• PDF

    خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (وتاری ڕۆژی عەرەفەی ساڵی (1432) كۆچی كە لە حەجی ئەو ساڵەدا لە ناو مزگەوتی (نەمیرە)دا لە لایەن زانای ڕێزدار (عبد العزیز بن عبد الله آل الشیخ) (موفتی تێكڕای شانیشینی عەرەبستانی سعودێ‌ و سەرۆكی دەستەی گەورە زانایان)ەوە پێشكەشكراوە و دواتر نووسراوەتەوە و بە ناونیشانی (الإسلامُ منهاجُ الـحیاة) لە لایەن (وەزارەتی ئەوقاف و بانگەواز و ڕێنمایی / وەكیلی وەزارەت بۆ كاروباری مزگەوتەكان و بانگەواز و ڕێنمایی)ـەوە لە چاپدراوە. مامۆستا محمد عبد الرحمن لطیف - خوا پاداشتی خێری بداته‌وه‌ - لەبەر زۆر گرنگی و پڕ سوودی بابەتەكە بە پێویستی زانی كەوا وەریبگێڕینە سەر زمانی كوردی شیرین.

  • PDF

    ئةمة ضةند بةشيَكة سةبارةت بة رِوونكردنةوةي جؤرةكاني بيدعة و قةدةغةكردني لة شةرعدا ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند به‌شێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێناسه‌ی بیدعه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی بیدعه‌ وقه‌ده‌غه‌كردنی له‌ شه‌رعدا، وه‌ له‌ كۆتاییدا باسی مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌ی كردوه‌ له‌ ژیانی موسڵماناندا وله‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی بیده‌عه‌چیدا.

  • PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێكه‌ له‌ په‌رتوكی پوخته‌ی بنه‌ماكانی ئیمان و ئیسلام، وه‌ ئه‌م باسانه‌ی له‌خۆ گرتووه‌: 1- حه‌ج و حوكمه‌كانی. 2-حه‌جكردن هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو. 3- عومره‌كردن وحوكمه‌كانی.

  • ته‌نها یه‌ك په‌یام كوردی سۆرانی

    PDF

    دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌می دروستكرد، تاكه‌ په‌یامێكی ڕه‌سه‌ن به‌درێژایی مێژوو كه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی كراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ یه‌ك خوایه‌ و ده‌بێت هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رسترێت، له‌م پێناوه‌شدا په‌روه‌ردگار سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی وه‌ك ئاده‌م و نوح و ئیبراهیم و موسی و عیسی و موحه‌مه‌دی ڕه‌وانه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی یه‌كخواپه‌رستی، ئه‌و خـــوایه‌ی كه‌ خالق و مه‌عبوده‌ و شایانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌و بپه‌رسترێت ..

  • PDF

    په‌رتووكی ئادابه‌كانی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ نووسینی سه‌ماحه‌تی شیخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌م كتێبه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك ئاداب كه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ره‌چاوی بكات، سه‌ره‌تا له‌ چوونه‌ نێو مزگه‌وت و ئه‌نجامدانی دوو ڕكات نوێژی (تحیة المسجد) ئه‌گه‌ر كرا له‌ ڕه‌وزه‌ی موباره‌ك باشتره‌، پاشان سه‌لام كردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی، وپاشان سه‌ردانی كردنی گۆڕستانی به‌قیع و شه‌هیدانی ئوحود ودواتریش سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی قوباء ونوێژكردن تێیدا، وچه‌ند ئادابێكی تر ...

  • PDF

    په‌رتووكی ( سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلام وبه‌ڵگه‌كانی ) له‌ نووسینی شێخی ئیسلام موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الوهابی ته‌میمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) مه‌به‌ست له‌م سێ بنچینه‌یه‌ : به‌نده‌ په‌روه‌ردگار وئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بناسێت ..

  • چلینه‌ی قورئانی كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌مه‌ بابه‌ته‌ ده‌قى(چلینه‌ى قورئانی)(الاربعون القرانیه‌) یه‌، دانه‌ر خوا بیپارێزێت چل فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هێناوه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان و حوكم و ئادابه‌كانى تایبه‌ت به‌ قورئانى پیرۆز. هه‌وڵی داوه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ بێنێت كه‌ ده‌ربڕینه‌كانى له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن ودورودرێژ نین وزۆر روونن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بۆ له‌به‌ركردن ئاسان بێت و هه‌م خوێنه‌ریش پێی سوودمه‌ند بێت و كار به‌و فه‌رمودانه‌ بكات. وه‌ ئه‌م په‌رتو‌كه‌ له‌م به‌ندانه‌ پێك دێت: به‌ندی یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی قورئان هاتوون. به‌ندی دووه‌م: باسی ئاداب وئه‌حكامه‌كان. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوون ده‌رباره‌ی فه‌زڵی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وپاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ندی چواره‌م: باسی هاندان له‌سه‌ر په‌یماندان به‌ قورئان وپێداچونه‌وه‌ی. به‌ندی پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه‌ ده‌رباره‌ی ده‌نگ خۆش كردن به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئان. به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه‌ ده‌رباره‌ی ئیخلاص بوونی كار بۆ خوای گه‌وره‌. به‌ندی حه‌وته‌م: فه‌زڵی هه‌ندێ له‌ سوره‌ته‌كانی قورئان.

  • PDF

    دانـراو : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م په‌رتووكه‌ باسی دۆستایه‌تی وخۆبه‌ری كردن ده‌كات له‌ ئیسلامدا، وه‌ گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی موسڵمان كه‌ پێویسته‌ پارێزگاری لێ بكات بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی. وه‌ سه‌نگین ترین لقی بیروباوه‌ڕیش بریتیه‌ له‌ خۆش ویستن ودۆستایه‌تی كردنی موسڵمانان و خۆبه‌ری كردن و ڕق لێ بوونه‌وه‌یه‌ له‌ بێ بڕوایان.

  • PDF

    به‌رێزان : ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستانایه‌ بریتیه‌ له‌ (بیروباوه‌ڕێكی پوخته‌كراو) كه‌ بۆ خه‌ڵكی شامم نوسیوه‌ كه‌ بوون به‌میراتگری زه‌وی ووڵاتی باوباپیرانیان پاش ئه‌وه‌ی گاوره‌كان داگیریانكرد، پاش ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك له‌ (باطني) یه‌كان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زه‌وی شامیان داگیركرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه‌ وخراپه‌كاری بڵاوبێته‌وه‌ وزۆرێكیش له‌ بنه‌ماو فه‌رعه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگۆڕرێت وده‌ستكاری بكرێن. كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی شام وغه‌یری خه‌ڵكی شامیش پرسیاریان لێكردم، كه ‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان بده‌مه‌وه‌، ئایا به‌نده‌كانی خودا له‌رۆژی لێپرسینه‌وه‌ (له‌ڕۆژی دوایی) دا پرسیاری چییان لێده‌كرێت ؟ سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی خودا به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌، ئه‌و مافانه‌ی كه‌ په‌روه‌رگار وه‌صیه‌تی پێ كردن به‌ نوح وپێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، ئه‌و مافانه‌ی كه‌ كۆتایی هێنا به‌ په‌یامی ئیسلام كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ سه‌ر محمد المصطفی صلى الله عليه وسلم.

  • PDF

    یه‌كێ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و واجبانه‌ى له‌ رووى عه‌قڵی و له‌رووی نه‌قڵیشه‌وه‌(واته‌ بڕیارى قورئان و سوننه‌ت) واجبه‌، زانینین قه‌درى ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دان ده‌نێن به‌ په‌روه‌ردگارێتی ئه‌ودا، هه‌موو نه‌فسێكیش له‌ خودى خۆیدا بڕێ به‌ڵگه‌ى روونى هه‌ن كه‌ گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ىء شكۆمه‌ندى دروستكردن و داهێنانى نیشان ده‌ده‌ن، جا هه‌ر كه‌س خۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌فسی خۆی و به‌ وردى بڕوانێته‌ خۆی و لێی ورد بێته‌وه‌ ئه‌وا قه‌درى په‌روه‌ردگارى خۆی ده‌زانێت ئه‌م بابه‌ته‌ باسی به‌گه‌وره‌دانانی خوای گه‌وره‌ وحوكمی ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ ده‌ڵێیت ده‌كات.

  • PDF

    دانـراو : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خواى په‌روه‌ردگار ئینسان و جنۆكه‌ى دروستكردووه‌و فه‌رمانى پێ كردوون كه‌ به‌ ته‌نیا په‌رستشى ئه‌و بكه‌ن و هیچ هاوبه‌شى بۆ دانه‌نێن. ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: ١- مانای شیرك له‌ زمانی عه‌ره‌بی و شه‌رعدا. ٢- جۆره‌كانی شیرك. ٣- شوێنه‌واری شیرك وزه‌ره‌ره‌كانی.

  • DOC

    خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان پله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه‌ كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه‌‌ ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه‌ له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .

  • PDF

    دانـراو : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌رگـێران : رۆژان ڕه‌ئوف پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م نامێلكه‌یه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له‌ حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه‌ حه‌رام بونیان جێگر بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.

  • PDF

    ئه‌م كتێبه‌ باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ ده‌كات، وه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ روون ده‌كاته‌وه‌:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌ و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به‌ فریشته‌ و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان