فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی ده‌ رۆژی مانگی ذی الحجة وئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كانی

وه‌سف كردن

له‌و وه‌رز و مه‌وسمانه‌ی كه‌پاداشت و خێرێكی زیاتری هه‌یه‌ له ‌ڕۆژه ‌ئاساییه‌كانی تر ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) یه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) شاهیدی گه‌وره‌ی وزیاده‌فه‌زڵی بۆ داوه‌، كه‌باشترین ڕۆژه‌كانی دونیایه‌، وله‌هه‌مان كاتیشدا ئیمانداران هانده‌دات كه‌زیاتر كرده‌وه‌ی چاك و به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری تیادا ئه‌نجام بده‌ن

وه‌صفی فراوان

 

فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی

ده‌ رۆژی مانگی ذی الحجة وئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كانی


 

 

  سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان و درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وهاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

خوشك وبرایانی ئازیز ئاشكرایه ‌لای هه‌مووان ده‌رگای په‌رستش و عباده‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ هه‌میشه ‌واڵایه ‌له‌به‌ر ده‌م به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌دا ، به‌ڵام په‌روه‌ردگار وه‌ك میهره‌بانیه‌كی زیاتری خۆی هه‌ندێك وه‌ر‌ز ومه‌وسمی تایبه‌تی ده‌ست نیشان كردوه‌، تاوه‌كو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆیان زیاتر بكه‌ن و ئه‌و مه‌وسم و وه‌رزانه‌به‌هه‌ل و فورسه‌ت وه‌ربگرن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی زیاتری ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و پێشبڕكێ كردن له‌نێوان خۆیاندا  بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نده‌یه‌كی ڕاست و دروستی خوای گه‌وره‌بن .

  جا خۆشبه‌خت و سه‌رفراز ئه‌و كه‌سه‌یه‌بتوانێت ئه‌م وه‌رز و هه‌لانه‌له‌كیس خۆی نه‌دات و له‌هه‌مان كاتیشدا بتوانێت له‌طاعه‌ت و به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌دا به‌سه‌ریان به‌رێت .

   له‌و وه‌رز و مه‌وسمانه‌ش كه‌پاداشت و خێرێكی زیاتری هه‌یه‌له‌ڕۆژه‌ئاساییه‌كانی تر ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) یه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( s ) شاهیدی گه‌وره‌ی وزیاده‌فه‌زڵی بۆ داوه‌، كه‌باشترین ڕۆژه‌كانی دونیایه‌، وله‌هه‌مان كاتیشدا ئیمانداران هانده‌دات كه‌زیاتر كرده‌وه‌ی چاك و به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری تیادا ئه‌نجام بده‌ن ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو په‌روه‌ردگار له‌به‌ر گه‌وره‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌سوێندی به‌( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) خواردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌سه‌له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و شه‌ره‌ف و خاوه‌ن ڕێزی ئه‌م شه‌وانه‌، چونكه‌كه‌سی گه‌وره‌( واته‌خوای گه‌وره‌) ته‌نها سوێند به‌شتانێكی گه‌وره‌و به‌ڕێز ده‌خوات .

 ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌مرۆڤی موسڵمان زیاتر هه‌وڵبدات زۆر به‌شادی و خۆشبه‌ختی پێشوازی له‌م بۆنانه‌بكات ، جا خوشك برای به‌ڕێز با هه‌موو لایه‌كمان قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵماڵین ، ئه‌مڕۆ كه‌ڕۆژی كۆشش وكاركردنه‌، خۆ ماندوو بكه‌ین بۆ ڕۆژگارێك كه‌هه‌موو كه‌س پێویستی به‌چاكه‌وكاری خێر هه‌یه‌،‌ئه‌و ڕۆژه‌ش رۆژی پاداشت وه‌رگرتنه‌وه‌یه‌، ڕۆژی جیابوونه‌وه‌ی به‌ره‌كانه‌به‌ره‌ی ئیمانداران و موسڵمانان له‌لایه‌ك ، به‌ره‌ی بێباوه‌ڕان وله‌خودا یاخیان له‌لایه‌كی تر، رۆژگارێكه‌هیچ په‌شیمان بوونه‌وه‌و ئاخ و ئه‌سه‌فێك سوودی نی یه‌ .

  له‌خوای گه‌وره‌داواكارین كه‌له‌به‌ره‌ی ئیمان دارانمان بگێڕێت و یارمه‌تیمان بدات كه‌به‌ندایه‌تی وخواپه‌رستیه‌كانمان له‌(   ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) زیاتر بكه‌ین به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا ( s  ) دیاریان كردووه‌.

 

به‌چی شێوه‌یه‌ك پێشوازی له‌م ده‌شه‌وه‌بكه‌ین ؟

  ١- ته‌وبه‌كردنێكی ڕاست ودروست :

پێویسته‌له‌سه‌ر باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌وه‌رز و مه‌وسمه‌كانی طاعه‌ت و خوا په‌رستی به‌ته‌وبه‌كردنێكی ڕاست و دروست پێشوازی بكه‌ین ، په‌یمان بده‌ین به‌خوای گه‌وره‌كه‌به‌ڕاستی واز له‌و تاوانانه‌دێنین كه‌كردومانه‌، چونكه‌ته‌وبه‌كردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی یه‌بۆ سه‌رفرازی و خوا له‌خۆڕازی كردن وه‌ك په‌روه‌ردكار ده‌فه‌رموێت : ( وَتُوبُوا إلى اللهِ جميعاً أيها المؤمنُونَ لعكلمْ تفلِحُون ) واته‌: ئه‌ی ئیمانداران هه‌موتان بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆلای خوای گه‌وره‌،تاوه‌كو سه‌رفراز وڕزگاربن ) .

  ٢- یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وره‌ز ومه‌وسمه‌‌تازه‌یه‌له‌كیس خۆمان نه‌ده‌ین، جا پێویسته‌باوه‌ڕداری خاوه‌ن هیمه‌ت زۆر پێداگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌وانه‌‌ئاوه‌دان بكاته‌وه‌به‌كار وكرده‌وه‌ی چاك و ووته‌و یادو زكری خودای گه‌وره‌، جا هه‌ركه‌سێكیش نیه‌تی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌بێگومان په‌روه‌ردگاریش یارمه‌تی وته‌وفیقی ئه‌دات ،په‌روه‌دگاریش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ( والذينَ جاهَدُوا فينَا لَنَهديَنَّهمْ سُبٌلَنَا ) واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی تێكۆشان و جهدیان كرد له‌پێناو ئێمه‌دا ، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا ڕێنموونیان ده‌كه‌ین بۆ رێنموونی خۆمان كه‌ئیسلامی پیرۆزه‌.

  ٣- دووركه‌وتنه‌وه‌له‌سه‌رپێچی وتاوان :

هه‌روه‌ك چۆن گوێڕایه‌ڵی وطاعه‌ت كردنی په‌روه‌ردگار هۆكاری نزیك بوونه‌وه‌یه‌له‌په‌روه‌ردگار، به‌هه‌مان شێوه‌تاوان وسه‌رپێچیش هۆكاری دووربونه‌وه‌و ده‌رچونه‌له‌ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار، چونكه‌جاری واهه‌یه‌مرۆڤ به‌هۆی تاوان و گوناهه‌كانیه‌وه‌له‌ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌به‌ری ده‌بێت ، جا خوشك وبرای به‌ڕێز ئێمه‌ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت وحه‌ز له‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌په‌روه‌ردگار لێمان خۆش بێت ، ئه‌وا ده‌بێت له‌ژیانی ڕۆڤانه‌ماندا ئاگاداری ئه‌وه‌بین نه‌كه‌وینه‌تاوانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی تاوانه‌گه‌وره‌كان وه‌ئه‌گه‌ر تێیشی كه‌وتین خێرا داوای لێبووردن له‌خوای گه‌وره‌بكه‌ین .

  جا ئازیزان وخۆشه‌ویستان له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ركه‌سێك له‌ئێمه‌هه‌موو سات و كاتێك له‌ڕێی ئه‌وه‌داین كه‌ئه‌م دونیایه‌به‌جێ بهێڵێن و بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆلای خوای گه‌وره‌، جا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌بێت با ئێمه‌خۆمانمان بۆ ئاماده‌كردبێت .

 

فه‌زڵه‌كانی ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة )  

یه‌كه‌م : خوای گه‌وره‌سوێندی خواردووه‌به‌م ده‌شه‌وه‌.

 هه‌رشتێك سوێندی پێبخورێت به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر گرنگی و مه‌كانه‌تی ئه‌و سوێند پێخوراوه‌، بێگومـان په‌روه‌ردگـاری باڵاده‌ستیش سوێند به‌شتاننێكی گـه‌وره‌ده‌خـوات ، وه‌ك ده‌فه‌رمـوێت : ( وَالفَجرِ وليالٍ عَشْرٍ ) واته‌: سوێند به‌به‌ره‌به‌یان و سوێندیش به‌ده‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجة .

  ئه‌و ده‌شه‌وه‌ش كه‌له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره‌سوێندی پێخواردوه‌، وه‌ك جمهوری زانایانی و موفه‌سرین له‌سه‌له‌فی صاڵح و خه‌له‌فیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ، ئه‌وه‌یه‌كه‌ئیبن كه‌ثیر له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه‌كه‌مه‌به‌ست لێی ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة یه‌.

 تێبینی / كاتێك ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگار سوێندی خواردوه‌به‌م ده‌شه‌وه‌یان هه‌ر دروست كراوێكی تری خۆی ئه‌وه‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر مه‌زن و گه‌وره‌ی ئه‌و شتانه‌، و نابێته‌به‌ڵگه‌وده‌لیل له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤیش سوێندیان پێیخوات ، چونكه‌وه‌ك زانایان ده‌ڵێن ئه‌وه‌تایبه‌ته‌به‌خوای گه‌وره‌وه‌و بۆ هیچ كه‌سێك نیه‌سوێند به‌وشتانه‌بخوات كه‌په‌روه‌ردگار سوێندی پێخواردون ، چونكه‌ئه‌و كاته‌ده‌چێته‌چوار چێوه‌ی شرك وهاوه‌ڵ په‌یداكردن بۆخوای گه‌وره‌.

  دووه‌م : ئه‌و شه‌وانه‌ئه‌و ڕۆژانه‌شن كه‌په‌روه‌ردگار یاد وزكری خۆی تیادا به‌گه‌وره‌وپیرۆز باس كردوه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَيَذكُروا اسم اللهِ في أيامٍ مَعْلُوماتٍ عَلى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهيمَةِ الأنعََامِ ) واتــه‌: وه‌ناوی خــوا ببــه‌ن ( كاتێك قوربــانی سه‌رده‌بڕن ) له‌ڕۆژانێكی دیــاری كــراودا ( مه‌به‌ست پێی چوار ڕۆژه‌له‌و ده‌ڕۆژه‌ی كه‌خوا سوێندی پێ خواردووه‌) له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خوا پێی داون .

 دیسان جمهوری زانایان پێیان وایه‌(أيامٍ مَعْلُوماتٍ ) مه‌به‌ست پێی ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة یه‌وه‌ك عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر و عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) .

  سێهه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( s  ) شاهیدی ئه‌وه‌ی داوه‌كه‌ئه‌م ده‌شه‌وه‌باشترین رۆژو شه‌وه‌كانی دونیان .

 جابری كوڕی عه‌بدوڵڵای ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تی ( أفضل أيام الدنيا أيام العشر - يعني عشر ذي الحجة - قيل : ولا مثلهن في سبيل الله ؟ قال : ولا مثلهن في سبيل الله إلا رجل عفِّرَ وجهه بالتراب ) ( رواه البزاز وابن حبان وصححه الألباني ) واته : باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی دونیا ده‌ڕۆژه‌كه‌ن - واته‌ده‌رۆژه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة _ ووتیان : ئایا تێكۆشان و جهاد كردنیش له‌پێناو خودادا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌فه‌زڵیان نیه‌؟ پێغه‌مبه‌ریش ( s   ) فه‌رمووی : تێكۆشانیش له‌پێناو خوادا وه‌ك ئه‌و ده‌ڕۆژه‌فه‌زڵیان یه‌، مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌جهاد و تێكۆشان له‌پێناو په‌روه‌ردگاردا ئه‌وه‌نده‌مانوو بوبیێت كه‌ڕوومه‌تی تۆزاوی و خۆڵاوی بووبێت .

  ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كارو كرده‌وه‌ی خێر و صه‌ده‌قه‌كردن و زكری ویادی خوای گه‌وره‌له‌م ده ڕۆژه‌دا له‌جهاد كردن و تێكۆشان له‌پێناوی خوادا زۆر گه‌وره‌تره‌. واته‌موزاعه‌فه‌كردن و به‌چه‌ند جار نووسینی كارو كرده‌وه‌ی باش و پاداشت دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌له‌فه‌زڵه‌گه‌وره‌كانی ئه‌م ده‌ڕۆژه‌ن .

چواره‌م : یه‌كێكی تر له‌فه‌زڵه‌كان ئه‌وه‌یه‌رۆژی عه‌ره‌فه‌ده‌كه‌وێته‌ناو ئه‌م ده‌رۆژه‌وه‌:

 رۆژی حه‌جی گه‌وره‌، رۆژی لێخۆش بوونی په‌روه‌ردگار ، رۆژی ئازاكردنی به‌نده‌كان له‌ئاگری دۆزه‌خ ، خۆ گه‌ر ده‌شه‌وه‌كه‌ی ذی الحجة هیچ گه‌وره‌ییه‌كیان نه‌بێت، ته‌نها گه‌وره‌ی رۆژی عه‌ره‌فه‌نه‌بێت هێنده‌به‌سه‌بۆ گه‌وره‌ی ئه‌و رۆژانه‌كه‌عه‌ره‌فه‌ی له‌خۆ گرتووه‌.

 گومانی تیدا نیه ( یوم العرفه‌) ئه‌وه‌نده‌فه‌زڵ و گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگار كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) له‌باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ( الحج عرفة ) واته‌: حه‌ج كردن واته‌ وه‌ستانی رۆژی عه‌ره‌فه ‌( به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌فه‌نه‌بێت حه‌جی موسڵمان قه‌بوڵ نابێت ) .

پێنجه‌م :یه‌كێكی تر له‌فه‌زڵه‌كان ، رۆژی قوربانی كردن ده‌كه‌وێته‌ناو ئه‌م ده‌رۆژه‌وه‌:

قوربانی كردن بۆ په‌روه‌ردگار یه‌كێكه‌له‌و كارو په‌رستشانه‌ی كه‌ته‌نها وته‌نها ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌نجام بدرێت و بۆ هیچ كه‌سێكی تر بكرێت، ئه‌م كاره‌ش سه‌ره‌تا په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌پێغه‌مه‌بری خوا ( s ) كردوه‌كه‌به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ) واته‌: نوێژ ئه‌نجام بده‌بۆ په‌روه‌ردگارت و پاشانیش قوربانی بۆ بده‌و ئاژه‌ڵی بۆ سه‌ر ببڕه‌، لێره‌دا گرنگی قوربانی دانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وپت كه‌خوای گه‌وره‌به‌یه‌ك فه‌رمان له‌گه‌ڵ نوێژ كردندا فه‌رمانی پێكردوه‌.

شه‌شه‌م : كۆبونه‌وه‌ی هه‌رچی كاری خێر و باشه‌و فه‌زڵداره‌له‌م ڕۆژڕدا كۆ بوه‌ته‌وه‌:

ئیبن الحجر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووه‌هۆكاری فه‌زڵ و گه‌وره‌ی ( ذی الحجة ) ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ندایه‌تی یه‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسلامه‌له‌م رۆژانه‌دا كۆبونه‌ته‌وه‌، وه‌ك نۆێژ و رۆژوو و به‌خشین و قوربانی دان وحه‌ج كردن و هی تریش ، كه‌له‌غه‌یری ئه‌م ده‌ڕۆژه‌دا ئه‌مانه‌به‌دی ناكرێت .

 

ئه‌و كارو كرده‌وانه‌ی كه‌خێری زۆره‌له‌م ده‌ڕۆژه‌دا ئه‌نجام بدرێن :

١ - ئه‌نجام گه‌یاندنی حه‌جی ماڵی خوا و عومره‌كردن بۆ كه‌سانێك خوا ده‌سه‌ڵاتی پێدابن :

   باشترین كارێكی خێر كه‌له‌م ده‌ڕۆژه‌دا بكرێت ، ئه‌نجام دان و جێ به‌جێكردنی حه‌جی ماڵی خوایه‌ له‌گه‌ڵ عومره‌كردن ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) پاداشته‌كه‌ی به‌‌هه‌شته وه‌ك ده‌فه‌روموێت : ( العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما ، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة ) ( بوخاري و موسليم ڕیوایه‌تیان كردوه‌) واته‌: عومره‌كردنێك بۆ عومره‌كردنێكی تر ده‌بێته‌هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی نێوان ئه‌و دوو عومره‌یه‌، ئه‌نجامدانی حه‌جێكی پاك و خاوێن و دوور له‌گوناهـ و سه‌رپێچی كردن هیچ پاداشتێك شایانی نیه جگه‌له‌به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تایی نه‌بێت .

( الحج المبرور ) ئه‌و حه‌جه‌یه‌كه‌به‌پێی سوننه‌ت و ڕێنمایه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( s ) بێت ، كه‌دووربێت له‌ تاوان و ڕوپامایی و ناو وناوبانگ و كۆ بونه‌وه‌له‌گه‌ڵ خێزان و قسه‌و كرده‌وه‌ی پڕوپوچ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و حه‌جه‌یه‌ك پارچه‌بێت له‌كرده‌وه‌ی چاك و كرده‌وه‌و ووته‌ی خێر .

٢ - رۆژووی عه‌ره‌فه‌ئه‌و رۆژه‌یه‌په‌روه‌دگار له‌حاجیانی ماڵی خوا خۆش ده‌بێت ، په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه‌شی بێ به‌شی نه‌كردووه‌له‌فه‌زڵ و پاداشت وگه‌وره‌ی ئه‌و رۆژه‌كه‌له‌حه‌جدا نین ، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) له‌باره‌ی پاداشتی گه‌وره‌ی رۆژوو گرتن له‌و رۆژه‌دا ده‌فه‌رمـوێت : ( صيام يوم عرفة أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده ) ( ئيمامي موسليم ڕیوایه‌تی كردوه‌) واته : ڕۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه‌( بۆ غه‌یری حاجیان ) تكام وایه‌لای په‌روه‌ردگار كه‌گوناهی ساڵێك له‌وه‌و‌پێش و ساڵێك له‌وه‌و دواش بسڕێته‌وه‌.

٣ - نوێژ كردن : نوێژ كردن یه‌كێكه‌له‌پڕ فه‌زڵترین و گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی یه‌كی زۆری هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگار ، له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌مروڤی موسڵمان زۆر ئاگاداری كات و ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی بێت كه‌به‌جه‌ماعه‌ت و له‌مزگه‌وت ئه‌نجامیان بدات ، زیاتر له‌وه‌ش نوێژه‌سوننه‌ته‌كانی زیاتر بكات له‌م ڕۆژانه‌دا ، چونكه‌نوێژه‌سوننه‌ته‌كان له‌باشترین ئه‌و كارانه‌ن كه‌مرۆڤی موسڵمان ئه‌توانێت به‌هۆیانه‌خۆی له‌په‌روه‌ردگاری میره‌بان زیاتر نزیك بكاته‌وه‌، ه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( s ) ده‌فه‌رموێت : ( وما يزال عبدي يتقرب إليَّ بالنوافل حتى أحبه .. ) ( ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌) واته‌: به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م به‌ئه‌نجامدانی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان خۆی له‌من له‌نزیك ده‌كاته‌، تا من خۆشم ده‌وێت ...

٤ - ( الله اكبر ) و  ( الحمد لله )  و ( لا إله إلا اله ) و يادی خوا كردن :  

 عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) فه‌رموویه‌تی : ( ما من أيام أعظم عند الله ولا أحبُّ إليه العمل فيهم من هذه الأيام العشر ، فأكثروا فيهنَّ من التهليل والتكبير والتحميد ) ( ئيمامي ئه‌حمه‌د ڕیواه‌یتی كردوه‌) واته‌: هیچ رۆژێك نیه‌وه‌ك ڕۆژانی ده‌ی ذی الحجة لای په‌روه‌ردگار گه‌وره‌و خۆشه‌ویست بێت ، كه‌واته‌ئێوه‌ش زۆر ( لا إله إلا الله و الله أكبر و الحمد لله ) بكه‌ن له‌م ده‌ڕۆژه‌دا .

  ئیمامی بوخاری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : " له‌ده‌ڕۆژی ذی الحجة دا عه‌یـدوڵڵای كـوڕی عومه‌ر و ئه‌بو هـوره‌یره‌( خوایان لـێ ڕازی بێت ) ئـه‌چونه‌ناو بـازاڕ و ته‌كبیرو ( الله اكبر ) یان ده‌كرد و خه‌ڵكیش به‌و ته‌كبیره‌ی ئه‌وان ته‌كبیریان ده‌كرد و ( الله اكبر ) یان ده‌وته‌وه‌، هه‌ر ئیمامی بوخاری ده‌ڵێت : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی له‌( مُنى ) له‌كاتی حه‌ج كردندا ، ته‌كبیر و الله اكبری ده‌كرد كه‌خه‌ڵكی ناو مزگه‌وت ئه‌یانبیست ئه‌وانیش الله اكبر یان ده‌وته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵكی ناو بازاڕیش ئه‌مه‌یان ده‌وته‌وه‌، تا وای لێ ده‌هات ( مُنى ) به‌یه‌كجار به‌ده‌نگی ( الله اكبر ) ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌، له‌ته‌واوی ئه‌و  ڕۆژانه‌‌دا ( ئیبن عمر ) كه‌له‌( مُنى ) ده‌بوو ته‌كبیر ( الله اكبر ) ی ده‌وته‌وه‌له‌دوای هه‌موو نوێژه‌كان و له‌كاتی خه‌وتن و سه‌رجێگا و له‌مه‌جلیس و له‌كاتی ڕۆشتنیش .  

5- صه‌ده‌قه‌و ماڵ به‌خشین : له‌نێو ئه‌و كارو كرده‌وه‌خێرانه‌دا كه‌سوننه‌ته‌مروڤی باوه‌ڕدار بیانكات صه‌ده‌قه‌و ماڵ به‌خشینه‌له‌پێناو خوادا ، په‌روه‌ردگاریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌له‌زۆر جێگادا موسڵمانان هانده‌دات ئه‌وه‌تانی له‌قورئاندا ده‌فه‌رموێت : ( يآ أَيُّها الذينَ آمَنُوا أنْفِقُوا مِنْ قَبلِ أنْ يَأتيَ يَوم لآ بَيْع فِيهِ وَلآ خُلَّة وَلا شَفَاعَة وَالكَفَافِرُونَ هُمُ الظَالِمُونَ ) واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ببه‌خشن له‌پێناو خوادا له‌و ڕۆزیه‌ی كه‌پێمان داوون ، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڕۆژێك بێت ( كه‌ڕۆژی دوایی یه‌) كه‌هیچ كڕین و فرۆشتن دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی و تكا كارێكی تیادا نیه ، وه‌هه‌ر بێ باوه‌ڕانن كه‌سته‌م كارن .

 هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) ده‌فه‌رموێت : ( ما نقصت صدقة من مال ) ( ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه‌) واته‌: ماڵ به‌خشین و صه‌ده‌قه‌كردن له‌ماڵ و دارایی كه‌م ناكاته‌وه‌.

 خوشك وبرایانی خۆشه‌ویستم سه‌ره‌ڕای ئه‌و كارو كرده‌وه‌خێر و زۆر باشانه‌ی كه‌باسمان كرد ، كارو كرده‌وه‌ی تریش هه‌ن كه‌مرۆڤی موسڵمان بیانكات و ئه‌نجامیان بدات له‌و ده‌ڕۆژه‌دا ، وه‌ك خۆ خه‌وریك كردن به‌قورئان خوێندن و فێركردنی كه‌سانی تر و ئیستغفار كردن و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و به‌جێگه‌یاندنی صله‌ی ڕه‌حم و سه‌لام كردن له‌خه‌ڵكی و خواردن به‌هه‌ژاران و ئاشت كردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌سانی ناته‌با ،و فه‌رمان كردن به‌چاكه‌،و قه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه‌،و زمان گرتن له‌غه‌یبه‌ت و باسكردنی كه‌سانی تر به‌خراپه‌،وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێ ،و ڕێز گرتنی میوان ،و به‌خشین له‌پێناو خوای گه‌وره‌،و لادانی ئازارو ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر ڕێگای هاولاتیان ،و چاكه‌كردن و چاك بوون له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵی خۆت ،و داڵده‌دان و دڵدانه‌وه‌ی هه‌تیوان ،و سه‌ردانی نه‌خۆش ،و ده‌ستبارگرتنی هاوڕێ كه‌ت ،و صه‌ڵه‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) ،و دوعاو نزای خێر بۆ موسڵمانان ،و به‌ده‌مه‌و چوونی لێقه‌وماوان ،و رۆشتن بۆ مزگه‌وت ،و ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت ،و پێ داگرتن له‌كردنی نوێژه‌سوننه‌ته‌كانی پاش و پێشی نوێژه‌فه‌رزه‌كان ،و ڕاست گۆیی له‌كڕین و مامه‌ڵه‌كردن ،و دڵخۆش كردنی خه‌ڵكی ،و سۆز وبه‌زه‌یی نواندن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران ،و سینه‌فراوانی ،و دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌ڕق و كینه‌،و هاریكاری كردنی خه‌ڵكی له‌و كارانه‌ی كه‌پێویستیان به‌تۆ هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ئه‌و كارانه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر خاتر و ڕه‌زامه‌ندی خوا بكرێن په‌روه‌ردگار پاداشتیان به‌به‌هه‌شت ده‌داته‌وه‌. 

  لــه‌كۆتایدا له‌خــوای گه‌وره‌داواكــارم له‌گوناهی هــه‌مو لایه‌كمان خــۆش بێت و یــارمه‌تیمان بــدات كــه‌ئه‌و ده‌ڕۆژه‌ی مــانگی ذی الحجــة به طاعه‌ت و بــه‌ندایه‌تی خـوای گه‌وره‌به‌سـه‌ر به‌رین ، و بمناخاته‌به‌ر شه‌فاعه‌ت و تكای پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) له‌ڕۆژی دوایدا   ( آمين يارب العالمين ) .   ‌

 

وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان