پیاوان وئافره‌تان چۆن هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵده‌بژێرن

وه‌سف كردن

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێح محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیان ده‌كات له‌ لایه‌ن پیاوان وئافره‌تانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ ببن .

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پیاوان وئافره‌تان چۆن هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵده‌بژێرن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1436

    كيف تختار المرأة زوجها ؟ وكيف يختارها؟

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    پیاوان وئافره‌تان چۆن هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵده‌بژێرن

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    1- خوشكی به‌رێزم بۆ هه‌ڵبژاردنی پیاوێك كه‌ ببێت به‌ هاوسه‌ری ژیانت، گرنگی مه‌ده‌ به‌ ماڵو سه‌روه‌ت وسامان وپله‌وپایه‌ وجوانی له‌ش ولاری، ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به‌لاته‌وه‌ پیاوێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ خاوه‌ن دین وڕه‌وشتی جوان بێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : «إذا أتاكم من ترضون خُلُقه ودينه فزوجوه، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض» [ حديث حسن رواه الترمذي وغيره ] .

    واتا : هه‌ركاتێك كه‌سێك هاته‌ خوازبێنی بۆلاتان و له‌دین و ڕه‌وشتی ڕازی بوون، ئه‌وا ئافره‌ته‌كه‌ی لێ ماره‌ ببڕن، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وا فیتنه‌ و خراپه‌كاری به‌ربڵاو له‌ زه‌ویدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .

    2- ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێكی خاوه‌ن دین خۆشی وویستیت، ئه‌وا بێگومان یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت له‌ كاروباری دینه‌كه‌ت و دونیاشت .

    3- خۆ ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌ویستیت به‌لانی كه‌مه‌وه‌ ڕقی لێت نابێته‌وه‌، وسته‌مت لێ ناكات، وبه‌كه‌مت ته‌ماشا ناكات، چونكه‌ پیاوی باوه‌ڕدار ئاگاداری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت : « لا يفرك مؤمن مؤمنة، إن كره منها خلقًا، رضي منها غيره» [ رواه مسلم ].

    واتا : مرۆڤی باوه‌ڕدار ڕقی له‌ئافره‌تی باوه‌ڕدار نابێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ڕه‌وشتێكی ناڕازی بوو، ئه‌وا له‌ڕه‌وشتێكی تری ڕازییه‌ .

    4- پیاوێ باوه‌ڕدار یارمه‌تیده‌رت ده‌بێت له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانتدا به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی ڕاست ودروست.

    5- ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌بێت به‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ركی ژیانتان، كه‌ هه‌ردوولاتان به‌ حوكمه‌كانی ڕازیین بۆ ژیانتان، دیاره‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بوو، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری دونیا ودواڕۆژتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .

    6- پیاوی باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی لێ بینیت ئه‌وا زۆر به‌ ژیرانه‌ ئامۆژگاریت ده‌كات وڕێگای ڕاستت بۆ ده‌ست نیشان ده‌كات، بۆیه‌ جه‌نابیشت ئامۆژگاریه‌كانی به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ربگره‌.

    7- له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت پیاوی باوه‌ڕدار بۆ ده‌ست نیشانكردنی هاوسه‌ری ژیانی ئافره‌تێكی خواناسی باوه‌ڕدار هه‌ڵبژێرێت، ئافره‌تێكی داپۆشراو كه‌ماڵ و خێزانه‌كه‌ی بپارێزێت له‌ خراپه‌كاری، و مافه‌كانی پیاوه‌كه‌ی ڕه‌چاو بكات، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدينها، فاظفر بذات الدين تربتْ يداك » [ متفق عليه] .

    واتا : ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ماره‌ ده‌بڕرێت : له‌به‌ر سه‌روه‌ت وسامانی، و له‌به‌ر پله‌وپایه‌ وجوانی وئاینه‌كه‌ی، جا ئه‌ی پیاوی باوه‌ڕدار تۆ ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار هه‌ڵبژێره‌ بۆ هاوسه‌ری ژیانت، تاوه‌كو ده‌ستت بچێت به‌ خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژدا .

    ژیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تیش محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌لماندوویه‌تی كه‌ گرنگ كاروكرده‌وه‌‌ و ناوه‌ڕۆكه‌ نه‌ك به‌ شكڵ و ڕووخسار، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی : « إن الله لا ينظر إلى صوركم وأجسامكم، ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم» [ رواه مسلم ] .

    واتا : بێگومان خوای گه‌وره‌ ته‌ماشای شێوه‌ و ڕوخسار ولاشه‌تان ناكات، به‌ڵكو ته‌ماشای دڵ وده‌روون و كاروكرده‌وتان ده‌كات ..

    خوای گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌كمان موه‌فق بكات بۆ ده‌ستگرتن به‌ ئاینه‌ پیرۆزه‌كه‌یه‌وه‌ .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    سه‌رچاوه‌ : په‌رتووكی ( تكریم الإسلام للمرأة )

    نووسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان