(1) سووره‌تی (ئيسراء) (واته: شه‌وڕه‌وى كردن) سوره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٢٦و ٣٢و ٥٧ و له ئایه‌تى ٧٣-٨٠) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه (١١١) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هه‌موو شه‌وێك سوره‌تى (ئيسراء و زومهر) ى ده‌خوێند بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {شەوڕەوی‌و بەرز بوونەوەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌وڕه‌وی كرد به به‌نده‌كه‌ی خۆی كه محمده - صلى الله عليه وسلم - له (مسجد الحرام) له كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه بۆ (مسجد الاقصی) له (بیت المقد‌س)، بۆیه پێی ئه‌ووترێ: (الْأَقْصَى) مزگه‌وتی ئه‌وپه‌ڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا له‌ولایه‌وه هیچ مزگه‌وتێكی تر نه‌بووه، وه كه ئه‌فه‌رمووێ: به به‌نده‌كه‌ی، ڕێزه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی به‌رزترین پله‌یه (وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شه‌وڕه‌وى به لاشه‌و روح بووه، چونكه عه‌بد بریتیه له لاشه‌و روح، وه به‌خه‌به‌ر بووه نه‌ك خه‌وتوو، چونكه خه‌و بوایه كه‌س له كافران نكوڵیان لێ ناكردو له خه‌ودا ئاساییه مرۆڤ هه‌ر شتێك ببینێت كه‌س پێى ناڵێت درۆت كرد) [ الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ ] كه ده‌وروبه‌ری (بیت المقد‌س)مان پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت كردووه به به‌رووبووم و ئاو و دابه‌زینی وه‌حى و ناردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنی پیاوچاكان [ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ] بۆیه شه‌وڕه‌ویمان به‌و به‌نده‌یه‌ی خۆمان كرد تا هه‌ندێك له موعجیزه‌و ئایه‌ته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خۆمانی نیشان بده‌ین [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه زۆر بیسه‌رو بینه‌ره، (شه‌وڕه‌وی به پێغه‌مبه‌ری خوا كرا - صلى الله عليه وسلم - له ساڵی ده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی كه كۆچ بكات بۆ مه‌دینه له‌و ساڵه‌ی كه (ئه‌بو تاڵیب)ی مامی و (خه‌دیجه)ی خێزانی وه‌فاتیان كرد).
(2) [ وَآتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَاهُ هُدًى لِبَنِي إِسْرَائِيلَ ] وه ئێمه ته‌وراتمان به موسى - صلى الله عليه وسلم - به‌خشیوه كه له كاتی خۆی هیدایه‌ت بووه بۆ به‌نی ئیسرائیل ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕاستی شوێنی بكه‌وتنایه [ أَلَّا تَتَّخِذُوا مِنْ دُونِي وَكِيلًا (٢) ] جگه له من پشت به كه‌سی تر مه‌به‌ستن و كاره‌كانتان به كه‌سى تر مه‌سپێرن.
(3) [ ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا (٣) ] ئه‌ی نه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ نوح‌دا - صلى الله عليه وسلم - له كه‌شتیه‌كه‌دا هه‌ڵمان گرتن وه ڕزگارمان كردن ئێوه‌یش وه‌كو نوح - صلى الله عليه وسلم - بن كه عه‌بدێك بووه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ی كردووه، وه‌سفی نوحیش - صلى الله عليه وسلم - ئه‌كات به عبودیه‌ت و به‌ندایه‌تی كردنی بۆ خوای گه‌وره وه زۆر سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بووه، چونكه له پاش خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك له‌به‌ركردن و هه‌موو حاڵه‌تێكیدا حه‌مدو سوپاسى خواى گه‌وره‌ى كردووه.
(4) {تاوان كردن هۆكارە بۆ تێكشكاندن} [ وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ ] له‌و كتابه‌دا كه ته‌وراته هه‌واڵمان به به‌نی ئیسرائیل داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون و بڕیارمان داوه كه ئێوه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌به‌ست پێی (بیت المقد‌س)ه له‌و شوێنه‌دا دوو جار خراپه ئه‌كه‌ن و ئاشووب ئه‌گێڕن [ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا (٤) ] وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زاڵ ئه‌بن به زوڵم و سته‌م و سنوور به‌زاندن.
(5) [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا ] كاتێك كاتی یه‌كه‌م ئاشووب و خراپه‌كاریتان دێت له‌و دووانه‌ی كه باس كرا [ بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ] به‌نده‌گه‌لێكی خۆمان ئه‌نێرینه سه‌رتان كه خاوه‌ن هێزو توانایه‌كی زۆرن وه زاڵ ئه‌بن به‌سه‌رتاندا، وه به‌سه‌ر وڵاتاندا ئه‌گه‌ڕێن و كوشتارتان ئه‌كه‌ن و دێن و ئه‌ڕۆن و له‌كه‌س ناترسێن، كه وتراوه (جالوت) بووه، یان (سه‌نحاریب)ى پاشاى موصڵ بووه، یان (بوختنه‌صر)ى پاشاى بابل بووه [ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا (٥) ] وه ئه‌ویش به‌ڵێنێكه‌و ڕووئه‌دات و هیچ گومانێكی تیا نیه.
(6) {تەوبە كردن‌و گەڕانەوە بۆ لای خوا هۆكارە بۆ سەركەوتن بەسەر دوژمن‌دا} [ ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه‌ی كه ئێوه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه زاڵتان ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا [ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] وه دوای ئه‌وه‌ی كه ماڵ و منداڵتان نامێنێ دیسانه‌وه پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌ین و ماڵ و منداڵتان پێ ئه‌به‌خشین [ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا (٦) ] وه ژماره‌شتان زیاتر ئه‌كه‌ین له دوژمنه‌كه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
(7) [ إِنْ أَحْسَنْتُمْ أَحْسَنْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ ] ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن ئه‌وه پاداشتى چاكه‌كه بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ] وه ئه‌گه‌ر خراپه‌ش بكه‌ن ئه‌وا زه‌ره‌رو زیان و تاوانى خراپه‌كه هه‌ر بۆ خۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ ] وه كاتێك كه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خراپه به‌ڵێنی دووه‌م جار دێت و دیسان دوژمن به‌سه‌رتاندا زاڵ ئه‌بێته‌وه تا شێوازی تێكشكاندن به رووتانه‌وه دیار بێت [ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه ناو مزگه‌وتی قودس و داگیری بكه‌ن هه‌روه‌كو جاری یه‌كه‌م هاتن و داگیریان كرد [ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا (٧) ] وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك وێران بكه‌ن و تێكی بده‌ن و زاڵ بن به‌سه‌رتاندا.
(8) [ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يَرْحَمَكُمْ ] به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه بكه‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ ئه‌كات و دوژمنتان له كۆڵ ده‌كاته‌وه [ وَإِنْ عُدْتُمْ عُدْنَا ] وه ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌میش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خراپه‌كاری ئه‌وا ئێمه‌ش سزاتان ئه‌ده‌ین و دوژمن به‌سه‌رتاندا زاڵ ئه‌كه‌ین (كه‌واته گه‌وره‌ترین هۆكارى زاڵ بوونى دوژمن و داگیر كردنى وڵات بریتیه له تاوان و سه‌رپێچى، وه گه‌وره‌ترین هۆكارى له كۆڵكردنه‌وه‌ى دوژمن و زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا و سه‌ربه‌خۆیى و رزگارى بریتیه له ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره) [ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ حَصِيرًا (٨) ] وه دۆزه‌خیشمان داناوه بۆ كافران كه له دۆزه‌خدا گه‌مارۆ بدرێن و به‌ند بكرێن.
(9) [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] به‌دڵنیایى ئه‌م قورئانه پیرۆزه هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و ئاكار [ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا (٩) ] وه موژده ئه‌دات به‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه كه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و ریاى تیا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت).
(10) [ وَأَنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (١٠) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نیه به‌دڵنیایى سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارمان بۆ داناون كه ئاگری دۆزه‌خه.
(11) [ وَيَدْعُ الْإِنْسَانُ بِالشَّرِّ دُعَاءَهُ بِالْخَيْرِ ] وه مرۆڤی وا هه‌یه چۆن دوعای چاكه ئه‌كات ئاوا دوعای خراپه له خۆى و ماڵ و منداڵی ئه‌كات [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ عَجُولًا (١١) ] وه مرۆڤـ حاڵی وایه كه زۆر په‌له ئه‌كات، ئه‌وه‌تا په‌له ئه‌كات له‌وه‌ی كه دوعای شه‌ڕ له خۆى و ماڵ و منداڵی ئه‌كات.
(12) [ وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ] وه ئێمه شه‌و و ڕۆژمان داناوه كه دوو نیشانه‌ن [ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ ] وه روناكى و نیشانه‌كه‌ی شه‌ومان سڕیوه‌ته‌وه‌و كوژاندۆته‌وه كه مانگه [ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً ] به‌ڵام نیشانه‌كه‌ی ڕۆژ بینراوه كه خۆره‌و به‌ڕۆژ ڕووناكه [ لِتَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ ] تا به‌هۆی ڕووناكی ڕۆژه‌وه به دوای بژێوی ژیانتاندا بگه‌ڕێن، وه به‌هۆی تاریكی شه‌وه‌وه پشووی تیا بده‌ن [ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ] وه تا به‌هۆی شه‌و و ڕۆژو مانگ و خۆره‌وه ژماره‌و حساب و مێژووی خۆتان بزانن [ وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا (١٢) ] وه ئێمه درێژه‌مان به هه‌موو شتێك داوه‌و ڕوونمان كردۆته‌وه.
(13) [ وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ ] (طَائِرَ) واته: كرده‌وه‌ی مرۆڤـ له چاكه یان له خراپه، وه هه‌موو مرۆڤێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كرده‌وه‌ی خۆی له چاكه یان له خراپه له گه‌رده‌نیایه‌تی، له سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامیدا عه‌ره‌ب كارێكى گرنگیان هه‌بوایه بۆ ئه‌نجامدانى باوه‌ڕیان به باڵنده هه‌بووه‌و باڵنده‌یان هه‌ڵده‌فڕاند بزانن به‌كام لاو ئاراسته‌دا ده‌ڕوات تا بزانن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن یان نا، به‌ختیان پێ ئه‌وت، به‌ڵام له ئیسلامدا ئه‌و شتانه نیه‌و باوه‌ڕ بوون پێى شه‌ریك دانانه بۆ خواى گه‌وره، له جیاتى ئه‌وه نوێژى (الإستخارة) هه‌یه [ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا (١٣) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا كتاب و نامه‌ی كرده‌وه‌كانی بۆ ده‌رئه‌كه‌ین كه هه‌موو كرده‌وه‌كانی تیا نووسراوه‌ته‌وه‌و پارێزراوه، وه بۆی بڵاو ئه‌كرێته‌وه‌و وه‌ری ئه‌گرێت، وه پێی ئه‌وترێ:
(14) [ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَى بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا (١٤) ] تۆ نامه‌ی كرده‌وه‌كانی خۆت بخوێنه‌وه به‌سه ئه‌مڕۆ خۆت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه‌یت (هه‌موو كه‌سێك خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وار له‌و رۆژه‌دا ده‌توانێت كتاب و نامه‌ى كرده‌وه‌كانى بخوێنێته‌وه).
(15) [ مَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك ڕێگای هیدایه‌ت و چاكه وه‌رگرێ ئه‌وه بۆ خۆی هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و چاكه‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێ ئه‌وه خراپه‌كه‌ی ته‌نها بۆ سه‌ر خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه {سزای هیچ نەتەوەیەك نادەین تا پێغەمبەریان بۆ نەنێرین} [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س تاوانی كه‌س ناخرێته سه‌رشانی، وه كه‌س باری كه‌س هه‌ڵناگرێ له خراپه‌دا (مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكى چاوى لێ كردبێت یان بانگه‌وازى خه‌ڵكى كرد بێت بۆ خراپه ئه‌و كاته تاوانى خه‌ڵكیش دێته سه‌رشانى به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى خه‌ڵكى كه‌م بكرێته‌وه) [ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا (١٥) ] وه ئێمه سزای هیچ میلله‌تانێك ناده‌ین تا پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌نێرین و په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێ نه‌گه‌یه‌نێت و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر نه‌كات (به‌ڵام شێت و كه‌سێك له سه‌رده‌مێك ژیابێت پێغه‌مبه‌ری پێ نه‌گه‌یشتبێت له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوویه‌ك كه پێغه‌مبه‌ر هاتبێت ئه‌و عه‌قڵى له‌ده‌ست دابێت ئه‌مانه له رۆژى قیامه‌ت تاقیده‌كرێنه‌وه‌و پێیان ده‌وترێت بچنه ئاگره‌وه، ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره بكات و بچێته ناوى سارد‌و سه‌لامه‌ت ده‌بێت و ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه، وه ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵى نه‌كات ده‌یخاته دۆزه‌خه‌وه، وه منداڵى كافرانیش كه به منداڵى مردبێتن و ئیسلامیان پێ نه‌گه‌یشتبێت ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه‌و ده‌بن به خزمه‌تكارى به‌هه‌شتیان).
(16) [ وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً ] وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شارێك یان دێیه‌ك له‌ناو بده‌ین [ أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا ] فه‌رمان به ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كانیان ئه‌كه‌ین به تاعه‌ت و خێر‌و چاكه‌و ته‌وحید به‌ڵام ئه‌وان خراپه‌و تاوان ئه‌كه‌ن ئه‌و كاته ئێمه‌ش له‌ناویان ئه‌ده‌ین، یاخود (أَمَرْنَا) واته: (أَمَّرْنَا) ئه‌یانكه‌ین به ده‌سه‌ڵاتدار خراپه ئه‌كه‌ن و له‌ناویان ئه‌ده‌ین [ فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ ] ئه‌و كاته فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌بێ [ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا (١٦) ] وه له ناویان ئه‌ده‌ین و وێرانیان ئه‌كه‌ین.
(17) [ وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ الْقُرُونِ مِنْ بَعْدِ نُوحٍ ] وه له دوای نوح پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - چه‌نده‌ها میلله‌تانی ترمان له‌ناوبرد وه‌كو عادو ثهمود به‌هۆی كوفر‌و تاوانیانه‌وه (هه‌ڕه‌شه‌یه له كافرانى قوڕه‌یش ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن وه‌كو ئه‌وان له‌ناوتان ده‌به‌ین) [ وَكَفَى بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا (١٧) ] وه به‌سه كه په‌روه‌ردگارت زۆر زانا‌و بینایه به تاوانی به‌نده‌كانی خۆی و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.
(18) [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَنْ نُرِيدُ ] هه‌ر كه‌سێك له ژیانیدا مه‌به‌ستی دونیا بێت و بۆ دونیا هه‌وڵ بدات ئه‌وه ئێمه‌ش بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستمان لێ بێت و بمانه‌وێت بۆی پێشئه‌خه‌ین و له دونیادا پاداشتی ئه‌ده‌ینه‌وه [ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلَاهَا مَذْمُومًا مَدْحُورًا (١٨) ] به‌ڵام پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا دۆزه‌خمان بۆى داناوه كه ئه‌چێته ناویه‌وه كه‌زه‌مكراوه‌و ده‌ركراوه‌و دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(19) [ وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش له دونیادا مه‌به‌ست و هه‌وڵ و تێكۆشانی بۆ قیامه‌ت بێت [ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ ] وه هه‌وڵی خۆی بۆ بدات به مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێت و كرده‌وه‌كانى له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت [ فَأُولَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا (١٩) ] ئه‌وا هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌مانه لای خوای گه‌وره وه‌رگیراو و سوپاسكراوه.
(20) [ كُلًّا نُمِدُّ هَؤُلَاءِ وَهَؤُلَاءِ مِنْ عَطَاءِ رَبِّكَ ] هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌ی كه دونیای ئه‌وێ و ئه‌وه‌ی كه قیامه‌تی ئه‌وێ له دونیادا به هه‌ردووكیان ئه‌به‌خشین [ وَمَا كَانَ عَطَاءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا (٢٠) ] وه به‌خشینی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه نیه له‌سه‌ر هیچ لایه‌كیان.
(21) [ انْظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ته‌ماشا بكه‌و بزانه چۆن فه‌زڵی هه‌ندێكمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له دونیادا هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و هه‌یه فه‌قیره، هه‌یه به‌هێزه‌و هه‌یه لاوازه، هه‌یه نه‌خۆشه‌و هه‌یه له‌ش ساغه له‌به‌ر حیكمه‌تی خوای گه‌وره [ وَلَلْآخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَاتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا (٢١) ] به‌ڵام پله‌كانی قیامه‌ت گه‌وره‌تره‌و فه‌زڵی قیامه‌ت زۆر زیاتره، (گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤـ له قیامه‌ت فه‌زڵ و پله‌ى به‌رز بێت و له پله‌كانى سه‌ره‌وه‌ى به‌هه‌شت بێت نه‌ك له پله‌كانى خواره‌وه‌ى دۆزه‌خ).
(22) [ لَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] تۆ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر بڕیار مه‌ده كه بیپه‌رستی [ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَخْذُولًا (٢٢) ] ئه‌و كاته دائه‌نیشیت به زه‌مكراوی و سه‌رشوڕى، خوای گه‌وره‌و فریشته‌كان زه‌مت ئه‌كه‌ن، وه خوای گه‌وره سه‌رت ناخات به‌ڵكو سه‌رشۆڕ ئه‌بیت.
(23) {فەرمان كردن بە چاكە كردن لەگەڵ دایك‌و باوك} [ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] وه په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ چونكه ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاكه‌كار بن [ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا ] به‌تایبه‌تی كاتێك یه‌كێك له‌وان یان هه‌ردووكیان له ته‌مه‌نی پیریدا لای تۆ ئه‌بن [ فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ ] ئه‌وا كه‌مترین وشه‌یان پێ مه‌ڵێ كه پێیان ناخۆش بێت ته‌نانه‌ت پێیان مه‌ڵێ ئۆف، (ئۆف كه‌مترین وشه‌یه بۆیه خواى گه‌وره به‌كارى هێناوه، ئه‌گه‌ر له‌و وشه‌یه كه‌متر هه‌بوایه ئه‌وه‌یشى به‌رامبه‌ر دایك و باوك قه‌ده‌غه ده‌كرد) [ وَلَا تَنْهَرْهُمَا ] وه به ڕه‌قی و به توندی و ناشیرینى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه (ده‌ست رامه‌وه‌شێنه به‌سه‌ریاندا) [ وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا (٢٣) ] به‌ڵكو به وشه‌یه‌كی نه‌رمونیان و سۆز‌و به‌زه‌یی و ئه‌ده‌ب و رێزه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه.
(24) [ وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ ] وه باڵی زه‌لیلیان بۆ شۆڕ بكه‌وه‌و به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و خۆبه‌كه‌مزانبه له‌گه‌ڵیاندا [ وَقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا ] وه دوعایان بۆ بكه بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمیان پێ بكه [ كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا (٢٤) ] هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان به منداڵی و به بچووكی منیان په‌روه‌رده كردووه.
(25) [ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ ] په‌روه‌ردگارتان زاناتره چی له نه‌فسی ئێوه‌دایه [ إِنْ تَكُونُوا صَالِحِينَ ] ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان چاكه‌كارو پیاوچاك بن [ فَإِنَّهُ كَانَ لِلْأَوَّابِينَ غَفُورًا (٢٥) ] ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه‌و ته‌وبه بكات خوای گه‌وره زۆر لێخۆشبووه‌و لێیان خۆش ئه‌بێ.
(26) {مافی هه‌ژاران و ڕێبواران} [ وَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ ] وه ئه‌وانه‌ی كه خزمی نزیكتن یان مسكینن ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات پێیان ببه‌خشه [ وَابْنَ السَّبِيلِ ] وه ئه‌وه‌ی ڕێبواره‌و له شاری خۆی دوور كه‌وتۆته‌وه‌و پاره‌ى لێبڕاوه [ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (٢٦) ] به‌ڵام زیادڕه‌وی و ئیسراف مه‌كه.
(27) [ إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ ] چونكه به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن برای شه‌یتانن، واته: هاوشێوه‌ی شه‌یتانن وه شه‌یتان وایان لێ ئه‌كات كه زیادڕه‌وی بكه‌ن (ئیسراف و زیادڕه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه كه پاره‌و ماڵت له تاوان یان شتى بێسوددا به‌كار بهێنیت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، به‌ڵام چه‌ند زۆر ببه‌خشیت له پێناو خواى گه‌وره ئه‌وه ئیسراف نیه) [ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا (٢٧) ] وه شه‌یتانیش به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری زۆر كوفری كردووه.
(28) [ وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ابْتِغَاءَ رَحْمَةٍ مِنْ رَبِّكَ تَرْجُوهَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو پشتیشت له خزمی نزیك و فه‌قیرو هه‌ژارو ڕێبواران كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕزق و ڕۆزیت نیه و چاوه‌ڕێی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌ی كه پێت ببه‌خشێ [ فَقُلْ لَهُمْ قَوْلًا مَيْسُورًا (٢٨) ] ئه‌و كاته كه ڕه‌دیانت كرده‌وه قسه‌یه‌كی ئاسان و سووك و نه‌رمیان پێ بڵێ و عوزرێكی مه‌قبوول بهێنه‌ره‌وه‌و لێیان تووڕه مه‌به‌و بڵێ ئه‌گه‌ر شتێك هاته ده‌ستمان ئه‌وا إن شا‌ء الله پێتان ده‌ده‌ین.
(29) {مامناوه‌ند بوون له به‌خشیندا} [ وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ ] وه ڕه‌زیل مه‌به وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ده‌ستت به‌سترابێته‌وه به گه‌رده‌نته‌وه‌و نه‌توانی هیچ ببه‌خشی [ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ ] وه زۆریش ده‌ست مه‌كه‌ره‌وه كه ئیسراف بكه‌ی [ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَحْسُورًا (٢٩) ] ئه‌و كاته كه ڕه‌زیل بیت لۆمه‌كراو ئه‌بیت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، وه كه ئیسرافت كرد هیچت نامێنێت و لاواز‌و گه‌مارۆ دراو ئه‌بیت.
(30) [ إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارت ڕزقی خۆی به فراوانى ئه‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت، وه له هه‌ندێك كه‌سیشى ئه‌گرێته‌وه‌و كه‌م ده‌كات به گوێره‌ی حیكمه‌تی خۆی [ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا (٣٠) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگار به به‌نده‌كانی خۆی زۆر زانیاری وردی هه‌یه وه زۆر بینایه‌و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.
(31) [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ ] وه منداڵی خۆتان مه‌كوژن له ترسی هه‌ژاریدا، (عه‌ره‌ب له كۆندا هه‌ندێكیان وایان ئه‌كرد) [ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ] ئێمه ڕزقی مناڵه‌كان و خۆیشتان ئه‌ده‌ین [ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا (٣١) ] به‌ڕاستی كوشتنی منداڵ تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
(32) [ وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ] وه ئێوه نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه وه پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه [ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا (٣٢) ] به‌دڵنیایى ئه‌مه تاوانێكى بێزێنراوه وه خراپترین ڕێگایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.
(33) {خوێن نه‌رشتن به‌ناحه‌ق} [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه بیكوژن ئێوه مه‌یكوژن ئیلا به حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، یان كه‌سێك به ناحه‌ق بكوژێ، یان له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات، ئه‌مه حاكمی موسڵمان بۆی هه‌یه بیانكوژێته‌وه نه‌ك خه‌ڵكى [ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا ] وه هه‌ر كه‌سێك به سته‌ملێكراوی بكوژرێ [ فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا ] ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتمان به كه‌سوكاری ئه‌و كوژراوه به‌خشیوه به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌داو ئه‌توانێ داواى كوشتنه‌وه‌ى له حاكم بكات و بڵێ بیكوژه‌وه، یان ئه‌توانێ لێی ببورێ، یان ئه‌توانێ پاره‌ی لێ وه‌ربگرێ [ فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوشتیشیه‌وه با زیادڕه‌وی نه‌كات له كوشتندا به‌وه‌ی كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بیكوژێ، یاخود گوێ و لووتى ببڕێت و لاشه‌ى بشێوێنێت، یاخود كه‌سوكاره‌كه‌ی بكوژێته‌وه با وا نه‌كه‌ن [ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا (٣٣) ] ئه‌وه‌ی كه كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌یه خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات وه پشتیوانێتی.
(34) [ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وه نزیك ماڵی هه‌تیو مه‌كه‌ونه‌وه ئیلا به باشترین شێواز نه‌بێ كه سه‌رپه‌رشتی ماڵه‌كه‌یان بكه‌ن [ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ] تا ئه‌و منداڵه بێ باوكه بالغ ئه‌بێ وه پێ ئه‌گات ئه‌و كاته پاره‌كه‌یان بده‌نه‌وه [ وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ ] وه كه په‌یمانێكتان هه‌بوو بیبه‌نه سه‌رو وه‌فاتان به‌رامبه‌ری هه‌بێت و بیپارێزن [ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا (٣٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵنیایى مرۆڤـ له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر په‌یمانه‌كانى پرسیاری لێ ئه‌كرێ.
(35) {فێڵ نه‌كردن له كێشانه و پێوانه} [ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكتان پێوا به ته‌واوی بیپێون و لێی كه‌م مه‌كه‌نه‌وه [ وَزِنُوا بِالْقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِيمِ ] وه شتێكیشتان كێشا به ته‌رازوویه‌كی دادپه‌روه‌ر بیكێشن یان به‌دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌ت [ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا (٣٥) ] ئا ئه‌مه باشتره لای خوای گه‌وره‌و لای خه‌ڵكی، وه له‌دونیاو قیامه‌ت، وه باشترین سه‌ره‌نجامه كه خه‌ڵك بۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
(36) [ وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] وه له شتێكیشدا كه زانیاریت نه‌بوو قسه‌ی تیا مه‌كه به‌تایبه‌تی له دیندا، یاخود شایه‌تى ناحه‌ق مه‌ده [ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (٣٦) ] به‌راستى بیستن و بینین و دڵی مرۆڤ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره پرسیاریان لێ ئه‌كات و ئه‌یانهێنێته قسه.
(37) [ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ] وه به فه‌خرو شانازی كردن و لووتبه‌رزی به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ [ إِنَّكَ لَنْ تَخْرِقَ الْأَرْضَ ] به‌دڵنیایى تۆ ناتوانی زه‌وی ببڕیت [ وَلَنْ تَبْلُغَ الْجِبَالَ طُولًا (٣٧) ] وه ناگه‌ی به درێژایی شاخه‌كان و ئه‌وه‌نده گه‌وره نیت ئیتر بۆ فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ی.
(38) [ كُلُّ ذَلِكَ كَانَ سَيِّئُهُ عِنْدَ رَبِّكَ مَكْرُوهًا (٣٨) ] ئه‌م شتانه‌ی كه له ئایه‌ته‌كانی پێشتردا به‌رهه‌ڵستى لێ كرا ئه‌مانه هه‌مووی خراپه‌یه، وه لای خوای گه‌وره ڕق لێبووه‌و پێى ڕازی نیه‌و حه‌رامه.
(39) [ ذَلِكَ مِمَّا أَوْحَى إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ الْحِكْمَةِ ] ئه‌م شتانه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا هه‌مووی خوای گه‌وره به وه‌حی بۆی ناردوویت وه پڕه له حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره [ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] وه خوای گه‌وره جه‌خت ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌تاش فه‌رمووی لێره‌ش ئه‌فه‌رمووێ: له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا هیچ خوایه‌كی تر دامه‌نێ [ فَتُلْقَى فِي جَهَنَّمَ مَلُومًا مَدْحُورًا (٣٩) ] هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات فڕێ ئه‌درێته ناو دۆزه‌خه‌وه به لۆمه‌كراوی (خواى گه‌وره‌و خه‌ڵكى لۆمه‌ى ده‌كه‌ن)، وه به دوورخراوی له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(40) [ أَفَأَصْفَاكُمْ رَبُّكُمْ بِالْبَنِينَ ] ئایا په‌روه‌ردگارتان ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه به‌وه‌ی كه كوڕتان پێ ببه‌خشێ [ وَاتَّخَذَ مِنَ الْمَلَائِكَةِ إِنَاثًا ] وه كچی بۆ خۆی بڕیار داوه وه‌كو هه‌ندێك له عه‌ره‌ب كه ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه ئایا خوای گه‌وره فه‌زڵی ئێوه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا داوه كوڕی به ئێوه داوه‌و كچی بۆ خۆی بڕیار داوه، چونكه ئه‌وان به كچ رازى نابوون و كچیان زینده به‌چاڵ ده‌كرد [ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًا (٤٠) ] به‌ڕاستی ئێوه قسه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ئه‌كه‌ن و ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.
(41) {لە قورئاندا هەموو شتێك روونكراوەتەوە} [ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآنِ لِيَذَّكَّرُوا ] وه ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو شتێكمان باس كردووه‌و روونكردۆته‌وه‌و نموونه‌مان هێناوه‌ته‌وه‌و دووباره‌مان كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن [ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا (٤١) ] به‌ڵام كافران هیچ شتێكیان زیاد ناكات ته‌نها دووركه‌وتنه‌وه‌و ڕاكردن نه‌بێ له حه‌ق.
(42) [ قُلْ لَوْ كَانَ مَعَهُ آلِهَةٌ كَمَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر هه‌بوایه وه‌كو ئێوه ئه‌ڵێن [ إِذًا لَابْتَغَوْا إِلَى ذِي الْعَرْشِ سَبِيلًا (٤٢) ] ئه‌وه ئه‌و خوایانه‌ی تر ئه‌ڕۆیشتن بۆ لای خوای گه‌وره‌ى خاوه‌ن عه‌رش و ڕێگه‌یان ئه‌گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵ بن و قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن پاشا‌كان له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ندێكیان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
(43) [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّا كَبِيرًا (٤٣) ] به‌ڵام خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هترو به‌رزتره كه كافران ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره له‌و وته ناشیرینانه، به‌رزێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له زاتی پیرۆزیدا له ناوه‌كانیدا له كرداره‌كانیدا له سیفاته‌كانیدا له ده‌سه‌ڵاتیدا.
(44) {هەموو دروستكراوەكان عیبادەتی خوا دەكەن} [ تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ] هه‌رچی له هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌و حه‌وت زه‌ویه‌كه هه‌یه وه ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه‌و له ناویاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ته‌سبیحات و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به مرۆڤـ و فریشته‌و جنی و بێ‌گیان و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌وه [ وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ ] وه هیچ شتێك نیه ئیلا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَلَكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ى مرۆڤـ له ته‌سبیحاتی ئه‌وان تێ ناگه‌ن [ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا (٤٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر حه‌لیمه په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانیدا وه زۆر لێخۆشبووه.
(45) [ وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا (٤٥) ] وه كاتێك كه قورئانی پیرۆزت خوێنده‌وه له نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به قیامه‌ت نیه وه پشت له قورئان خوێندنی تۆ ئه‌كه‌ن په‌رده‌یه‌ك دائه‌نێین كه لێكتان جیا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌بیستن و نه‌تبینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین، كاتێك كه (تَبَّتْ يَدَا أبِي لَهَبٍ) دابه‌زى (ئوم جه‌میل)ى خێزانى (ئه‌بو له‌هه‌ب) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - وه (ئه‌بو به‌كر)یش دانیشتبوو له‌وه ترسا كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ببینێت و قسه‌ى پێ بڵێت، وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه ئافره‌تێكى جوێنفرۆشه بۆ لێره ناڕۆیت، فه‌رمووى: (نامبینێت و ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه)، ئه‌ویش هات به‌ڵام نه‌یبینى و گه‌ڕایه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (به‌رده‌وام فریشته‌یه‌ك به باڵى دایپۆشیبووم).
(46) [ وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ ] وه په‌رده‌مان به‌سه‌ر دڵیشیاندا داوه بۆ ئه‌وه‌ی له قورئان تێ نه‌گه‌ن [ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ] وه گوێشیانمان كه‌ڕو قورس كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیستن [ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ ] وه كاتێك تۆ له قورئانی پیرۆزدا به‌تاك و ته‌نها باسی خوای گه‌وره ئه‌كه‌یت و باسی خوایه‌كانی ئه‌وان ناكه‌یت و ده‌ڵێیت: لا إله إلا الله [ وَلَّوْا عَلَى أَدْبَارِهِمْ نُفُورًا (٤٦) ] ئه‌وان پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و به پشتدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ڕائه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان له خوێندنه‌وه‌ی تۆ نه‌بێ.
(47) [ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِ ] ئێمه زاناترین به‌وه‌ی كه ئه‌وان گوێ له قورئان ئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی پێ بكه‌ن [ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَى ] كاتێك كه گوێ ئه‌گرن ئێمه ئاگامان لێیه له نێوان خۆیاندا چپه چپ ئه‌كه‌ن و به نهێنی قسه ئه‌كه‌ن و گاڵته به قورئان ئه‌كه‌ن و به درۆی ئه‌زانن [ إِذْ يَقُولُ الظَّالِمُونَ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَسْحُورًا (٤٧) ] سته‌مكاران ئه‌ڵێن: ئێوه شوێن هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وتوون ته‌نها پیاوێكی سیحرلێكراو نه‌بێت و محمد - صلى الله عليه وسلم - سیحر‌و جادووی لێكراوه‌و عه‌قڵی له ده‌ست داوه.
(48) [ انْظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ ] ته‌ماشا بكه بزانه چۆن نموونه بۆ تۆ ده‌هێننه‌وه جارێك ئه‌ڵێن: فاڵچیه‌و جارێك ئه‌ڵێن: ساحیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: شاعیره‌و جارێك ئه‌ڵێن: شێت بووه [ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا (٤٨) ] خۆیان گومڕا بوونه‌و له ڕێگای ڕاست لایان داوه وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت.
(49) [ وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُفَاتًا ] وه ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر ببین به ئێسقان و ئێسقانه‌كانمان ڕزی و نه‌ماو بوو به خۆڵ [ أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا (٤٩) ] ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ ئه‌كرێینه‌وه دروستكراوێكی تازه؟! نكوڵیان ئه‌كردو به‌دووریان ئه‌زانی.
(50) {ئەگەر ئێوە بەردو ئاسنیش بوونایە خوای گەورە هەر زیندووی دەكردنەوە} [ قُلْ كُونُوا حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا (٥٠) ] ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌ك گۆشت و ئێسقان بوونایه‌و بڕزێ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌رد یان ئاسنیش بوونایه خوای گه‌وره له پاش مردن زیندووی ده‌كردنه‌وه.
(51) [ أَوْ خَلْقًا مِمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُورِكُمْ ] یان هه‌ر دروستكراوێكی تر كه له‌لای ئێوه چه‌ندێك گه‌وره بێ له به‌ردو ئاسنیش گه‌وره‌ترو به‌هێزتر بێت وه‌كو ئاسمان و زه‌وى و شاخه‌كان خوای گه‌وره هه‌ر زیندووی ده‌كردنه‌وه [ فَسَيَقُولُونَ مَنْ يُعِيدُنَا ] ئه‌ڵێن: كێیه سه‌رله‌نوێ ئه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروستمان ئه‌كاته‌وه [ قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه سه‌ره‌تا یه‌كه‌مجار دروستی كردن هه‌ر ئه‌وه ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروست و زیندووتان ئه‌كاته‌وه [ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ ] ئه‌وان وه‌كو گاڵته پێ كردن سه‌ریان ئه‌جوولێننه‌وه [ وَيَقُولُونَ مَتَى هُوَ ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌مه كه‌یه‌و كه‌ی زیندوو ئه‌كرێینه‌وه؟ [ قُلْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَرِيبًا (٥١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: له‌وانه‌یه نزیك بێ، چونكه هه‌ر شتێك ڕووبدات ئه‌وا نزیكه.
(52) [ يَوْمَ يَدْعُوكُمْ ] له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره بانگتان ئه‌كات بۆ ساحه‌ی مه‌حشه‌ر [ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِ ] ئێوه‌یش وه‌ڵامی خوای گه‌وره ئه‌ده‌نه‌وه‌و حه‌مدی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵن و ده‌سه‌ڵاتتان نیه [ وَتَظُنُّونَ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا (٥٢) ] كاتێك كه ناخۆشیه‌كانی قیامه‌ت ئه‌بینن گومانی ئه‌وه ئه‌به‌ن كه له ناو قه‌بره‌كه‌دا یان له ژیانى دونیادا ته‌نها كاتێكی كه‌متان به‌سه‌ر بردووه.
(53) {بەكارهێنانی باشترین وتە} [ وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به به‌نده‌كانم بڵێ: با باشترین وته به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌كار بهێنن و زبری و ره‌قى و توندوتیژی تیا نه‌بێ [ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپ بكه‌ن به دڵنیایى شه‌یتان ڕق و كینه‌و دژایه‌تی ئه‌خاته نێوانیانه‌وه [ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا (٥٣) ] به دڵنیایى شه‌یتان بۆ مرۆڤ دوژمنێكی زۆر ئاشكرایه.
(54) [ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ] په‌روه‌ردگارتان زاناتره به ئێوه كه كێ شایه‌نى هیدایه‌ته‌و كێ شایه‌نى نیه [ إِنْ يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت ڕه‌حمتان لێ ئه‌كات به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن [ أَوْ إِنْ يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت سزاتان ئه‌دات كه ئیمان نه‌هێنن [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (٥٤) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - وه تۆمان نه‌ناردووه كه قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ی له كوفر كردن یان به‌زۆر وایان لێ بكه‌ی كه موسڵمان بن، به‌ڵكو ته‌نها گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ت له‌سه‌ره.
(55) [ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه په‌روه‌ردگارت زاناتره به حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌ن كامیان گوێڕایه‌ڵ و كامیان سه‌رپێچیكارن [ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَى بَعْضٍ ] وه به دڵنیایی ئێمه فه‌زڵی هه‌ندێك پێغه‌مبه‌رانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریان وه‌كو ئیبراهیم و موسى و عیسى و نوح و محمد (سه‌ڵات و سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت) كه گه‌وره‌ترینیان پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - [ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (٥٥) ] وه زه‌بوریشمان به داود پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - به‌خشیووه.
(56) {تەنها خوا دەتوانێت زیان‌و ناخۆشییەكانمان لەسەر هەڵگرێت} [ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به هاوبه‌شبڕیارده‌ران بڵێ: بانگی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه جگه له خوای گه‌وره ئه‌تانپه‌رستن [ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا (٥٦) ] ئه‌وان ناتوانن ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ی بۆ سه‌ر ئێوه دابه‌زیوه له‌سه‌رتانی هه‌ڵگرن یاخود بیگوازنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ته‌نها خواى گه‌وره‌یه.
(57) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ ] هه‌ندێك له عه‌ره‌ب هه‌ندێك جنیان ده‌په‌رست، جنییه‌كان موسڵمان ببوون و مرۆڤه‌كانیش نه‌یانده‌زانى ئه‌وان موسڵمان بوونه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌رستنیان خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره دوعایان لێ ئه‌كه‌ن و لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌یانپه‌رستن وه‌كو مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو پیاوچاكان ئه‌وانه خۆیان هه‌ر هۆكارێك باش بێت و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك چاك بێت و به خوای گه‌وره‌یان بگه‌یه‌نێت و له خوای گه‌وره‌یان نزیك بكاته‌وه ئه‌و هۆكارانه ئه‌گرنه به‌ر بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له خوای گه‌وره [ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ] وه به ئومێدی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ن وه له سزای خوای گه‌وره ئه‌ترسێن، ئیتر بۆ ئێوه ئه‌وان ئه‌په‌رستن و به‌تاك و ته‌نها خوا ناپه‌رستن (ئومێد بوون به خوا هانت ده‌دات له‌سه‌ر چاكه، وه ترسان له خوا ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه له خراپه، بۆیه عیبادهت به‌بێ ئه‌م دوانه ته‌واو نیه) [ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا (٥٧) ] به‌دڵنیایى سزای خوای گه‌وره شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی حه‌زه‌ری لێ بكات و خۆی لێ بپارێزێ.
(58) [ وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه هیچ دێ و شارێك نیه له شوێنی كافران ئیلا ئێمه له‌ناوی ئه‌به‌ین پێش ڕۆژی قیامه‌ت به مردن بێت یان به سزادان كه ڕیشه‌كێشیان ده‌كه‌ین [ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ] یان سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاریان ئه‌ده‌ین [ كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (٥٨) ] ئا ئه‌مه‌یش له كتابێكدا نووسراوه‌ته‌وه كه (لوح المحفوظ)ه.
(59) [ وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ ] خه‌ڵكی مه‌ككه داوایان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرد كه كێوی صه‌فایان بۆ بكات به ئاڵتوون، وه شاخه‌كانیان بۆ لادا تا زه‌رعاتی لێ بكه‌ن، جبریل هات فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ین و دوایان ده‌خه‌ین، وه ئه‌گه‌ر ویستت لێیه ئێستا داواكاریه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئیمان نه‌هێنن یه‌كسه‌ر سزایان ئه‌ده‌ین و له‌ناویان ده‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئوممه‌تانى پێشوو له‌ناوچوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: نه‌خێر به‌ڵكو په‌له‌یان لێ ناكه‌ین و له‌ناویان مه‌به‌ن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه هیچ شتێك ڕێگری له ئێمه ناكات كه سزایان بۆ بنێرین و زۆر ئاسانه لامان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئوممه‌تانى پێشوو ئه‌و موعجیزانه‌ى كه داوایان كرد بۆمان ئه‌نجامدان كه به درۆیان زانی ئه‌و كاته خوای گه‌وره په‌له ئه‌كات له سزادانیان و مۆڵه‌تیان نادات وه سوننه‌تی خوای گه‌وره له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌م شێوازه‌یه، ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانى ئێوه‌یش ئه‌نجام بده‌ین و ئیمان نه‌هێنن په‌له ده‌كه‌ین له سزادانى ئێوه‌یشدا [ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ] وه قه‌ومی ثهمودیش داواى موعجیزه‌یان كرد‌و ئه‌و حوشتره‌مان له‌و تاوێره بۆ ده‌ركردن كه به چاوی خۆیان بینیان به‌ڵام نكوڵیان كرد‌و ئیمانیان نه‌هێناو سه‌ریانبڕی و سته‌میان كرد‌و خواى گه‌وره‌یش له‌ناوى بردن [ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (٥٩) ] وه ئێمه نیشانه‌و موعجیزه‌كانى خۆمان نانێرین له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران ته‌نها بۆ ترساندنی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ران به درۆ ئه‌زانن.
(60) [ وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِالنَّاسِ ] وه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێمان وتوویت په‌روه‌ردگارت ده‌وری هه‌موو خه‌ڵكی داوه‌و هه‌موویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی مه‌ككه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه‌و تۆ ده‌پارێزێت لێیان [ وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِلنَّاسِ ] وه ئه‌و خه‌و بینینه‌ش كه تۆ بینیت، كه به چاوی خۆی بینی نه‌ك له خه‌وتندا كه (ئیسراء) و شه‌وڕه‌وی كردن بوو وه‌كو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌دا باسمان كرد ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ خه‌ڵكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵكى موسڵمان بوون كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - هه‌واڵی شه‌وڕه‌وی بۆ گێڕانه‌وه ئه‌وان له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه خه‌ڵكی پێ تاقیده‌كه‌ینه‌وه، یاخود وتراوه: خه‌و بینینێكی تر بووه كه خوای گه‌وره كوشتنی كافرانی له شه‌ڕی به‌دردا نیشانی پێغه‌مبه‌ری خوا داوه - صلى الله عليه وسلم - [ وَالشَّجَرَةَ الْمَلْعُونَةَ فِي الْقُرْآنِ ] وه ئه‌و داره نه‌فره‌ت لێكراوه‌ی كه له قورئاندا باسى كردووه كه داری زه‌قومه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نیشانی درا له دۆزه‌خدا كه خوارده‌مه‌نی دۆزه‌خییه‌كانه [ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَانًا كَبِيرًا (٦٠) ] وه ئه‌یانترسێنین به‌ڵام هیچ شتێكیان زیاد ناكات ته‌نها سه‌ركه‌شی كردن و سنوور به‌زاندنێكی زۆر گه‌وره نه‌بێ.
(61) {كفتوگۆی نێوان خوای گەورەو ئیبلیس} [ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ ] وه كاتێك به فریشته‌كانمان وت كڕنوشی ڕێز‌و ئیحتیرام بۆ ئاده‌م به‌رن [ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ ] هه‌موویان كڕنوشیان برد ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ [ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا (٦١) ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من كڕنوش به‌رم بۆ كه‌سێك كه تۆ له قوڕ دروستت كردووه.
(62) [ قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌واڵم پێ بده سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێزت لێناوه كه ئاده‌مه كه منت له ئاگر دروست كردووه ئه‌وت له قوڕ دروست كردووه بۆچی فه‌زڵی ئه‌وتدا به‌سه‌ر مندا [ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌گه‌ر دوام بخه‌ی تا ڕۆژی قیامه‌ت [ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا (٦٢) ] ئه‌وه زاڵ ئه‌بم به‌سه‌ر نه‌وه‌كانیداو هه‌موویان گومڕا ئه‌كه‌م ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ كه به‌نده دڵسۆز‌و باوه‌ڕداره‌كانن.
(63) [ قَالَ اذْهَبْ فَمَنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَوْفُورًا (٦٣) ] خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌وه ئه‌مێنیته‌وه بڕۆ هه‌ر كه‌سێكیش گوێڕایه‌ڵی تۆ بكات و شوێنت بكه‌وێ ئه‌وه به‌دڵنیایى جه‌هه‌ننه‌م سزای ئێوه‌یه سزایه‌كی ته‌واو.
(64) [ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ ] وه گومڕایان بكه‌و له ڕێى راست ده‌ریانبكه وه بیانترسێنه به ده‌نگه‌كه‌ت، واته: به وه‌سوه‌سه‌كه‌ت، یاخود به گۆرانی، یان هه‌ر كه‌سێك بانگه‌وازى خه‌ڵكى بكات بۆ سه‌رپێچى خواى گه‌وره [ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ ] وه به سواری و به پیاده دیسانه‌وه خه‌ڵكی گومڕا بكه‌و بۆیان بڕۆ و زاڵ به به‌سه‌ریاندا [ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ ] وه به‌شداریان بكه له ماڵدا، به‌شداری كردن له ماڵدا به‌وه‌ی كه وایان لێ بكه له ڕێی حه‌رامدا ماڵ په‌یدا بكه‌ن وه‌كو دزی و ڕیبا، وه له حه‌رامدا سه‌رفی بكه‌ن [ وَالْأَوْلَادِ ] وه به‌شداریان بكه له مناڵیشیاندا به‌وه‌ی كه مناڵیان به زینا ببێ و تووشی زینایان بكه، یاخود ناوی بنێن به عه‌بدی غه‌یری خوای گه‌وره، وه‌كو به‌ناوی (عبداللات و عبدالعزی) و ئه‌وانه‌وه ناوى منداڵه‌كانیان بنێن، وه ئه‌وانه‌ی كه مناڵه‌كانیان ئه‌كوشت له ترسی برسێتی و كچیان زینده به‌چاڵ ئه‌كرد یان منداڵیان كافر ئه‌كرد هه‌مووى شه‌یتان واى لێ ده‌كردن [ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (٦٤) ] وه به‌ڵێنیان پێ بده وه وه‌عدو به‌ڵێنی شه‌یتان ته‌نها له خشته بردنه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه.
(65) [ إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ ] به‌دڵنیایى به‌نده دڵسۆز‌و باوه‌ڕداره‌كانی من تۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه [ وَكَفَى بِرَبِّكَ وَكِيلًا (٦٥) ] وه خوای گه‌وره به‌سه كه باوه‌ڕداران پشتى پێ ببه‌ستن وه كاری خۆیانى پێ بسپێرن و خوای گه‌وره پارێزهرو پشتیوان و سه‌رخه‌ریان بێت.
(66) [ رَبُّكُمُ الَّذِي يُزْجِي لَكُمُ الْفُلْكَ فِي الْبَحْرِ ] په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه كه كه‌شتیه‌كانتان وا لێ ئه‌كات له‌ناو ده‌ریادا بڕوات [ لِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی به دوای فه‌زڵی خوای گه‌وره بگه‌ڕێن بۆ بازرگانی له ده‌ریادا وه باره‌كانتان بۆ بگوازێته‌وه [ إِنَّهُ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٦٦) ] به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگار زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر ئێوه.
(67) {بێ وەفایی هاوبەشبڕیاردەران} [ وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ] وه كاتێك كه له‌ناو ده‌ریادا تووشی زیانێك ئه‌بن و مه‌ترسی نقوم بوونتان ببێ [ ضَلَّ مَنْ تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ ] ئه‌وانه‌ی كه له كاتی خۆشی‌دا دوعاتان لێیان ئه‌كردو لێیان ئه‌پاڕانه‌وه له خواكانتان هه‌موویان ئه‌ڕۆن و نامێنن و فریاتان ناكه‌ون و به دڵسۆزى به ته‌نها له خواى گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه، چونكه ده‌زانن ته‌نها خواى گه‌وره ده‌توانێت رزگارتان بكات [ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره ڕزگارتان ئه‌كات وه ئه‌تانگه‌یه‌نێته وشكانی ئه‌و كاته پشت ئه‌كه‌نه‌وه له خواپه‌رستی و دوعا ئه‌كه‌نه‌وه له خواكانی خۆتان و ئه‌وان ئه‌په‌رستنه‌وه [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ كَفُورًا (٦٧) ] به‌ڕاستی مرۆڤ زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره ئه‌كات.
(68) [ أَفَأَمِنْتُمْ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ الْبَرِّ ] ئایا ئێوه ئه‌مینن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به ناخی زه‌ویدا ناتانباته خواره‌وه واته كه له ده‌ریا ڕزگاری كردن و گه‌یشتنه وشكانی شه‌ریك بۆ خوا دائه‌نێن ئه‌مینن لێره خوای گه‌وره سزاتان نادات [ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ] یاخود بایه‌كی به‌هێزتان بۆ نانێرێ له ئاسمانه‌وه كه به‌ردی تیا بێت و به‌رد بارانتان بكات [ ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ وَكِيلًا (٦٨) ] پاشان كه‌س نه‌بێ كه بتانپارێزێ و ڕزگارتان بكات.
(69) [ أَمْ أَمِنْتُمْ أَنْ يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَى ] یان ئه‌مینن جارێكی تر ئێوه ڕێگاتان ناكه‌وێته‌وه ناو ده‌ریا [ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِنَ الرِّيحِ فَيُغْرِقَكُمْ بِمَا كَفَرْتُمْ ] ئه‌و كاته بایه‌كی به‌هێزو سه‌ختتان بۆ بنێرێ كه ده‌نگێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵدا بێت و كه‌شتیه‌كه‌تان بشكێنێت و نوقمتان بكات به‌هۆی كوفری خۆتانه‌وه [ ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِ تَبِيعًا (٦٩) ] دواتریش نابینن كه‌س هه‌بێت دوای خوای گه‌وره بكه‌وێت و داوای تۆڵه له خوای گه‌وره بكات (كه‌س توانای تۆڵه سه‌ندنی له خوای گه‌وره نیه).
(70) {رێزلێنانی خوای گەورە لە ئادەمیزاد} [ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ ] وه به‌دڵنیایى ئێمه ڕێزمان له مرۆڤـ ناوه له شێوه‌ی دروست كردن و پێدانى عه‌قڵ و ناردنی پێغه‌مبه‌ران بۆیان [ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه له وشكانی و ده‌ریادا هه‌ڵمان گرتوون، له وشكانی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و هه‌ڵگره‌كانى تر، وه له ده‌ریایشدا له‌ناو كه‌شتیدا [ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه جۆره‌ها خواردنی به‌تام و چێژ‌و باشمان پێ به‌خشیوون [ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا (٧٠) ] وه فه‌زڵمان داون به‌سه‌ر زۆرێك له دروستكراوه‌كان كه دروستمان كردوون (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵى مرۆڤـى خواپه‌رست به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا).
(71) [ يَوْمَ نَدْعُو كُلَّ أُنَاسٍ بِإِمَامِهِمْ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو خه‌ڵكێك به پێشه‌واكه‌ی خۆیان بانگ ئه‌كه‌ین، واته: به كتابه‌كه‌یان، ئه‌ووترێ: ئه‌هلی قورئان، ئه‌هلی ئینجیل، ئه‌هلی ته‌ورات، یاخود مه‌به‌ست پێى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانه، یاخود مه‌به‌ست پێى نامه‌ى كرده‌وه‌كانیانه [ فَمَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك كتابه‌كه‌ی به ده‌ستی ڕاستی پێ بدرێ [ فَأُولَئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَابَهُمْ ] ئه‌مانه كتابی خۆیان ئه‌خوێننه‌وه به دڵخۆشى چونكه پڕه له كرده‌وه‌ى چاك [ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا (٧١) ] وه هیچ سته‌مێكیان لێ ناكرێ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ده‌زووه باریكه‌ی له ناوكی خورمادا هه‌یه.
(72) [ وَمَنْ كَانَ فِي هَذِهِ أَعْمَى ] وه هه‌ر كه‌سێكیش له دونیادا كوێر بێت و حه‌ق نه‌بینێ [ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلًا (٧٢) ] ئه‌وه له قیامه‌تیشدا هه‌ر كوێره، وه گومڕاتره‌و ڕێگای خۆی نادۆزێته‌وه.
(73) {هەوڵە شكستخواردووەكانی هاوبەشبڕیاردەران} [ وَإِنْ كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] وهفدى (سه‌قیف) هاتن وتیان ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه موسڵمان ده‌بین به‌ڵام ساڵێك واز له خوایه‌كه‌مان بێنه‌و مه‌یشكێنه‌و با خه‌ڵكى قوربانى بۆ بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ریش له سوربوونى له‌سه‌ر موسڵمان بوونى خه‌ڵكى به دڵیدا هات كه رازى بێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نزیك بوو ئه‌وان فێڵت لێ بكه‌ن وه داوات لێ بكه‌ن بچیته سه‌ر دینه‌كه‌ی ئه‌وان و له‌وه‌ت لاده‌ن كه به وه‌حی بۆمان ناردوویت [ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ ] به‌وه‌ی شتێكی تر بڵێی جگه له‌وه‌ی كه بۆمان ناردوویت [ وَإِذًا لَاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا (٧٣) ] ئه‌و كاته تۆیان ئه‌كرد به خۆشه‌ویستی خۆیان ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وتیتایه.
(74) [ وَلَوْلَا أَنْ ثَبَّتْنَاكَ ] وه ئه‌گه‌ر تۆمان جێگیر نه‌كردایه له‌سه‌ر حه‌ق و نه‌مان پاراستیتایه [ لَقَدْ كِدْتَ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا (٧٤) ] ئه‌وه نزیك بوو كه‌مێك مه‌یلت به‌لای ئه‌واندا بڕوات به‌ڵام خوای گه‌وره پاراستی هیچ مه‌یلێكی به‌لای ئه‌واندا نه‌ڕۆی.
(75) [ إِذًا لَأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ] ئه‌گه‌ر مه‌یلت به‌لای ئه‌وان بڕۆیشتایه ئه‌وا له دونیا‌و قیامه‌تیشدا دوو قات سزامان ده‌دایت [ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا (٧٥) ] پاشان كه‌س نه‌ئه‌بوو كه سه‌رت بخات و سزای ئێمه‌ت لێ بگه‌ڕێنێته‌وه (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه موسڵمان نابێت له دینه‌كه‌ى ته‌نازول بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى لێى رازى بن و موسڵمان بن، چونكه خواى گه‌وره به‌مه رازى نیه).
(76) [ وَإِنْ كَادُوا لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ الْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ] كافرانى قوڕه‌یش ویستیان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له مه‌ككه ده‌ربكه‌ن خواى گه‌وره به‌م ئایه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ى لێ‌كردن: وه كافران نزیك بوو له‌سه‌ر زه‌وی مه‌ككه بێزارت بكه‌ن تا مه‌ككه به‌جێ بێلی و ده‌رت بكه‌ن لێی [ وَإِذًا لَا يَلْبَثُونَ خِلَافَكَ إِلَّا قَلِيلًا (٧٦) ] وه ئه‌گه‌ر ده‌ریان بكردیتایه ئه‌و كاته له دوای ده‌ركردنی تۆ زۆری نه‌ئه‌خایاند خوای گه‌وره له‌ناوی ئه‌بردن.
(77) [ سُنَّةَ مَنْ قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنْ رُسُلِنَا ] ئه‌وه سوننه‌تی خوای گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ناردوون كه قه‌ومه‌كانیان ده‌ریان كردبێتن ئیلا له دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون [ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا (٧٧) ] وه سوننه‌تی ئێمه هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نایات.
(78) {فەرمانكردن بە نوێژ كردن} [ أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَى غَسَقِ اللَّيْلِ ] نوێژه‌كانت بكه كاتێك كه خۆر لار ئه‌بێته‌وه له ناوه‌ڕاستی ئاسمان تا تاریكی شه‌و كۆ ئه‌بێته‌وه، كه نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سرو مه‌غریب و عیشا ده‌گرێته‌وه [ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ ] وه نوێژی به‌یانیش بكه [ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا (٧٨) ] به‌ڕاستی مه‌لائیكه‌ته‌كان ئاماده‌ی نوێژی به‌یانی ئه‌بن، بۆیه پێی وتراوه: قورئان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نوێژی به‌یانیدا قورئانی زۆری تیادا ئه‌خوێندرێ و سوننه‌ته قورئانی زۆری تیادا بخوێندرێ.
(79) [ وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ ] وه به شه‌ویش له پاش خه‌وتن ههڵسهوهو شه‌ونوێژ بكه [ نَافِلَةً لَكَ ] وه‌كو زیاده‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان [ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا (٧٩) ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌و پله‌و پایه سوپاسكراوهت پێ ئه‌به‌خشێ كه شه‌فاعه‌تی هه‌ره گه‌وره ئه‌كه‌ی له ڕۆژی قیامه‌تدا وه خه‌ڵكی هه‌موو حه‌مدو سوپاست ئه‌كه‌ن، (عَسَى) له لایه‌ن خواوه بۆ جه‌خت كردنه، واته: به دڵنیایی/
(80) [ وَقُلْ رَبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه ڕۆیشتیته مه‌دینه‌وه بڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چوونه ناو مه‌دینه‌م چاك و باش بێ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - كه رۆیشته شارى مه‌دینه فه‌رمووى: (خوایه مه‌دینه‌مان لا خۆشه‌ویست بكه هه‌روه‌كو چۆن مه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویست كردبووین، یان زاتریش له مه‌ككه، وه ته‌ندروستى بكه‌و به‌ره‌كه‌تمان بۆ بخه‌ره كێشانه‌و پێوانهوهى) [ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ ] وه كه له مه‌ككه‌ش ده‌ركرام دهركردنهكهیشم هه‌ر چاك بێت و به‌عیززه‌ت و سه‌ركه‌وتنه‌وه بێت [ وَاجْعَلْ لِي مِنْ لَدُنْكَ سُلْطَانًا نَصِيرًا (٨٠) ] وه له‌لایه‌ن خۆته‌وه حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرام پێ ببه‌خشه كه سه‌رم بخه‌یت و پشتیوانیم بكه‌یت.
(81) [ وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: ئه‌وه حه‌ق هات و باتڵ و پووچه‌ڵ و شیركیش نه‌ماو پووچه‌ڵ بوه‌وه، به‌ڕاستی پووچه‌ڵ و باتڵ و شیرك هه‌ر له‌ناو چووه‌و نه‌ماوه، له فه‌تحی مه‌ككه‌دا سێ سه‌دو شه‌ست بت له ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزدا هه‌بوو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك یه‌ك ده‌یشكاندن و به‌ری ئه‌دانه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى ده‌خوێنده‌وه.
(82) {قورئان شیفاو رەحمەتە بۆ باوەڕداران} [ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ] وه ئێمه ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه شیفاو ڕه‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی، وه شیفای دڵه له گومان و نیفاق و شیرك [ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (٨٢) ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه هیچ شتێك بۆ سته‌مكاران زیاد ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درۆیان زانیوه ئیلا زه‌ره‌رمه‌ندی و به‌هیلاك چوون نه‌بێت.
(83) [ وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ ] وه كاتێك كه نیعمه‌تی خۆمان بڕژێنین به‌سه‌ر مرۆڤدا وه‌ك له‌شساغی و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و پشت له شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَنَأَى بِجَانِبِهِ ] وه ڕووی خۆی و لایه‌كانی وه‌رئه‌گێڕێ و پشت ئه‌كات له شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره [ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ كَانَ يَئُوسًا (٨٣) ] به‌ڵام كاتێك تووشی خراپه‌یه‌ك بێت وه‌كو نه‌خۆشی و هه‌ژاری ئه‌و كاته زۆر بێ ئومێد ئه‌بێ له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(84) [ قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَى شَاكِلَتِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: هه‌موو كه‌سێك با كار بكات له‌سه‌ر ئاراسته‌و سرووشت و نیه‌ت و دین و ڕێگای خۆی، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له كافران [ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَى سَبِيلًا (٨٤) ] په‌روه‌ردگارتان خۆی زاناتره به‌وه‌ی كه كێ هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته وه كێیش كافرو بێباوه‌ڕه.
(85) {كەس نازانێت حەقیقەتی روح چییەو چۆنە} [ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي ] (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ناو كێڵگه‌یه‌ك ده‌ڕۆیشتین له مه‌دینه، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆى دابووه سه‌ر لقه دارێكدا، به لاى كۆمه‌ڵێك جوله‌كه تێپه‌ڕى، هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به روح، وه هه‌ندێكیان وتیان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن نه‌وه‌كو شتێك بڵێت پێتان ناخۆش بێت، پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ى روح و وتیان ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - روح چیه؟ ده‌فه‌رمێت به‌رده‌وام خۆى دابوو به‌سه‌ر داره‌كه گومانم ده‌برد وه‌حى بۆ دابه‌زێت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو خوێندیه‌وه، هه‌ندێكیان وتیان: وتمان پرسیارى لێ مه‌كه‌ن، واته: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی روح و حه‌قیقه‌تی روح چیه؟ بڵێ: روح كاری خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ حه‌قیقه‌تی روح چیه‌و چۆنه، ئه‌م ئایه‌ته له مه‌ككه‌یش دابه‌زیوه كه قوڕه‌یش به جولهكهیان وت شتێكمان پێ بڵێن تا پرسیارى له محمد پێ بكه‌ین، ئه‌وانیش وتیان پرسیارى لێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به روح، ئه‌وانیش پرسیاریان لێ كرد‌و خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو دواتریش له مه‌دینه دووباره دایبه‌زانده‌وه [ وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (٨٥) ] وه ئێوه له زانیاری شتێكی كه‌م نه‌بێ هیچتان پێ نه‌دراوه‌و نایزانن.
(86) [ وَلَئِنْ شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] وه ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئه‌وه‌ی كه به وه‌حی بۆمان دابه‌زاندوویت ئه‌یسڕینه‌وه‌و شوێنه‌واری ناهێلین، یاخود مه‌به‌ست پێى پێش هاتنى قیامه‌ته كه خواى گه‌وره قورئان به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ لاى خۆى و لاپه‌ڕه‌كان به سپێتى ده‌مێنێته‌وه‌و یه‌ك وشه‌ى تێدا نامێنێت [ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِ عَلَيْنَا وَكِيلًا (٨٦) ] وه دواتریش كه قورئانمان له‌بیرت برده‌وه‌و نه‌مانهێشت نابینی هیچ كه‌سێك پشتیوانت بێ.
(87) [ إِلَّا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] به‌ڵام كه وا ناكه‌ین ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ تۆ [ إِنَّ فَضْلَهُ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا (٨٧) ] به دڵنیایی فه‌زڵی خوای گه‌وره به‌سه‌رته‌وه یه‌كجار زۆره كه كردووتی به پێغه‌مبه‌رو كتابی بۆ دابه‌زاندووى.
(88) {قورئان تەحەددای مرۆڤ و جن دەكات} [ قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان و جنیه‌كان هه‌ر هه‌موویان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن ناتوانن هاوشێوه‌ی قورئان بێنن [ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا (٨٨) ] ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریان بن و یارمه‌تی هه‌ندێكی تریان بده‌ن (چونكه قورئان كه‌لامى خوایه‌و چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره ده‌بێت؟!) .
(89) [ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ] به‌دڵنیایى له‌م قورئانه پیرۆزه‌دا ئێمه هه‌موو نموونه‌و به‌ڵگه‌یه‌كمان تیادا هێناوه‌ته‌وه‌و درێژه‌مان پێداوه‌و باسمان كردووه [ فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (٨٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها كوفرانه‌بژێریان هه‌ڵبژاردووه‌و ئیمانیان پێ نه‌هێناوه.
(90) {پەڵپ‌و بیانووە بێ بنەماكانی كافران!} [ وَقَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنْبُوعًا (٩٠) ] وه كافره ناودارو گه‌وره‌گانی مه‌ككه وتیان: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیمانت پێ ناهێنین تا له‌م زه‌ویه‌وه كانیمان بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت و ئاوه‌كه‌ی به‌به‌رچاومانه‌وه نه‌ڕوات.
(91) [ أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَعِنَبٍ ] یاخود باخت نه‌بێت له دار خورماو ترێ [ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا (٩١) ] وه له‌ناو ئه‌وانیشدا كانی هه‌ڵبقوڵێنی وه به‌خێرایی ئاو له ناوه‌ڕاستیاندا هه‌ڵبقوڵێت و ده‌رپه‌ڕێ.
(92) [ أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا ] یاخود ئاسمان پارچه پارچه بكه‌یت و به‌ری بده‌یته‌وه بان سه‌رمان چۆن ده‌ڵێیت له قیامه‌تدا واى لێدێت [ أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا (٩٢) ] یان خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ بێنی تا به‌چاو خۆمان بیانبینین.
(93) [ أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِنْ زُخْرُفٍ ] یان ئه‌بێ ماڵێكت هه‌بێ له زێڕو ڕازاوه بێت [ أَوْ تَرْقَى فِي السَّمَاءِ ] یاخود به‌رز بیته‌وه بۆ ئاسمان [ وَلَنْ نُؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّى تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَقْرَؤُهُ ] كه به‌رزیش بوویته‌وه بۆ ئاسمان و هه‌ڵفڕیت ئه‌وا ئیمان به به‌رز بوونه‌وه‌كه‌تیش ناهێنین تا له‌و سه‌ره‌وه گه‌ڕایته‌وه كتابێكمان بۆ نه‌هێنی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به‌ڵگه بێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیت و خۆمان كتابه‌كه بخوێنینه‌وه، ئه‌بێ ئه‌وه‌نده شته بكه‌ی ئه‌و كاته ئیمانت پێ دێنین [ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره كه توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه [ هَلْ كُنْتُ إِلَّا بَشَرًا رَسُولًا (٩٣) ] به‌ڵام من هیچ شتێك نیم ته‌نها مرۆڤێكم و پێغه‌مبه‌ری خوام و توانای هیچ شتێك له‌مانه‌م نیه‌و مه‌لائیكه‌ت نیم تا به‌رز ببمه‌وه بۆ ئاسمان.
(94) [ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَنْ يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَى ] چی ڕێگری له خه‌ڵكی ئه‌كات كه ئیمان بێنن كاتێك كه هیدایه‌تیان بۆ هات [ إِلَّا أَنْ قَالُوا أَبَعَثَ اللَّهُ بَشَرًا رَسُولًا (٩٤) ] ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌یانوت: ئایا خوای گه‌وره مرۆڤێكی كردووه به پێغه‌مبه‌ر؟! ئه‌یانوت چۆن ئه‌بێ پێغه‌مبه‌ر مرۆڤ بێ.
(95) [ قُلْ لَوْ كَانَ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته بژیایه‌و به‌هێمنی و ئارامی به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆیشتنایه [ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِمْ مِنَ السَّمَاءِ مَلَكًا رَسُولًا (٩٥) ] ئه‌وه ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه مه‌لائیكه‌تێكمان بۆ ده‌ناردن و ئه‌مانكرد به پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام ئه‌وان ئیمان به مرۆڤه‌كه ناهێنن چۆن ئیمانیان به مه‌لائیكه‌ت ئه‌هێنا.
(96) [ قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: خوای گه‌وره به‌سه شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا كه په‌یامی خوای گه‌وره‌م پێ ڕاگه‌یاندوون [ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا (٩٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره به به‌نده‌كانی خۆی زۆر زانیاری وردی هه‌یه وه زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێ و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(97) [ وَمَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ] وه هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات ئه‌وه هیدایه‌تدراوه بۆ حه‌ق [ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره گومڕای بكات ئه‌وه جگه له خوای گه‌وره كه‌س نیه كه سه‌ریان بخات [ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى وُجُوهِهِمْ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش حه‌شریان ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر ده‌م و چاویان، وه پێیه‌كانیان به ئاسمانه‌وه‌یه [ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا ] ئه‌مانه كوێر‌و لاڵ و كه‌ڕن [ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ] وه شوێنی مانه‌وه‌شیان دۆزه‌خه [ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَاهُمْ سَعِيرًا (٩٧) ] هه‌ر كاتێك ئاگره‌كه‌ی كپ بێته‌وه‌و دامركێته‌وه زیاتر گڕو بڵێسه‌ی ئه‌ده‌ین.
(98) [ ذَلِكَ جَزَاؤُهُمْ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا ] ئه‌مه سزای ئه‌وانه له دۆزه‌خدا به‌م شێوه‌یه سزا ئه‌درێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه كرد [ وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُفَاتًا ] وه ئه‌یانوت: ئایا ئێمه ئه‌گه‌ر بووین به ئێسقان و ئێسقانه‌كان ڕزین [ أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا (٩٨) ] ئایا ئێمه سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و ئه‌بینه‌وه به دروستكراوێكی تازه.
(99) [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ ] ئایا نابینن ئه‌و خوایه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه توانای هه‌یه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانیش دروست بكاته‌وه له رۆژى قیامه‌ت [ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَا رَيْبَ فِيهِ ] وه كاتێكی دیاریكراوی بۆ داناون كه مردنه، یان ڕۆژی قیامه‌ته هیچ گومانێكی تیا نیه [ فَأَبَى الظَّالِمُونَ إِلَّا كُفُورًا (٩٩) ] به‌ڵام زاڵم و سته‌مكاران ڕه‌تیان كرده‌وه كه ئیمان بێنن و ته‌نها كافر بوونیان هه‌ڵبژارد.
(100) [ قُلْ لَوْ أَنْتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَائِنَ رَحْمَةِ رَبِّي إِذًا لَأَمْسَكْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خه‌زێنه‌كانی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره له ڕزق و ڕۆزی به‌ده‌ست ئێوه بوایه ئه‌وه ئێوه نه‌تانئه‌به‌خشی و ڕه‌زیلیتان ئه‌كرد [ خَشْيَةَ الْإِنْفَاقِ ] له ترسی ئه‌وه‌ی كه ته‌واو بێت [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ قَتُورًا (١٠٠) ] وه به‌ڕاستی مرۆڤـ زۆر ڕه‌زیل و چروكه.
(101) {نۆ موعجیزەكەی مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه به دڵنیایی ئێمه نۆ موعجیزه‌ی ئاشكرا‌و ڕوونمان به موسى - صلى الله عليه وسلم - به‌خشی وه‌كو به‌ڵگه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌وانه: زریانه‌كه‌و كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و وشكه‌ساڵی و كه‌می له به‌روبوومدا، موعجیزه‌ى تریشى پێبه‌خشرا بوو وه‌كو به گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستى له به‌رده‌كه‌ى دا‌و ئاوى لێهه‌ڵقوڵا، وه‌هه‌ورى سپى سێبه‌رى بۆ كردن، وه سوێسكه‌و گه‌زۆیان بۆ دابه‌زى، به‌ڵام لێره باسى نۆ موعجیزه كراوه چونكه ئه‌م نۆیه فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ى بینیان و به‌ڵگه بوو به‌سه‌ریانه‌وه [ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ پرسیار له به‌نی ئیسرائیل بكه له‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بیت [ إِذْ جَاءَهُمْ ] كاتێك كه ئه‌م شتانه‌یان بۆ هات كاتێك كه موسى - صلى الله عليه وسلم - چوو بۆ لایان [ فَقَالَ لَهُ فِرْعَوْنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا (١٠١) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی موسى من گومان ئه‌به‌م كه تۆ سیحرت لێكرابێت و عه‌قڵت له‌ده‌ست دابێت، یاخود ساحیر‌و جادوگه‌ر بیت.
(102) [ قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا أَنْزَلَ هَؤُلَاءِ إِلَّا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ بَصَائِرَ ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی فیرعه‌ون به دڵنیایی تۆ ئه‌زانی ئه‌م نیشانه‌و موعجیزانه كه‌س داینه‌به‌زاندووه ته‌نها په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی نه‌بێ كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایه‌و به‌چاو ئه‌بینرێت [ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا فِرْعَوْنُ مَثْبُورًا (١٠٢) ] وه من یه‌قینم هه‌یه ئه‌ی فیرعه‌ون كه تۆ به‌هیلاك چوویت و زه‌ره‌رمه‌ندی.
(103) [ فَأَرَادَ أَنْ يَسْتَفِزَّهُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] فیرعه‌ون ویستی بێزاریان بكات و له زه‌وی میصر ده‌ریان بكات و دووریان بخاته‌وه [ فَأَغْرَقْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ جَمِيعًا (١٠٣) ] فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیدا بوون له سوپاكه‌ی كه دوای موسى - صلى الله عليه وسلم - و به‌نی ئیسرائیل كه‌وتن هه‌موومان له ئاوه‌كه‌دا غه‌رق كردن.
(104) [ وَقُلْنَا مِنْ بَعْدِهِ لِبَنِي إِسْرَائِيلَ اسْكُنُوا الْأَرْضَ ] وه له دوای له‌ناوبردنی فیرعه‌ون به به‌نی ئیسرائیلمان وت له (بیت المقد‌س) نیشته‌جێ بن (ئه‌مه موژده‌یه بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - كه فه‌تحى مه‌ككه ده‌كه‌یت) [ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ ] تا كاتێك به‌ڵێنی دواجار دێت كه ڕۆژی قیامه‌ته [ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا (١٠٤) ] هه‌مووتان له قه‌بره‌كان ده‌رئه‌كه‌ین و كۆتانده‌كه‌ینه‌وه.
(105) [ وَبِالْحَقِّ أَنْزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ ] وه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به حه‌ق دابه‌زاندووه‌و ئه‌ویش حه‌قی هێناوه‌و حه‌قی تیایه‌و به پارێزراوى گه‌یشتۆته ده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (١٠٥) ] وه تۆمان نه‌ناردووه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیلا موژده‌ده‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵیت ده‌كه‌ن به‌به‌هه‌شت، وه ترسێنه‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیت ده‌كه‌ن به دۆزه‌خ.
(106) [ وَقُرْآنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا (١٠٦) ] وه ئه‌م قورئانه‌شمان دابه‌زاندووه به به‌ش به‌ش نه‌ك به یه‌كجار بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی بخوێنیته‌وه به هێواشی و له‌سه‌رخۆیى، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه دابه‌زیایه نه‌یانئه‌توانی له‌به‌ری بكه‌ن، یان جێبه‌جێ كردنى ئه‌و هه‌موو حوكمانه له‌سه‌ریان قورس ئه‌بوو.
(107) [ قُلْ آمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئیمانی پێ بێنن یان ئیمان نه‌هێنن هیچ شتێك زیاد ناكات وه هیچ شتێكی لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ ] به دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه زانا بوونه له پێش ئه‌وه‌ی قورئان دابه‌زێ وه‌كو (زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل و، وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل و، عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) ئه‌مانه كاتێك ئایه‌تی قورئانیان به‌سه‌ردا بخوێندرایه‌ته‌وه [ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا (١٠٧) ] ئه‌وه له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و ڕوویان سوجده‌و كوڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره ئه‌برد وه‌كو ملكه‌چى و ئیمان هێنان به خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - قورئانى پیرۆز.
(108) [ وَيَقُولُونَ سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنْ كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا (١٠٨) ] وه ئه‌یانووت: پاك و مونه‌ززه‌یی بۆ په‌روه‌ردگار به‌ڕاستی وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره به‌سه‌ركه‌وتنی باوه‌ڕداران جێبه‌جێ ئه‌بێ و گومانی تیا نیه.
(109) [ وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ ] دیسانه‌وه له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و ڕوویان كوڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره ئه‌برد [ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا (١٠٩) ] ئه‌گریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان كاریگه‌ری ئه‌كرده سه‌ر دڵیان وه دڵیان زیاتر نه‌رم ئه‌بوو.
(110) [ قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: بپاڕێنه‌وه له الله یان له ره‌حمان جیاوازیان نیه‌و هه‌ردووكیان ناوى تایبه‌تى خوای گه‌وره‌ن [ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى ] له هه‌ر كامێكیان بپاڕێنه‌وه ئه‌وه ناوه جوانه‌كانیان هه‌یه [ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆى شاردبووه‌وه له مه‌ككه، كه پێشنوێژى بۆ هاوهڵانى بكردایه ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه، كه هاوبه‌شبڕیارده‌ران گوێیان لێبوایه جوێنیان ده‌دا به قورئان و ئه‌وه‌ى دایبه‌زاندووه‌و ئه‌وه‌ى هێناوێتى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه نوێژ ئه‌كه‌ی ده‌نگ به‌رز مه‌كه‌وه با كافران نه‌یبیستن و جوێن به قورئان نه‌ده‌ن [ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا ] وه ده‌نگیش زۆر نزم مه‌كه‌وه كه هاوه‌ڵه‌كانت نه‌یبیستن [ وَابْتَغِ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (١١٠) ] به‌ڵكو مامناوه‌ند به نه زۆر به‌رزو نه زۆر نزم، یان ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نوێژت كرد، به‌ڵام ئیمام له نوێژه ئاشكراكاندا له به‌یانی و مه‌غریب و عیشا وه له ڕۆژی جومعه‌دا له ڕكاتی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ده‌نگ به‌رز ئه‌كاته‌وه، ئیمامى ئه‌بو به‌كر شه‌ونوێژى ده‌كرد به ده‌نگى نزم، پرسیارى لێكرا وتى: من له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره گفتوگۆ ده‌كه‌م و خوایش ده‌یبیستێت، وه ئیمامى عومه‌ر به‌ده‌نگى به‌رز شه‌ونوێژى ده‌كرد پرسیاریان لێ‌كرد وتى: شه‌یتان ده‌رده‌كه‌م و خه‌وتوان به‌خه‌به‌ر دێنم، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى به ئه‌بو به‌كر وترا كه‌مێك ده‌نگ به‌رز بكه‌وه، به عومه‌ریش وترا كه‌مێك ده‌نگ نزم بكه‌وه.
(111) [ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگار كه هیچ مناڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه وه‌كو گاور‌و جووله‌كه‌و موشریكان وا ئه‌ڵێن [ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ ] وه له موڵكیشدا كه‌س نیه كه شه‌ریكی خوای گه‌وره بێ [ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ وَلِيٌّ مِنَ الذُّلِّ ] وه هیچ كه‌سێكیش نیه كه پشتیوانی خوای گه‌وره بێ چونكه خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات نیه‌و بێ پێویسته له پشتیوان و یارمه‌تیده‌رو سه‌رخه‌ر [ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا (١١١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ خوای گه‌وره به گه‌وره بزانه كه له هه‌موو گه‌وره‌یه‌ك گه‌وره‌تره، والله اعلم.