پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 7

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    په‌رتووكی ( سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلام وبه‌ڵگه‌كانی ) له‌ نووسینی شێخی ئیسلام موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الوهابی ته‌میمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) مه‌به‌ست له‌م سێ بنچینه‌یه‌ : به‌نده‌ په‌روه‌ردگار وئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بناسێت ..

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی كه‌ باسی بیروباوه‌ڕ ده‌كات، وه‌ به‌ڕێز محمد الطیب الأنصاري‌ المدني‌ به‌شێوه‌ی پرسیار ووه‌ڵام ڕێكیخستوه‌...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    خوێنه‌ری به‌رِێز : ناوه‌رِۆكی ئه‌م كتێبه‌ بریتى یه له‌ هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به‌ (بیروباوه‌رِی رِاستی ئیسلام : بیروباوه‌رِی ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌) كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشترِاستكراونه‌ته‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    كتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه‌ ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه‌، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمودانه‌ باس ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دابه‌شكردن و بنه‌مادانان بۆ كتێبی (القول المفید) : كتێبێكه‌ به‌ زمانی كوردی (سۆرانی) دكتۆر هه‌یسه‌م سه‌رحان نوسیویه‌تی ، ئه‌ویش كورته‌یه‌كی كتێبی (القول المفید علی كتاب التوحید)ـه‌ له‌ نوسینی زانای پایه‌به‌رز (ئیبن عوسه‌یمین) – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- كه‌ به‌ سوودبه‌خشترین كتێبی سه‌رده‌م ده‌ژمێردرێت له‌ روونكردنه‌وه‌ی ته‌وحیددا كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی واجیبی كردووه‌ ، وه‌ ئه‌مجار باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ بنچینه‌ی ته‌وحیدا جیاوازه‌ له‌ شیركی گه‌وره‌ ، یان له‌ گه‌ڵ ته‌واوكاری ته‌وحیددا جیاوازه‌ كه‌ ئه‌ویش شیركی بچووكه‌ . نوسه‌ر له‌ به‌رگێكی تازه‌و جوانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خشته‌ و دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، مه‌به‌ست و مانا‌ گشتییه‌كانی هه‌موو به‌شێكی تێدا باسكردووه به‌ به‌ڵگه‌ و ئه‌سه‌ره‌وه‌‌ ، وه‌ له‌ پاش هه‌موو به‌شێك كۆمه‌ڵێك‌ پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ بێ كورتكردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و به‌ بێ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی بێزاركه‌ر.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دانـراو : ئیحسان بورهان الدین پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه‌ وه‌كو پێناسه‌مان كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه‌، چونكه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه‌، كه‌ هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ربگیردرێت باشتره‌. بۆیه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به‌ نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م كتێبه‌ وه‌ڵامێكه‌ له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به‌ زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕخنه‌یان لێگرتوه‌، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه‌ مافی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.