حاجی ئومێد چروستانی - وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 146
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی (لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت)، به‌ناونیشانی ( میقات وجێگاكانی ئیحرام به‌ستن، ودیاری كردنیان ) كه سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیزی كوڕی عبد الله كوڕی باز دایناوه، له‌م ووتاره‌دا باسی شه‌ش بابه‌ت كراوه : بابه‌تی یه‌كه‌م : ئه‌وه‌ی كه واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڕێگای ئاسمانی ده‌گه‌نه مه‌ككه ،بابه‌تی دووه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێت بۆ مه‌ككه و نیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره‌ی نیه بابه‌تی سێهه‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵیان له پاش میقاتهوهیه له‌ڕووی مه‌ككه‌وه، ده‌بێت له‌كوێ نیه‌ت بهێنن وئیحرام ببه‌ستن ؟ ، بابه‌تی چواره‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵێكی له پێش میقات وماڵیكی تریشی له‌دوای میقاته‌وه هه‌یه، ئایا ده‌بێت له‌كوێ ئیحرام ببه‌ستێت ؟، بابه‌تی پێنجه‌م : ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیشته‌جێی مه‌ككه‌یه، یان حاجیه وحه‌جی ته‌واو كردووه، ده‌بێت له‌كوێ ئیحرامی عومره ببه‌ستێت ؟، بابه‌تی شه‌شه‌م : زۆر ئه‌نجامدان ودووباره كردنه‌وه‌ی عومره له لایه‌ن حاجیان وعومرهكارانهوه، ئه‌وانه‌ی كه هاتوون وله مه‌ككه‌ن.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی (لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت)، كه سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیزی كوڕی عبد الله كوڕی باز دایناوه، له‌م ووتاره‌دا باسی چوار بابه‌ت كراوه : بابه‌تی یه‌كه‌م : به‌ڵگه‌كانی واجب بونی حه‌ج وعومره . بابه‌تی دووه‌م : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی په‌له كردن وده‌ست پێشخه‌ری كردن له‌ئه‌نجامدانی حه‌ج، بابه‌تی سێهه‌م : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی عومره، بابه‌تی چواره‌م : حه‌ج وعومره ته‌نها یه‌ك جار واجبه، به‌ڵام دوباره‌كردنه‌وه وزۆر ئه‌نجامدانی سوننه‌ته .
- كوردی سۆرانی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا باسی سێ بابه‌ت كراوه : بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی گوێزه‌بانه ( العقیقة ) وحوكم وكاتهكهی، و بابه‌تی دووه‌م : ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه له‌م بۆنه‌یدا سه‌ر ده‌بڕرێت، وه بابه‌تی سێهه‌م : ناونانی كۆرپه، وسهرتاشین، ومهڵاشۆ چه‌وركردنی به‌هه‌ندێك له‌خورمای جوێنراو، وه بانگدان به‌گوێیدا.
- كوردی سۆرانی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان )، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا باسی پینج بابه‌ت كراوه : بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی قوربانیكردن وحوكمه‌كه‌ی وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌ت ومه‌رجه‌كانی، و بابه‌تی دووه‌م : ئه‌وه‌ی ده‌شێت ودروسته بكرێت به قوربانی، و بابه‌تی سێهه‌م : مه‌رجه له‌به‌رچاو گیراوه‌كانی قوربانیكردن، و بابه‌تی چواره‌م : كاتی قوربانیكردن، وبابه‌تی پێنجه‌م : ده‌بێت چی بكرێت به‌و قوربانیه‌ی كه كراوه، وه ده‌بێت قوربانیكار كاتێك ده‌ڕۆژی مانگی ذي الحجة هات چی بكات .
- كوردی سۆرانی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی پێنجه‌م : ئه‌و جێگایانه‌ی كه دروسته زیاره‌ت بكرێن له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م : زیاره‌تی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، بابه‌تی دووه‌م : زیاره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، بابه‌تی سێهه‌م : ئه‌و جێگایانه‌ی تر كه له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره دروسته زیاره‌ت وسه‌ردانی بكرێن .
- كوردی سۆرانی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی چواره‌م : چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا هه‌نگاو به هه‌نگاو و به‌ووردی باسی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره كراوه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) وله فه‌رمووده‌یه صهحیحهكانهوه ثابت وجێگر بووه، سه‌ره‌تا له ئیحرام كردنه‌وه له میقات تا ئه‌و كاته‌ی كه ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌نجام ده‌دات و شاری مه‌ككه به‌جێده‌هێڵێت .
- كوردی سۆرانی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی سێهه‌م : ئه‌ركانه‌كانی حه‌ج وواجباتهكانی، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرام, بابه‌تی دووم، فدیه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان, بابه‌تی سێهه‌م: هه‌دی وحوكمه‌كانی .
- كوردی سۆرانی
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : ئیاد ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : حاجی ئومێد چروستانی
یەكێك لەو گومانانەی نكوڵی كارانی فەرموودە و بەناو قورئانیەكان و عەقلانیەكان دەیوروژێنن ئەوەیە كە پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) قەدەغەی كردووە فەرمودەكانی بنوسرێنەوە وەك لەو حەدیثەی كە موسلیم به ژماره (3004) و ئەحمەد به ژماره (11085) ریوایەتیان كردووە، جا ئەو كەسانە بۆ ئەوەی گومان بخەنە سەر فەرمودە دەڵێن كە پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) نەهی كردبێ فەرموودەكانی بنوسرێنەوە ئایا ئەو هەموو فەرموودەیە لە كێوه هاتن ؟
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : كه‌مال صادق ياسين له‌ك پێداچـونه‌وه : حاجی ئومێد چروستانی چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
موسڵمانی بەڕێز: دیارە یەکێک لەچاکەو بەخششی خودا بۆموسڵمانان ئەوەیە کەکۆتای مانگەکانی ساڵی مانگی ( ذو الحجة ) یە کەمانگی حەج کردن و عیبادەت کردنە، وەسەرەتای مانگەکانی ساڵی دەست پێدەکات بە مانگی موحەرەم کەمانگی چاکەکردن و عیبادەت کردنە بەتایبەتی عیبادەتی ڕۆژوو گرتن.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : حاجی ئومێد چروستانی چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له كیتابی 40 بنچینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه دانه‌ره‌كه‌ی عه‌بدالملك ئه‌لقاسمه، باسی یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ر ده‌كات كه بریتیه له وتنی ﴿ إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ﴾، وه وتنی ئه‌م وشه‌یه له ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ره ( صلی الله علیه وسلم )، ئه‌م ووشه‌یه ئارامی داده‌به‌زێنێته سه‌ر ده‌رونی مرۆڤ وهێوركهروهی دڵه‌كانه...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : ئیبن قه‌ییم ئه‌لجه‌وزیه وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌م ووتاره وه‌رگێرانی ده‌قێكی ئیمام ئیبن قه‌یمی جه‌وزیه كه له كتێبی ( زاد المعاد ) دا باسی كردووه، سه‌باره‌ت به فه‌زڵی خویندنه‌وه‌ی قورئان به ته‌ده‌بور و بیركردنه‌وه له مانا ومه‌به‌سته‌كانی و تیرامان له نهێنیه‌كانی، به‌شیوه‌یه‌ك نووسه‌ر باسی ڕای جیاوازی زانایان ده‌كات له‌م مهسئهلهیهدا، كه ئایا باشتر و خاستر ئه‌وه‌یه مرۆڤ قورئان به ته‌ده‌بور و بیركردنه‌وه له مانا و مه‌به‌سته‌كانی بخوێنێته‌وه یان به خێرای و دوور له‌بیركردنه‌وه ؟ پاشان نووسه‌ر ڕای ئه‌و زانایانه په‌سه‌ند ده‌كات كه ده‌ڵین : باشتر و خێرتر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان قورئان به له‌سه‌ر خۆی و به بیركردنه‌وه له مانا و مه‌به‌سته‌كانی بخوێنێته‌وه تاوه‌كو له‌وه‌ی كه به په‌له و خێرا بیخوێنێته‌وه به‌بی تێڕامان له واتا و نهێنیه‌كانی ...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسی گرنگی و فه‌زڵی پارشێو كردن ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك پارشێوكردن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمانی پیغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) وخاڵی جیاوازی نێوان ڕۆژووی ئه‌هلی ئیسلام و ئه‌هلی كیتابه، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی خه‌یریه‌تی ئه‌و كاته، وخۆ به‌هێز كردن له پێناو زیاتر طاعه‌تی خوای گه‌وره كردن، وبه‌ده‌ستهێنانی صهڵات و صهلامی په‌روه‌ردگار و فریشته‌كان و چه‌ند فه‌زل و گرنگی تر
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له ڕێزی ژن ده‌كات له ئیسلامدا كه چۆن نرخ و به‌هایه‌كی زۆری بۆ داناوه : به‌هه‌مان شێوه شان به شانی ئه‌وان كۆمه‌ڵێك مافی بۆ مێرده‌كانیشیان ده‌سته‌به‌ر كردووه
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات : هاجه‌ر پاش ئه‌وه‌ی موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژی ده‌خسته سه‌ریه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی جوست وچالاك خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌و ده‌یزانی ئێستا په‌یامه‌كه‌ی بریتیه له تێكۆشان له‌پێناو خوای گه‌وره و گه‌یاندنی بانگه‌وازی ڕیبازه پیرۆزه‌كه‌ی به ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه بێ ئاگان له هه‌قیقه‌ت وڕاستیهكانی ئیسلام، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن دوژمنانی ئه‌م دینه‌وه وێنه جوانه‌كانی ئیسلامیان لا شێوێنراوه ...
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات : به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕێز وپله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له ئیسلامدا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی پێشه‌وا وخه‌لیفه‌ی موسڵمانان سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بێ شوماری ده‌خاته ڕێ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی سوپای ڕۆم ببێته‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان، هه‌ر بۆیه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه وخه‌و و خۆراس وپشوو له‌خۆی ده‌تۆرێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ڕزگار ده‌كات، جه‌نگا له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ناچاری كردن به شكان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیان،
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : گه‌رنگیری كیژێكی ئه‌مریكی ده‌كات به ئیسلامه‌وه، له‌سه‌رتاوه ئه‌م كیژه چه‌نج پرسیارێك له بیروهۆشیدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، وده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، به‌لام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : له ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادیگه‌رای ئه‌مریكیدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام لهكۆتاییهوه بڕیاریدا له ئیسلامدا به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه بوو دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دور ودرێژ گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت و خوای گه‌وره هیدایه‌تی ده‌دات بو سه‌ر ئاینه‌ی پاك وبێگهردهكهی ..
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : باروگوزه‌رانی ئافره‌ت ده‌كات له‌و ووڵاتانه‌ی كه گوایه له‌ڕووی شارستانیه‌وه پێشكه‌وتوون، ژیانیان زۆر خراپ وناله‌باره، چونكه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ڕووت ده‌كرێنه‌وه، وكراون به كاڵای ڕابواردن وڕێكلامی بازرگانی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌روونه نه‌خۆش وهه‌ل په‌رسته‌كان تاوه‌كو گه‌نجن ئاره‌زووه‌كانی خۆیانیان پێ تێر ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش پیر بوون وازیان لێده‌هێنن وبه‌ره‌ڵایان ده‌كه‌ن وده‌بێت له خانه‌كانی به‌ساڵاچوواندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نابێت كه‌سێك نه‌بێت كه شۆرابێته‌وه له فیره‌تی ته‌ندروستی خۆی، یان ویژدان سسست و نه‌خۆش بێت.
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : قوربانی دانی ئافره‌تیكی خواناسی وه‌ك خه‌نسا ده‌كات، كه هه‌ڵویستی له پێش ئیسلام و له پاش ئیسلام چۆن بووه؟ به‌وه‌ی له پێش ئیسلام كاتێك هه‌واڵی كوژرانی براكه‌ی پێده‌ده‌ن، زۆ دڵگران ده‌بێت وزۆریش ده‌گریه‌ت و هۆنراوهیهكیشی به‌سه‌ردا ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی دوای ئیسلام، كاتیك خوای گه‌وره چوار كوڕی پێده‌به‌خشێت، وهه‌ر هه‌موویان ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له جه‌نگی قادسیه‌دا وهانیان ده‌دات كه چۆن هه‌ڵمه‌ت به‌رن دژ به دوژمنان وچۆن خۆیان به‌كه‌ن به‌گۆڕه‌پانی جیهادا، ئه‌وه بوو هه‌ر هه‌موویان له پێناو خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان، هه‌تاوه‌ك یه‌ك له‌دوای یه‌ك شه‌هید بوون . وه كاتێكیش هه‌واڵیان به خه‌نسای دایكیان دا كه كوڕه‌كانت هه‌موویان شه‌هید بوون، هیچ شتێكی له‌مه زیاتر نه‌ووت : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌ره‌فمه‌ندی كردم و ڕێزی لێنام به شه‌هید بوونیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موومان له به‌هه‌شتدا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه .
- كوردی سۆرانی نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : ئه‌ركی وه‌لی ئه‌مر ده‌كات به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌و به‌رسه لێیان، به‌شێوه‌یه‌ك ماره‌یان ببڕیت له پیاوێكی هاوشانی خۆیان، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پیاوێكی دیندار و خاوه‌ن خو ڕه‌وشتی جوان هاته داوایان واجبه له‌سه‌ری كه بیاندا به‌شوو پێیان .