هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌ له‌ ژیانی موسڵمان

وه‌سف كردن

زۆربه‌ى بیدعه‌كان كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ زانست و عیباده‌ته‌كانه‌وه‌ له‌ كۆتایی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی راشیدین دا سه‌ریان هه‌ڵدا...
وه‌ یه‌كه‌مین بیدعه‌ش سه‌رى هه‌ڵدا بیدعه‌ى قه‌ده‌ر و ئیرجاء و به‌ شیعه‌ بوون و خوارێجه‌كان بوو...

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌ له‌ ژیانی موسڵمان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ ظهور البدع في حياة المسلمين ﴾

    والأسباب التي أدت إليها

    « باللغة الكردية »

    إحسان برهان الدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌ له‌ ژیانی موسڵمان

    1-كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌:

    (ابن تیمیه‌) رحمه‌تی خواى لێبێت له‌ (مجموع الفتاوى 10/354) ده‌فه‌رموێت:

    ئه‌وه‌ بزانه‌ زۆربه‌ى بیدعه‌كان كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ زانست و عیباده‌ته‌كانه‌وه‌ له‌ كۆتایی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی راشیدین دا سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من يعيش منكم بعدي فسيرى اختلافاً كثيراً، فعليكم بسنتي و سنة الخلفاء الراشدين من بعدي) واته‌: هه‌ركێ له‌ ئێوه‌ له‌ پاش من بژى، ناكۆكییه‌كی زۆر ده‌بێنی، بۆیه‌ له‌ سه‌رتانه‌ سوننه‌تی من و خلیفه‌ راشدینه‌ رێنماییكراوه‌كان په‌ێره‌وى بكه‌ن.

    یه‌كه‌مین بیدعه‌ش سه‌رى هه‌ڵدا بیدعه‌ى قه‌ده‌ر و ئیرجاء و به‌ شیعه‌ بوون و خوارێجه‌كان بوو، كاتێكیش له‌ پاش كوژرانی عوسمان به‌ش به‌شبوون دروست بوو، بیدعه‌ى (الحروریه‌) سه‌رى هه‌ڵدا ، ئینجا له‌ كۆتایی سه‌رده‌می هاوه‌ڵانیش، یان له‌ كۆتایی سه‌رده‌می (ابن عمر) و (ابن عباس) و (جابر) و ئه‌و هاوه‌لێنه‌ ره‌زاى خوایان لێ بێت، مورجیئه‌ كانیش هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌ریان هه‌ڵدا ، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی جه‌همیه‌كان له‌ كۆتایی سه‌رده‌می تابعییه‌كان بوو له‌ پاش مردنی عومه‌رى كوڕی عه‌بدولعه‌زیز رحمه‌تی خواى لێبێت كه‌ باسی ئه‌وانی كردبوو، ده‌ركه‌وتنی جه‌همیش له‌ خوراسان بوو له‌ سه‌رده‌می خیلافه‌تی هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك.

    ئه‌م بیدعه‌تانه‌ له‌ سه‌ده‌ى دوومداسه‌ریان هه‌ڵدا له‌ كاتێكدا هاوه‌لێن له‌ ژیان مابوون و نكۆڵیشیان له‌ سه‌ر كارى ئه‌و كه‌سانه‌ پیشاندا، دواتر بیدعه‌ى ئیعتزال سه‌ریهه‌ڵدا و ئاژاوه‌ى نێوان موسڵمانان ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها جیاوازى بیروڕا وحه‌ز له‌ بیدعه‌ و ئاره‌زوو په‌یدا بوو ، دواتر بیدعه‌ى ته‌ێووف و بونیات دروستكردن له‌ سه‌ر گۆره‌كان به‌ دیكرا، به‌م شێوه‌ش تاكو ده‌هات بیدعه‌ زیادى ده‌كرد و جۆره‌كانی پتر ده‌بوون.

    2-شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان:

    ناوچه‌كان جیاوازیان تێدا بوو له‌ ڕووى درووستبوونی بیدعه‌ تێیاندا ، شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیه‌) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌و ناوچه‌ گه‌ورانه‌ى كه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم تێیاندا نیشته‌جێ بوون بریتی بوون له‌ : مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ ، عێراق و هه‌ر له‌ وێیشه‌وه‌ قورئان و فه‌رمووده‌ و فیقهو عیباده‌ت و هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئیسلام ده‌رچوون، هه‌ر له‌ هه‌مان ئه‌م شوێنانه‌شه‌وه‌ – جگه‌ له‌ مه‌دینه‌-بیدعه‌ بنچینه‌ییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، شیعه‌ و مورجیئه‌ له‌ كووفه‌و دواتر له‌ شوێنه‌كانی تر بڵاوبوونه‌وه‌، له‌ به‌سره‌ش قه‌ده‌ر و ئیعتزال و عیباده‌تی بێ بنه‌ما په‌یدا بوو ،دواتر له‌ شوێنه‌كانی تر، شام یش (نواصب) و قه‌ده‌رییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام بیرۆكه‌ى (تجهم) له‌ ده‌ڤه‌رى خوراسان په‌یدا بوو.

    سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان به‌ پێی دووریان بوو له‌ ماڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، له‌ پاش كوژرانی عوسمان ره‌زاى خواى لێبێت بیدعه‌ى (الحروریه‌) سه‌ریهه‌ڵدا، به‌لێم مه‌دینه‌ى پیرۆز هه‌ر به‌ سه‌لامه‌تی مایه‌وه‌ له‌ دروستبوونی بیدعه‌ تێیدا ، ئه‌گه‌رچى كه‌سانێكی تێدا بوون بیدعه‌یان له‌ ناخی خۆیاندا ده‌شارده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ لاواز وسه‌ركز بوون وه‌كو هه‌ندێك له‌ قه‌دره‌ییه‌كان و كه‌سانی تر، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ى شیعه‌گه‌رى و بیرۆكه‌ى ئیرجاء بوو له‌ كوفه‌، یان ئیعتیزال و خواپه‌رسته‌ گۆشه‌گیره‌كان له‌ به‌سره‌، یان (نواصب)ه‌ كان له‌ شام چونكه‌ ئه‌وانه‌ دیار و ئاشكرا بوون، له‌ فه‌رمووده‌ى صه‌حیحیشدا هاتووه‌ كه‌ ده‌ججال ناتوانێت بچێته‌ مه‌دینه‌وه‌، عیلم و ئیمانیش هه‌ر دیار و ئاشكرا بوو له‌وه‌ێ تاكو سه‌رده‌می مالیك...

    سه‌باره‌ت به‌ سێ سه‌رده‌مه‌ چاكه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بیدعه‌ له‌ شارى مه‌دینه‌ ده‌رنه‌كه‌وت، له‌ هیچ بنچێنه‌یه‌كی ئاییندا شتی داهێنراو به‌دینه‌ كرا وه‌ كو ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌كانی تر روویاندا.

    3-هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌:

    بێگومان پابه‌ندبوون به‌ قورئان و سوننه‌ت مایه‌ى رزگار بوونه‌ له‌ كه‌وتنه‌ نێو داوى بیدعه‌ و گومڕایی، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} الأنعام 153، ئه‌م ئایه‌ته‌ش له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله علیه وسلم روونكراوه‌ته‌وه‌ ، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ى (ابن مسعود) دا هاتووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هێڵێكی بۆ كێشاین و فه‌رمووى : (هذا سبيل الله) واته‌: ئه‌مه‌ رێگای خوایه‌، ئینجا چه‌ند هێڵێكی تری به‌ راست و چه‌پى ئه‌و هێڵه‌ راكێشا و فه‌رمووی: (وهذه سبل، على كل سبيل شيطان يدعو إليه) واته‌ :ئه‌وانه‌ش رێچكه‌كانن له‌ سه‌ر هه‌موو رێچكه‌یه‌ك شه‌ێتانیك بانگه‌واز ده‌كات و خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كات ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} الأنعام 153، هه‌ركێ له‌ قورئان و سوننه‌ت روو وه‌رگێڕێت، دوو چارى گومڕاكه‌ره‌كان ده‌بێت.

    ئه‌مه‌ش پوخته‌یه‌كه‌ له‌ هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌كان:

    1-نه‌شاره‌زایی له‌ حوكمه‌كانی ئایین:

    له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى رۆژگار و دووركه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ په‌یامی ئیسلام، زانست كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و نه‌فامی بلێوده‌بێته‌وه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌ت ی(إن الله لا يفيض العلم انتزاعاً ينزعه من العباد و لكن يفيض العلم بقبض العلماء حتى إذا لم يبقى عالماً اتخذ الناس رؤساء جهالاً فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلوا و أضلوا) رواه‌ ابو داود .

    واته‌ : خواى گه‌وره‌ زانست به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ وه‌رناگرێته‌وه‌ له‌ به‌نده‌كان، به‌ڵكو به‌ مردنی زاناكان وه‌ریده‌گرێته‌وه‌، تاكو ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى یه‌ك زانا نامێتێته‌وه‌، خه‌ڵكی سه‌رانی نه‌فام بۆ خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، پرسیاریان لێ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌یش به‌ بێ زانست فه‌توا ده‌ده‌ن، خۆیان گومڕا ده‌بن و خه‌ڵكی گومرا ده‌كه‌ن .

    ته‌نها زانایان توانای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى بیدعه‌یان هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر زانست و زانایان له‌ ناوبچن ، هه‌ل بۆ بیدعه‌ ده‌ڕه‌خسێ كه‌ بڵاوبێته‌وه‌ و، و هه‌ڵگرانی چالاك ببنه‌وه‌.

    ب- شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو:

    ئه‌و كه‌سه‌ى پشت له‌ كیتاب و سوننه‌ت بكات شوێنی ئاره‌زووى خۆی ده‌كه‌وێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَإِنْ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنَ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} (القصص :٥٠) .

    هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ} (الجاثية :23) .

    بیدعه‌كانیش درووستكراوى ئاره‌زووى په‌یڕه‌ویكراون.

    ج- ده‌مارگیری بۆ بیروڕای كه‌سێتی:

    ده‌مارگیری بۆ بیروبۆچوونه‌كان، یان بۆ پیاوان رێگرن له‌ شوێنكه‌وتنی به‌ڵگه‌ى شه‌رعی و دوزێنه‌وه‌ى حه‌ق، خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:{ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ } البقرة‌ 170.

    حاڵی ده‌مارگیره‌كانیش له‌م رۆژگاره‌ به‌م شێوه‌یه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێنرى له‌ هه‌ندی سۆفی و ئه‌وانه‌ى به‌ ده‌ورى گۆڕه‌كاندا ده‌خولێنه‌وه‌، كاتێك بۆ كیتاب و سوننه‌ت بانگ بكرێن ئه‌وان به‌ڵگه‌ له‌ رێڕه‌وه‌كانی خۆیانه‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ و، مامۆستاكان و باو و باپیرانیان به‌ڵگه‌وه‌ هێننه‌وه‌.

    د- خۆچواندن به‌ بێباوه‌ڕان:

    ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ هێزترین هۆكاره‌كانی بیدعه‌، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ى (أبي واقد الليثي)دا هاتووه‌، فه‌رموویه‌تی : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر دا صلى الله علیه وسلم بۆ حونه‌ین ده‌رچووین، ئێمه‌ ئه‌و كاته‌ زۆر نه‌بوو له‌ بێباوه‌ڕی رزگارمان بوو، جا ئه‌و ده‌مه‌ بتپه‌رسته‌كان دارێكیان هه‌بوو له‌ په‌نایدا ده‌مانه‌وه‌ و شمشێره‌كانیان به‌ قه‌دیدا هه‌ڵده‌واسی ، ئه‌و داره‌ (ذات الأنواط) ى پێ ده‌وترا ، ئێمه‌ش به‌ لاى دارێكدا تێپه‌رین و، وتمان: (ذات الأنواط) ێكمان بۆ دیارى بكه‌و ه‌كو ئه‌وه‌ى بتپه‌رسته‌كان ،پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى:( الله أكبر، إنها السنن ! قلتم - والذي نفسي بيده - كما قالت بنو إسرائيل لموسى : { اجْعَل لَّنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ} (الأعراف/138( لتركبُنَّ سُنَنَ من قبلكم ) رواه الترمذي وصححه. ، واته‌ : گه‌وره‌یی بۆ خوا ئه‌وه‌ى ئێوه‌ باسی ده‌كه‌ن رێچكه‌ و رێبازى بتپه‌رستانه‌، سوێند به‌و كه‌سه‌ى گیانی منی به‌ ده‌سته‌ ئه‌وه‌ى وتتان وه‌كو قسه‌ى به‌نی ئیسرائیل ه‌ كاتێك به‌ موسایان وت: { اجْعَل لَّنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ} ئێوه‌ ئه‌و رێچكانه‌ ده‌گرنه‌وه‌به‌ر.

    له‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خۆچواندن به‌ بێباوه‌ڕان پاڵنه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌و داوا ناشیرینه‌یان بكه‌ن ، كه‌ داواى بتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌كو بێباوه‌ران بیانپه‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم داواى دارێك بكه‌ن بۆ پیرۆزى ده‌ستنیشان بكرێت، له‌م رۆژگاره‌ى خۆیشماندا هه‌مان ئه‌و شتانه‌ روویانداوه‌، موسڵمانان لاسایی بێباوه‌ڕان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاره‌ بیدعی و شیركییه‌كانیاندا، وه‌كو جه‌ژنی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و ته‌رخانكردنی چه‌ندین رۆژ و هه‌فته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ ئایینیه‌كان و دانانی په‌یكه‌ر بۆ زیندوو ڕاگرتنی هه‌ندێ یاد و دانانی پرسه‌ و ته‌عزێ و بیدعه‌كانی مردوو سپاردن و بونیات دروستكردن له‌ سه‌ر گۆڕ و زۆر شتی تر.

    سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: العقيدة‌ الإسلامية‌ و ما یضادها/صالح بن فوزان الفوزان.

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان