سیفه‌تی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵدا ده‌بێت كام ڕه‌گ و ده‌ماری ببچڕێت ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    سیفهتی سهربڕینی ئاژهڵ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1435

    صفة الذبح الشرعي

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1435

    سیفهتی سهربڕینی ئاژهڵ

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : من كهسێكی قهسابم و ڕۆژانه ئاژهڵ سهر دهبڕم، دهكرێت وهڵامی ئهو پرسیارهم بدهنهوه، ئایا لهكاتی سهربڕینی ئاژهڵدا دهبێت كام ڕهگ و دهماری ببچڕێت ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    زانایان بۆ سهر بڕینی ئاژهڵ بهههموو جۆرهكانیهوه به مهڕو بزن و مانگا و ووشترهوه، بهمهرجیان داناوه كه دهبێت له گهردنیدا بهم شتانه ببڕڕیت :

    یهكهم : قوڕگ، یان گهروو، مهبهست لێی ئهو ڕاڕهوهیه كه ههناسهی لێوه وهردهگرێت و دیداتهوه .

    دووهم : سورێنچك : مهبهست پێی ئهو ڕاڕهوهیه كه ئاژهڵ خواردنی لێوه دهخوات و پێیدا تێدهپهڕێت بۆ گهده .

    سێههم : شادهمارهكان، كه دووانن وئاڵاوون به گهرووهوه، كاتێك دهبچڕێن ئیتر خوێنی لاشهی ئاژهڵ لێوهی بهتاڵ دهبێتهوه .

    جا ههركاتێك ئهم چوار شته بچڕا ئهوا به كۆدهنگی زانایان ئهو سهربڕاوه حهڵاڵه و دروسته گۆشتهكهی بخورێت، جا ئهم چوار شته كه دهكاته گهروو و لهگهڵ سورێچنك و ههردوو شادهمارهكان، جێگای بڕینیان له خوار شهویلگهی ئهو ئاژهڵهوه دهست پێدهكات ههتاوهكو دهگاته ئهو جێگایهی گهردن و ملی لێ كۆتای دێت لهسهرهتای سنگی ئاژهڵهكهوه، واتا : ئهگهر هاتوو لهلای سهرووی گهردنهوه بچڕان دروسته، وه ئهگهر هاتوو له ناوهڕاستیشهوه بێت، ههر دروسته، خۆ ئهگهر لهكۆتایی گهردنیشهوه بوو ههر دروسته و حهڵاڵه گۆشتهكهی بخورێت .

    خوای گهورهش زاناتره .