‌لی (٥) له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه‌ن .

حه‌سكه‌فی (6) له‌ كتێبی ( الدر المحتار ) دا ده‌ڵێت : " له‌مه‌زهه‌بماندا فه‌توا دراوه‌كه‌ده‌بێت یه‌كسه‌ر ( فوری ) زه‌كات ده‌ر بكرێت ، واته‌واجبه‌یه‌كسه‌ر ده‌ر بكرێت " (7).

هه‌روه‌ها كه‌مالی كوڕی هه‌مام (٨) ده‌ڵێت : " سابت ( ثابت ) بوه‌له‌ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌كه‌ده‌بێت یه‌كسه‌ر زه‌كات ده‌ر بكرێت و هیچ دوا نه‌خرێت" (٩) .

هه‌روه‌ها له‌كتێبی (قوانین الاحكام الشرعیة ) دا هاتوه‌: " هه‌ركه‌سێك ده‌ركردنی زه‌كات دوا بخات له‌دوای كاتی واجب بونی ، ئه‌وه‌ئه‌و دوا خستنه‌ده‌بێته‌هۆی قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌و تاوانیش ، به‌مه‌رجێك توانای ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه‌‌ی هه‌بوبێت و یان بۆی ڕه‌خسا بێت و ده‌ری نه‌كردبێت  " (١٠) واته‌ : ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌كات له‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی واجب بوو به‌ڵام ئه‌و كه‌مته‌رخه‌می تیادا كرد و ده‌ری نه‌كرد ، ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌یشی تیا چو ده‌بێت زه‌كاته‌كه‌ببژێرێت و قه‌ره‌بوی ئه‌و كه‌سانه‌بكاته‌وه‌كه‌زه‌كاته‌كه‌یان پێ ده‌شا(موسته‌حه‌قی بون)، وه‌هه‌روه‌ها تاوانی دواخستنه‌كه‌یشی بۆ ده‌نوسرێت.

هه‌روه‌ها ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر زه‌كات له‌سه‌ر كه‌سێك واجب بوو توانای ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه‌ی هه‌بوو دروست نیه‌به‌هیچ جۆرێك دوای بخات " (١١).

ئیبن قودامه‌ی مه‌قدیسیش ده‌فه‌رموێت : " واجبه‌له‌گه‌ڵ واجب بونی زه‌كات  زه‌كاته‌كه‌ده‌ر بكرێت و دوانه‌خرێت ، به‌مه‌رجێك توانای ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه‌ی هه‌بێت و بۆی بڕه‌خسێت " (١٢) .

 

بۆچونی دووه‌م : دروسته‌ده‌ركردنی زه‌كات یه‌كسه‌ر نه‌كرێت و دوا بخرێت له‌دوای واجب بونه‌كه‌یه‌وه‌ .

ئه‌م بۆچونه‌بۆچونی زۆربه‌ی حه‌نه‌فی مه‌زهه‌به‌كانه (١٣) و یه‌كێكه‌له‌بۆچونه‌كانی ناو مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی (14) .

كاسانی ده‌ڵێت : " زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری زانایانی مه‌زهه‌بمان (حنفی ) ده‌ڵێن دروسته‌زه‌كات یه‌كسه‌ر ( فوری ) ده‌رنه‌كرێت و هه‌ركاتێك خاوه‌نی سه‌روه‌ت و ماڵه‌كه‌زه‌كاته‌كه‌ده‌ربكات له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت " (١٥) .

هه‌روه‌ها له‌كتێبی (الانصاف ) ی حه‌نبه‌لی مه‌زهه‌به‌كاندا هاتووه‌كه‌قیاسی كاتی زه‌كات ده‌ركردن ده‌كه‌نه‌سه‌ر شوێنی زه‌كات ده‌ركردن و ده‌ڵێن : چۆن ده‌توانێت له‌هه‌ركوێ زه‌كاته‌كه‌ده‌ربكات ئاوایش ده‌توانێت له‌هه‌ر كاتێك كه‌خۆی بیه‌وێت ده‌ریبكات (١٦) .

به‌ڵگه‌كان :

هه‌ریه‌كێك له‌خاوه‌نی ئه‌و بۆچونانه‌به‌ڵگه‌و پاساوی بۆ بۆچونه‌كه‌ی خۆی هێناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌كانیشیان به‌م شێوه‌یه‌ن :

به‌ڵگه‌ی بۆچونی یه‌كه‌م :

یه‌كه‌م : به‌ڵگه‌له‌قورئانی پیرۆز :

1) خودای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : " وأقيموا الصلاة وآتوا الزكاة " (17) , ده‌ڵێن : ئه‌م ئایه‌ته‌فرمانه‌و فرمانی ڕه‌هایش له‌شه‌رع دا بۆ ده‌ستبه‌جێ كارپێ كردنه‌، وه‌به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته‌پیرۆزه‌هه‌ركه‌سێك زه‌كات دوا بخات لای خودا تۆڵه‌ی ئه‌و دوا خستنه‌ی لێ ده‌سێنرێته‌وه‌،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو كه‌خودا ئیبلیسی له‌به‌هه‌شت كرده‌ده‌ر و له‌ڕه‌حمه‌تی خۆی دوری خسته‌وه‌.

هه‌روه‌ها واجب له‌شه‌رع دا بریتی یه‌له‌‌: (.. ئه‌و شته‌ی ئه‌گه‌ر ته‌رك بكرێت سزای به‌دواوه‌یه‌) ، جا ئه‌گه‌ر ده‌ركردنی زه‌كات كاتێكی دیاری كراوی نه‌بێت ئه‌وه‌هه‌موو كه‌س دوای ده‌خات تا مردن و به‌مه‌یش سزای دواخستنی زه‌كات نایه‌ته‌دی (١٨) .

2) خودای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : " و ءاتوا حقه يوم حصاده " (19), ده‌ڵێن : وشه‌ی ( حق ) له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست پێی زه‌كاته‌و فرمانه‌كه‌یش ڕه‌هایه‌و فه‌رمانی ڕه‌هایش ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ جێ به‌جێ بكرێت (٢٠).

شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌:

خاوه‌نی ڕای دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌ئه‌م به‌ڵگانه‌یان شی كردوه‌ته‌وه‌:

أ‌) وشه‌ی ( حق ) وه‌ك هه‌ندێك له‌زانایانی تابیعین باسیان كردوه‌مه‌به‌ست پێی حه‌قی تری واجبه‌له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌بێجگه‌له‌زه‌كات .

ب‌) ئه‌م ئایه‌ته‌مه‌نسوخه‌، چونكه‌له‌مه‌ككه‌دابه‌زیوه‌پێش هیجره‌ت ، وه‌زه‌كات له‌ساڵی دووه‌می كۆچی دا واجب كرا له‌سه‌ر موسوڵمانان (٢١).

وه‌ڵامی شیكردنه‌وه‌كه‌:

ئه‌وانه‌ی بۆچونی یه‌كه‌من به‌م جۆره‌وه‌ڵامی شیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌:

أ ) هه‌ندێك له‌زانایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رمون ئه‌م ئایه‌ته‌له‌مه‌دینه‌دابه‌زیوه‌و مه‌نسوخ نیه‌و ئیشی پێ ده‌كرێت (٢٢) .

ب) ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئایه‌ته‌له‌مه‌ككه‌یش دابه‌زیبێت ئه‌وه‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك و ئیبنو عه‌باس خوایان لێ ڕازی بێت ده‌ڵێن مه‌به‌ست له‌( حق ) له‌م ئایه‌ته‌دا زه‌كاتی فه‌رزی دیاری كراوه‌به‌( ده‌یه‌ك و نیوه‌ی ده‌یه‌ك ) ‌ (٢٣) .

ج) واجب بونی ( ده‌یه‌ك و نیوه‌ی ده‌یه‌ك ) له‌مه‌دینه‌نابێته‌هۆی سڕینه‌وه‌(نسخ )ی ئه‌م ئایه‌ته‌، به‌ڵكو ڕونكردنه‌وه‌ی (مقدار ) بڕه‌كه‌یه‌تی مه‌به‌ست پێی سڕینه‌وه‌نیه‌ (٢٤).

دووه‌م : به‌ڵگه‌له‌سوننه‌ت :

عوقبه‌ی كوڕی حارث خودای لێ ڕازی بێت فه‌رموی : پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای لێ بێت ) جارێكیان به‌په‌له‌نوێژی عه‌سری بۆ ‌كردین و ڕاسته‌وخۆ پاش لێ بونه‌وه‌له‌نوێژه‌كه‌هه‌ستاو چویه‌ماڵی خۆیان ، وام زانی یه‌كێك به‌په‌له‌بانگی كردووه‌، لێم پرسی بۆچی وا به‌په‌له‌چویته‌وه‌بۆ ماڵ؟ ئه‌ویش ( دروودی خودای لێ بێت ) فه‌رمووی: ئه‌وه‌هه‌ندێك زه‌كاتم له‌ ماڵ به‌جێ هێشتبوو(زه‌كاته‌كه‌بریتی بوو له‌ئاڵتون و زیو ) پێم باش نه‌بوو شه‌وی به‌سه‌ردا بێت و دابه‌شی نه‌كه‌م (25) .

ئیبن حه‌جه‌ر له‌كتێبی ( فتح الباری ) دا قسه‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌زانایانی مه‌زهه‌بی مالیكی نه‌قڵ كردووه‌كه‌ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ده‌فه‌رموێت : مانای ئه‌وه‌یه‌كرداری خێرو چاكه‌پێویسته‌په‌له‌ی لێ بكرێت و ده‌ستی پێ بكرێت ، چونكه‌بۆی هه‌یه‌ئافاتێك بێت یان ڕێگرێك بێت نه‌هێڵێت ئه‌و كاره‌ئه‌نجام بدرێت ، هه‌روه‌ها كه‌س دڵنیا نیه‌له‌كاتی مردنی ، وه‌دواخستن و كه‌مته‌رخه‌می هه‌رگیز باش نیه‌؛ هه‌روه‌ها زوو ئه‌و حه‌قه و واجبه‌له‌گه‌ردنی ئینسان بچێته‌ده‌ره‌وه‌و گوناهی خۆی پێ بسڕێته‌وه‌باشتره‌و خودایش به‌وه‌زۆرتر له‌به‌نده‌كانی ڕازی ده‌بێت (26) .

ئیبن حه‌جه‌ر له‌هه‌ندێك زانای ئیسلامه‌وه‌ده‌گێڕێته‌وه كه‌ده‌فه‌رمون : دره‌نگ خستنی زه‌كات خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌پس ده‌كات ڕۆژی دوایی‌ .

سێهه‌م : به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی :

٭ زه‌كات واجب بووه‌له‌به‌ر خاتری پێویستیه‌كانی هه‌ژاران ، پێویستیش ده‌بێت به‌خێرایی دابین بكرێت ، هه‌ربۆیه‌زه‌كات ده‌بێت به‌خێرایی بدرێت (27).

٭ زه‌كات عیباده‌تێكه‌دووباره‌ده‌بێته‌وه‌، نابێت دوابخرێت بۆ كاتێكی تر كه‌عیباده‌تێكی وه‌ك خۆی تیایدا دووباره‌ببێته‌وه‌وه‌ك نوێژو ڕۆژوو (28) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

( 1 ) واته‌: محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی و ئه‌بو یوسف .

(2) بدائع الصنائع 2/3 ، وفتح القدير لابن الهمام 2/114 ، والدرالمختار للحصكفي مع حاشيته لابن عابدين 2/13

(3) التفريع لابن الجلاب 1/275 , والكافي لابن عبدالبر 1/303 ، والذخيرة 3/139 ، وحاشية الدسوقي 1/408 .

(4 ) الحاوي الكبير للماوردي 3/91 ، والمجموع شرح المهذب للنووي 5/333 ، وروضة الطالبين 2م2 04 .

(5 ) المستوعب للسامري 3/327 ، والمغني لابن قدامة 4/146 ، والفروع لابن مفلح 2/ 542 .

(6) موحه‌مه‌دی كورِی عه‌ل كورِی موحه‌مه‌دی حه‌نه‌فی , ناسراو به‌ عه‌لاديني حه‌سكه‌فی ، خه‌ڵكی دياربه‌كره‌ ، زانايةكی گه‌وره‌و پایه‌به‌رزی ئیسلامه‌و ساڵی ١٠٨٨ی كۆچی وه‌فاتی كردوه‌.

(7) الدر المختار مع حاشية ابن عابدين 2/13 .

(8) كه‌ماله‌دين كورِی محه‌مه‌د كورِی  عه‌بدولواحيد ، خه‌ڵكی ميسره‌ و يه‌كێكه‌له‌زانا هه‌ره‌به‌ناوبانگه‌كانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و ساڵی ٨٦١ی كۆچی وه‌فاتی كردوه‌.

(9 ) فتح القدير 2/114

(10 ) قوانين الأحكام الشرعية لابن جزي ص68 .

(11) المجموع شرح المهذب 5/333 .

(12) المغني 4/146 .

(١٣) بدائع الصنائع ٢/٣ .

(14) الفروع لابن مفلح المقدسی ٢/٥٤٢ ، والمبدع لابن مفلح ٢/١١٤ .

(15) بدائع الصنائع ٢/٣ .

(16) الانصاف ، للمرداوي 7/139 .

(17) سورة البقرة , جزء من الآية 43 .

(18) المغنی ٤/١٤٦ .

(19) سورة الأنعام , جزء من الآية 141 .

(20) المبدع 2/ 399 ، وكشاف القناع 2/255 .  

(21) تفسير الطبري ٨/٥٥-٥٨ ، تفسير القرطبي ٧/ ٩٩ .

(22)   تفسير القرطبي 7/99 .

(23) تفسير الطبري  ٨/٥٣ ، تفسير القرطبي ٧/ ٩٩ .

(24)  تفسير ابن كثير 2/ 182 .

(٢٥) رواه البخاري في صحيحه ، كتاب الزكاة ، رقم الحديث 1363 .

(26) فتح الباري 3/299 .

(27) المغني لابن قدامة 4/147 ، مغني المحتاج للشربيني 1/413 .

(28) كشاف القناع 2/255 .

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان