ته‌فسیری ئایه‌تی {والذين جهدوا فينا}
نوسـه‌ر : ئیبن قه‌ییم ئه‌لجه‌وزیه
وه‌رگـێران: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
خوای گه‌وره هیدایه‌تی به‌ستاوه‌ته‌وه به تێكۆشان، هه‌ركه‌سێكیش هیدایه‌ێكی ته‌واو و پوخت دار بێت، ئه‌وه جیهادێكی زۆری كردوه، واجبترین و له پێشترین جهادیش جیهادی نه‌فس و ئاره‌زوات و جیهادی شه‌یتان و جیهادی دنیایه .
ئه‌م بابه‌ته وتارێكه وه‌رگیراوه له كتێبی " ئاوێته‌ی دڵ" ، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه.
- 1
ته‌فسیری ئایه‌تی {والذين جهدوا فينا}
PDF 123.3 KB 2019-05-02
- 2
ته‌فسیری ئایه‌تی {والذين جهدوا فينا}
DOC 2.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ته‌فسیری ئایه‌تی {وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا}
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌یم ئه‌لجه‌ۆزیه
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ تفسیر الآية {وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا}﴾
« باللغة الكردية »
ابن القيّم الجوزيّة
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
ته‌فسیری ئایه‌تی {وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا}
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : {وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا لَنَهۡدِيَنَّهُمۡ سُبُلَنَاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ} العنكبوت: 69.
واته: ئه‌وانه‌ی كه له پێناو ئێمه‌دا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه هه‌وڵ و كۆششیانداوه و خۆیان ماندوو كردووه، بێگومان ئا ئه‌وانه ڕێنمونی ده‌كه‌ین بۆ ڕێگای ڕاستی خۆمان، به‌ڕاستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ چاكه‌كارانه .
ده‌بینین خوای گه‌وره لێره‌دا هیدایه‌تی به‌ستاوه‌ته‌وه به تێكۆشان، هه‌ركه‌سێكیش هیدایه‌ێكی ته‌واو و پوخت دار بێت، ئه‌وه جیهادێكی زۆری كردوه، واجبترین و له پێشترین جهادیش جیهادی نه‌فس و ئاره‌زوات و جیهادی شه‌یتان و جیهادی دنیایه .
جا هه‌ركه‌سێك له پێناوی خودا هه‌ڵسێت جیهاد بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م چواره‌دا، ئه‌وكات خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌تی ده‌دات بۆ سه‌ر ڕێگای ڕه‌زامه‌ندی خۆی، ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌یگه‌یه‌نێته به‌هه‌شت، هه‌ر كه‌سێكیش واز بێنێت له جیهاد و پشت گوێی بخات، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی كه‌مته‌ر خهمیهكهی هیدایه‌تی له ده‌ست ده‌چێت .
(الجنید) له ته‌فسیر ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێ: واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئێمه‌دا جیهاد له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیاندا ده‌كه‌ن به ته‌وبه و په‌شیمانی، هیدایه‌تی سه‌ر ڕێگای ئیخلاصیان ده‌ده‌ین، ناگونجێت مرۆڤ جیهاد له‌گه‌ڵ دووژمنی ده‌ره‌وه‌ی بكات تاكو جیهاد له‌گه‌ڵ ئه‌م دووژمنانه‌ی ژووره‌وه‌ی نه‌كات، جا هه‌ركاتێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر دووژمنه‌كانی ناخی خۆیدا _ كه باسمان كرد _ ئه‌وه به‌سه‌ر دوژمنای ده‌ره‌وه‌شیدا زاڵ ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش دووژمنانی ناخی یهسهریدا زاڵ بن، دوژمنانی ده‌ره‌وه‌ش به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بن .
پۆڵینه زانستیه‌كان: