101 - Al-Qaari'a ()

|

(1) ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکیە، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت).

(2) ئاخۆ چۆن بێت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت) ؟!

(3) -ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ڕۆژی داچڵەکێنەر چييە؟ چوزانیت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە چیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتە.

(4) ڕۆژێکە ھەموو خەڵکی وەک پەپولەی پەرش وبڵاو وپەڕاگەندەی لێدێت.

(5) وە شاخ وکێوەکانیش وەک خووری شیکراویان لێدێت ودەچن بەھەوادا، بەهۆی ھێواشی ڕۆشتن وجوڵەیان.

(6) ئینجا ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا تای تەرازووی کردەوە چاکەکانی قورس بێت لەبەرامبەر کردەوە خراپەکانیدا.

(7) ئەوە لەناو ژیان وگوزەرانێکی خۆشی وا دەبێت لە بەھەشتدا کە پێی ڕازییە.

(8) بەڵام ئەو کەسەی تای تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، لەبەرامبەر کردەوە چاکەکانیدا، کردەوە خراپەکانی قورستر بێت لەچاو کردەوە چاکەکانیدا.

(9) ئەوە جێگا وشوێنی لەڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ دەبێت (اللە -تەعاﻻ-ا بە -ئوم:أم- دایک ناوی دۆزەخی بردووە لەبەرئەوەی ئاگری دۆزەخ وەک دایک باوەش بۆ ئەو تاوانبارانە دەکاتەوە).

(10) -ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ھاویە چییە؟!

(11) (ھاویە) ئاگرێکی زۆر گەرمی ھەڵگیرساوە.