102 - At-Takaathur ()

|

(1) شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی.

(2) هەتا ئەو کاتەی کە دەمرن ودەخرێنە ناو گۆڕەکانتانەوە (واتە هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەتان دەگرێت ودەخرێنە ناوگۆڕەوە واز لە کۆکردنەوە وشانازی کردن بەسەرەوەت وسامانەوە ناھێنن).

(3) نابێت شانازی کردن بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا سەرقاڵتان بکات لە پەرستن وگوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-، لەمەودوا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە؟

(4) دووبارە وامەکەن، چونکە لەمەولا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە (کە چی زیانێکتان کردووە).

(5) بەڕاستی ئەگەر بەدڵنیاییەوە بتانزانیایە کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای اللە -تەعاﻻ-، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە، ئەوا ھەرگیز سەرقاڵ نەدەبوون بە شانازی وفەخر کردن بەسەروەت وسامان ومنداڵتانەوە.

(6) سوێند بێت بە اللە لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆتان دۆزەخ دەبینن.

(7) پاشان دووبارە سوێند بە اللە تەعالا دڵنیابن کە بەچاوی ڕاستەقینە خۆتان دۆزەخ دەبینن، وھیچ گومانێکی تێدا نیە.

(8) پاشان سوێند بێت بە اللە -تەعاﻻ- گومانی تێدا نیە لەو ڕۆژەدا پرسیاری ھەموو ئەو ناز ونیعەتانەتان لێدەکرێت کە اللە -تەعاﻻ- پێی بەخشیوون، لە لەش ساغی ودەوڵەمەندی وناز ونیعمەتەکانی تریش.