• MP3

    مه‌نزومه‌ی قه‌واعیدی فیقهی: دانه‌ره‌كه‌ی ( عبد الرحمن بن ناصر السعدي ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ )، مامۆستا عبداللطيف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.

  • MP3

    وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عبدالخالق باسی هه‌وڵه‌كانی دوژمنانی ئیسلام ده‌كات بۆ دژایه‌تی كردنی قورئانی پیرۆز؛ چونكه‌ دوژمنانی خوای گه‌وره‌ ده‌زانن كه‌وا قورئانی پیرۆز سه‌رچاوه‌ی ژیانی موسڵمانانه‌‌ و ومایه‌ی عیزه‌تیانه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌وا قورئانی پیرۆز له‌ ژیانی موسڵمانان ده‌رهێنن و به‌ چاوێكی كه‌م ته‌ماشا بكرێت...

  • MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عزالدین باسی گرنگی كات ده‌كات له‌ ژیانی موسڵماناندا...وه‌ نابێت كات له‌ شتی خراپدا به‌سه‌ر ببرێت...به‌ڵكو ده‌بێت موسڵمانان پارێزگاری له‌ كاته‌كانیان بكه‌ن و له‌ پێناو خزمه‌تكردنی ئیسلام و موسڵمانان‌ سه‌رفی بكه‌ن...

  • فه‌زڵی عیلم كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عزالدین باسی عیلم و فه‌زڵه‌كه‌ی و گرنگی خوێندن ده‌كات له‌ ژیانی موسڵماندا...

  • غه‌زای به‌در كوردی سۆرانی

    MP3

    غه‌زای به‌در: وتاری هه‌ینیه‌ له‌ شاری كه‌ركوك، ئه‌م وتاره‌ باسی غه‌زای به‌دری گه‌وره‌ ده‌كات، وه‌ ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ بریتیه‌ له‌: ١- هۆكاری غه‌زاكه‌. ٢- ئاماده‌باشی قوڕه‌یش بۆ جه‌نگه‌كه‌. ٣- حاڵی موسڵمانان كاتی ده‌رچونیان له‌ شاری مه‌دینه‌. ٤- گه‌شتنی هه‌واڵی ده‌رچونی قوره‌یشیه‌كان له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ موسڵمانان. ٥- ته‌فاصیلی جه‌نگه‌كه‌ وسه‌ركه‌وتنی موسڵمانان تێیدا. ٦- چه‌ند په‌ند ووانه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه‌دا...

  • MP3

    موحاسه‌به‌ كردنی نه‌فس: ووتاری هه‌ینیه‌ به‌ڕێز مامۆستا ئیسماعیل باسی ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ده‌كات بۆ موسڵمانانی كوردستان وده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر نزیك بووینه‌ له‌ مانگێكی گه‌وره‌ وپیرۆز... پێم خۆشه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ بخه‌ینه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینێت وببێته‌ مایه‌ی رزگاربوونی له‌ دونیا وقیامه‌ت...یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگای موحاسه‌به‌ كردنی نه‌فس وته‌وبه‌ كردن‌... وه‌ پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان به‌ به‌رده‌وامی به‌ خۆیدابچێته‌وه‌ وته‌وبه‌ بكات؛ چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌واببه‌ و له‌ به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت...

  • MP3

    به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌وتارى ئه‌مرِۆماندا باس له‌ ده‌ستگرتن و په‌یوه‌ست بوون به‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله علیه وسلم ده‌كه‌ین ، یاخود پابه‌ند بوون به‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كانه‌وه‌ له‌و عیباده‌تانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ئه‌ده‌ین بۆ خواى په‌روه‌ردگار . ئاشكرایه‌ لاى هه‌موو موسڵمانێك كه‌ وا شایه‌تومان ( لا إله إلا الله محمد رسول الله) كلیله بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو بازنه‌ى ئیسلام و موسڵمانێتى ، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت بێته‌ ناو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه‌ موسڵمان بونێتى خۆى بسه‌لمێنێت ده‌بێت سه‌ره‌تا شایه‌تومان بهێنێت و بڵێت ( لا إله إلا الله محمد رسول الله)...

