چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟
نوسـه‌ر : سایه فارس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
هه‌ندێ له پێاوان نازانن مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان،بۆیه ده‌بێته مایه‌ی جێگرنه‌بوونی ژیانیان...به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێكی تر هه‌یه كه ده‌زانێیت چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی وسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له ژیانیدا...دیاره رازی كردنی دڵی هاوسه‌ریش هونه‌ره له پاش ته‌وفیقی خوای گه‌وره...
- 1
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟
DOC 190 KB 2019-05-02
- 2
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟
PDF 119.3 KB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟
ئاماده‌كردنی : سایه فارس
سه‌رچاوه: سایتی یه‌كتاپه‌رستی
http://yektapersty.ueuo.com
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ كيف تُرضي قلب زوجتك ؟ ﴾
إعداد : ساية فارس
المصدر: موقع التوحيد
http://yektapersty.ueuo.com
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
چۆن دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت رازی ده‌كه‌یت ؟
1- چه‌ند پرسیارێكی دیاریكراوی لێ بپرسه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا روویداوه به وردی.
2 - كاتێ پرسیاری لێ ده‌كه‌یت خۆت رابهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به ته‌ركیزه‌وه سه‌یری بكهیتو گوێی بۆ بگره.
3- كێشه‌كانی به بێزاری وه‌رمه‌گره، به ڵكو به‌سۆزه‌وه لێی وه‌رگره.
4- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له هه‌ر سێ كاتژمێردا، (20) خولهك كاتی خۆتی پێ ببه‌خشه.
5- له‌جه‌ژن‌و بۆنه‌كاندا گوڵی پێشكه‌ش بكه.
6- ستایشی شێوه‌و رووكهشو نمایشه‌كانی بكه.
7- كاتێك دڵی ته‌نگه هه‌ستی رابگره.
8- كاتێك له كاتی خۆت دواده‌كه‌وی په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌و هۆی دواكهوتنهكهتی پێ رابگه‌یه‌نه.
9- ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌یه‌ك دا داوای یارمه‌تی لێكردی به به‌ڵێ یان به نه‌خێر وه‌ڵامی بده‌ره‌وه، نه‌ك به شێوه‌یه‌ك كه‌وا ده‌ربخه‌یت هه‌ڵه‌ی كردووه.
10- كاتێك هه‌ستی بریندار ده‌كه‌یت، داوای لێبووردنی لێ بكه‌و بهسۆزهوهو به هێمنی له‌گه‌ڵی بجووڵێره‌وه بێ هیچ لێكدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ر.
مه‌به‌ست درێژه نه‌دان به بابه‌ته‌كه‌و دووباره باس كردنه‌وه‌ی.
11- ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت كرد كه به ته‌نها بیت پێی رابگه‌یه‌نه كه پێویستت به وه هه‌یه كه به‌ته‌نها بیتو بیر له‌و كاروباره‌ی په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌ته‌وه هه‌یه ده‌كه‌یته‌وه.
12- كاتێك گفتوگۆت له‌گه‌ڵ دا ده‌كات سه‌یری بكه‌و هه‌موو ئاگایه‌كی خۆت بخه‌ره گه‌ڕ بۆی، ئه‌و رۆژنامه یان گۆڤاره‌ی به‌ده‌ستته‌وه‌یه دایبنێ‌و ده‌نگی تی ڤی یه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه.
13- كاتێك ده‌چیته ده‌ره‌وه لێی بپرسه چ شتێكت پێویسته.
14- كاتێك هیلاك ده‌بیت پێی بڵێ ده‌مه‌وێت كه‌مێك بنوم تا بحه‌سێمه‌وه.
15- كاتێك له‌سه‌ر كار ده‌بیت په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌و دڵنیایی خۆتی بۆ ده‌رببڕه.
16- به لایه‌نی كه‌مه‌وه رۆژی دووجار یان زیاتر پێی بڵێ خۆشم ده‌وێیت.
17- ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت خاوێن بكه‌ره‌وه كاتێ له گه‌ڵیدا ده‌چیته ده‌ره‌وه.
18- ئه‌و بۆنه به‌كاربهێنه كه ئه‌و حه‌زی لێ ده‌كات، پاكوخاوێن به كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و دا ده‌بیت.
19- وای لێ بكه كه هه‌ست به خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره بكات.
20- ده‌ستی بگره بهسۆزهوهو ئارام به له‌گه‌ڵیدا.
21- كاتێ ده‌چنه ده‌ره‌وه ئاره‌زووی له چ جۆره شه‌ربه‌تێك هه‌یه پێشكه‌شی بكه.
22- ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ی بۆی ده‌چن تۆ دیاری بكه‌و ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه مه‌خه‌ره ئه‌ستۆی ئه‌و.
23- له بۆنه‌كاندا كه ده‌چنه ده‌ره‌وه به جوانترین شێوه خۆتان بگۆڕن.
24- كاتێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردان گرنگی پێ بده‌و با یه‌كه‌مین بێت له چاو ئه‌وانی تردا به نیسبه‌ت تۆوه.
25- با وێنه‌كه‌ی خۆی له نێو جزدانهكهتدا ببینێت.
26- له بۆنه تاییبهتییهكاندا وشه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ بنووسه.
27- ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك لێ بخوڕه كه ئه‌و پێی خۆشه‌و خێرایت كه‌م بكه‌ره‌وه‌و هه‌میشه پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بۆ بكه‌ره‌وه.
28- ئه‌گه‌ر چێشتی ئاماده‌كرد ستایشی بكه‌و ره‌خنه‌ی لێ مه‌گره.
29- چاودێری هه‌سته‌كانی بكه‌و هه‌میشه لێی بپرسه ئایا خۆشی ده‌وێیت؟
30- ئه‌گه‌ر نوكته‌ی بۆ گێڕایته‌وه پێ بكه‌نه.
31- كاتێك شتێكت بۆ ئاماده ده‌كات سوپاسی بكه‌و ده‌ست خۆشی لێ بكه.
32- كاتێك له كه‌شێكی خۆش دا دانیشتوون‌و گفتوگۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنت بۆ كرا هه‌وڵ بده وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه.
33- زۆر جار به پیاسه‌كردن بچنه‌ده‌ره‌وه‌و چونكه خۆشه‌ویستی تازه ده‌كاته‌وه‌و پێی بڵێ كاتێك لێت دووربم بیرت ده‌كه‌م.
34- بیكه‌ره دڵخۆشترین مرۆڤی ئه‌م دنیایه، چونكه كاتێك هه‌ست به‌م سۆز‌و خۆشهویستیو دڵسۆزییه ده‌كات ئه‌ویش تۆ ده‌كاته به‌خته‌وه‌رترین دروستكراوی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه.
پۆڵینه زانستیه‌كان: