ئافره‌تان چه‌كێكی دوو سه‌رن‌

وه‌سف كردن

دوژمنانی ئیسلام له‌هه‌موو چه‌رخ و سه‌رده‌مێكدا به‌ هه‌موو شێوه‌ و هۆكارێك هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ له‌ ژماره‌ نایه‌ن موسڵمانان له‌ ئاینه‌كه‌یان دوور بخه‌نه‌وه‌، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه‌ كردویانه‌ به‌ ئامانج و وویستویانه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌هۆیه‌وه‌ موسڵمانانی پێ دوور بخنه‌وه‌ له‌ ئاینه‌كه‌یان ئافره‌تانی موسڵمانه‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین ئافره‌تان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، ودایك وپه‌روه‌رده‌كاری نیوه‌كه‌ی تریشن، به‌ صه‌لاح و چاكی ئافره‌تان كۆمه‌ڵگاش باش و چاك ده‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ خراپ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یش خراپ ده‌بێت وله‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌موو توانا و بیرو فكیری نه‌گریسی شه‌یتانی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌موو هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ ته‌له‌فزیۆن و فیدیو وسه‌ته‌لایت وئینه‌رنێت هی تریش كه‌ ئافره‌تان ڕووت بكه‌نه‌وه‌ و حه‌یا و شه‌رم وشكۆ نه‌هێڵین لای ئافره‌تانی موسڵمان وبیكه‌ن به‌ كاڵایه‌كی هه‌رزان بۆ به‌لادابردنی گه‌نجان و لاوانی كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌كان .
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌...

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئافره‌تان چه‌كێكی دوو سه‌رن‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1436

    المرأة سلاح ذو حدين

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    ئافره‌تان چه‌كێكی دوو سه‌رن‌

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    یه‌كه‌م : دوژمنانی ئیسلام له‌هه‌موو چه‌رخ و سه‌رده‌مێكدا به‌ هه‌موو شێوه‌ و هۆكارێك هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ له‌ ژماره‌ نایه‌ن موسڵمانان له‌ ئاینه‌كه‌یان دوور بخه‌نه‌وه‌، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه‌ كردویانه‌ به‌ ئامانج و وویستویانه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌هۆیه‌وه‌ موسڵمانانی پێ دوور بخنه‌وه‌ له‌ ئاینه‌كه‌یان ئافره‌تانی موسڵمانه‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین ئافره‌تان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، ودایك وپه‌روه‌رده‌كاری نیوه‌كه‌ی تریشن، به‌ صه‌لاح و چاكی ئافره‌تان كۆمه‌ڵگاش باش و چاك ده‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ خراپ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یش خراپ ده‌بێت وله‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌موو توانا و بیرو فكیری نه‌گریسی شه‌یتانی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌موو هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ ته‌له‌فزیۆن و فیدیو وسه‌ته‌لایت وئینه‌رنێت هی تریش كه‌ ئافره‌تان ڕووت بكه‌نه‌وه‌ و حه‌یا و شه‌رم وشكۆ نه‌هێڵین لای ئافره‌تانی موسڵمان وبیكه‌ن به‌ كاڵایه‌كی هه‌رزان بۆ به‌لادابردنی گه‌نجان و لاوانی كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌كان .

    دووه‌م: شه‌یتانانی ڕۆژئاوا به‌ هاوكاری و هاریكاری شه‌یتانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات توانیان خوو ڕه‌وشتی ئافره‌تانی موسڵمان خراپ بكه‌ن و شه‌رم وشكۆی نه‌هێڵین وپۆشاك و كه‌رامه‌ت و داوێن پاكیه‌كه‌ی لێداماڵن، تاوه‌كو توانیان ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ ده‌ربهێنن و به‌ پیلانه‌ نه‌گریسه‌كانیان بیانخه‌نه‌ هه‌موو مه‌جاله‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌وه‌ به‌بێ ڕه‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاواندا تێكه‌ڵی یه‌كتری نه‌كرێن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بگره‌ ئافره‌تیان كرد به‌ ڕیكلام بۆ بره‌ودان به‌ كاڵا بازرگانیه‌كان، تا حاڵی حازر وایلێهاتووه‌ كه‌ هه‌موو كه‌لوپه‌له‌ بازرگانیه‌كان وێنه‌ی ئافره‌تێكی ڕووت یان نیوه‌ ڕووتی پێوه‌یه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش ئافره‌تی موسڵمانیان له‌ ئاین و پۆشاكه‌كه‌ی دورخستنه‌وه‌ وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خو وره‌وشتی خێزانه‌كان وكۆمه‌ڵگه‌یان تێكدا، خوای گه‌وره‌ش سه‌ركه‌وتن وسه‌رمه‌شقی له‌ ئومه‌تی ئیسلام گرته‌وه‌ و خه‌شم و تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ردا ڕشتن، تا وامان لێهات ئێستا بووین به‌ زه‌لیل و سووك وڕسوا ترین ئومه‌ت كه‌ پێشتر له‌هه‌موو ئومه‌تانی تر ڕیزدارتر و سه‌ر به‌رزتر بووین، عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) ڕاستی ووتوه‌ كاتێك ده‌ڵێت : « نحن قوم أعزنا الله بالإسلام، ولو ابتغينا العزة بغيره أذلنا الله » واتا : ئێمه‌ گه‌لێك بووین خوای گه‌وره‌ به‌ ئیسلام سه‌ر‌به‌رزی كردین و عیزه‌تی پێ به‌خشین، وه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ سه‌ربه‌رزی به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زه‌لیل و سووك وڕسوامان ده‌كات .

    سێهه‌م: ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ ئینحراف وله‌ڕێلادانی ئافره‌تان، ‌ئینحراف كردن و به‌ ڕێلادابردنی ئافره‌تان هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ له‌ناوچوون وداڕمان وپارچه‌ پارچه‌ بوونی حه‌ضاره‌ت و شارستانیه‌ كۆنه‌كان، خوای گه‌وره‌ش سزای سه‌ختی بۆ دابه‌زاندن، له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كان و ئێش وئازاری جۆرا وجۆر ( بۆ زیاتر وورد بونه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ كتێبی الحجاب ی ئه‌بو ئه‌علای مه‌ودودی لاپه‌ڕه‌ 8 بۆ لاپه‌ڕه‌ 38 ) .

    چواره‌م: له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆشماندا بیستومانه‌ كه‌ گڕكانێكی گه‌وره‌ دای له‌ یه‌كێك شاره‌كانی ووڵاتی ئیتاڵیا كه‌ ناوبانگیان ده‌ركردبوو به‌ بێ ڕووشتی و فه‌ساد و له‌شفرۆشی و یانه‌ی شه‌وانه‌ ڕۆژه‌ی ئافره‌تانی سۆزانی، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رێكیش بده‌ین له‌ ووڵاتانی ئیسلامی لای خۆمان ده‌بینین به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زینا و خراپه‌كاری وبێ ڕه‌وشتیه‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خه‌شم و توڕه‌یی خۆی ڕشتوه‌ به‌سه‌ریاندا، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بومه‌له‌زره‌ و شه‌ڕ وشۆڕ وفیتنه‌و ئاژاوه‌كان ڕۆژ له‌ ڕۆژ زیاتر بوون و ده‌بن، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین خوای گه‌وره‌ ئه‌م زه‌لیلی و ئاژاوه‌ و فیتنه‌ و نا ئارمیه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵناگرێت تاوه‌كو ته‌وبه‌ نه‌كه‌ین ونه‌گه‌ڕێێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان .

    پێنجه‌م: گومانی تێدا نییه‌ ئافره‌تان خاوه‌نی توانا و به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ و له‌ڕاده‌به‌ده‌رن كه‌ ده‌توانن ئومه‌تی ئیسلام جارێكی تر بنیات بنێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵبسن به‌ ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی و سه‌ره‌كی خۆیان كه‌ بریتیه‌ له‌ پێگه‌یاندی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ ئه‌ویش به‌ په‌روه‌رده‌كردنیان به‌و شێوه‌ی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان فه‌رمانی كردووه‌، هه‌روه‌ك چۆن ده‌توانن ئومه‌تی ئیسلامیش یڕوخێنن و تێكی بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو شوێن هه‌واو وئاره‌زووه‌كانیان كه‌وتن و گوێیان به‌ ڕه‌وشتی داوێن پاكی خۆیان نه‌دا، بۆیه‌ ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ باره‌ی ئافره‌تانه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : « إن الدنيا حلوة خضرة، وإن الله مستخلفكم فيها، فينظر كيف تعملون، فاتقوا الدنيا، واتقوا النساء، فإن أول فتنة بني إسرائيل كانت في النساء » [ رواه مسلم ] واتا : بێگومان دونیا شیرن وسه‌وز وڕازاوه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ی كردووه‌ به‌ جێنیشین تێیدا، جا بۆیه‌ سه‌رنج بده‌ن كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، خۆتان بپارێزن له‌ دونیا وئافره‌تان، چونكه‌ یه‌كه‌م فیتنه‌ وتاقیكردنه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل به‌هۆی ئافره‌تانه‌وه‌ بوو .

    هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : « ما تركت فتنة بعدي في الناس أَضرَّ على الرجال من النساء» [ رواه البخاري ] واتا : هیچ فیتنه‌و تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك له‌دوای من به‌جێ نه‌ماوه‌ زیانی زیاتر بێت له‌ ئافره‌تان.

    شه‌شه‌م: بێگومان وه‌ك ووتمان ئافره‌تان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و دایكی نیوه‌كه‌ی تریشن، به‌م پێه‌یش بێت ئافره‌تان بریتین له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ به‌ پاكیزه‌ی و چاكی ئافره‌تان هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ش باش وچاك ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته‌ .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    سه‌رچاوه‌ : كتێبی تكریم الإسلام للمرأة

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان