پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی ووتارێك سه‌باره‌ت به‌ (سه‌ره‌تایه‌ك له‌ زانستی قورئانی پیرۆز وه‌رگێرانی ماناكانی) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز كراوه‌، له‌گه‌ڵ باسكردنی چۆنیه‌تی دابه‌زینی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، پاشان باس له‌ كۆكردنه‌وه‌ی قورئان وچۆنیه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ل ته‌رتیب كردنی سوره‌ت وجوزئه‌كان وحزبه‌كان، هه‌روه‌ها جۆره‌كانی ته‌فسیر و وه‌رگێرانی قورئان بۆ سه‌ر زمانه‌ جیاوازه‌كانی تری غه‌یری عه‌ره‌بی .

  • PDF

    وه‌زاره‌تی كاروباروباری ئیسلامی وئه‌وقاف وبانگه‌واز وئیرشاد له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، باوه‌ڕی پته‌وی هه‌یه‌ به‌ گرنگی وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ گشت زمانه‌ گرنگه‌كانی جیهان، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكردنی تێگه‌یشتنی قورئان بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ به‌ غه‌یری زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كه‌ن. وه‌ك خزمه‌تێكیش بۆ ئه‌و برایانه‌مان كه‌ به‌ زمانی كوردی قسه‌ ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز له‌ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌، خۆشحاڵه‌ ئه‌م ته‌رجه‌مه‌ قورئانیه‌ به‌ زمانی كوردی پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز بكات، كه‌ به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د مه‌لا صالح بامۆكی پێی هه‌ستاوه‌، وه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆزیش هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان: دكتۆر كه‌مال صادق یاسین له‌ك ومامۆستا ئومێد عمر چرۆستانی پێیداچونه‌ته‌وه‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان