(1) ئایا ئەو کەسەت ناسی کە باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت وپاداشت دانەوە نیە؟!
(2) ھەر ئەو كەسەیە کە زۆر بەتووندی بەھەتیودا ھەڵدەشاخێ وپاڵی پێوە دەنێت، کاتێک پێویستی بەشتێک ھەیە.
(3) وە ھانی خۆی وھیچ کەسێکیش نادات لە سەر خواردن دان بەھەژار وبێ نەوایان.
(4) تیاچوون و ئازار و سزادان بۆ ئەوانەی بێ ئاگان لە نوێژەکانیان، وە ھیچ گوێی پێنادەن هەتا کاتەکەی دەڕوات.
(5) تیاچوون و ئازار و سزادان بۆ ئەوانەی بێ ئاگان لە نوێژەکانیان، وە ھیچ گوێی پێنادەن هەتا کاتەکەی دەڕوات.
(6) ئەوانەی کە بەڕووکەش ولەبەر ڕیابازی وڕوپامایی خەڵکی نوێژ وکارەکانیان دەکەن، وه ھیچ مەبەستیان ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ- نیە.
(7) وە ھەموو جۆرە یارمەتیەک لەخەڵکی دەگرنەوە لەکاتێکدا ئەم یارمەتیدانە هیچ زیانێکی نابێت بۆیان وقەدەغەی ھەموو خێر وچاکەیەکیش دەکەن لێیان.