111 - Al-Masad ()

|

(1) دەستی ئەبولەھەبی کوڕی عەبدولموتەڵیبی مامی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەناو بچێت بە لەناوچوونی کاروکردەوەکانی، ئازاری پێغەمبەری دەدا، وە ھەوڵ وکۆششی بێ ئەنجام وشکست خواردوو بوو.

(2) چی شتێک لەماڵ وسامان ومنداڵی سوودی پێگەیاند؟! نە ماڵ وسامانی ونە کوڕ ومناڵی ھیچ سزایەکیان لەسەر ھەڵنەگرت، وە ھیچ ڕەحمەتێکیشیان بۆ نەھێنا.

(3) بێگومان لەمەودوا (لە ڕۆژی قیامەتدا) دەچێته ناو ئاگرێکی بڵێسەدارەوە، داد وناڵە وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکەی.

(4) ھەروەھا ژنەکەیشی کە (ئوم جەمیل کچی حەرب بوو، دەکاتە خوشکی ئەبو سفیان)، ئەویش دەخرێتە ناو ئاگری بڵێسەدارەوە، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو، شەو دەیھێنا ودەیخستە سەر ڕێگای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

(5) ھەمیشە گوریسێکی بادراو لە پەلی خورمای ئاگرین، وا لەگەردنی ئەو ژنەدا، پێی ڕادەکێشرێت بۆ ناو ئاگری دۆزەخ.