حاجی ئومێد چروستانی - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 146
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوایه گه‌وره باسی له سه‌رپۆش و له‌چكی ئافره‌ت كردووه و به شێوه‌ی فه‌رمان، فه‌رمانی كردووه پێیان له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سه‌ر شان وملیاندا... ئه‌م بابه‌ته باسی باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات، وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
پیاوان و ئافره‌تان خوای گه‌وره ته‌واوی فه‌رمان وڕێگریهكانی به‌یه‌كسانی پێ ڕاگه‌یاندوون، له هه‌ندێك كار وفهرماندا نه‌بێت كه خوای گه‌وره ڕه‌چاوی حاڵ‌و ته‌ندروستی ئافره‌تانی كردووه و هه‌ندێك له عیباده‌ته‌كانی له‌سه‌ر سووك كردوون، به‌هه‌مان شێوه به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێك ئیعتبارات په‌روه‌ردگار جیاوازییه‌كی كه‌می كردووه له نێوان ئافره‌تان و پیاواندا، ئه‌ویش نه‌ك به‌وه‌ی خوانه‌خواسته وا تێبگه‌ین كه خوای گه‌وره و ئاینی پیرۆزی ئیسلام سته‌میان كردبێت له ئافره‌تان، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو له‌به‌ر ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێك بارودۆخ جیاوازیه‌كی كه‌م ده‌بینرێت له نێوان ئافره‌تان و پیاوان... ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره ته‌واوی دروستكراوه‌كانی به‌جنۆكه و مرۆڤه‌كانه‌وه بۆ ئامانجێكی گه‌وره دروستكردووه كه ئه‌ویش به‌ندایه‌تی كردنی ڕاست ودروستی خوای گه‌وره‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی بۆ دانه‌نێن... ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه، لاپه‌ڕه 25.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م وتاره باسی فه‌زڵ و چۆنیه‌تی شه‌و نوێژی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كات.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
خۆشه‌ویستان جارێكی تر خوای گه‌وره ته‌مه‌نی داینه‌وه كه شاد بینه‌وه به مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، مانگی قورئان، مانگی به‌ره‌كه‌ت ولێخۆش بوون، مانگی گیرا بوونی نزا وپاڕانه‌وه، مانگی میهر وژیانه‌وه‌ی دڵه‌كان، له‌خوای گه‌وره داواكارین یارمه‌تیمان بدات كه ئه‌م مانگه له ڕه‌زامه‌ندی خۆیدا به‌رێ بكه‌ین.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م وتاره وه‌رگیراوه له كتێبی« تكريم المرأة في الإسلام »، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆیه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، لاپه‌ڕه: 18، باسی چاره‌سه‌ری ئه‌و ژنه‌ی سه‌رپێچی پیاوه‌كه‌ی ده‌كات له ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه، كه خوای گه‌وره چه‌ند چاره‌سه‌ریه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به شێوه‌ی پله‌به‌ندی بۆ ئه‌م مهسئهلهیه داناوه كه بریتیه له‌م قوناغانه: یه‌كه‌م: ئامۆژگاری. دووه‌م: نه‌خه‌وتن وسهرجێی نه‌كردن له‌گه‌ڵیدا. سێهه‌م: لێدانێكی سووك. چواره‌م: دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وای كردن یان بۆ جیابوونه‌وه.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ڕێزێكی زۆر و بێ شوماریان له دایك وباوك ناوه، به تایبه‌تی تر ڕێزی دایك، چونكه دایك ئه‌و كائنه پڕ سۆز و میهره‌بانی و عاطفه‌یه كه مرۆڤ هه‌ست به گه‌وره‌یی وپله وپایه‌ی ناكات تا ئه‌و كاته‌ی له‌ده‌ستی ده‌دات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك تا دایك وباوك له ژیاندا ماوون، ڕێزیان بگرین وله فه‌رمانیان ده‌رنه‌چین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتی خوای گه‌وره‌یان پێ به‌ده‌ست بهێنین. ئه‌م وتاره وه‌رگیراوه له كتێبی« تكريم المرأة في الإسلام »، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆیه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م وتاره وه‌رگیراوه له كتێبی« تكريم المرأة في الإسلام »، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆیه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، لاپه‌ڕه: 16، باسی سه‌رپه‌رشتیاری پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه ده‌كات، وه‌ده‌ڵێت: سه‌رپه‌رشتیاری پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه بنه‌مایه‌كی ڕێكخه‌ره كه ئه‌ندازه‌گیری كۆمه‌ڵگه وای ده‌خوازێت، سه‌قامگیری باری ژیانیش له دونیادا په‌یوه‌سته پێوه... ئه‌و چوار چێوه‌یه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاریی پیاوان ده‌یگرێته‌وه، مانای ئه‌وه نییه كه‌سێتی و كه‌رامه‌ت و ڕێزی ئافره‌تان بڕوشێنێت و بیخاته ژێر پرسیار، چونكه خوای گه‌وره نه‌یفه‌رمووه : ( الرجال سادة على النساء ) پیاوان سه‌ید و گه‌وره‌ن و ئافره‌تانیش كۆیله و به‌نده، به‌ڵكو زۆر له‌و ده‌سته‌واژه‌یه ووردتری فه‌رمووه كاتێك كه ده‌فه‌رموێت : {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ} به‌و مانایه‌ی كه پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیانه‌وه
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا سوره‌تێكی به‌ناوی پیاوانه‌وه ناو نه‌ناوه، به‌ڵام سوره‌تێكی ته‌واوی به‌ناوی سوره‌تی ئافره‌تانه‌وه ناوناوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕیزو پله‌و پایه‌ی ئافره‌تان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌م سوره‌ته‌دا په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی تایبه‌ت به ئافره‌تان و خێزان و ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه باس كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌حكامه‌كانی باس له مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات، بۆیه سوره‌ته‌كه‌ش به‌ناوی سوره‌تی ئافره‌تانه‌وه ناونراوه
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئيسلام هات به‌دید و وتێڕوانینێكی جیاوازه‌وه ته‌ماشای ئافره‌تی كرد : 1- خوای گه‌وره ڕێزی ناوه له ئافره‌تان به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یاندوین كه مرۆڤه‌كانی له نێر و مێیه‌ك خه‌لق كردوه، له هه‌مان كاتدا پێوه‌ری چاكیه‌تی و باشیه‌تی لای خوای گه‌وره ته‌نها له‌خواترسان و ته‌قوایه 2- یه‌كێكی تر له‌و ڕیز وپلهوپایانهی كه ئیسلام ناویه‌تی له ئافره‌تان ئه‌وه‌یه هاوشانی كردوون له‌گه‌ڵ پیاواندا لهشایستهییان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
یه‌كێك له ڕووداوه‌كانی ڕۆژی دوایی كه واجبه له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار ئیمانی پێی هه‌بێت بریتیه له دانانی ته‌رازوو بۆ كێشانی كرده‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م، ئه‌ویش ته‌رازوویه‌كی هه‌قیقیه ودووتا و زمانێكی هه‌یه له‌ناوه‌ڕاستدا، كه كاروكرده‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ ده‌كێشرێت، به‌جۆرێك به‌تۆزقاڵه گه‌ردیله‌یه‌كیش تای چاكه یان خراپه قورس ده‌كات، ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌تیش به‌ڵگه وگه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستیه‌ن...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
شه‌و ڕه‌وی یه‌كێكه له‌به‌ڵگه زۆر گه‌وره‌كان، كه خوای گه‌وره پێش كۆچكردنی بۆ شاری مه‌دینه پاڵپشتی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ی پێكرد، به‌و شێوه‌یه‌ی كه شه‌وڕه‌وی پێكرد له مزگه‌وتی حه‌رامه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قصی به‌سواری ووڵاخیك كه پێی ده‌ڵین (بوراق) به‌هاوڕێیه‌تی جوبره‌ئیل (سه‌لامی خوای لێ بێت) تا گه‌شته (بیت المقد‌س)... وه مه‌به‌ست له میعراج به ڕه‌های له‌شه‌رعدا : به‌رزبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره ( صلى الله عليه وسلم ) به‌هاوڕێیه‌تی جوبره‌ئیل (سه‌لامی خوای لێ بێت) له بیت المقدسه‌وه بۆ ئاسمانی دونیا وپاشان بۆ هه‌موو ئاسمانه‌كان تا ئاسمانی حه‌وته‌م، وئه‌مجا بینینی پێغه‌مبه‌ران وسهلام لێكردنیان وپێشوازی كردنی ئه‌وانیش بۆ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) له‌ئاسمانه‌كان...، هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا خوای گه‌وره پێنج نوێژه‌كانی له‌سه‌ر فه‌رزكرد، وله‌گه‌ڵیشیدا قسه‌ی كرد، له‌كۆتایشدا دابه‌زیه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه، وه باسی وه‌زع وحاڵی ئافره‌تان ده‌كات له‌سه‌رده‌می نه‌فامی وجاهیلیه‌تدا، بۆ نمونه: ئافره‌تان هیچ مافێكیان نه‌بووه له‌سه‌ر پیاوان، وه ته‌ڵاق ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی نه‌بوو، پیاوان ده‌یانتوانی به ئاره‌زووی خۆیان ژن بهێنن، واتا ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیسلام دیار كردووه.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌چاوێكی مرۆڤ دۆستانه‌وه سه‌یری كه‌سانی ناموسڵمان ده‌كات، چونكه ناكرێت جگه له‌م دیده دیدێكی تری هه‌بێت به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه كۆتا ئاینی ئاسمانیه، په‌روه‌ردگار خه‌ڵاتی كردووه بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌رمانی كردووه به هه‌موو خه‌ڵكی قبوڵی بكه‌ن و بۆ ئه‌م كاره‌ش پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ڵبژارد و جوبرهئیلی ڕه‌وانه كرد بۆلای و قورئانی پیرۆزی وه‌ك دوا په‌یامی ئاسمانی بۆ هێنا تاوه‌كو ببێته ڕه‌حمه‌ت بۆ ته‌واوی جیهان
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
زانایان ( ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) له‌سه‌ر ئه‌رك و واجباته‌كانی سه‌ركرده و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان زۆریان قسه وباس كردووه، ئیمامی ماوردی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : ئه‌رك و واجبه‌كانی سه‌ركرده‌ی موسڵمانان ( 10 ) ئه‌ركن.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
نیشانه ودیارده‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌كرێن به‌سێ به‌شه‌وه : به‌شی یه‌كه‌م : نیشانه دووره‌كان : ئه‌و نیشانانه‌یه كه ده‌ركه‌وتون و ڕوویانداوه . به‌شی دووه‌م : نیشانه مام ناوه‌نده‌كان . به‌شی سێهه‌م : نیشنه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر مردن و وه‌فاتی گشت پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لی بێت) جگه عیسی نه‌بێت (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه به‌ده‌قی قورئان وسوننه‌ت باسی ئه‌وه كراوه كه نه‌مردووه و جارێك ناشمرێت به‌ڵكو خــوای گه‌وره به زیندووی به‌رزی كردوه‌ته‌وه...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مه‌به‌ست له ڕۆژووی سوننه‌ت ئه‌و ڕۆژووانهیه كه خوای گه‌وره واجبی نه‌كردووه له‌سه‌ر موسڵمانان، وه موسڵمانیش به نه‌زركردن له‌سه‌ری خۆی واجب نه‌كردبێت.... وه‌گرتنی ڕۆژووی سوننه‌ت هۆكارێكه بۆ نزیك بوونه‌وه له‌خوای گه‌وره، چونكه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆژووه سوننتهكان پاش مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گیرابوونی كرده‌وه چاكه‌كان لای خوای گه‌وره، إن شا‌ء الله .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
زه‌كاتی سه‌رفیتره : بریتیه له‌و زه‌كاته دیاری كراوه‌ی كه مرۆڤی موسڵمان به كۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و پێش ئه‌نجامدانی نوێژی چه‌ژن له‌سه‌ری واجب ده‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار ده‌بیستین كه ئیسلام وبیروباوه‌ڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه له‌نێوان به‌نده و په‌روه‌ردگاردا، هیچ پێویست به‌وه نه‌كات تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بكرێت، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه ئیسلام بۆ بارودۆخ وسه‌رده‌مێكی تایبه‌تی خۆی هاتووه، وبۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه ناشێت، ئه‌و كه‌سانه له‌وه تێنه‌گه‌یشتوون كه‌ئیسلام عه‌قیده وشه‌ریعه‌ته، واته ئیسلام بیروباوه‌ڕ و یاساوڕێسایه، بیروباوه‌ڕه به‌و مانایه‌ی كه مرۆڤ باوه‌ڕی به‌هه‌ر شه‌ش پایه‌كه‌ی ئیمان وهه‌ر پێنج پایه‌كه‌ی ئیسلام هه‌بێت، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ریعه‌تیشه كه ده‌بێت بكرێته یاسا وڕێسا بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیان وڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه نێوخۆی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان.