(1) بێگومان ئێمە قورئانمان دابەزاندووە لەشەوێکی بەڕێز و بەفەڕی مانگی ڕەمەزاندا (قورئانی پیرۆز ھەمووی بەیەکجار لە شەوی قەدرا لە -پارچە پارێزراوەکە:لوح المحفوظ- وە دابەزی بۆ ئاسمانی دونیا، دواتر لەوێوە بەماوەی بیست وسێ ساڵ و بەش بەش جبریل دایبەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-).
(2) -ئەی پێغەمبەر- ئایا تۆ دەزانیت چی خێر وبەرەکەتێک لەو شەوەدا ھەیە؟!
(3) ئەو شەوە شەوێکی گەورەی پڕ خێرە، کردەوەی خێر لەو شەوە وزیندووکردنەوەی بەئەندازەی ھەزار مانگ خێری ھەیە، ئەگەر کەسێک بە بەندایەتی وپەرستنی اللە -تەعاﻻ- زیندووی بکاتەوە وچاوەڕوانی پاداشتیش بێت.
(4) لەو شەوەدا فریشتەکان کە جبریلیشیان لەگەڵدایە -علیه السلام- بەفەرمانی پەروەردگاریان دادەبەزنە خوارێ بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە بۆیان دیاری کراوە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە لەماوەی ئەو ساڵەدا لەڕزق وڕۆزی ومردن و لەدایک بوون، وچەندان شتی تر کە اللە -تەعاﻻ- تەقدیری دەکات بۆ جێبەجێ کردنیان.
(5) ئەو شەوە پیرۆزە ھەر ھەمووی خێر وبەرەکەتە لەسەرەتایەوە ھەتا کۆتایی، ھەتاوەکو ھەڵھاتنی شەبەقی بەیانی کاتی ئاشتی وسەلام ودرود وڕەحمەتە (بۆ بەندەکانی خوا، بەشێوەیەک دەستەیەک لەفریشتەکان دێن ودەستەیەکی دیکە دەڕۆن تا سپێدەی بەیانی ھەڵدێت).