(1) خواى گەورە سوێندی خوارد بەو ئەسپانەی لەگۆڕەپانی جیھاد وتێکۆشاندا غار دەدەن وگوێیان لە پرمە وھەناسەی خۆیان دەبێت لەتاو غاردانیان.
(2) وە پەروەردگار سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی لەکاتی تاوداندا بۆ سەر دوژمن ناڵی سمەکانیان بەتوندی دەدەن لەبەرد، وئاگر وبریسکە ھەڵدەسێنن.
(3) وە خواى گەورە سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی کە لەبەرەبەیاندا ھێرش دەبەن بۆ سەر دوژمنان.
(4) بەو کارەیان تەپ وتۆز ھەڵدەسێنن بەڕووی دوژمناندا.
(5) لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناوجەرگەی کۆمەڵێک لەدوژمندا.
(6) سوێند بەھەموو ئەوانە بێگومان ئادەمیزاد ڕێگری ئەو کردەوە چاکانەیە کە پەروەردگاری لێی دەوێت.
(7) وەبەڕاستی ئادەمیزاد خۆی شاھێدە لەسەرئەوەی ڕێگری دەکات لەخێر وچاکە، لەبەر ڕوونی وئاشکرایی ناتوانێت نکۆڵی لێبکات.
(8) بێگومان ئادەمیزاد زۆر سەروەت وسامان وماڵ ودارایی خۆش دەوێت، وزۆریش ڕەزیل وچروکە.
(9) ئایا ئەم مرۆڤانەی فریویان خواردووە بەژیانی دونیا نازانن چیان بەسەر دێت کاتێک کە لەناو گۆڕەکان زیندوو دەکرێنەوە، و لەزەوی دەریھێنان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، بەڕاستی کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوان خەیاڵیان دەکرد.
(10) وە ھەرچی نھێنی وڕاز ونیازی ناو دڵەکانە لەنیەت وبیروباوەڕ وشتانێکی تریش ئاشکرا کران.
(11) بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕِۆژەدا ئاگادار وزانایە بەتەواوی کردەوە وگوفتاریان، ھیچ شتێکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە.