94 - Ash-Sharh ()

|

(1) اللە -تەعاﻻ- دڵ و دەروون و سینەی بۆ ئاسوودە و گوشاد کردیت، وە وەرگرتنی وەحی لات خۆشەویست کرد.

(2) وە لە گوناهەکانى پێشووترت خۆش بووین و ئەو قورسی و بارگرانیەمان لەسەر لابردیت کە تێیدا بوویت لە سەردەمی جاهیلیدا.

(3) بەئەندازەیەک ماندووی کردبوویت، خەریک بوو پشتت بشکێنێت.

(4) ناو وناوبانگی تۆمان بەرز کردەوە (بەشێوەیەک ناوت کە لەگەڵ ناوی پەروەردگاردا دەھێنرێت لەکاتی بانگدان وقامەت ولەشوێنی تردا).

(5) بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت.

(6) بەڕاستی دیسانەوە لەگەڵ ھەموو تەنگانە و نەھامەتی و ناخۆشیەکدا ئاسانی و فراوانى و ئاسودەیی ھەردەبێت، ئەگەر ئەمەت زانی، ئیتر ئەزیەت و ئازاری گەل و ھۆزەکەت ناڕەحەتت ناکات و ساردت ناکاتەوە و ڕێت لێ ناگرێت لە بانگەواز کردن بۆ لای اللە -تەعاﻻ-.

(7) ئەگەر لە کار وئیشەکانی خۆت بوویتەوە وتەواو بوویت لێیان، خۆت ماندوو بکە لەپەرستنی پەروەردگارتدا وچاک بۆی تێبکۆشە.

(8) نیەت ومەبەستت تەنھا بۆ اللە -تەعاﻻ- بێت، تەنھا ھەر لە ئەو بپاڕێوە وھەر لە ئەویش داوا بکە.