حوكمی سوجده‌ بردنی ئافره‌ت بۆ پێاوه‌كه‌ی وه‌كو ڕێزلێنان

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: «ئایا دروسته‌ ژن وه‌ك ڕێزێك سوجده‌ بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات؟».

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی سوجده‌ بردنی ئافره‌ت بۆ پێاوه‌كه‌ی وه‌كو ڕێزلێنان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم سجود المرأة لزوجها ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی سوجده‌ بردنی ئافره‌ت بۆ پێاوه‌كه‌ی وه‌كو ڕێزلێنان

    پرسیار : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لو أمرت أحدا أن يسجد لأحد لأمرت المرأة أن تسجد لزوجها » ، به‌ڕێزان ده‌كرێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بۆ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، كه‌ئایا دروسته‌ ژن وه‌ك ڕێزێك سوجده‌ بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر محمد المصطفی و ئه‌هل وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    سه‌ره‌تا ئه‌م فه‌رمووده‌ به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك گێڕراوه‌ته‌وه‌ وفه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحه‌... یه‌كێك له‌سه‌به‌بی وروده‌كانیشی وه‌ك له‌ (تحفة الاحوذی) دا باسكراوه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ أصحاب كه‌له‌شامه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ له‌وێ بینیبویان كه‌ خه‌ڵكی سوجده‌ بۆ گه‌وره‌ و كاربه‌ده‌سته‌كانیان ده‌به‌ن ئه‌مانیش كه‌ هاتنه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ ووتیان به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌ڕێگایان بدات سوجده‌ی بۆبه‌رن چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر له‌وان ئه‌حه‌قتربووه‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگای نه‌دان وڕێگری لێ كردن و ئه‌م فه‌رمووده‌ی فه‌رموو : ئه‌گه‌ر فه‌رمانم بكردایه‌ كه‌سێك سوجده‌ بۆ كه‌سێكی تر ببات ئه‌وه‌ فه‌رمانم ده‌كرد ژن سوجده‌ بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات ) ... كه‌واته‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ وه‌رده‌رگیرێت :

    یه‌كه‌م : سوجده‌ بردن ته‌نها بۆ خوا ده‌برێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿ فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا ﴾ (62) سورة النجم. بۆیه سوجده‌ بردن ‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ته‌نانه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) چ جای ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات .

    دووه‌م : واجبه‌ ئافره‌ت گوێڕایه‌ڵێ پیاوه‌كه‌ی ببێت وله‌فه‌رمانی ده‌رنه‌چێت چونكه‌ پیاو به‌و هه‌موو ئه‌ركه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ خستویه‌تیه‌ ئه‌ستۆی له‌نه‌فه‌قه‌ دان وخزمه‌تكردنی ماڵ ومناڵ وهاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر ماندوو ده‌بێت... به‌ڵام ئه‌مه‌یش بۆ پیاوێك كه‌ خواناس بێت وله‌سنووره‌كانی ئیسلام ده‌رنه‌چێت و خێزانی ئه‌زیه‌ت نه‌دات و فه‌رمانێكی پێ نه‌كات كه‌ خوای و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێی ناڕازی بن چونكه‌ قاعیده‌ شه‌رعیه‌كه‌ ده‌ڵێت : (لا طاعة لمخلوق في معصیة الخالق) واته‌ : گوێڕایه‌ڵێ مه‌خولقێك ناكرێت له‌ سه‌رپێچی كردنی په‌روه‌ردگاری خالقدا ... بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانێكی پێكرد كه‌ تاوان و گوناهـ بوو ئه‌وا ئه‌و كاته‌ خێزانی ده‌توانێت به‌گوێی نه‌كات وسه‌رپێچی بكات ....

    سێهه‌م : سوجده‌ بردنی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر كه‌به‌رێز و ئیحترامی بزانێت گوناهی گه‌وره‌یه‌.... خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سوجده‌ بردنه‌ سوجده‌ بردنی په‌رستن بێت ئه‌وه‌ كوفر و بێباوه‌ڕیه‌ وله‌ئیسلامدا هیچكامیان ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " لا تعظموني كما يعظم الأعاجم بعضها بعضا " {رواه مسلم} واته‌ : به‌گه‌وره‌م مه‌گرن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌عه‌جه‌مه‌كان ده‌یانكرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی تردا.... ئاشكرایه‌ فارسه‌كان كاتێك ئه‌چونه‌ لای گه‌وره‌ وپاشاكانیان سه‌ریان بۆ داده‌نواندن وكڕنووشیان بۆ ده‌بردن... ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامی كڕنووش وسوجده‌ بردن بۆ غه‌یری خوای گه‌وره‌... ئه‌و سوجده‌یه‌شی كه‌ براكانی یوسف ودایك وباوكی بردیان سوجده‌ی ڕێزبووه.... به‌ڵام له‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا ئه‌وه‌ش ڕێگای لێگراوه‌ و به‌كارێكی حرام ویاساغ دانراوه‌، وه‌ك شێخ الاسلام ابن تیمیة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ مجموع الفتاوی (به‌رگی 1/لاپه‌ڕه‌ 377 )باسی كردووه‌ ...

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان