پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 11

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    گوێگری بەڕێز: ئەم وتارەی بەردەستت وتارێكی ڕۆژی هەینیە كە لە مزگەوتی قازی محمد لە شاری كەلار پێشكەشكراوە، ودوای فەزڵی خوا بوە مایەی ڕێنیشاندەری زۆرێك چ لە ناو وتارەكە چ لەوەو دواش كە بڵاودەكرایەوە، خوای مەزن بە هۆیەوە سودێكی باشی بەو گەنجانە گەیاند كە پێشتر باسی لەم جۆرەیان نەبیستبوو.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ٭ چۆنیه‌تی به‌رۆژوو بوونی عاشورا: ئیبنو حه‌جه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:" رۆژوی عاشورا سێ پله‌یه‌: نزم ترینیان : به‌ته‌نها ئه‌و رۆژه‌به‌رۆژوو بێت. وه‌به‌ڵگه‌له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه‌: فه‌زڵی رۆژوو بوونی رۆژی ده‌یه‌م به‌ڕه‌هایی هاتوه‌بێ ئه‌وه‌ی باسی رۆژووی رۆژێكی پێشتری یان پاشتری بكرێت. به‌رزتر له‌و : به‌رۆژوو بوونی رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌مه‌...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی باسی ئه‌و فه‌رمودانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌رباره‌ی ڕۆژووی مانگی موحڕه‌م و رۆژی عاشورا هاتوون" وه‌ گومانی تێدا نیه‌ كه‌وا باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین مانگێك دوای مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی موحه‌ڕه‌می خوای گه‌وره‌یه.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ كورتی باس له‌ پێناسه‌ حوكم وحیكمه‌تی قوربانی كردن ده‌كات له‌ گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هاتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، وه‌ قوربانی دان یه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌كانی دینی خوا بۆ ئه‌وه‌ی پێی نزیك ببنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا عه‌لی خان باسی فه‌زڵ وگرنگی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كات، وه‌ ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بكات به‌ مانگی نوێبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م وتاره‌ باسی گرنگی دان به‌ كات و چۆنێتى بەسەر بردنى پشووى هاوین ده‌كات، چونكه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی نازانن چۆن سوود وه‌رگرن له‌ پشووی هاوین وكاته‌كانیان هه‌ر به‌ شتی بێ سوود ولاوه‌كی به‌سه‌ر ده‌بن.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ئه‌م بابه‌ته‌ ووتاری هه‌ینیه‌ مامۆستا باسی نیعمه‌تی باران بارین ده‌كات، وه‌ بێ گومان باران بارینیش نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه‌‌، وه‌ ژیانی مرۆڤ وئاژه‌ڵ و زه‌وی په‌یوه‌ستن پێه‌وه‌، وه‌ كه‌سیش نازانێت كه‌ی باران ده‌بارێت ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت...وه‌ ده‌بت موسڵمانان شاره‌زاییان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و سوننه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان‌ به‌ باران بارینه‌وه هه‌یه‌...‌

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    لەم وتارەدا : *بەڵگە لە سەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە رۆژە : * ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم مانگەدا ئەنجام بدرێن : 1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی... 2 ـ نوێژ : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ‌ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم... 3 ـ ڕۆژوو... 4 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت... 5 ـ عومرە و حەج كردن... 6 ـ ووتنی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك... 7 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قۆچ و قوربانی ئەنجام دان... 8 ـ قۆچ و قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    هه‌ڵوێستى موسڵمان به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌م خاڵانه‌دا خۆى ئه‌بینێته‌وه‌: یه‌كه‌م: ئاهه‌نگ نه‌گێرِان له‌ یادى دا، وه‌ یان به‌شدارى نه‌كردن له‌ ئاهه‌نگ گێرِان بۆى و ئاماده‌ نه‌بوون تێیدا... دووه‌م: یارمه‌تى نه‌دانى بێ باوه‌رِان له‌ ئاهه‌نگه‌كانیاندا، چوونكه‌ دروشمێكه‌ له‌ دروشمه‌كانى بێ باوه‌رِان... سێ یه‌م : یارمه‌تى نه‌دانى ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرِن،به‌ڵكو پێویسته‌ ئیناكریان بكه‌ن...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    له‌ فه‌زله‌كانی شه‌وی قه‌در: یه‌كه‌م: ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تێیدا دابه‌زاندوه‌. دووه‌م: له‌و شه‌وه‌دا په‌رستش فه‌زڵ و پاداشتێكی زۆرتری هه‌یه‌ له‌ شه‌وانی تر...

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    ووتاربێژ : مامۆستا شێرزاد پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوای گه‌وره‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌خشیوه‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ رۆژووی تێیدا فه‌رز كردوه‌ و،قورئانی پیرۆزی تێیدا دابه‌زاندوه‌ و، له‌ گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت و، وه‌ شه‌وێكی تێیدایه‌ چاكتره‌ له‌ هه‌زار مانگ، وه‌ له‌و مانگه‌دا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی تێیدا رویداوه‌...