پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 2

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی له‌ دایك بوونیوه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتین له‌م خاڵانه‌: یه‌كه‌م: مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. دووه‌م: خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ لای هاوه‌ڵانیدا. سێهه‌م: حه‌قیقه‌تی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم. چواره‌م: خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ نێوان زیاده‌ڕه‌وی وفه‌رامۆشكردنی. پێنجه‌م: په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی مه‌ولود نه‌به‌و‌ی. شه‌شه‌م: حوكمی ئاهه‌نگی له‌ دایكبوون له‌ لای زانایان وئه‌هلی علیم.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌م وتاره‌ چه‌ند سرنجێكی تێدایه‌، له‌وانه‌: یه‌كه‌م : خوای گه‌وره‌فه‌رمانی كردوه‌به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌شوێن ئه‌و شه‌ریعه‌ت وڕێنومایانه‌بكه‌وێت كه‌بۆی دیاری كردوه‌، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شوێن هه‌واو ئاره‌زوو نه‌كه‌وێت... دووه‌م : خوای گه‌وره ‌منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلامدا به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا ڕه‌وانه‌كرد، نه‌ك به‌وه‌ی منه‌ت بكات به‌یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌( صلی الله علیه وسلم )... سێهه‌م : سه‌له‌فی صالحی ئه‌م ئوممه‌ته زیندووه‌‌له‌هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ئه‌و دوو جیله‌به‌ڕێزه‌شی كه‌به‌داویی ئه‌واندا هاتوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژێكیان دیاری نه‌كردبوو بۆ یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )...