(1) -ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەوە اللە یە کە دەبێت ھەر ئەو بپەرسترێت، ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نیە جگە لە ئەو زاتە مەزنە.
(2) هەر ئەو گەورە ومەزنە، ھەموو گەورە ومەزنێک لەئاست ئەودا کۆتایی دێت، لەڕووی کەماڵ وتەواوی وجوانیەوە، وە ھەموو بەدیھێنراوەکان پێویستیان بەوە، بەڵام ئەو بێ نیازە لەھەموو بەدیھێنراوەکان وپێویستی بەوان نیە.
(3) ئەو زاتە کەسی لێ نەبووە (نەکچی ھەیە ونەکوڕ وەک جولەکە وگاوڕ وبت پەرستەکان دەڵێن) وە نە لە کەسیش بووە (واتە دایک وباوکی نیە وھەر بووە وھەر دەبێت).
(4) وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە له ناو بەدیهێنراوەكانیدا (کە بتوانێت لەبەرامبەریدا بوەستێت).