رێبازى ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌ى بیدعه‌كاران

وه‌سف كردن

به‌رده‌وام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌رپه‌رچی بیدعه‌كاران ده‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ نكۆڵیان له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و رێگریان لێ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    رێبازى ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌ى بیدعه‌كاران

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ صاڵح ئه‌لفۆزان

    وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ منهج أهل السنة والجماعة في الرد على أهل البدع ﴾

    « باللغة الكردية »

    الشيخ صالح الفوزان

    ترجمة: إحسان برهان االدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    رێبازى ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌ى بیدعه‌كاران

    1- هه‌ڵویستی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ بیدعه‌كاران:

    به‌رده‌وام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌رپه‌رچی بیدعه‌كاران ده‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ نكۆڵیان له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و رێگریان لێ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی ، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك:

    ا-(ام الدرادء) فه‌رموویه‌تی : (ابو الدرداء ) به‌ توڕه‌یی هاته‌ لام و ، وتم: چیت به‌ سه‌ر هاتووه‌؟ وتی: سوێند به‌ خوا به‌ هیچ شتێكیان ئاشنا نیم له‌وه‌ى كه‌ له‌ ئایینی موحمه‌ددا هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن) رواه‌ البخاری.

    ب-عومه‌رى كوڕى یه‌حیا ده‌ڵێت: گویم له‌ باوكم بوو، له‌ باوكی خۆیه‌وه‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌، وتی پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ له‌ ده‌رگاى عه‌بدوڵلێى كوڕی مه‌سعود داده‌نیشتین، كه‌ له‌ ماڵ ده‌رده‌چوو له‌گه‌ڵێدا ده‌رده‌چووین بۆ مزگه‌وت، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌رى هاته‌ لامان و فه‌رمووی: ئایا هێشتا باوكی عه‌بدورڕه‌حمان ده‌رنه‌چووه‌ بۆ لاتان؟ وتمان نه‌خێر ، ئیتر له‌گه‌ڵمان دانیشت تاكو ئه‌و له‌ماڵ ده‌رچوو ، ئه‌وسا هه‌موومان هه‌ستاێن ، وتی: ئه‌ى باوكی عه‌بدورڕه‌حمان ، كه‌مێك پێش ئیستا له‌ مزگه‌وتدا شتێكم بینی نكۆڵیم لێ كرد، سوپاس بۆ خوا جگه‌ له‌ چاكه‌ هیچی ترم نه‌بینی، وتی: ئه‌و شته‌ چی بوو؟ وتی: گه‌ر ته‌مه‌ن بوارت بدات ده‌یبینی، وتی: له‌ مزگه‌وتدا خه‌ڵكانێكم بینی چه‌ند بازنه‌یان به‌ستبوو چاوه‌روانی نوێژیان ده‌كرد، له‌ هه‌موو بازنه‌یه‌كدا پێاوێك هه‌بوو، ورده‌ به‌ردیان له‌ ده‌ستدا بوو، ده‌یووت: سه‌د جار بڵێن: (الله اكبر) ئه‌وانیش سه‌د جار ده‌یانووت (الله اكبر) ، ده‌یووت: سه‌د جار بڵێن : ( لا الله الا الله) ئه‌وانیش وایان ده‌وت: سه‌د جار بڵێن (سبحان الله) ئه‌وانیش وایانده‌وت، فه‌رمووی ئه‌ى تۆ چیت پێ وتن؟ وتی: هیچم پێ نه‌وتن چاوه‌روانی بۆچوون و فه‌رمانی تۆ بووم، فه‌رمووی :ئایا بۆچی فه‌رمانت پێنه‌كردن تاوانه‌كانیان بژمێرن و ده‌سته‌به‌رى ئه‌وش بووایه‌یت بۆیان كه‌ چاكه‌كانیان به‌ زایه‌ نه‌چێت؟

    ئینجا به‌رێكه‌وت و ئیمه‌یش له‌گه‌ڵیدا رۆیشتین و چووه‌ لاى یه‌كێك له‌و بازنانه‌ و پێی وتن: ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌یبینم ده‌یكه‌ن؟ وتیان ئه‌ى باوكی عه‌بدوڕڕه‌حمان ورده‌ به‌رده‌ ته‌سبیحاتی پێ ده‌كه‌ین ، فه‌رمووى: ئه‌ى تاوانه‌كانتان بۆ ناژمێرن؟ من ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه‌م هیچ له‌ چاكه‌كانتان به‌زایه‌ نه‌چێت، هاوار بۆ ئێوه‌ ئه‌ى ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د، چه‌ند به‌ په‌له‌ تیاده‌چن، هاوه‌لێن هێشتا له‌ ژیاندان ، ئه‌وه‌ جل و به‌رگی پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌تانه‌ هێشتا له‌ نێو نه‌چووه‌، ئه‌وه‌ قاپ و ده‌فره‌كانیه‌تی هێشتا نه‌شكاون، سوێند به‌و كه‌سه‌ى گیانی منی به‌ ده‌سته‌: ئێوه‌ دیاره‌ له‌ سه‌ر رێبازێكن چاكتر له‌ رێبازى موحه‌مه‌د صلى الله علیه وسلم ، یان ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ خه‌ریكن ده‌رگایه‌كی گومڕایی والێ ده‌كه‌ن ، وتیان : ئه‌ى باوكی عه‌بدورڕه‌حمان ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه‌ بوو، فه‌رمووى: چه‌ندین كه‌س مه‌به‌ستیان چاكه‌یه‌ و مه‌به‌سته‌كه‌یان ناپێكن! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بۆی گێراینه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكانێك قورئان ده‌خۆێنن له‌گه‌روویان تێناپه‌رێت، سوێند به‌ خوا وا بزانم ئه‌وانه‌ له‌ ئێوه‌ن، ئینجا پشتی تێكردن و به‌ جێی هێشتن ، عومه‌رى كوڕى سه‌له‌مه‌ وتی: زوربه‌ى ئه‌وانه‌مان بینی له‌ رۆژى نه‌هره‌واندا له‌گه‌ڵ خه‌واریجه‌كاندا له‌ دژمان ده‌جه‌نگین.

    ج-پیاوێك هاته‌ لاى پێشه‌وا مالیكی كوڕلى ئه‌نه‌س ره‌حمه‌تی خواى لێبێت ، وتی: له‌ كوێوه‌ ئیحرام بكه‌م؟ فه‌رمووى : له‌و جێگه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئیحرامی كردووه‌ و دیاریكردووه‌ ، پیاوكه‌ وتی: ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێكی دوورتره‌وه‌ ئیحرامم كرد، مالیك وتی: پێم باش نییه‌، پیاوه‌كه‌ وتی : چیت له‌و كاره‌ پێ ناخۆشه‌، وتی: ده‌ترسم تووشی له‌ خشته‌چوون وفیتنه‌ ببیت، ئه‌ویش وتی: چی فیتنه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌وه‌ى چاكه‌ زۆرتر بكه‌یته‌وه‌ ، مالیك وتی: خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾النور 63.

    فیتنه‌ چی بێت له‌وه‌ گه‌وره‌تر كه‌ تۆ تایبه‌ت كرابیت به‌ چاكه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ێلى الله علیه وسلم پێی تایبه‌تمه‌ند نه‌كرابیت.

    ئه‌مانه‌ نموونه‌ بوون، زانایانیش هه‌میشه‌ و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌ر نكۆڵییان له‌ بیدعه‌كاران كردووه‌ سوپاس بۆ خوا.

    2-رێبازى ئه‌هڵی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى بیدعه‌كاراندا:رێبازێیان له‌و باره‌وه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ قورئان و سوننه‌ت، كه‌ له‌ راستیدا رێبازێكی سه‌ركوتكه‌ره‌ ، گومانه‌كانی ئه‌وان ده‌هێنن و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌ به‌ ڵگه‌ش له‌ قورئان و فه‌رمووده‌وه‌ دهێننه‌وه‌ وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ده‌ستگرتن به‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها نه‌هی كردن له‌ بیدعه‌و داهێنراوه‌كان، كتێبیكی زۆریشیان له‌و باره‌وه‌ نووسیوه‌ ، كه‌ تێیدا هه‌ڵساون به‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى شیعه‌ و خه‌واریج و جه‌همیه‌ و موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌رییه‌كان، له‌ بوراى بنچینه‌كانی ئیمان و عه‌قیده‌ و نووسراوى تایبه‌تیان له‌و باره‌وه‌ داناوه‌ ، هه‌روه‌ها پێشه‌وا ئه‌حمه‌د كتێبێكی له‌ سه‌ركوتكردنه‌وه‌ى جه‌همیه‌كاندا داناوه‌ ، پێشه‌وایانی تریش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو (عثمان بن سعید الدرامی) و كتێبه‌كانی (ابن تیمیه‌) و (ابن القیم) و (محمد بن عبد الوهاب) و كه‌سانی تر، ئه‌وانیش هه‌ڵساون به‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ تاقم و كۆمه‌لێنه‌ و گۆڕ په‌رست و سۆفییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ كتێبی تایبه‌ت به‌ سه‌ر كوتكردنه‌وه‌ى بیدعه‌كارانه‌وه‌ زۆرن، نموونه‌ى كتێبه‌ دێرینه‌كان:

    1 - كتاب الاعتصام للإمام الشاطبي .

    2 - كتاب اقتضاء الصراط المستقيم لشيخ الإسلام ابن تيمية ، ئه‌م كتیبه‌ زۆرێكی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌هلی بیدعه‌ ته‌رخان كراوه‌.

    3 - كتاب إنكار الحوادث والبدع لابن وضَّاح .

    4 - كتاب الحوادث والبدع للطرطوشي .

    5 - كتاب الباعث على إنكار البدع والحوادث لأبي شامة .

    ئه‌مه‌ش چه‌ند كتێبیكی هاوچه‌رخه‌:

    1 - كتاب الإبداع في مضار الابتداع للشيخ علي محفوظ .

    2 - كتاب السنن والمبتدعات المتعلقة بالأذكار والصلوات للشيخ محمد بن أحمد الشقيري الحوامدي .

    3 - رسالة التحذير من البدع للشيخ عبد العزيز بن باز .

    به‌ به‌رده‌وامیش –سوپاس بۆ خوا- موسڵمانان هه‌ر نكۆڵی ده‌كه‌ن و وه‌لێمی بیدعه‌كاران ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى رۆژنامه‌ و گۆڤار و ئێزگه‌ و وتاره‌كانی هه‌ینی و كوڕ و وانه‌كاندا ، ئه‌وه‌ش بێ گومان كارێگه‌رى زۆرى هه‌یه‌ له‌ وریا كردنه‌وه‌ى موسڵمانان و نه‌هێشتنی بیدعه‌ و سه‌ركوتكردنه‌وه‌ى بیدعه‌كاران.

    سه‌رچاوه‌: كتاب عقيدة التوحيد/ د. صالح بن فوزان الفوزان .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان