حوكمى حه‌جى منداڵ

وه‌سف كردن

خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌پێی ده‌قه‌ سه‌حیحه‌كانی فه‌رمووده‌ حوكمی حه‌جكردنی منداڵ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، به‌و ئومێده‌ی ‌ له‌م وه‌رزی حه‌جه‌دا چاو ڕوونیه‌ك بخه‌ینه‌ به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز ...

Download

وه‌صفی فراوان

 

حوكمى حه‌جى منداڵ

 

 

سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ حه‌جی ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ته‌مه‌ندا یه‌كجار له‌سه‌ر موسڵمانانی به‌ده‌سه‌ڵات و به‌توانا فه‌رز كردووه‌، درود و ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه‌ له‌حه‌جی ماڵ ئاوایی دا به‌ته‌واوی ئیسلامی بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی روونكرده‌وه‌ و پێی ڕاگه‌یاندن وپه‌روه‌ردگاریشی كرد به‌ شاهید به‌سه‌ریانه‌وه‌، وه‌ درود وره‌حمه‌تیش  بۆ سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوان و یار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌پێی ده‌قه‌ سه‌حیحه‌كانی فه‌رمووده‌ حوكمی حه‌جكردنی منداڵ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، به‌و ئومێده‌ی ‌ له‌م وه‌رزی حه‌جه‌دا چاو ڕوونیه‌ك بخه‌ینه‌ به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز :

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما أنَّ امْرَأَةٌ رَُفَعََتْ إِلَي النبي (صلی الله علیه وسلم ) صَبِيًّا فَقَالَتْ: أَلِهَذَا حَجٌّ؟ قَالَ: " نَعَمْ وَلَكِ أَجْرٌ " { رواه مسلم 409/1336 وابو داود 1736} .

  واته‌ : عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس ره‌زاى خوایان لێ بێت ده‌ڵێت : ئافره‌تێك منداڵێكى به‌رز كرده‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) تا _ بیبینێت _ و ووتى: ئه‌مه‌ حه‌جى بۆ هه‌یه‌ و دروسته ‌؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ پاداشته‌كه‌ى بۆ تۆیه‌ .

 عَنِ السَّائِبِ بْنِ يَزِيدَ قَالَ : " حُجَّ بِي مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم ) وَ أَنَا ابْنُ سَبْعِ سِنِينَ " { رواه البخاري 1858 واحمد 3/449 } .

 واته‌ :  سائبى كورِى یه‌زید ره‌ازى خواى لێ بێت ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم ) حه‌جیان پێكردم له‌كاتێكدا كه‌ ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵ بوو .

 عن عائشة رضي الله عنها قالت: قالَ (صلی الله علیه وسلم ) : « رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلاَثَةٍ عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ وَعَنِ الصبي حَتَّى يَحْتَلِمَ وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَفيق .{ رواه احمد 6/100 وأبوداود 4398 والنسائي 6/156 صحيح } .

ئه‌م فه‌رموده‌ى عائیشه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌یگێرِێته‌وه‌ پاڵپشتى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌  منداڵ حه‌جى  له‌سه‌ر واجب نیه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: سێ كه‌س قه‌ڵه‌مى - تاوان نووسین- یان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌، له‌سه‌ر خه‌وتوو هه‌تا له‌و خه‌و هه‌ڵده‌سێت و له‌سه‌ر منداڵ هه‌تا باڵغ ده‌بێت و له‌سه‌ر شێت هه‌تا چاك ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ حه‌جی منداڵ دروست نه‌بێت، حه‌جه‌كه‌یان دروسته‌، به‌ڵام حه‌جكردنیان له‌كاتی منداڵیدا حه‌جی واجبیان له‌سه‌ر هه‌ڵناگرێت وده‌بێت كه‌ باڵغ بوون ئه‌گه‌ر توانا و ده‌سڵاتیان هه‌بوو حه‌جی فه‌رزی ئیسلام بكه‌نه‌وه‌.

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان