بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار

پێداچـونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

وه‌سف كردن

ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خواو به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و...

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    بۆ هه‌موو پیاوێكی‌ خێزاندار

    ] kurdish – كوردیكردي [

    ئاماده‌كردنی : سایتی به‌هه‌شت

    www.ba8.org

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2010 - 1431

    ﴿ إلى كل رجل متزوج ﴾

    « باللغة الكوردية »

    إعداد : موقع بهشت ( الجنة‌ )

    www.ba8.org

    مراجعة : بشتيوان صابر عزيز

    2010 - 1431

    بۆ هه‌موو پیاوێكی‌ خێزاندار

    الحمد لله وحده والصلاهة والسلام علی‌ من لانبي بعده.

    پاشان:

    ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئاڕاسته‌ی‌ كردنێكی‌ پێغه‌مبه‌ره‌(صلی‌ الله علیه وسلم) بۆ پیاوی‌ موسوڵمانی‌ خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تی‌ ده‌ری‌ بێت له‌سه‌ر گوێ ڕایه‌ڵی‌ خواو به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌و.

    1_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المۆمنین أیماناً أحسنهم خلقاً ،وخیاركم خیاركم لنسائهم )) رواه الترمژی‌ وصححه الالبانی‌.

    واته‌:ئه‌و كه‌سه‌ له‌هه‌موو كه‌س ئیمانی‌ ته‌واوتره‌ كه‌ ڕه‌وشتی‌ جوانه‌ وه‌ باشترینتان باشترینتانه‌ بۆ خێزانه‌كانتان.

    2_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أستوصوا بالنسا‌ء خیراً)) متفق علیه.

    واته‌:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.

    3_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( لا یفرك مۆمن مۆمنة‌، أي‌ لایبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آ‌خر)) رواه مسلم.

    واته‌:پیاوی‌ ئیماندار خێزانی‌ ئیمانداری‌ نابوغزێنێ( تووڕه‌ی‌ ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌ڕه‌وشتێكی‌ ڕازی‌ نه‌بێت له‌ڕه‌وشتێكی‌ تری‌ ڕازی‌ ده‌بێت.

    4_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:(( أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة‌، فلما قضی‌ حاجته منها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.

    واته‌:به‌ڕاستی‌ گه‌وره‌ترین تاوان لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكاری‌ خۆی‌ لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌لاَقی‌ بدات و ماره‌ییه‌كه‌شی‌ ببات.

    5_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له امرأتان فمال إلی‌ أحدهما جيء یوم القیامة‌ وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالباني.‌

    واته‌: هه‌ركه‌سێ دووژنی‌ ببێت و به‌لای‌ یه‌كێكیاندا لای‌ بدات ئه‌وه‌ ڕۆژی‌ قیامه‌ت دێت و شانێكی‌ لاره‌.

    6_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((تنكح المرأة‌ لأربع:لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدینها فاظفر بذات الدین تربت یداك)) متفق علیه.

    واته‌:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ: له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ی‌، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ، له‌به‌ر جوانی‌ یه‌كه‌ی‌ ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ی‌ ، دینه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژێره‌ ده‌ستت به‌خۆڵا چێت، واته‌: تووشی‌ خێر بیت.

    ٧_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((یاعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم الیل؟ قال :بلی‌ یارسول الله، قال: (لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فإن لجسدك علیك حقاً ،ولزوجك علیك حقاً)) رواه البخاري.

    واته‌: ئه‌ی‌ عه‌بدوڵڵا هه‌واڵیان داوه‌ پێم كه‌تۆ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتی‌: به‌ڵێ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا . فه‌رمووی‌: وامه‌كه‌، به‌ڵكو ڕۆژوو بگره‌و بیشی‌ شكێنه‌ ، هه‌سته‌ بۆ نوێژو بیش خه‌وه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی‌ له‌شت مافی‌ له‌سه‌رته‌، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافی‌ له‌سه‌رته‌.

    8- وه‌ معاویه‌ی‌ كوڕی‌ حیده‌ ووتی‌: ووتم :(( یارسول الله، ما حق زوجة‌ أحدنا علیه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسیت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أی‌ لاتقل قبحك الله_ ولا تهجر إلا فی‌ البیت)) رواه ابوداود.

    واته‌:ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا مافی‌ خێزانی‌ هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چی‌ یه‌؟ فه‌رمووی‌: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواردنی‌ پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ی‌ بكه‌یته‌وه‌ كاتی‌ كه‌خۆت پۆشته‌ كرده‌وه‌، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوی‌ ، وه‌ پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه‌ وازی‌ لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت.

    9_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((ألا ان لكم علی‌ نسائكم حقاً ، ولنسائكم علیكم حقاً، فحقكم علیهنَّ ألاًّیوطئن فرشكم من تكرهون، ولایأذن فی‌ بیوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن علیكم أن تحسنوا إلیهن في‌ كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذی.

    واته‌:ئاگادار ربن كه‌به‌ڕاستی‌ ئێوه‌ مافتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه‌ له‌سه‌رتان، جا مافی‌ ئێوه‌ له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك نه‌هێننه‌ سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه‌ ڕازی‌ نه‌بن لێ ی‌، وه‌ڕێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته‌ ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕێ ی‌ بده‌ن، وه‌مافی‌ ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له‌ جل و به‌رگ و خواردنیان.

    10_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : ((رحم الله أمرأة‌ قامت من اللیل فصلت وأیقظت زوجها فصلی‌، فإن أبی‌ نضحت فی‌ وجهه الما‌ء )) رواه احمد وابو داود وصححه الالبانی‌.

    واته‌:ڕه‌حمه‌تی‌ خوا له‌و ئافره‌ته‌ی‌ هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شی‌ هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی‌ به‌گوێ ی‌ نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا.

    11_ وه‌ عائشه‌ _ره‌زای‌ خوای‌ لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت: (( ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط )) رواه مسلم.

    واته‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه وسلم) هه‌رگیز له‌ خزمه‌تكار و ئافره‌تی‌ نه‌داوه‌.

    12_ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت علیها ، حتی‌ ما تجعل في‌ في‌ّ امرأتك )) متفق علیه.

    واته‌: به‌ڕاستی‌ تۆ هیچ خێرو چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه‌ له‌ڕێ ی‌ خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و پارووه‌ی‌ كه‌ ئه‌یخه‌یته‌ ده‌می‌ خێزانه‌كه‌ته‌وه‌.

    13_ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : : (( كل شيء لیس من ذكر الله لهو ولعب ، إلا أن یكون أربعة‌، وذكر منها _ ملاعبة‌ الرجل امرأته ))رواه النسائی‌ وصححه الالبانی‌.

    واته‌: هه‌موو شتێك كه‌ یادو زیكری‌ خوانه‌بێت شتی‌ پووچ و به‌تاڵه‌ ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ی‌ كه‌باسی‌ كرد_ یاری‌ كردنی‌ پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان