پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

گه‌ل و ئاینزاكان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 4

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    "شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه‌" (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ كتێبه‌ ناوداره‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة والقدرية) له‌ به‌رگی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك خاڵی لێكچووی جوانی له‌باره‌ی ئه‌م دووتاقمه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردووه‌و هاوكێشه‌یه‌كی زۆر جوانی له‌باره‌ی خاڵه‌ لێكچووه‌كانی جووله‌كه‌و شیعه‌رافیزییه‌كان خستۆته‌ ڕوو، باسی كردووه‌ كه‌ چۆن وه‌ك یه‌ك شوێن حه‌زو ئاره‌زووه‌كان كه‌وتوون و چه‌نده‌ پیس و گێلهه‌ڵوێستن. پاشان هه‌ڵساوه‌ نێوان گاوره‌كان و ئه‌وانی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ كه‌ چۆن له‌ڕووی زێده‌ڕه‌وی و جه‌هل و ده‌به‌نگیانه‌وه‌ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ ووتارێكی وه‌رگێرڕاو له‌ په‌رتووكی (ته‌نها په‌یامێك) له‌ نووسینی دكتۆر ناجی كوڕی ئیبراهیم العرفج، به‌ ناونیشانی: سه‌ره‌تای گه‌شتێك له‌ پێناو ناسینی هه‌قیقه‌تی خوا لای نه‌صرانیه‌كان .. وه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ خستنه‌ ڕووی ئه‌و پێچه‌انه‌ و دژیه‌كیكه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان بیروباوه‌ڕی نه‌صرانیه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ ته‌ورات و ئنیجلدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كخوایی په‌روه‌ردگار، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌صرانیه‌كان باوه‌ڕیان به‌ خوای باوك وخوای كوڕ و ڕوحی پیرۆز هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له‌ كتێبی پیرۆزدا هه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و ئایه‌تانه‌ داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌س نابینێت و كه‌سیش گوێی له‌ ده‌نگی نابێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ نه‌صرانیه‌كان خۆیان عیسای مه‌سیحیان بینیوه‌ و گوێشیان له‌ده‌نگی بووه‌ ..

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : پشتیوان حه‌سه‌ن پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    سەرەتا رِێبازی زەردەشت گومانی لەسەرە كە ئاینە یان خەڵكانێك ناویان ناوە ئاین و شوێنی كەوتون... ئەوەی لەم نووسینەدا دەیخەینە ڕوو، ئەوەیە كە هەر لەدوورەوە ڕەخنە ناگرین بێ ئەوەی بزانین ناوەرۆكی ئەو ڕێبازە چیە، بەڵكو ڕەخنەگەلێكی لۆژیكی دەگرین و هەروەها تەنها پشتیشمان نەبەستووە بە سەرچاوە ئیسلامیەكان، بەڵكو لەسەرچاوەكانی خۆیانەوە گەڕاوین و توێژینەوەمان كردووە و ڕاستیە شاراوەكانمان خستۆتە ڕوو، دوای پیشان دانی ئەو بەڵگانەش ئیتر حوكم بۆ خوێنەر بەجێ دەهێڵین كە ئایا كام ئاینە شایستەی ئەوەیە پەیڕەوی لێ بكرێت و شوێنی بكەویت.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌ی موسڵمانان له‌هه‌ر وڵاتێكن. ئه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌هه‌ر جێگاێیك بن. ئه‌ی سه‌ركرده‌و لێپرسراوان. ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له‌نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دایه‌، ته‌نها جه‌نگی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو جه‌نگێكی ئیسلامی عه‌ره‌بیه‌.جه‌نگێكه ‌له‌ نێوان بێ باوه‌ڕی و باوه‌ڕدا، له ‌نێوان حه‌ق و باتیڵدا، له ‌نێوان موسڵمانان و جوله‌كه‌دایه‌. وه‌هێرشی جوله‌كه ‌بۆ سه‌ر موسڵمانان له‌وڵاتی خۆیان ئه‌مه‌كارێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست و ئاشكرایه‌‌، بۆیه ‌واجبی سه‌ر شانی موسڵمانان له‌هه‌ر جێگاێیك بن ده‌ستی هاوكاری درێژ بكه‌ن بۆ ئه‌و برایانه‌یان كه‌سته‌میان لێ كراوه‌، وه‌ سه‌ریان بخه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بگه‌رێننه‌وه..