باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان

وه‌سف كردن

خوایه‌ گه‌وره‌ باسی له‌ سه‌رپۆش و له‌چكی ئافره‌ت كردووه و به‌ شێوه‌ی فه‌رمان، فه‌رمانی كردووه‌ پێیان له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سه‌ر شان وملیاندا...
ئه‌م بابه‌ته باسی باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات،‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    حجاب المرأة المسلمة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان

    سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    خوای گه‌وره‌ له‌باره‌ی پاڵاپۆشی ئافره‌تانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا} [ النور: 31 ].

    واتا : ئه‌ی په‌یامبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌ژنه‌كانت، كچه‌كانت وژنانی بڕوادار بڵێ : باڵاپۆش و عاباكانیان بپێچن به‌ خۆیانا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌واوی سه‌رو مل و جه‌سته‌یان داپۆشێ. پێناسه‌یه‌ك بۆ جیلباب: ئیبنی عه‌باس ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌ڵێت: جیلباب: ئه‌و جل و به‌رگه‌یه‌ ته‌واوی جه‌سته‌ هه‌رله‌ پێ تا ته‌وقه‌ سه‌ر داپۆشێ؛ ده‌شكرێ بڵێیین: ئه‌و پارچه‌ قوماشه‌یه‌ كه‌ ژنان به‌سه‌ر جل و به‌رگه‌كانیاندا ده‌یپێچن به‌خۆیاندا وه‌كو عه‌با كه‌ ژنانی عێراقیی به‌كاری دێنن. به‌ڵێ ژنان هه‌ركاتێ له‌ماڵ چونه‌ ده‌رێ بۆهه‌ر ئیش و كارێكی پێویست، ده‌بێ ئه‌و (جیلباب) ـه‌ به‌كار بهێنن و ته‌واوی سه‌رو مل و گه‌ردن و سنگ و به‌ره‌كیان پێداپۆشن هه‌تا ده‌گاته‌ قوله‌ پێیان، به‌كارهێنانی ئه‌و پارچه‌ حیجابه‌ش كه‌ ئێستا له‌ناودایه‌ جێی جیلباب ده‌گرێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك (میقنه‌عه‌) ی له‌گه‌ڵدابێ ئه‌و خۆداپۆشینه‌ش له‌بارترین شته‌ كه‌ ئێوه‌ به‌ پاك و خاوێنی و داوێن پارێزی بناسرێن و به‌ر قسه‌و بوختان نه‌كه‌ون و ئازارو ئه‌زیه‌ت نه‌درێن، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا چاوپۆشیكاره‌ به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی پێشتر درێغیان هه‌بووبێت زۆریش میهره‌بانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .

    خوایه‌ گه‌وره‌ باسی له‌ سه‌رپۆش و له‌چكی ئافره‌ت كردووه و به‌ شێوه‌ی فه‌رمان، فه‌رمانی كردووه‌ پێیان له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سه‌ر شان وملیاندا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی :{وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ} [ النور: 31 ].

    واتا : با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن .

    خوای گه‌وره‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری كردووه‌ له‌وه‌ی ئافره‌تان جوانی و زینه‌تی خۆیان وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی بۆ پیاوان ده‌ربخه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى} [ الأحزاب: 33 ].

    واتا : وه‌ك سه‌رده‌می جاهیلیه‌تی زوو، زینه‌ت و جوانی خۆتان بۆ پیاوان ده‌ربخه‌ن، ئه‌وه‌بوو ژنانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌، بێ كاری پێویست له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌چوون و جوانیی وزینه‌تی خۆیانیشیان ده‌رئه‌خست بۆ كه‌سانی نامه‌حره‌می خۆیان .

    چونكه‌ ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی له‌چكه‌كانیان ده‌دا به‌سه‌ریاندا، وچمكه‌كانیان ده‌دا به‌ پشتیاندا به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ردن ومل وسینه‌ وئه‌و گوارانه‌ی كه‌ ده‌یانكرده‌ گوێیان به‌ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێگری لێ كردن له‌وه‌ها كارێك، فه‌رمانی پێكردن كه‌ خۆیان جوان داپۆشن .

    ئه‌مانه‌یش كه‌ باسیان ده‌كه‌ین له‌ خواره‌وه‌ مه‌رجه‌كانی پاڵاپۆشی و جلوبه‌رگی ئافره‌تانن :

    أ- ده‌بێت ئه‌و جلوبه‌رگه‌ پاڵاپۆشه‌ ته‌واوی لاشه‌ی ئافره‌ت بگرێته‌وه‌، هه‌ندێك له‌زانایانیش ووتویانه‌ ته‌نانه‌ت ڕوومه‌تیشیان .

    ب- نابێت ته‌نك وشه‌فاف بێت، به‌جۆرێك وه‌صفی لاشه‌ی ئافره‌ت بكات، یان پێستی به‌دیار بكه‌وێت .

    ج- نابێت ته‌سك وتروسك بن، و ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی ئافره‌ت ده‌رپه‌ڕێنێت و قه‌ڵه‌وی و سنگ ومه‌مكیان به‌ده‌ربخات .

    د-نابێت به‌ جلوبه‌رگ وپۆشاكی ئافره‌تانی بێباوه‌ڕ بچێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تی : « من تشبه بقوم فهو منهم » [ أخرجه أبو داود وصححه الألباني ] .

    واتا : هه‌ركه‌سێك خۆی بچوێنێت به‌هه‌ر گه‌ل وقه‌ومێك ئه‌وه‌ له‌وانه‌ .

    هـ - نابێت وه‌ك جلوبه‌رگی پیاوان بێت، چونكه‌ له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه‌ لـه‌وه‌ی ئافره‌تانی باوه‌ڕدار خۆیـــان وه‌ك پیوان لێ بكه‌ن .

    و- نابێت ڕه‌نگ وڕه‌نگ و گوڵدار وڕازاوه‌ و سه‌رنج ڕاكێش بێت، باشتر وایه‌ جلوبه‌رگ وپاڵا پۆشی ئافره‌تان ڕنگیان ڕه‌ش بێت .

    سه‌رچاوه‌ : كتێبی : تكریم الإسلام للمرأة

    نووسینی : محمد جمیل زینو

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان