109 - Al-Kaafiroon ()

|

(1) -ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ئەوانەی باوەڕتان نیە بە اللە -تەعاﻻ-.

(2) من ھەرگیز، نە لەئێستا و نە لەداھاتوودا ئەو بتانە ناپەرستم کە ئێوە دەیانپەرستن.

(3) وە ئێوەش ئەوە ناپەرستن کە من دەیپەرستم، من بەتاک وتەنھا اللە دەپەرستم.

(4) وە منیش ھیچ کات ئەوە ناپەرستم کە ئێوە پەرستوتانە لە بتەکان.

(5) وە ئێوەش ئەوە ناپەرستن کە من دەیپەرستم، من بەتاک وتەنھا اللە دەپەرستم.

(6) کـەواتـە ئەو ئاینەی خۆتان داتان ھێناوە بۆ خۆتان، وە ئاینی خۆیشم بۆ خۆم کە اللە -تەعاﻻ- دایبەزاندووە بۆم.