پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

هه‌موو بابه‌ته‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 1686

  • كوردی سۆرانی

    YOUTUBE

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریته‌ له‌ وتاری هه‌ینی، مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق - خوا بیپارێزێت - باسی پاراستنی زمان ده‌كات له‌ ڕوانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم.

  • كوردی سۆرانی

    MP4

    ئه‌م بابه‌ته‌ ووتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق - خوا بیپارێزێت - باسی هۆكاری له‌ ناوچونی ئومه‌ته‌كانی پێش ئێمه‌ ده‌كات له‌ ژێر رۆشنایی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم.

  • كوردی سۆرانی

    YOUTUBE

    له‌م بابه‌ته‌ مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق - خوا بیپارێزێت - باسی سودی سه‌فر وچۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردنی موسڵمان ده‌كات له‌ كاتی سه‌فه‌ركردنیدا له‌ ژێر رۆشنایی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم.

  • كوردی سۆرانی

    YOUTUBE

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا فایق - خوا بیپارێزێت - باسی شەو نوێژ ده‌كات له‌گه‌ڵ چۆنێتی ئه‌نجامدانی وكاتی كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی تر كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌و نوێژه‌وه‌ هه‌یه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (وتاری ڕۆژی عەرەفەی ساڵی (1432) كۆچی كە لە حەجی ئەو ساڵەدا لە ناو مزگەوتی (نەمیرە)دا لە لایەن زانای ڕێزدار (عبد العزیز بن عبد الله آل الشیخ) (موفتی تێكڕای شانیشینی عەرەبستانی سعودێ‌ و سەرۆكی دەستەی گەورە زانایان)ەوە پێشكەشكراوە و دواتر نووسراوەتەوە و بە ناونیشانی (الإسلامُ منهاجُ الـحیاة) لە لایەن (وەزارەتی ئەوقاف و بانگەواز و ڕێنمایی / وەكیلی وەزارەت بۆ كاروباری مزگەوتەكان و بانگەواز و ڕێنمایی)ـەوە لە چاپدراوە. مامۆستا محمد عبد الرحمن لطیف - خوا پاداشتی خێری بداته‌وه‌ - لەبەر زۆر گرنگی و پڕ سوودی بابەتەكە بە پێویستی زانی كەوا وەریبگێڕینە سەر زمانی كوردی شیرین.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی (الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی نۆیه‌م: له‌ باره‌ی نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزره‌وه‌‌‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، ئه‌م ووتاره‌ باس له‌ نوێژی نه‌خۆش و نوێژی كه‌سانی موسافیر ده‌كات، له‌ چوار چێوه‌ی نوێژی موسافیریشدا باس له‌ دوو بابه‌ت كراوه‌، كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌ چوار ڕكاتیه‌كان، وكۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژپێكه‌وه‌، له‌ ژێر بابه‌تی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ چوار ڕكاتیه‌كانیش ‌ پێنج بابه‌ت باسكراوه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژ كورت كردنه‌وه‌، بابه‌تی دووه‌م: دیاریكردنی ئه‌و نوێژانه‌ی كه‌ دروسته‌ كورت بكرێنه‌وه‌، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ جۆره‌كه‌ی، بابه‌تی چواره‌م: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هێنا دروسته‌ نوێژ كورت بكاته‌وه‌؟، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ واجبه‌ موسافیر نوێژیان به‌ ته‌واوی وبێ كورت كردنه‌وه‌ تێدا ئه‌نجام بدات، پاشان له‌چواره‌ چێوه‌ی بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژیش ێكه‌وه‌، دوو بابه‌تی باسكاروه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژ پێكه‌وه‌، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ئه‌مه‌یان بۆ درسوته‌، بابه‌تی دووه‌م: سنوری ئو كۆكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ ڕێگای پێدراوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی هه‌شته‌م: له‌ باره‌ی ئیمامه‌تی نوێژه‌وه‌‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: كێ له‌ پێشتره‌ كه ئیمامه‌تی نوێژ بكات، بابه‌تی دووه‌م: چی كه‌سێك ئیمامه‌تی حه‌رامه‌، بابه‌تی سێهه‌م: چی كه‌سێك ئیمامه‌تی مه‌كروهه‌، بابه‌تی چواره‌م: شوێنی ئیمام له‌ نوێژخوێنه‌كانه‌وه‌، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ئیمام له‌بری نوێژخوێنه‌كانی تر هه‌ڵیده‌گرێت، بابه‌تی شه‌شه‌م: پێشبڕكی كردنی ئیمام، بابه‌تی حه‌وته‌م: چه‌ند بابه‌تێكی جیاجیا له‌باره‌ی ئیمامه‌ت ونوێژی به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م: له‌ باره‌ی سوژده‌ی سه‌هو وتیلاوه‌ وشوكره‌وه‌‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا شه‌ش بابه‌ت باسكراوه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی سوژده‌كانی سه‌هو وهۆكاره‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: چی كاتێك سوژده‌ی سه‌هو واجب ده‌بێت، بابه‌تی سێهه‌م: چی كاتێك سوژده‌ی سه‌هو سوننه‌ته‌، بابه‌تی چواره‌م: كاتی سوژده‌ی سه‌هو وشێوازه‌كه‌ی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوژده‌كانی تیلاوه‌، بابه‌تی شه‌شه‌م: سوژده‌كانی شوكر.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ، له‌ باره‌ی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كانه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: فه‌زڵی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان وحیكمه‌تی مه‌شروعیه‌تیان، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی نوێژی سوننه‌ت، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و نوێژ سوننه‌تانه‌ی كه‌ سوننه‌ته‌ به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێن، بابه‌تی چواره‌م: ژماره‌ی ڕكاتی ئه‌و نوێژه‌ سوننه‌تانه‌ی كه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌پێش وپاشی نوێژه‌ فه‌رزه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێن، بابه‌تی پێنجه‌م: حوكمی نوێژی ویتر وفه‌زڵ و كاته‌كه‌ی، بابه‌تی شه‌شه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی ویتر وژماره‌ی ڕكاته‌كانی، بابه‌تی حه‌وته‌م: ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ ڕێگری كراوه‌ نوێژی سوننه‌تیان تێدا ئه‌نجام بدرێت .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كات: 1- ناوی نه‌سه‌بی. 2- ئایا حه‌سسانی كوڕی ثابت ترسنوك بووه‌. 3- حه‌سسان له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم. 4- حه‌سسان دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. 5- مردنی حه‌سسان. 6- په‌ند و وانه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی سێهه‌م، له‌باره‌ی كاته‌كانی نوێژه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م بابه‌ته‌ به‌ درێژی باسی كاتی هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ كراوه‌، سه‌ره‌تا وكۆتایی هه‌موو نوێژێك به‌ ووردی باسكراوه‌، پاشان له‌كۆتاییه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ خۆشه‌ویسترین كارێك لای خوای گه‌وره‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانه‌ له‌كاتی خۆیاندا .

  • كوردی سۆرانی

    YOUTUBE

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا فایق - خوا بیپارێزێت - باسی نه‌فامی و زیانه‌كانی ده‌كات له‌ روانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست وسێهه‌م: له‌ باره‌ی به‌خشینه‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای به‌خشین وبه‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خشین، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ به‌خشین.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوێنەری خۆشەویست: ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە، لە دوو بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: بریتیە لەو بیدعانەی كە لە جومعەدا دەكرێن (بدع الجمعە) و زانای پایەبەرز (محمد ناصر الدین الألبانی) كۆی كردوونەتەوە، و بەشێكە لە كتێبی (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة)، بەڵام هەندێك لەو بیدعانەی شێخ ئەلبانی باسی كردوون لەكوردستاندا نین، بۆیە ئێمە تەنها ئەوانەمان وەرگێڕاوە كە لەكوردستاندا بوونیان هەیە (والله أعلم). بەشی دووەم: بریتیە لەو هەڵانەی كە لە جومعەدا دەكرێن، لە كتێبی ((تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء - شيخ مشهور))، وەرمان گرتووە و بەشێكی زۆرمان لێ‌ وەرگێڕاوە.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی دووه‌م، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌ پێنج بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، كه‌ بریتین له‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی بانگ وقامه‌ت وحوكمه‌كه‌یان، بابه‌تی دوه‌ه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی بانگ وقامه‌ت، بابه‌تی سێهه‌م: چه‌ند ئاكارێكی جوانی بانگده‌ر، بابه‌تی چواره‌م: چۆنیه‌تی بانگدان وقامه‌ت كردن، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گوێبیستی بانگ ده‌بێت چی ده‌ڵێت، وچی نزایه‌ك ده‌كات له‌پاش ته‌واو بوونی بانگه‌كه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی باسی ژیانی حاطیبی كوڕی ئه‌بی به‌لته‌عه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌كات له‌گه‌ڵ باس كردنی په‌ند و وانه‌ له‌ چیرۆكی ژیانی.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست ويه‌كه‌م: له‌ باره‌ی وه‌فقه‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای وه‌قف و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ وه‌قفه‌وه‌ .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست ويه‌كه‌م: له‌ باره‌ی ماڵ ومناڵی دۆزراوه‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌ ماڵی دۆزراوه‌ و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی ماڵی دۆزراوه‌، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ ماڵی دۆزراوه‌، بابه‌تی پێنجه‌م: له‌ باره‌ی مناڵی دۆزراوه‌وه‌ .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، بیسته‌م: له‌ باره‌ی جه‌عاله‌وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای جه‌عاله‌ و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به‌ جه‌عاله‌وه‌ .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌ باره‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی زه‌وی مردووه‌ وه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی زه‌وی مردوو و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م : مه‌رجه‌كانی زیندوو كردنه‌وه‌ی زه‌وی مردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێ به‌ده‌ست دێت، بابه‌تی سێهه‌م : هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی زه‌وی مردوو .