سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆڕ و چوار بنه‌ماكه‌ و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام

دانـراو :

الناشر:

وه‌سف كردن

سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆڕ و چوار بنه‌ماكه‌ و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام : كتێبێكه‌ به‌ زمانی كوردی (سۆرانی) دكتۆر هه‌یسه‌م سه‌رحان نوسیویه‌تی ، ئه‌مانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت : 1/ سێ پرسیاره‌كه‌ی ناو گۆر : ئه‌وه‌ش په‌یامێكی به‌ نرخه‌ كه‌ ئه‌و بنچینانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ بیزانێت و له‌ گۆره‌كه‌یدا پرسیاری لێ ده‌كرێت ، وه‌ جۆره‌كانی په‌رستن كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێی كردووه‌ و روونكردنه‌وه‌ی پله‌كانی دین . 2/ چوار بنه‌ماكه‌ : په‌یامێكی كورته‌ ده‌رباره‌ی روونكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكان و ناسینی ته‌وحیدو‌ هه‌ندێ له‌ گومانه‌كان كه‌ موشریكه‌كان خۆیان پێوه‌ په‌یوه‌ست كردووه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان . 3/ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیسلام : ده‌قێكی كورتكراوه‌ باسی هه‌ندێك له‌ مه‌زنترین مه‌سه‌له‌ ترسناكه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر دینی كه‌سی موسڵمان ، ئه‌وه‌ش هه‌رچه‌نده‌ تونده‌ كه‌چی زۆرجار رووده‌ده‌ن ، تاوه‌كو كه‌سی موسڵمان لێی به‌ ئاگا بێت و له‌ خۆی بترسێت نه‌وه‌ك توشی ببێت . نوسه‌ر له‌ به‌رگێكی تازه‌و جوانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خشته‌ و دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، مه‌به‌ست و مانا‌ گشتییه‌كانی تێدا باسكردووه‌ ، وه‌ له‌ پاش هه‌موو ده‌قێك كۆمه‌ڵێك‌ پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ بێ كورتكردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و به‌ بێ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی بێزاركه‌ر.

Download

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان