پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دانـراو : ڕه‌وه‌ند عبدالله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌ بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌ بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    مانگی صه‌فه‌ر یه‌كێكه‌ له‌دوانزه‌ مانگه‌كه‌ی ساڵی كۆچی كه‌له‌دوای مانگی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌دێت كه‌ده‌كاته‌دووه‌م مانگی كۆچی، چه‌ند ڕایه‌كی جیاوازیش هه‌یه‌له‌باره‌ی هۆكاری ناونانی ئه‌م مانگه‌به‌م ناوه‌وه‌، هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می جاهلیدا شاری مه‌ككه‌یان چۆڵ ده‌كرد وده‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌س‌ له‌شار نه‌ده‌مایه‌وه‌، به‌واتای صفر بونه‌وه‌ی شار له‌خه‌ڵكی، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: ناوی ئه‌م مانگه‌ له‌وه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ كاتێك هۆزێكی به‌هێز ده‌یدا به‌سه‌ر هۆزێكی لاوازدا هه‌رچی كه‌ل وپه‌لی ئه‌و هۆزه‌یه‌به‌تاڵانی ده‌یبرد به‌شێوه‌یه‌ك هیچیان بۆ نه‌ده‌هێشتنه‌وه‌و صفریان ده‌كردنه‌وه...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌ند وانه‌یه‌‌كی تێیدایه‌، له‌وانه‌: ١-ڕێگای رزگاربوون له‌كاتی ته‌نگانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌یه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌ودوعاكرنه‌لێی. چونكه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌ووه‌ڵامی به‌نده‌كانی ده‌داته‌وه‌له‌كاتی خۆشی ناخۆشی. ٢ - نیاز پاكی وخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی كردوه‌، شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌لابردنی ناخۆشی وته‌نگانه‌دا. ٣-ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێت له‌كاتی خۆشیدا، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كه‌وێت له‌كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    وه‌رگـێران : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" هده‌رۆشتین بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌و ئامۆژگاری خوشكان بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌ك دابڕاین له‌به‌ر چه‌نده‌ها هۆ، له‌وانه‌ پابه‌ندنه‌بوونی خوشكان به‌كاتی وانه‌كه‌وه‌، وه‌له‌و ماوه‌یه‌ بیستمان كه‌وا خوشكانی موسڵمان و غه‌یره‌ موسڵمان كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌موو رۆژێكی دوو شه‌ممه‌ له‌خانووێیك كه‌پاشكۆی كه‌نیسه‌یه‌‌و ‌تایبه‌ته‌ به ‌ئافره‌تان...، ئایه ‌ئه‌گه‌ر برۆێین بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین گوناهبار ده‌بین‌؟‌".

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌كه‌باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه...بۆیه‌ پێویسته ‌به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.

  • كوردی سۆرانی

    وه‌رگـێران : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام وه‌ڵام و پرسیار وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" هه‌ندێ له‌ئیمامه‌كان له‌كاتی به‌ڵا و ناهه‌مواریدا هه‌موو رۆژ یا دوو رۆژ جارێك قنووت ده‌خوێنن و پاشان وازی لێ ئه‌هێنن، باشه‌ ئه‌و كاته ‌كامه‌یه‌ كه‌ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌دوعا كردن تێیدا له‌كاتی به‌ڵاو ناهه‌مواریدا ‌؟‌".

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    مه‌سح كردنی سه‌ر خوف یه‌كێكه‌له‌و ئاسان كاریانه‌ی كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردوویه‌تی له‌پێناو نه‌هێشتنی بارگرانی وقوورسی له‌سه‌ر ئیمانداران. وه‌ مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف بریتین له‌ : ١- ده‌بێت ئه‌و خوفه‌ی كه‌له‌پێ ده‌كرێت له‌سه‌ر پاكی له‌پێ كرابێت... ٢- ئه‌و خوفه‌ش مباح بێت ، واته‌له‌و شت ومه‌كان نه‌بێت كه‌حرامه... ٣- ده‌بێت مه‌سح كردنه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ بێت كه‌ شه‌رع دیاری كردوه بۆ موقیم و موسافر...‌ ٤- ئه‌و خوفه‌بۆ حه‌ده‌ثی بچوك له‌پێ كرابێت...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دانـراو : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    قنووت ئه‌و دوعایه‌یه‌ كه‌ له‌ نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له‌ پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه‌ دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه‌ ده‌خوێنرێت له‌ پاش هه‌ستان له‌ ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له‌ هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌، تا خوای گه‌وره‌ ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"پێاوێك توشی جه‌نابه‌ت بووه ‌به‌بۆنه‌ی خه‌و بینینه‌وه‌، وه‌كاتێك له‌خه‌و هه‌ستا ته‌مشا ده‌كات دواكه‌وتوه‌له‌ئیش و كاره‌كه‌ی و، دونیاش سارده‌و باران ده‌بارێت ، ئایه ‌ڕه‌وایه ‌ته‌یه‌موم بكات به‌گڵی پاك؟ بۆ زانینتان ئه‌و پیاوه ‌ده‌ترسا نه‌گاته‌ ئیش و كاره‌كه‌ی و، ده‌ترسا توشی نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تی ببێت؟".

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌ی موسڵمانان له‌هه‌ر وڵاتێكن. ئه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌هه‌ر جێگاێیك بن. ئه‌ی سه‌ركرده‌و لێپرسراوان. ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له‌نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دایه‌، ته‌نها جه‌نگی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو جه‌نگێكی ئیسلامی عه‌ره‌بیه‌.جه‌نگێكه ‌له‌ نێوان بێ باوه‌ڕی و باوه‌ڕدا، له ‌نێوان حه‌ق و باتیڵدا، له ‌نێوان موسڵمانان و جوله‌كه‌دایه‌. وه‌هێرشی جوله‌كه ‌بۆ سه‌ر موسڵمانان له‌وڵاتی خۆیان ئه‌مه‌كارێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست و ئاشكرایه‌‌، بۆیه ‌واجبی سه‌ر شانی موسڵمانان له‌هه‌ر جێگاێیك بن ده‌ستی هاوكاری درێژ بكه‌ن بۆ ئه‌و برایانه‌یان كه‌سته‌میان لێ كراوه‌، وه‌ سه‌ریان بخه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بگه‌رێننه‌وه..

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه‌ بریتیه‌ له‌: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه‌ له‌ ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه‌؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟‌؟ ٤- حیكمه‌ت چیه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه‌ زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه‌ به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی زانایانی ئیسلام ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ده‌رباره‌ی رۆژووی عاشورا.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كێكه‌له‌چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به‌( الاشهر الحرم ) ناسراون واته‌ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه‌_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌كه‌له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه‌- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌مانگه‌كاتی تر. بێ گومان رۆژی عاشورا ده‌یه‌می ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، فه‌زڵێكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حورمه‌تێكی گوره‌شی هه‌بوو له‌كۆندا ...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    مرۆڤی موسڵمان و باوه‌ڕدار كاتێك له‌ رۆژی كۆتایی كتێبه‌كه‌ی ده‌درێ به‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت، به‌ڵام مرۆڤی بێ باوه‌ڕ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر دڵ ته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت كاتێك له‌ رۆژی كۆتایی كتێبه‌كه‌ی ده‌درێ به‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ زنجیره‌ وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی رۆژی كۆتایی و رۆژی لێپرسینه‌وه‌...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    له‌به‌ر به‌گرینگ هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌ژنه‌ی سه‌ری ساڵ به‌سه‌ر موسوڵمانان به‌ گشتی و موسڵمانی کورد به‌ تایبه‌تی به‌پێویستم زانی چاوێک به‌و جه‌ژنه‌ی ناموسوڵماناندا بخشێنین و له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامدا چۆن چاوی تێکراوه‌ . وه‌ موسوڵمان تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و یاده‌ بکات و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ یه‌کتر بکه‌ن .

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خوای گه‌وره‌ ئه‌فزه‌لیه‌تی له‌ نێوان كاته‌كاندا داناوه‌، هه‌ندێك مه‌واسیم هه‌یه ‌جۆره‌ها په‌رستشی تێدا داناوه‌، وه ‌له‌و كاته ‌پیرۆزانه‌ كه‌وا قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئیشاره‌تیان پێداوه ‌بریتیه ‌له‌مانگی موحه‌ره‌م.به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌له‌م بابه‌ته ‌باسی پله‌و پایه‌ی ئه‌و مانگه‌ پێرۆزه‌ ئه‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و، فه‌زڵی رۆژی عاشورا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ناوه‌رۆكی ئه‌م بابه‌ته‌ ‌تایبه‌ته ‌به ‌چه‌ند تێبینێك له‌سه‌ر حه‌ج كردنی ئه‌مساڵی حاجیانی كوردستان و، پاشان ‌چه‌ند ئامۆژگارێیك بۆ ‌حاجیان و، لایه‌نی به‌رپرسیار.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه ‌نیه‌ مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ ئاگا بێت له‌و ماناو واتایانه‌ی كه ‌له ‌حه‌جی له‌ پێناودا فه‌رز و واجب كراوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ( الاستطاعة ) توانینی حه‌ج كردن دوو جۆرن، یه‌كه‌میان: توانینی حه‌ج كردنه‌ به‌ خۆی...دووه‌میان: توانینی وه‌ده‌ست هێنانی حه‌ججه‌ به‌ هۆی كه‌سێكی تر...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ سێ بابه‌تی تایبه‌ت به‌ گوڵی كۆمه‌ڵگا، وه‌ چه‌ند ئامۆژگارێیكی به‌ سوودی تێدایه‌ بۆ ئافره‌تی موسڵمان، له‌ نوسینی باوكی فریشته‌یه‌ و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌دنان بارامه‌.