79 - An-Naazi'aat ()

|

(1) الله -تەعاﻻ- سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بێباوەڕان بەتوندی و بەسەختی دەكێشن.

(2) وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بڕواداران بەئاسانی و بەسووکی دەكێشن.

(3) وە هەروەها سوێند بەو فریشتانە دەخوات كه بەفەرمانی الله -تەعاﻻ- مەلە دەكەن لەئاسمانەوە بەرەو زەوی.

(4) وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە پێش هەندێكی تریان دەكەون لەجێبەجێ كردنی فەرمانی الله -تەعاﻻ-.

(5) وە سوێند دەخوات بەو فریشتانەی كە فەرمانەكانی الله -تەعاﻻ- جێبەجێ دەكەن كە فەرمانی پێكردوون، وەك ئەو فریشتانەی كردەوەی بەندەكانیان پێ سپێردراوە، سوێند بە هەموو ئەوانە دەخوات كە زیندوویان دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە.

(6) ئەو ڕۆژەی زەوی دێتە لەرزین لە فووی یەكەمدا.

(7) بەدوای فووی یەکەمدا؛ فووی دووەم دێت.

(8) دڵی کافر و فاسیقەکان لەو ڕۆژەدا لە ترسدایە.

(9) بەچاویاندا شوێنەواری ڕیسوایی دەردەكەوێت.

(10) ئەوان دەیانووت: ئایا دوای ئەوەی مردن دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێكی تر، زیندوو دەكرێینەوە؟!

(11) ئایا دوای ئەوەی بووینە ئێسكێكی ڕزیو و بۆش، دەگەڕێینەوە وزیندوو دەكرێینەوه؟!

(12) ووتیان: ئەگەر بگەڕێنەوە گەڕانەوەیەكی خەسارەتمەندە، وهيوابڕاوە خاوەنەكەی.

(13) فەرمانی زیندووبوونەوە ئاسانە، بێگومان ئەو زیندووبوونەوە هەر یەك نەعرەتەیە لەلایەن مەلائیكەی ڕاسپێردراو بە فووكردن.

(14) كتوپڕ هەمووان زیندوون لەسەر ڕووی زەوی پاش ئەوەى مردوو بوون لەناو سکیدا -لەژێریدا-.

(15) ئایا ئەی -پێغەمبەر- هەواڵ وسەرگوزەشتەی موسا لەگەڵ پەروەردگاری، وموسا لەگەڵ فیرعەونی دوژمنیت پێگەیشووە؟!

(16) ئەو دەمەی پەروەردگاری -پاك و بێگەردی بۆ زاتی ئەو- بانگی كرد لە دۆڵی پاكی (توا:طوی)دا.

(17) (لەنێو وتەکانیدا) ئەم وتانەى -سەرەتا- بە موسا فەرموو: بڕۆ بۆ لای فیرعەون، ئەو لە سنوور دەرچووە لە ستەم و خۆبەگەورەزانیندا.

(18) پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ -ئەی فیرعەون- پاك ببیتەوە لە بێباوەڕی وگوناهەكانت؟

(19) وە ڕێگات پێ نیشان بدەم بۆ لای پەروەردگارت كە ئەو بەدیهێناویت وپەروەردەی كردوویت بۆئەوەى لێی بترسیت، وئەو كردەوانە بكەیت كە ئەو پێی ڕازییە، ودوور بكەویتەوە لەوەی كە پێی توڕە دەبێت؟

(20) ئینجا موسا -علیه السلام- نیشانە هەرە گەورەكەی نیشان دا كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو نێردراوی پەرورەدگارێتی، ئەویش نیشانەی دەست وگۆچانەكەی بوو.

(21) فیرعەون هیچ وەڵامێكی پێ نەبوو جگە لە بەدرۆ زانین وباوەڕ نەكردن بە ئەو نیشانە نەبێت، وە سەرپێچی ئەوەی كرد كە موسا -علیه السلام- فەرمانی پێکرد.

(22) پاشان پشتی کرد لە باوەڕهێنان بەوەى موسا -علیه السلام- پێی هاتبوو و کۆششی دەکرد بۆ سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە و پێچەوانە بوونەوەى هەق و ڕاستی.

(23) قەومەکەى و شوێنکەوتووانى کۆکردەوە بۆ شکست هێنان بە موسا -علیه السلام- بۆیە بانگی کرد و وتی:

(24) من پەروەردگاری هەرە گەورەتانم، جگە لەمن گوێڕایەڵی كەسی تر ناكەن.

(25) ئینجا پەروەردگار گرتی و لەدونیادا سزایدا بە خنكاندن لەدەریاكەدا و پاشان سزایدا لە قیامەتدا بە خستنە ناو توندترین سزاوه.

(26) بەڕاستی لەو سزایەی بەسەر فیرعەونمان دا لە دونیا و قیامەتدا ئامۆژگارییە بۆ كەسانێك لەپەروەردگاریان دەترسن، بێگومان هەر ئەو كەسە سوود لەو ئامۆژگارییە وەردەگرێت.

(27) ئایا بەدیهێنانی ئێوە لای پەروەردگار -ئەی بێباوەڕەكان بە زیندوبوونەوە- قورسترە یان بەدیهێنانی ئەو ئاسمانەی كە بنیاتی ناوه؟!

(28) لە ڕووی سەرەوە بەرزی كردووەتەوە بەشێوەیەکی یەکسان وڕێكوپێكی و بەبێ درز وكەموكورتی.

(29) وە شەوەكانی تاریك كرد كاتێك خۆرەكەی ئاوا دەبێت، وە ڕوناكیەكەیشی دەرخست كاتێك خۆرەكەی هەڵدێت.

(30) دوای ئەوەی ئاسمانی بەدیهێنا زەویشی ڕاخست، وهەموو سوودەكانی خستە نێویەوە.

(31) وە ئاوی لێدەرهێنا بەڕۆشتنی كانیاوەكان، وە تیایدا سەوزی كردووە ئەو ڕووەكانەی ئاژەڵەكانیان لێی دەخۆن.

(32) وە شاخەكانی والێكرد جێگیر بێت لەسەر زەوی.

(33) ئەمانە هەموو سوودن بۆ خۆتان و ئاژەڵەكانتان -ئەی خەڵكینە- ئەو كەسەی ئەمانەی هەموو بەدیهێناوه دەستەوسان نییە لە دووبارەو تازە بەدیهێنانەوەیاندا.

(34) جا كاتێك فووی دووەم هات كە هەرچی شتە دادەپۆشێت بە ناڕەحەتیەكانی و قیامەت هەڵدەستێت.

(35) ئەو ڕۆژە كە هات مرۆڤ بیری دەكەوێتەوە كە چی پێشخستووە لە كردەوەی باش -خێر- یان خراپ -شەڕ-.

(36) وئاگری دۆزەخ هێنراو بەئاشكرا نیشانی ئەو كەسە درا كە بڕوانێت.

(37) ئینجا هەركەسێك لەسنوور دەرچووبێت لە گومڕاییدا.

(38) وە فەزڵ و چاكەی دنیای بڕاوەی دابێت بەسەر ژیانی قیامەتی هەتاهەتاییدا.

(39) بەڕاستی ئاگر جێگەی مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.

(40) بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.

(41) بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە.

(42) پرسیارت لێدەكەن -ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی زیندوبوونەوە بەدرۆ دەزانن وباوەڕیان پێی نییه: كەی قیامەت دێت وكەی ڕوودەدات؟

(43) تۆ زانیاریت نییە دەربارەی بۆئەوەى باسی بكەیت بۆیان، ئەوە كاری تۆ نییە، تەنها كاری تۆ خۆئامادەكردنە بۆ ئەو ڕۆژە.

(44) زانینی هاتنی قیامەت بەتەنها لای پەروەردگارتە.

(45) بەڕاستی تۆ تەنها ئاگاداركەرەوەی بۆ ئەو كەسەی لەقیامەت دەترسێ، لەبەرئەوەی ئەو سوود دەبینێت لە ئاگاداركردنەوەی تۆ.

(46) ئەو ڕۆژەی قیامەت دەبینن بەچاوەکانى خۆیان وادەزانن نەماونەتەوە لە ژیانی دونیادا جگە ئێوارەی یەك ڕۆژ نەبێت یان بەیانیەكەی.