  • به‌ڵای زوبان كوردی سۆرانی

    MP3

    زوبان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی به‌ كاری بهێنیت له‌ باشیدا ، ئه‌وه‌ دانی ناوه‌ به‌و نیعه‌مه‌ته‌ وله‌ جێگای خۆی به‌ كاری هێناوه‌...وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ له‌ خراپه‌ به‌كار بهێنیت وبه‌ڕه‌ڵای بكات و شه‌یتان به‌ هه‌وه‌سی خۆی یاری پێ بكات، ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر زه‌ره‌ر به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌گه‌ێینێ و به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ به‌ڕێی ده‌خات...

  • MP3

    باسی مونافیق و دووڕوو، وه‌ نیشانه‌کانیان و ه‌حوکمیان له‌ئیسلامدا:ئه‌م زنجیره‌یه‌ هه‌موو ته‌واو که‌ری یه‌کترن، مامۆستا موحه‌مه‌د خوای گه‌وه‌ره‌ خێری بنوسێت، هه‌ستاوه‌ به‌ روونكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و پوخت به‌ زمانی كوردی.

  • MP3

    كه‌س ناتوانێت ئینكاری فه‌زڵی دایك و باوك بكات له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان، چونكه‌ دایك و باوك هۆكارێكن بۆ په‌یدا بوونی منداڵ ومافیان هه‌یه‌ له‌سه‌ری، وه‌ هه‌ستان به‌ په‌روه‌رده‌كردنی له‌ منداڵیه‌وه‌ تا گه‌وره‌ بوون و هه‌موو ماندوو بونێكیان پێوه‌ بینی تا ببێته‌ ڕۆڵه‌یه‌كی چاك و به‌ئه‌مه‌ك...

  • په‌یامێك بۆ خوشكان كوردی سۆرانی

    MP3

    كورته‌ نامه‌یه‌كم پێیه‌ بۆ كچ و خوشكه‌كانمان به‌تایبه‌تى له‌م رِۆژگاره‌دا كه‌ رِۆژگارى فیتنه‌یه‌ په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ،وه‌ ئاژاوه‌و به‌ڵا و موسیبه‌ت له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه رِووى كردۆته‌وه‌ ئوممه‌تى ئیسلام به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى شه‌هه‌وات و ئاره‌زوو بازى...با بزانین خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله علیه وسلم چ ئامۆژگارى و نه‌سیحه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ كچه‌كانمان بۆ خوشكه‌كانمان بۆ خێزانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى گیرۆده‌ى فێڵى شه‌یتان نه‌بن...

  • MP3

    سوڵح كردن له‌ ئیسلامدا: وتارێكه‌ مامۆستا باسی گرنگی ئاشتبوونه‌وه له‌ ژیانی موسڵماناندا كردوه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ موسڵمانان ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ستی ناكۆكی ودووبه‌ره‌كییه‌وه‌، وه‌‌ بووته‌ هۆی لاوازی موسڵمانان له‌ جیهاندا.

  • MP3

    سه‌رئه‌نجامی تاوانباران له‌ رۆژی كۆتایدا: وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا باسی سه‌رئه‌نجامی تاوانبارانی كردوه‌ له‌ رۆژی كۆتایدا له‌ روانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (يُبَصَّرُونَهُمْ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ ،وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ ، وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ ، وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ ، كَلَّا إِنَّهَا لَظَى ، نَزَّاعَةً لِلشَّوَى ، تَدْعُوا مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّى ، وَجَمَعَ فَأَوْعَى).

  • ئومه‌تی ئومه‌تی كوردی سۆرانی

    MP3

    (ئه‌ی خه‌ڵکینه‌) سوێند به‌ خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه‌ کراوه‌ که‌ هه‌ر یه‌کێکه‌ له‌ خۆتان، زۆر سه‌خته‌ به‌لایه‌وه‌ تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌ته‌نگیشتانه‌وه‌یه و په‌رۆشه‌ له‌سه‌رتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه‌ و میهره‌بان و دلۆڤانه‌ بۆیان.‌.. ئه‌وه‌تا له‌ رۆژی دوایدا كه‌ خه‌ڵكی هه‌مویان خه‌ریكی خۆیانن، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم واز له‌ خۆی دێنێ وده‌ڵێت: ئومه‌تی ئومه‌تی...

  • MP3

    روونكردنه‌وه‌ی ( الاربعین النوویه‌ )، دانه‌ره‌كه‌ی ( یحیی كوڕی شرف النووی )یه ـ ‌ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ مه‌تنی فه‌رموده‌كان روونكراوه‌ته‌وه‌ به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان وپوخت...

  • نامه‌یه‌ك بۆ لاوان كوردی سۆرانی

    MP3

    نامه‌یه‌كم پێیه‌ بۆ لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌كانمان كورته‌ ئاگه‌داریه‌ك بۆ گه‌نجه‌كانمان هه‌ندێ ئاگادارى و خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وریاى نه‌بین به‌ره‌و هه‌ڵدێرانمان ئه‌بات هه‌ر له‌ دنیا ئه‌گه‌ر به‌ ترسان له‌ خواى په‌روه‌ردگار و ده‌ست گرتن به‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌و خاڵانه‌ نه‌ناسین دوچارى ئه‌بین و رِوبه‌رِومان ئه‌بێته‌وه‌.. برا گه‌نجه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ باس بكه‌م با هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان هه‌بێت له‌ نێوان سۆز و رِحمه‌تى ئیسلام و فێڵ و نه‌خشه‌ و پیلانى رِۆژئاوا هه‌ڵیسه‌نگێنه‌ ئیسلام به‌ رِه‌حم و سۆزه‌كه‌ى خۆى بانگ ده‌كات دیعایه‌ى رِۆژئاوایه‌كانیش له‌و لاوه‌ بانگه‌شه‌ت بۆ لا ئه‌كه‌ن هه‌ردوو لا هه‌ڵسه‌نگێنه‌ بزانه‌ كامیان دڵسۆزى تۆن بزانه‌ كامیان به‌كه‌ڵكى تۆ دێن بزانه‌ كامیان خۆشبه‌ختى تۆیان ئه‌وێ و ئه‌یانه‌وێ له‌ ئاینده‌دا سه‌رفراز بى وه‌ كامیان ئه‌یه‌وێ به‌ هه‌ندێ نه‌خشه‌و پیلانى پرِو پوچ و لاواز له‌ پێش چاوت هه‌ندێ شت شرین بكات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه‌ هه‌ر له‌ دونیا ..

  • شه‌رحی ( نزهة النظر ) كوردی سۆرانی

    MP3

    شه‌رحی ( نزهة النظر )، دانه‌ره‌كه‌ی ( الحافظ ابن حجر العسقلاني )، مامۆستا عه‌بدولله‌تیف هه‌ستاوه‌ به‌رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی پوخت و ئاسان.

  • MP3

    بیدعه‌ له‌ زاراوه‌ی شه‌رعدا بریتیه‌ له‌: ڕێگا خۆپه‌رستیه‌كی داهێنراوه‌ له‌ دیندا، له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی ڕاست و صه‌حیح له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگا داهێنراوه‌ نیه‌. وه‌ له‌ گرنگترین ترسناكی و خراپیه‌كانی بیدعه‌ ئه‌مانه‌ن: ١- بیدعه‌ قسه‌كردنه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌ به‌بێ زانست. ٢- داهێنان و ئه‌نجامدانی بیدعه‌ تۆمه‌تباركردنی پێگه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌. ٣- بیدعه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌.

  • MP3

    عومه‌ری كوری خه‌تتاب كوری نوفه‌یلی كوری عه‌بدولعوزا، نه‌سه‌بی كۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ كه‌عبی كوری لوئه‌ی،كونیه‌كه‌ی ئه‌بو حه‌فصه‌، وه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌لفاروق، ئه‌و ناوه‌ی لێنرا له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ له‌ رۆژی ئیسلام بوونی.خوای گه‌وره‌ ئیسلامی پێ عه‌زیز كرد و جیاوازی پێ كرد له‌ نێوان حه‌ق و باطلدا. وه‌ به‌شداری هه‌موو جه‌نگه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وزۆر توند بوو به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئیسلام...

  • ته‌فسیری جزء ( تبارك ) كوردی سۆرانی

    MP3

    ته‌فسیری جزء ( تبارك ) مامۆستا عبدالكريم هه‌ستاوه‌ به‌ ته‌فسیر و رونكردنه‌وه‌ی له‌ زنجیره‌ وانه‌ێكدا به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌ێكی ئاسان و پوخت.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان