جیاوازی نێوان (قوربانی) و(هدي) و(فدیة)

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: ئایا جیاوازی چییه‌ له‌نێوان قوربانی (الاضحیة ) له‌گه‌ڵ (الهدي) و(فدیة) خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك وحاجیان ئه‌م ناوانه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    جیاوازی نێوان (قوربانی) و (هدي) و (فدیة)

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ الفرق بین الأضحية و الهدي والفدیة ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    جیاوازی نێوان (قوربانی) و (هدي) و (فدیة)

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : ئایا جیاوازی چییه‌ له‌نێوان قوربانی (الاضحیة ) له‌گه‌ڵ (الهدي) و(فدیة) خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك وحاجیان ئه‌م ناوانه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ؟

    وه‌ڵام : له‌ڕاستیدا هه‌ره‌یه‌ك له‌م ده‌سته‌واژانه‌ حوكمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وجیاوازه‌ له‌وی تریان، ئه‌وه‌ش وه‌ك جه‌نابتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی خه‌ڵك و حاجیانیش تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، قسه‌كه‌ی جه‌نابت ڕاسته‌ وزۆر خه‌لك جیاوازی ناكات له‌نێوانیاندا، جا بۆیه‌ پێویسته‌ بزانین :

    1) قوربانی (الاضحیة) بریتی یه‌ له‌و ئاژه‌ڵه‌ یان له‌و ڕه‌شه‌ وڵاخه‌ی كه‌ مرۆڤی موسڵمان له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و بۆ زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بڕیار ده‌دات كه‌ مه‌ڕێك یان بزنێك یان ڕه‌شه‌ ووڵاخێك بكات به‌ قوربانی، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ كاتێكی دیاری كراوه‌وه‌ كه‌ ده‌بیت له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و پاش نوێژی چه‌ژن تاكۆتایی سێهه‌م ڕۆژی جه‌ژنیش ئه‌م قوربانییه‌ ده‌كرێت، جا ئه‌مه ‌تایبه‌ت نییه‌ به‌ جێگایه‌كیاری كراوه‌وه‌، مه‌به‌ستمان ده‌كرێت له‌هه‌رجێگایه‌كی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌ بكرێت، واته‌ : تایبه‌ت نییه‌ به‌ شاری مه‌ككه‌ یان مه‌دینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بزانن مه‌ڕ و بزن بۆ كه‌سێك ده‌بێت و ڕه‌شه‌ ووڵاخ و ووشتر بۆ حه‌وت كه‌س ده‌بێت.... به‌ پێی ده‌قی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوداش (صلی الله علیه وسولم) ده‌كرێت مرۆڤ ئاژه‌ڵیك یان ڕه‌شه‌ ووڵاخێك سه‌ر ببڕێت بۆ قوربانی وبڵێت هه‌موو ینه‌ماڵه‌كه‌م یان ماڵ ومنداڵه‌كه‌م له‌خێره‌كه‌یدا به‌شدار بن.

    2) (الهدي) ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ یان ئه‌و ووشتر و ڕه‌شه‌ ووڵاخه‌یه‌ ده‌كریت به‌ هه‌دیه‌ ودیاری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار وداماوی مه‌ككه‌ و سه‌ر ده‌بڕێت له‌كاتێكدا كه‌سێك ئه‌گه‌ر نییه‌تی حه‌جی (تمتع) یان (قیران) ی هێنا بێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاجی له‌ حه‌جی (تمتع) دا له‌زه‌ت و تام وچێژ وه‌رده‌گرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ عومره‌كه‌ی تێدا كردووه‌، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی دیسان جارێكی تر نیه‌تی حه‌ج دێنێته‌وه‌ و ئیحرامه‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه‌، چونكه‌ حاجی له‌و نێوانه‌دا ئه‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه‌ له‌كاتی ئیحرامدا بۆی یاساغ و حه‌رام ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌ نێوان عومره‌ و حه‌جه‌كه‌ی بۆ حه‌ڵاڵ و ڕێگا پێدراو ده‌بیت، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خیزانیشیدا تێكه‌ڵاوی بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌شی حه‌جی قیران ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركان و واجباتی عومره‌كه‌ی داخڵ ده‌بیت له‌گه‌ڵ ئه‌ركان و واجباتی حه‌جه‌كه‌یدا و ئه‌ركی كه‌متری له‌سه‌ر ده‌بێت، ئاژه‌ڵێك ده‌كات به‌ (هدي) له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ه‌كه‌دا و نابیت له‌ده‌روه‌ی سنووری حه‌ره‌م سه‌رببڕێت ....

    ئه‌وه‌ش بزانه‌ مه‌ڕ وبزن بۆ یه‌ك كه‌س سه‌ر ده‌بڕێت و ووشتر و ڕه‌شه‌ وڵاخیش ده‌كرێت بكرێت بۆ (هدي) حه‌وت حاجی .

    3) (فدیة) یه‌ش له‌كاتێكدا ده‌كریت ئه‌گه‌ر هاتوو حاجی یان موعته‌مرێك واجبێك یان كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌نجامدا، له‌م كاته‌دا واجب ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ (فدیة) یه‌ك بدات، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕه‌می جه‌مه‌راتی ته‌رك كرد ئه‌وه‌ ده‌بیت ئاژه‌ڵێك سه‌ببڕێت له‌ سنووری حه‌ره‌مدا بۆ جوبرانمكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی، یان ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوی ئه‌نجامدا له‌قه‌ده‌غكراوه‌كانی ناو ئیحرام وه‌ك : جلی دوراوی له‌به‌ركرد یان به‌ده‌ست ئه‌نقه‌صد موی سه‌ری لێكرده‌وه‌ یان له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌ك سه‌ری تاشی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌سپێ یان كێچ یان ئازارێكی هه‌بوو، له‌م كاته‌دا حاجی سه‌رپشك ده‌بێت له‌نێوان ( فدیه‌) ی سێ شتدا یان سێ رۆژ به‌ڕۆژوو بیت یان شه‌ش هه‌ژار تێر بكات یان شه‌كێك سه‌ر ببڕیت ، جا ئه‌م فدیه‌یه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كارێكی یاساغ و ناپه‌سه‌ندا پاش ئه‌نجدامدانی ، به‌ڵام قوربانی و هه‌دی حاجی ئه‌نجامی ده‌دات بۆ نزیك بوونه‌وه‌ وزیاتر به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ..

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌ ...

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان