(1) سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه كه قورئانی پیرۆزه كتابێكه ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.
(2) [ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌ر له‌و كتابه‌دا هاتووه، یاخود ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه هاتووه كه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه ئێوه عیباده‌تی هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێت [ إِنَّنِي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ (٢) ] من بۆ ئێوه ترسێنه‌رێكم ئه‌تانترسێنم به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوای گه‌وره بكه‌ن، وه موژده‌تان ئه‌ده‌مێ به به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن.
(3) {داوای لێخۆشبوو‌ن كردن لە خوا هۆكاری خۆشگوزەرانییە} [ وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له داهاتوودا [ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] ئه‌وا خوای گه‌وره ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر ئه‌تانژێنێ له ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه مردنه [ وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] وه هه‌موو كه‌سێك كه خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه بێت خوای گه‌وره فه‌زڵی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ له دونیا‌و دواڕۆژدا [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ (٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵبكه‌ن له شوێنكه‌وتنی قورئانی پیرۆز‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه من له ئێوه ئه‌ترسێم كه سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره بتانگرێته‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(4) [ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ] له پاش مردنیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(5) [ أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ] كافران و بێباوه‌ڕان سینگی خۆیان ده‌رئه‌په‌ڕاندو سه‌ریان شۆڕ ئه‌كرده بان سینگیان بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بشارنه‌وه‌و نه‌یانبینێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان نه‌كات بۆ ئیمان هێنان، یان به گومانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره نه‌یانبینێت له نه‌زانیاندا، یان له رق لێبوونیان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هه‌ندێك له هاوه‌ڵان پێیان ناخۆش بوو له كاتى سه‌رئاو كردن یان جیماع كردن به رووتى پشت له ئاسمان بكه‌ن خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كاتێك كه به پۆشاكه‌كانیان خۆیان دائه‌پۆشن، یان كاتێك كه سینگیان ده‌رئه‌په‌ڕێنن و قسه‌ی خراپ له دڵیان‌دا ئه‌شارنه‌وه خوای گه‌وره ئاگای له نهێنی و ئاشكرای ئه‌وان هه‌یه [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره زانایه به‌و دڵه‌ی كه له ناو سینگه‌كاندایه هه‌رچیه‌كی تیا بشارنه‌وه.
(6) { خوای گەورە رزق‌و رۆزی هەموو گیانلەبەران دەدات} [ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا ] وه هیچ ئاژه‌ڵێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نیه ئیلا ڕزق و ڕۆزی له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه و ڕزق و ڕۆزی هه‌موویان ئه‌دات [ وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ] وه شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌ناو ره‌حم، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌زانێ، وه ئه‌و شوێنه‌یش ده‌زانێت كه ئه‌چنه ناوی و بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه كه مردنه [ كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٦) ] هه‌موو ئه‌م شتانه له كتابێكی ئاشكرادا تۆمار كراوه كه (لوح المحفوظ)ه.
(7) [ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروست كرد [ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ ] وه پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی عه‌رشی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئاو بوو (له‌به‌ر به‌رزى ناو نراوه به عه‌رش) [ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ] تا تاقیتان بكاته‌وه بزانێ كامتان باشترین كرده‌وه ئه‌كه‌ن، كه باشترین كرده‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت، وه ئیخلاص و دڵسۆزی تیابێ و نیه‌تت پاك بێت بۆ خوا‌و بۆ ریات نه‌بێت، (ده‌فه‌رمێت كامتان كرده‌وه‌كانى چاكتره نافه‌رمێت زۆرتره، ئه‌گه‌ر كرده‌وه یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ى تیادا نه‌بێت به كرده‌وه‌ى چاك دانانرێت و خواى گه‌وره قه‌بوڵى ناكات و وه‌ریناگرێت) [ وَلَئِنْ قُلْتَ إِنَّكُمْ مَبْعُوثُونَ مِنْ بَعْدِ الْمَوْتِ ] وه ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئێوه له پاش مردن به‌دڵنیایی زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] به دڵنیایی كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن: ئه‌مه ته‌نها سیحر‌و جادوویه‌كی ئاشكرایه.
(8) { ماناكانى (أمة) له قورئاندا} [ وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَى أُمَّةٍ مَعْدُودَةٍ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه سزایان دوا بخه‌ین تا كاتێكی دیاریكراو [ لَيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ ] ئه‌و كاته پرسیار ئه‌كه‌ن و په‌له ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆ سزای خوای گه‌وره دانابه‌زێته سه‌رمان چی ڕێگری لێ كردووه [ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ ] با بزانن ڕۆژێك كه سزای خوای گه‌وره دێت له‌سه‌ر ئه‌وان لاناچێ وه تووشیان ئه‌بێت [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٨) ] وه ئه‌و سزایه‌ى كه په‌له‌یان لێ ئه‌كرد و گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد ئه‌یانگرێته‌وه، (أُمَّة) له‌قورئانى پیرۆزدا به چه‌ند مانایه‌ك هاتووه له‌وانه: (كاتى دیاریكراو) وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته، وه له سوره‌تى (يوسف/ ٤٥) [ وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ ] ، وه به‌ماناى (پێشه‌واو ئیمام) هاتووه وه‌كو له سوره‌تى (النحل/ ١٢٠) [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً ] ، وه به ماناى (دین) هاتووه وه‌كو له سوره‌تى (الزخرف/ ٢٣) [ إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ ]، وه به‌ماناى جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك هاتووه وه‌كو له سوره‌تى (القصص/ ٢٣) [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ].
(9) [ وَلَئِنْ أَذَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه ڕه‌حمه‌ت و نازو نیعمه‌تێك به مرۆڤ ببه‌خشین و دواتر لێی بسه‌نینه‌وه [ إِنَّهُ لَيَئُوسٌ كَفُورٌ (٩) ] به دڵنیایى مرۆڤ زۆر بێ ئومێده له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره وه زۆر كوفرانه‌بژێری خوای گه‌وره ده‌كات و نیعمه‌ته‌كانی پێشتر له‌بیر ده‌كات.
(10) [ وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاءَ بَعْدَ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو له دوای ناخۆشی و ژیانی ته‌نگ و ته‌سك و نه‌خۆشى و فه‌قیرى و هه‌ژارى نیعمه‌تی خۆمانی پێ ببه‌خشین و دواتر له‌شی ساغ بكه‌ین و ڕزق و ڕۆزی زۆری پێ ببه‌خشین [ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي ] به دڵنیایی ئه‌ڵێ: ئه‌وه هه‌رچی خراپه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی هه‌بوو ڕۆییشت و له‌سه‌رم لاچوو به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكری خوای گه‌وره بكات [ إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ (١٠) ] وه زۆر خۆشحاڵه و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بكات.
(11) [ إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه ئارامگرن له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌داو شوكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن [ أُولَئِكَ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (١١) ] ئا ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره بۆ تاوانه‌كانیان هه‌یه، وه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.
(12) [ فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ ] له‌وانه‌یه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك له‌و شته‌ی كه به وه‌حی بۆت دائه‌به‌زێ وازی لێ بێنی له‌به‌ر قسه‌و هه‌واو ئاره‌زووی كافران [ وَضَائِقٌ بِهِ صَدْرُكَ ] یان دڵت پێی ته‌نگ بێ له ترسی ئه‌واندا نه‌وه‌كو گله‌یت لێ بكه‌ن و ئیمان نه‌هێنن [ أَنْ يَقُولُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ كَنْزٌ ] كاتێك كه ئه‌وان به تۆ ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - بۆچی كه‌نزو زێڕو زیوت له ئاسمانه‌وه بۆ دانابه‌زێت [ أَوْ جَاءَ مَعَهُ مَلَكٌ ] یان بۆچی فریشته‌یه‌ك له‌گه‌ڵتدا نایات ڕاستێتی تۆمان پێ بڵێ [ إِنَّمَا أَنْتَ نَذِيرٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌وه‌و گوێ به قسه‌ی ئه‌وان مه‌ده [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (١٢) ] وه خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو شتێك هه‌یه‌و كاره‌كانی خۆت ته‌نها به‌خوای گه‌وره بسپێره.
(13) { قورئان تەحەددای كافران دەكات} [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌ت له‌لایه‌ن خۆته‌وه هه‌ڵبه‌ستووه‌و قسه‌ی خوای گه‌وره نیه [ قُلْ فَأْتُوا بِعَشْرِ سُوَرٍ مِثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ده سووره‌ت هاوشێوه‌ی قورئان بێنن [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٣) ] وه جگه له خوای گه‌وره كێیشتان مه‌به‌سته له دۆسته‌كانی خۆتان بانگیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بده‌ن له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی ده سووره‌تی بچووك وه‌كو سووره‌ته‌كانی قورئان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن له‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه كه‌لام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره نیه‌و قسه‌ی منه.
(14) [ فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌یان نهكردو وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانایان نیه‌و هه‌رگیز قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره نابێت، هه‌روه‌كو چۆن هیچ كه‌س له خواى گه‌وره ناچێت به هه‌مان شێوه قسه‌ى هیچ كه‌سێكیش له قسه‌ى خواى گه‌وره ناچێت بۆیه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى هاوشێوه‌ى قورئان بێننه‌وه‌و تارۆژى قیامه‌تیش ناتوانن [ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا أُنْزِلَ بِعِلْمِ اللَّهِ ] ئه‌وه ئه‌ی باوه‌ڕداران بزانن و یه‌قینتان هه‌بێ كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه به زانیاری خوای گه‌وره دابه‌زیوه‌و خوای گه‌وره ئاگای لێیه [ وَأَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] وه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (١٤) ] ئایا ئێوه جێگیر‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئیسلام، واته: به‌رده‌وام بن و گوێ به قسه‌ی كافران مه‌ده‌ن.
(15) [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا ] هه‌ر كه‌سێك كه له دونیادا ئه‌ژێ مه‌به‌ستی ته‌نها ڕازاوه‌یی و جوانی ژیانی دونیا بێت و بۆ دونیا بژێ [ نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا ] ئه‌وا كرده‌وه‌كانیان به‌ته‌واوی پێ ئه‌ده‌ین و دونیایان بۆ ئه‌ڕازێنینه‌وه‌و ده‌ستیان ئه‌خه‌ین [ وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (١٥) ] وه له دونیادا وایان لێ ئه‌كه‌ین كه هیچ شتێكیان كه‌م نه‌بێ له ڕزق و ڕۆزی و له‌ش ساغی و هێمنی و ئارامی، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر جوله‌كه‌و گاور دابه‌زیوه، وه وتراوه له‌سه‌ر ریابازه‌كان دابه‌زیووه.
(16) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ إِلَّا النَّارُ ] به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه له ڕۆژی دوایی جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچ شتێكی تریان بۆ نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ دونیا ژیاون و قیامه‌تیان نه‌وویستووه [ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٦) ] وه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاكیشیان كردبێت بۆ مه‌به‌ستی دونیا‌و ناوبانگ هه‌مووی به‌تاڵ و پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه.
(17) [ أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّهِ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِنْهُ ] ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، یاخود له‌سه‌ر فیتره‌تى پاك بێت (مه‌به‌ست پێى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ، یاخود باوه‌ڕدارانه)، وه قورئان بخوێنێ، وه شایه‌ت بێت له‌سه‌ری به موعجیزه‌و به‌ڵگه، یاخود كتابه‌كانی پێشتر شایه‌تی بۆ دابێ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى ] وه پێشتریش كتابی موسى - صلی الله علیه وسلم - شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا دابێت [ إِمَامًا وَرَحْمَةً ] كه ئه‌و كتابه‌ش له كاتی خۆی پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه بۆ خه‌ڵك و خه‌ڵكى شوێنی كه‌وتوون [ أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئا ئه‌و كه‌سانه كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكران ئه‌وانه ئیمان به پێغه‌مبه‌ری خوا دێنن - صلی الله علیه وسلم - [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ مِنَ الْأَحْزَابِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش له حیزبه‌كان له ئه‌هلی مه‌ككه‌و غه‌یری ئه‌وان له دینه‌كانی تر كوفر بكه‌ن به قورئان و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - ئیمانی پێ نه‌هێنن [ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ ] ئه‌وا مه‌وعیدی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه [ فَلَا تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هیچ گومانت له قورئاندا نه‌بێ یان له‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه نه‌بێ، (هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هیچ گومانى نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه رێنماییه بۆ باوه‌ڕداران) [ إِنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌مه حه‌قێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (١٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمان ناهێنن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرادا.
(18) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ هه‌یه زاڵمتر واته: هیچ كه‌سێك سته‌مكارتر نیه له‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن [ أُولَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مانه رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ئه‌كرێنه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت و خوای گه‌وره موحاسه‌به‌یان ده‌كات [ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى رَبِّهِمْ ] وه هه‌موو شایه‌ته‌كان له مه‌لائیكه‌ت و پێغه‌مبه‌ران و زانایان ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه بوون كه له دونیادا درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ست و درۆیان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، یان عیسى كوڕی خوایه، یان ئه‌مانه تكامان بۆ ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره [ أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (١٨) ] ده‌ى نه‌فره‌ت و له‌عنه‌تی خوای گه‌وره له سته‌مكاران بێ ئه‌وانه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن و درۆ ئه‌ده‌نه پاڵ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره.
(19) [ الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگری ئه‌كه‌ن له دینی خوای گه‌وره‌و نایه‌ڵن خه‌ڵك موسڵمان بێت [ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ] وه ئه‌یانه‌وێت و وه‌سفی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی دینێكی گێڕه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی لێ دووربخه‌نه‌وه، یاخود ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى له‌سه‌ر رێگارى خوارو گێڕ بن [ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (١٩) ] وه ئه‌وانیش بێباوهڕن به ڕۆژی دوایی.
(20) [ أُولَئِكَ لَمْ يَكُونُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] ئا ئه‌مانه له‌سه‌ر زه‌ویدا ڕزگاریان نابێ له سزای خوای گه‌وره [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ] وه جگه له خوای گه‌وره‌ش هیچ دۆست و پشتیوانێكی تریان نیه كه ڕزگاریان بكات له سزای خوای گه‌وره یان سزای خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه [ يُضَاعَفُ لَهُمُ الْعَذَابُ ] سزای ئه‌مانه چه‌ند قاتێكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆیان هه‌ڵبه‌ستووه بۆ خواى گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه‌یان كردووه‌و ڕێگریان كردووه له دینی خوای گه‌وره‌و ئیسلامیان وه‌سف كردووه به‌وه‌ی كه دینێكی ناڕێك و خراپه (كافران له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانێك كه نه‌یانكردبێت، وه له‌سه‌ر هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوێك كه كردبێتیان سزا ده‌درێت) [ مَا كَانُوا يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ ] ئا ئه‌مانه نه‌یانئه‌توانی گوێ له حه‌ق بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له ئاست حه‌قدا كه‌ڕ ئه‌كرد [ وَمَا كَانُوا يُبْصِرُونَ (٢٠) ] وه حه‌قیشیان نه‌ئه‌بینی و خۆیان كوێر ئه‌كرد له ئاست بینینی حه‌قدا.
(21) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ ] ئا ئه‌مانه خۆیان دۆڕاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیباده‌تی غه‌یری خوای گه‌وره‌یان كرد‌و چوونه دۆزه‌خه‌وه [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢١) ] وه ئه‌و بوهتان و درۆهه‌ڵبه‌ستنانه‌یش كه كردیان و شه‌ریكیان بۆ خوا دانا هه‌ر هه‌مووی ئه‌ڕوات و ئه‌فه‌وتێ و له قیامه‌تدا هیچی نابیننه‌وه تا فریایان بكه‌وێ.
(22) [ لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِي الْآخِرَةِ هُمُ الْأَخْسَرُونَ (٢٢) ] هیچ گومانی تیا نیه كه له ڕۆژی دواییدا زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه ئه‌م كه‌سانه‌ن چونكه به‌هه‌شتیان گۆڕیه‌وه به دۆزه‌خ.
(23) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت، وه ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره هه‌بێت و بۆ ریا‌و رووبینى نه‌بێت) [ وَأَخْبَتُوا إِلَى رَبِّهِمْ ] وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٣) ] ئه‌مانه هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تێیدا ده‌مێننه‌وه.
(24) [ مَثَلُ الْفَرِيقَيْنِ كَالْأَعْمَى وَالْأَصَمِّ ] نموونه‌ی ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه: باوه‌ڕداران و بێباوه‌ڕان وه‌كو كوێر‌و لاڵ وان كه كافران كوێرن له ئاستی بینینی حه‌قدا وه كه‌ڕن له ئاستی بیستنی حه‌قدا [ وَالْبَصِيرِ وَالسَّمِيعِ ] وه باوه‌ڕداران حه‌ق ده‌بینن و ئه‌بیستن [ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ] ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه یه‌كسانن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٢٤) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن و جیاكارى ناكه‌ن له نێوانیاندا؟ نه‌خیر یه‌كسان نین جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان موسڵمان و كافردا هه‌یه كه موسڵمانان چاویشیان ئه‌بینێ و گوێشیان ئه‌بیستێ به‌ڵام ئه‌وان چاویان كوێره له ئاست بینینی حه‌ق وه گوێشیان كه‌ڕه له ئاست بیستنی حه‌قدا.
(25) { بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم – لەگەڵ قەومەكەی} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] به دڵنیایی ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی خۆی، كه یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو خواى گه‌وره ناردى بۆ ناو بت په‌رستان [ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ (٢٥) ] كه پێی فه‌رموون: من ترسێنه‌رێكی ئاشكرام بۆ ئێوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتوومه ئه‌تانترسێنم به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئیمانم پێ نه‌هێنن.
(26) [ أَنْ لَا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره‌و به تاك و ته‌نها خوا بپه‌رستن [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ (٢٦) ] ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره ئه‌وا من له سزای ڕۆژێك ئه‌ترسێم له‌سه‌رتان كه سزاكه‌ی زۆر به ئێش و ئازاره كه ڕۆژی قیامه‌ته، یاخود ڕۆژی زریان و تۆفانه‌كه‌یه.
(27) [ فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلَّا بَشَرًا مِثْلَنَا ] ده‌سه‌ڵاتداره كافرو بێباوه‌ڕه‌كان له قه‌ومی نوح وتیان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - تۆش ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه‌یت و نابینین هیچ جیاواز بیت له ئێمه [ وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلَّا الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ ] وه نابینین هیچ كه‌سێك شوێن تۆ كه‌وتبێ له ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوماقولان و گه‌وره‌كان ته‌نها فه‌قیرو هه‌ژاران نه‌بێ كه ته‌نها بۆچوونێكی ساده‌یان هه‌یه‌و یه‌كسه‌ر شوێنت كه‌وتوون به بێ بیركردنه‌وه [ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِنْ فَضْلٍ ] وه نابینین ئێوه هیچ فه‌زڵێكتان به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌بێ له شتی دونیاییدا [ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ (٢٧) ] به‌ڵكو گومان ئه‌به‌ین كه ئێوه درۆزن بن.
(28) [ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم هه‌واڵم پێ بده‌ن كه من له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و موعجیزه‌ی بۆ ناردووم و یه‌قینم هه‌یه [ وَآتَانِي رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ ] و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڕه‌حمه‌تێكی پێ به‌خشیوم كه پێغه‌مبه‌رایه‌تیه [ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام له ئێوه شاراوه‌یه‌و ئه‌و شتانه نایبینن و قه‌درى نازانن [ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنْتُمْ لَهَا كَارِهُونَ (٢٨) ] ئایا ئێمه ئه‌توانین به‌زۆر ئیمان بخه‌ینه دڵی ئێوه‌وه له كاتێك كه ئێوه پێتان ناخۆشه؟ واته: ناتوانین به‌زۆر موسڵمانتان بكه‌ین.
(29) [ وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم كاتێك كه من ئه‌ڵێم موسڵمان بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه داوای پاره‌تان لێ ناكه‌م و بۆ ئه‌وه‌م نیه كه سه‌روه‌ت و سامانتان ببه‌م [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه [ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه من ناچم له‌سه‌ر داواى ئێوه باوه‌ڕداران ده‌ربكه‌م و دووربخه‌مه‌وه كه فه‌قیرو هه‌ژارن [ إِنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ ] ئه‌وان ئه‌گه‌ن به خوای خۆیان و پاداشتیان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر ئیمان هێنانیان [ وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵام من ئێوه ئه‌بینم كه‌سانێكى زۆر نه‌زان و نه‌فامن كاتێك داوا ئه‌كه‌ن كه ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره موسڵمانانه دووربخه‌مه‌وه.
(30) [ وَيَا قَوْمِ مَنْ يَنْصُرُنِي مِنَ اللَّهِ إِنْ طَرَدْتُهُمْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٣٠) ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر من ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره موسڵمانانه ده‌ربكه‌م و دووریانبخه‌مه‌وه خوای گه‌وره سزام ئه‌دات ئه‌و كاته كێ هه‌یه من بپارێزێ له سزای خوای گه‌وره؟ ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه.
(31) { تەنانەت پێغەمبەرانیش غەیب نازانن} [ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ ] وه من هه‌رگیز به ئێوه‌م نه‌ووتووه كه خه‌زێنه‌كانی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره به‌ده‌ست منه، یان من زانیارى غه‌یب ئه‌زانم، یان من فریشته‌م [ وَلَا أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَنْ يُؤْتِيَهُمُ اللَّهُ خَيْرًا ] وه به‌و كه‌سه فه‌قیرو هه‌ژاره موسڵمانانه‌م نه‌ووتووه خوای گه‌وره خێریان پێ نابه‌خشێ و پاداشتیان ناداته‌وه كه ئێوه به‌كه‌میان ئه‌زانن و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن، واته: خوای گه‌وره تووشی خێری كردوون به‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره خۆی زاناتره چی له دڵی ئه‌واندایه له ئیمان و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی [ إِنِّي إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر من ئه‌وان دووربخه‌مه‌وه به‌ڕاستی من كه‌سێكی سته‌مكارم، یان ئه‌گه‌ر من بڵێم خوا خێر به‌وان نابه‌خشێ و به‌ئێوه‌ی ئه‌به‌خشێ كه‌سێكی سته‌مكارم.
(32) [ قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا ] وتیان: ئه‌ی نوح تۆ زۆر ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕت له‌گه‌ڵ كردین وه زۆریشت وت [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٣٢) ] ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له ئێمه‌ى ئه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنین خوا سزامان ئه‌دات با سزای خوای گه‌وره بێت ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانی.
(33) [ قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُمْ بِهِ اللَّهُ إِنْ شَاءَ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م سزا به‌ده‌ست من نیه‌و هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ده‌ینێرێت [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٣٣) ] به‌ڵام هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره سزا بنێرێ ئێوه ڕزگارتان نابێ له سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه بۆی ڕا بكه‌ن.
(34) [ وَلَا يَنْفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدْتُ أَنْ أَنْصَحَ لَكُمْ إِنْ كَانَ اللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يُغْوِيَكُمْ ] وه چه‌ندێك من ئامۆژگاریتان بكه‌م ئامۆژگاری من بۆ ئێوه سوودی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق وه‌رناگرن وه حه‌قه‌كه ئاشكرایه، وه كه خوای گه‌وره بیه‌وێ گومڕاتان بكات كه ئێوه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بن و ڕێگای گومڕایی بگرنه به‌ر [ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٣٤) ] هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(35) [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود كافرانی مه‌ككه ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ی نوحی هه‌ڵبه‌ستووه، یاخود قورئانى هه‌ڵبه‌ستووه [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر من شتێكم هه‌ڵبه‌ستبێت و له خۆمه‌وه بیڵێم تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌رشانی خۆمه‌و له‌سه‌ر ئێوه نیه [ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تُجْرِمُونَ (٣٥) ] وه من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و تاوانانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(36) [ وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَنْ يُؤْمِنَ مِنْ قَوْمِكَ إِلَّا مَنْ قَدْ آمَنَ ] دوای نۆ سه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌عوه‌و بانگه‌واز خوای گه‌وره وه‌حی بۆ نوح - صلی الله علیه وسلم - نارد ئه‌ی نوح له‌مه‌ودوا هیچ كه‌سێك ئیمان ناهێنێ له قه‌ومه‌كه‌ت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه پێشتر ئیمانیان هێناوه بێ‌ئومێد به له ئیمان هێنانیان [ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له كرده‌وه خراپه‌كانی ئه‌وان كه ئیمان ناهێنن.
(37) { فەرمان كرا بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - كەشتی دروست بكات} [ وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] وه له پێش چاوی ئێمه و به ره‌زامه‌ندى و پاراستنى ئێمه كه‌شتیه‌كه دروست بكه [ وَوَحْيِنَا ] وه به وه‌حی و فه‌رمانى ئێمه دروستی بكه پێت ئه‌ڵێین چۆنی دروست بكه به‌و شێوازه [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] به‌ڵام گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌و داواى ڕزگار كردنى سته‌مكارانم لێ مه‌كه [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٣٧) ] ئه‌وان ڕزگار نابن و هه‌موویان نوقمی ئاوه‌كه ئه‌بن.
(38) [ وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِنْ قَوْمِهِ سَخِرُوا مِنْهُ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستی كرد به دروست كردنی كه‌شتیه‌كه، وه هه‌ر كۆمه‌ڵێك له قه‌ومه‌كه‌ی به‌لایدا تێئه‌په‌ڕین گاڵته‌یان پێ ئه‌كردو ئه‌یانووت: نوح تۆ پێشتر پێغه‌مبه‌ر بووی ئێستا بووی به دارتاش؟! یاخود ئه‌یانووت: له وشكانیدا كه‌شتی دروست ئه‌كه‌ی ئایا كه‌شتی له وشكانیدا ئه‌ڕوات؟! گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد [ قَالَ إِنْ تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنْكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ (٣٨) ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێوه گاڵته‌مان پێ بكه‌ن ئه‌وه ئێمه‌ش سبه‌ینێ له داهاتوو گاڵته به ئێوه ئه‌كه‌ین كاتێك كه نوقم ئه‌بن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.
(39) [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ ] ئه‌و كاته ئه‌زانن كێ سزایه‌كی بۆ دێت كه ڕیسوا و سه‌رشۆڕی ده‌كات له دونیا [ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُقِيمٌ (٣٩) ] وه دواتریش له ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به‌رده‌وامی ده‌بێ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا.
(40) [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ] تا فه‌رمانی ئێمه هات و سه‌ر زه‌وى هه‌مووى ئاوى لێ هه‌ڵقوڵ، وه ته‌نانه‌ت ته‌نوری نان كردن هه‌مووی ئاوی لێوه هه‌ڵئه‌قوڵ [ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] وتمان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو دانه‌وێڵه‌یه‌ك جووتێك نێر‌و مێ¬یه‌ك هه‌ڵگره بۆ ناو كه‌شتیه‌كه [ وَأَهْلَكَ ] وه كه‌سوكاری خۆتیش بخه‌ره ناو كه‌شتیه‌كه، كه‌سوكار مه‌به‌ست موسڵمانان وه ماڵ و منداڵی خۆتیش [ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ ] ته‌نها ئه‌وه‌ی كه پێشتر بڕیار درابێ كه ئه‌وانه ئه‌بێ غه‌رق بن كه كافرانن وه له بنه‌ماڵه‌ى خۆیشى خێزانه‌كه‌ى و كوڕێكى [ وَمَنْ آمَنَ ] وه باوه‌ڕدارانیش هه‌مووی بخه‌ره ناو كه‌شتیه‌كه‌وه [ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ (٤٠) ] وه ته‌نها كه‌سانێكی كه‌م له‌گه‌ڵیدا ئیمانیان هێنا كه وتراوه: لای زۆریه‌كه‌ی هه‌شتا كه‌س بوونه.
(41) [ وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه سه‌ر بكه‌ونه ناو كه‌شتیه‌كه، وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه كه‌شتیه‌كه ئه‌ڕوات، وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌شه‌وه له‌نگه‌ر ئه‌گرێ و ئه‌وه‌ستێته‌وه [ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (٤١) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبووه بۆ تاوانه‌كان، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه به‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی ڕزگار كرد [ وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ ] كاتێك كه كه‌شتیه‌كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ئه‌ڕۆیشت شه‌پۆلی ئاوه‌كه وه‌كو شاخ ئه‌یدا به‌سه‌ریاندا.
(42) { نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بانگی كوڕەكەی دەكات: سەركەوە ناو كەشتییەكە} [ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَبْ مَعَنَا ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - بانگی له یه‌كێك له كوڕه‌كانی كرد كه كافر بوو، وه دوور بوو له نوحه‌وه: ئه‌ی كوڕی خۆم باوه‌ڕ بێنه‌و له‌گه‌ڵماندا سه‌ربكه‌وه [ وَلَا تَكُنْ مَعَ الْكَافِرِينَ (٤٢) ] وه له‌گه‌ڵ كافران و بێ باوه‌ڕاندا مه‌به ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ن و نوقمى ئاوه‌كه ده‌بن.
(43) [ قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ ] وتی: ئه‌ی باوكه ئه‌ڕۆمه سه‌ر یه‌كێك له‌و شاخانه ئه‌مپارێزێ له لافاوه‌كه‌و ئاوم پێ ناگات [ قَالَ لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِلَّا مَنْ رَحِمَ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌مڕۆ هیچ پارێزه‌رێك (یان پارێزراوێك) نیه له فه‌رمان و سزای خوا ئه‌مه سزای خوای گه‌وره‌یه مه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره خۆی ڕه‌حمی پێ بكات [ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ ] شه‌پۆلی ده‌ریاكه بووه ڕێگر له نێوان هه‌ردووكیانداو لێكی جیا كردنه‌وه [ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ (٤٣) ] كوڕه‌كه‌ی نوحیش - صلی الله علیه وسلم - یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رق بوون.
(44) [ وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ ] پاشان خوای گه‌وره كه كافران و بێباوه‌ڕانی له‌ناوبرد فه‌رمانی كرد به زه‌ویه‌كه ئه‌ی زه‌وی ئاوی خۆت قوت بده [ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي ] وه ئه‌ی ئاسمان به‌سه باران مه‌بارێنه و با ببڕێته‌وه [ وَغِيضَ الْمَاءُ ] وه ئاوه‌كه ورده ورده كه‌می كرد تا سه‌ر زه‌وی وشك بوو [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بوو كه كافرانی هه‌موو له‌ناو برد‌و دواى بڕین {كەشتییەكەی نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە كوردستان لەنگەری گرت} [ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ ] وه كه‌شتیه‌كه‌ش له‌نگه‌ری گرت له‌سه‌ر شاخی (جودی) له كوردستانی توركیا نزیك موسڵ [ وَقِيلَ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤٤) ] وه وترا: كه‌سانی زاڵم و كافرو بێباوه‌ڕ هه‌ر دووربن له پاراستن و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(45) [ وَنَادَى نُوحٌ رَبَّهُ ] وه نوح - صلی الله علیه وسلم - بانگی له په‌روه‌ردگارى كرد [ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕه‌كه‌ی منیش كه‌سوكاری من بوو [ وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ ] وه به‌ڵێنی تۆش حه‌قه كه وتت كه‌سوكارت ئه‌پارێزم [ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ (٤٥) ] وه تۆ له هه‌موو حاكمه‌كان دادوه‌رتری.
(46) [ قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی نوح با كوڕی تۆیش بێت به كه‌سوكاری تۆ ناژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه‌و موسڵمانان كه‌سوكاری تۆن و من به‌ڵێنم دا كه‌سوكاره موسڵمانه‌كانت رزگار بكه‌م نه‌ك كافران، (كه‌واته ئه‌گه‌ر كوڕى پێغه‌مبه‌ریش بیت ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت نه‌بێت سودت پێناگه‌یه‌نێت، چ جاى ئه‌وه‌ى بڵێیت من به نه‌سه‌ب ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ) [ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ] ئه‌م داواكردنه كرده‌وه‌یه‌كی باش نیه كه تۆ داوا له من ئه‌كه‌ی كوڕێكی كافرت ڕزگار بكه‌م، یاخود خوێندنه‌وه‌ى تر (إِنَّهُ عَمِلَ غَيْرَ صَالِح) یان كوڕه‌كه‌ت كرده‌وه‌كانی باش نه‌بووه كافر بووه بۆیه له‌ناومان برد [ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] تۆ داوای شتێك له من مه‌كه كه زانیاریت پێی نیه [ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٤٦) ] من ئامۆژگاریت ئه‌كه‌م و ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه له نه‌زانه‌كان نه‌بیت داوای شتێك نه‌كه‌یت كه له ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت.
(47) [ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار په‌نا ئه‌گرم به تۆ كه داوای شتێكت لێ بكه‌م كه من زانیاریم پێ نه‌بێت [ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٤٧) ] وه ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و ڕه‌حم و به‌زه‌ییم پێ نه‌كه‌یت و ته‌وبه‌م قبووڵ نه‌كه‌ی ئه‌وه من له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بم.
(48) [ قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِمَّنْ مَعَكَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له كه‌شتیه‌كه دابه‌زه بۆ سه‌ر زه‌وی به سه‌لامه‌تى و پارێزراوى له سزاى ئێمه، وه سه‌لام و به‌ره‌كه‌تی خۆم ئه‌ڕژێنم به‌سه‌ر ئێوه‌و ئه‌و ئوممه‌تانه‌یشی كه له نه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له كه‌شتیه‌كه له‌گه‌ڵتان بوون (كه هه‌موو موسڵمانێك ده‌گرێته‌وه تا رۆژى قیامه‌ت) [ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٨) ] وه كه‌سانێكی تر له نه‌وه‌ی ئه‌مانه كه دواتر كافر ئه‌بن له دونیادا تا كاتى دیاریكراوى خۆیان ئه‌یانژیه‌نین به‌ڵام پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به ئێش و ئازار ئه‌یانگرێته‌وه.
(49) {پێغەمبەریش - صلی الله علیه وسلم - غەیبی نەزانیووە} [ تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ] ئه‌م چیرۆكه هه‌ندێك له هه‌واڵه‌كانی غه‌یبه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه به وه‌حی بۆ تۆی ئه‌نێرین [ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] كه نه خۆت و نه قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌م زانیاریه‌تان نه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی كه ئێمه به وه‌حی بۆت بنێرین [ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ (٤٩) ] تۆ ئارام بگره له‌به‌رامبه‌ر كافراندا به دڵنیایی سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(50) {بەسەرهاتی هود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ] وه خوای گه‌وره بۆ لای قه‌ومی عاد هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - نارد كه له خۆیان بوو كه له (ئه‌حقاف) له یه‌مه‌ن ئه‌ژیان [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] هود پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه ته‌نها عیباده‌تی الله بكه‌ن چونكه جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ (٥٠) ] ئێوه كه خوای ترتان بۆ خۆتان بڕیار داوه ئه‌مه ته‌نها درۆهه‌ڵبه‌ستنێكه‌و درۆتان هه‌ڵبه‌ستووه هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه.
(51) [ يَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ] ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م من داوای پاداشت له ئێوه ناكه‌م كاتێك كه بانگتان ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌و دینی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى الَّذِي فَطَرَنِي أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٥١) ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای ئه‌و خوایه‌یه كه دروستى كردووم بۆ تێ ناگه‌ن.
(52) {تەوبە كردن‌و گەڕانەوە بۆ لای خوا هۆكاری بەهێزی و هەموو بەخششەكانی ترە} [ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و له داهاتوو خۆتان بپارێزن له تاوان [ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا ] خوای گه‌وره بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به لێزمه یه‌ك له دوای یه‌ك [ وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] وه سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه [ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ (٥٢) ] وه پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
(53) [ قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ ] وتیان: ئه‌ی هود به‌ڕاستی تۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرات بۆ ئێمه نه‌هێناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت [ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَنْ قَوْلِكَ ] وه له‌به‌ر قسه‌ی تۆ ئێمه واز له خوایه‌كانی خۆمان ناهێنین [ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (٥٣) ] وه ئێمه ئیمان به تۆ ناهێنین.
(54) {هود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - تۆمەتبار دەكرێت بە شێتی} [ إِنْ نَقُولُ إِلَّا اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ ] ئێمه ئه‌ڵێین: هه‌ندێك له خوایه‌كانی ئێمه كه تۆ قسه‌یان پێ ئه‌ڵێی ئه‌وان ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت و شێتیان كردوویت [ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (٥٤) ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من خوای گه‌وره ئه‌كه‌م به شایه‌ت وه ئێوه‌ش شایه‌ت بن كه من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و خوایانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و له غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن.
(55) [ مِنْ دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنْظِرُونِ (٥٥) ] جگه له خوای گه‌وره، خۆتان و خوایه‌كانتان چیتان بۆ ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیان له من بده‌ن بیكه‌ن وه پاشانیش هیچ مۆڵه‌تم پێ مه‌ده‌ن و په‌له بكه‌ن له‌وه‌ی كه چ زه‌ره‌رو زیانێكم پێ ئه‌گه‌یه‌نن بیگه‌یه‌نن.
(56) [ إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمْ ] من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه الله كه په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه هه‌ر ئه‌وه من ئه‌پارێزێ له نه‌خشه‌و پیلان و زه‌ره‌رو زیانی ئێوه [ مَا مِنْ دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا ] هیچ ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رێك نیه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئیلا خوای گه‌وره پێشه‌سه‌ری گرتووه، واته: له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه [ إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٦) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و دادپه‌روه‌ریه‌و ئێوه‌ی كافر زاڵ ناكات به‌سه‌ر منی باوه‌ڕداردا.
(57) [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌وه‌ی كه ئیمانت پێ بێنن ئه‌وا پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره منی له پێناویدا بۆ لای ئێوه ناردووه ئه‌وه من به ئێوه‌م ڕاگه‌یاندو به‌ڵگه‌م به‌سه‌رتاندا جێگیر كرد [ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر له جێی ئێوه جێ‌نشین ده‌كات و ئه‌بن به‌جێگره‌وه‌ی ئێوه كه به تاك و ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانانێن [ وَلَا تَضُرُّونَهُ شَيْئًا ] وه ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره بگه‌یه‌نن [ إِنَّ رَبِّي عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ (٥٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌ى ئێوه ئه‌پارێزێ وه چاودێر‌و به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا‌و سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.
(58) {خوای گەورە سزای قەومی هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دەدات‌و تەنها باوەڕداران رزگار دەكات} [ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] وه كاتێك كه فه‌رمان و سزای ئێمه هات هودو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان به‌ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگار كرد [ وَنَجَّيْنَاهُمْ مِنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ (٥٨) ] وه ئه‌وانمان پاراست له سزایه‌كی زۆر ئه‌ستوور كه ئه‌و بایه بوو كه خۆیان و ماڵیانی هه‌مووی وێران كرد‌و كه‌سیان نه‌ما.
(59) [ وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مه قه‌ومی عاد بوون كه نكوڵیان له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كرد‌و ئیمانیان پێی نه‌هێنا [ وَعَصَوْا رُسُلَهُ ] وه سه‌رپێچی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان كرد، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان ته‌نها سه‌رپێچی هودیان كردبوو به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رێك نه‌كات ئه‌وا باوه‌ڕی به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه [ وَاتَّبَعُوا أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (٥٩) ] وه شوێن هه‌موو كه‌سێكی موته‌كه‌بیرو عیناد كه‌وتن ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌شی ئه‌كه‌ن و مل ناده‌ن بۆ حه‌ق.
(60) [ وَأُتْبِعُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه خوای گه‌وره له دونیا‌و قیامه‌ت نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌تی خوا دوور ئه‌خرێنه‌وه [ أَلَا إِنَّ عَادًا كَفَرُوا رَبَّهُمْ ] بزانن كه عاد كوفریان كرد به په‌روه‌ردگاریان [ أَلَا بُعْدًا لِعَادٍ قَوْمِ هُودٍ (٦٠) ] ده‌ى قه‌ومی عاد كه قه‌ومی هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوون به‌رده‌وام دووربن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(61) {بەسەرهاتی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] بۆ لای قه‌ومی ثهمود صاڵح پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه له خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له دواى قه‌ومى عاد بوون و له (حیجر) نیشته‌جێ بوون له نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] پێى وتن: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له زه‌وی دروست كردووه (ئاده‌مى باوكتان) [ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا ] وه وای لێكردوون كه سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه [ فَاسْتَغْفِرُوهُ ] ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشترتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن و له داهاتوودا تاوان مه‌كه‌ن [ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ (٦١) ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگارم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه زۆر نزیكه‌و وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه.
(62) [ قَالُوا يَا صَالِحُ قَدْ كُنْتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَذَا ] وتیان: ئه‌ی صاڵح پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ بانگه‌وازمان بكه‌ی بۆ یه‌كخواپه‌رستی له‌ناو ئێمه‌دا ئومێدمان پێت بوو كه ببی به سه‌ردارو گه‌وره‌ی ئێمه [ أَتَنْهَانَا أَنْ نَعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا ] ئایا تۆ به‌رهه‌ڵستى و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌مان لێ ئه‌كه‌ی كه ئێمه عیباده‌تی ئه‌و شتانه بكه‌ین كه باوك و باپیرانمان عیباده‌تیان ئه‌كرد [ وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ (٦٢) ] وه ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه تۆ بانگمان ئه‌كه‌ی بۆ لای بۆ یه‌كخواپه‌رستی وه له گومانداین.
(63) [ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً ] صاڵح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا پێم بڵێن ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و یه‌قین بم له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، وه خوای گه‌وره‌وه ڕه‌حمی خۆی واته: پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێم به‌خشیوه [ فَمَنْ يَنْصُرُنِي مِنَ اللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ ] ئه‌ی ئه‌گه‌ر من سه‌رپێچی خوای گه‌وره بكه‌م و په‌یامی خوای گه‌وره نه‌گه‌یه‌نم وه‌كو ئێوه پێم ئه‌ڵێن ئه‌ی كێ من سه‌ر ئه‌خات و ئه‌مپارێزێت له سزای خوای گه‌وره [ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ (٦٣) ] وه ئێوه هیچ شتێك بۆ من زیاد ناكه‌ن ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندی نه‌بێ كه ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئێوه بكه‌م تووشی زه‌ره‌رمه‌ندی دونیا‌و قیامه‌ت ئه‌بم.
(64) {حوشترەكەی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَيَا قَوْمِ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌م حوشتره كه خۆتان پێشنیارتان كردبوو خوای گه‌وره له‌و تاوێره بۆى ده‌ركردن [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] جا لێیبگه‌ڕێن و وازی لێ بێنن با له زه‌وی خوای گه‌وره بله‌وه‌ڕێ [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ ] وه به خراپه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن [ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ (٦٤) ] چونكه سزایه‌كی نزیك ئه‌تانگرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه به خراپه لێی نزیك ببنه‌وه.
(65) {حوشترەكەیان سەربڕی} [ فَعَقَرُوهَا ] ئه‌وان حوشتره‌كه‌یان سه‌ربڕی كه خوای گه‌وره وه‌كو موعجیزه ناردبووی، (قه‌ددارى كوڕى سالف) سه‌رى بڕى به‌ڵام خواى گه‌وره فه‌رمووى هه‌موویان سه‌ریان بڕى چونكه هه‌موویان رازى بوون و ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیرابوو به ژن و پیاوه‌وه [ فَقَالَ تَمَتَّعُوا فِي دَارِكُمْ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ] صاڵح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ته‌نها سێ ڕۆژ له شوێنی خۆتاندا بمێننه‌وه‌و بژین [ ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ (٦٥) ] وه له دوای ئه‌و سێ ڕۆژه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات وه ئه‌مه به‌ڵێنێكه‌و درۆ نیه.
(66) [ فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا ] كاتێك كه سزای خوای گه‌وره هات [ نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ ] صاڵح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون به ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگارمان كردن له‌سه‌رشۆڕی و سزای ئه‌و ڕۆژه [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ (٦٦) ] به‌راستى په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر به‌هێزو باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ته.
(67) {خوای گەورە سزای كافرانی دا‌و لە ناوی بردن} [ وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه سته‌میان كرد ده‌نگێكی گه‌وره له ئاسمانه‌وه هات و دڵی بڕین و هه‌موویانی كوشت [ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٦٧) ] له‌ناو شوێن و ماڵى خۆیاندا نووسان به زه‌ویه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌م و چاویان و جووڵه‌یان نه‌ماو هه‌موویان مردن.
(68) [ كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] وه‌كو ئه‌وه‌ی كه هه‌ر نیشته‌جێ نه‌بووبێتن له‌و شوێنانهداو ئاوه‌دانیان نه‌كردبێته‌وه [ أَلَا إِنَّ ثَمُودَ كَفَرُوا رَبَّهُمْ ] وه بزانن كه قه‌ومی ثهمود كوفریان كرد به په‌روه‌ردگاریان [ أَلَا بُعْدًا لِثَمُودَ (٦٨) ] ده‌ى قه‌ومی ثهمود هه‌ر دووربن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.
(69) {باسی ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى ] وه به دڵنیایی نێردراوانی (فریشته‌كانی) ئێمه ڕۆیشتن بۆ لای ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه موژده‌یان پێدا به ئیسحاق [ قَالُوا سَلَامًا ] وه سه‌لامیان لێ كرد [ قَالَ سَلَامٌ ] ئه‌ویش سه‌لامی لێ كردن و وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دانه‌وه‌و وتى به‌به‌رده‌وامى سه‌لامتان لێ بێت (سه‌لام به مه‌رفوعى هاتووه بۆ به‌رده‌وامیه) [ فَمَا لَبِثَ أَنْ جَاءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ (٦٩) ] زۆری نهخایاندو خێرا ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - گوێره‌كه‌یه‌كی برژاوی بۆ هێنان.
(70) [ فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ ] كاتێك كه بینی ده‌ستیان پێی ناگات و ده‌ستی بۆ درێژ ناكه‌ن پێی ناخۆش بوو وایزانی بۆ شه‌ڕو خراپه هاتوونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جاران كه‌سێك بڕۆیشتایه‌ته ماڵی كه‌سێك نیازی خراپ بووایه نمه‌كی نه‌ده‌كردن، نه‌یزانى ئه‌مانه فریشته‌ن چونكه له‌سه‌ر شێوه‌ى گه‌نجى جوان هاتبوون، وه فریشته ناخۆن و ناخۆنه‌و ئاره‌زوو شه‌هوه‌تیان نیه ( ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - كه باوكى پێغه‌مبه‌رانه غه‌یب نه‌زانێت چۆن كه‌سانێكى ئه‌م سه‌رده‌مه غه‌یب ده‌زانن؟!!) [ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً ] وه هه‌ستی به ترس كرد‌و له دڵی خۆیدا لێیان ترسا [ قَالُوا لَا تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ (٧٠) ] ئه‌وانیش پێیان وت مه‌ترسێ ئێمه فریشته‌ی خوای گه‌وره‌ین و بۆ لای قه‌ومی لوط نێردراوین.
(71) [ وَامْرَأَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ ] خێزانه‌كه‌ی ئیبراهیمیش به‌پێوه ڕاوه‌ستابوو خزمه‌تی ئه‌كردن پێكه‌نی، یاخود وتراوه: له‌و كاته‌دا كه‌وتۆته سووڕی مانگانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه پیره‌ژنێكی بهسالآچوو بووه [ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ ] موژده‌مان پێیدا به‌وه‌ی كه له ئیبراهیم منداڵی ئه‌بێت (ئیسحاقی ئه‌بێت) [ وَمِنْ وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ (٧١) ] وه له دوای ئیسحقایش له ئیسحاقیش یه‌عقوب ئه‌بێت.
(72) [ قَالَتْ يَا وَيْلَتَى أَأَلِدُ وَأَنَا عَجُوزٌ ] ساره‌ی خێزانی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - وتی: هاوار بۆ خۆم ئایا من مناڵم ئه‌بێ له كاتێكدا من پیره‌ژنێكی به‌ساڵاچووم، كه وتراوه: ته‌مه‌نی (٩٠) نه‌وه‌د ساڵ بووه [ وَهَذَا بَعْلِي شَيْخًا ] ئه‌میش مێرده‌كه‌مه كه ئیبراهیمه ئه‌میش پێره‌مێردێكی به‌ساڵاچووه كه ئه‌ووترێ: ته‌مه‌نی (١٢٠) سه‌دو بیست ساڵ بووه [ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ (٧٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره.
(73) [ قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ] فریشته‌كان پێیان فه‌رموو: ئایا تۆ سه‌رسام ئه‌بیت له كار‌و فه‌رمانی خوای گه‌وره [ رَحْمَتُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ ] ئه‌ی ئه‌م خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا بڕژێ [ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَجِيدٌ (٧٣) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر سوپاسكراوه‌و خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و پیرۆزیه.
(74) [ فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ ] كاتێ كه ئیبراهیم ترسه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچوو [ وَجَاءَتْهُ الْبُشْرَى ] وه موژده‌یان پێدا به‌وه‌ی كه مناڵی ئه‌بێت [ يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ (٧٤) ] ئه‌وكاته ده‌مه‌قاڵێ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌ته‌كاندا كرد سه‌باره‌ت به قه‌ومی لوط كه پێی وتن چۆن له‌ناویان ئه‌ده‌ن كاتێك كه كه‌سانێكی تیایه موسڵمانن.
(75) [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ ] به‌ڕاستی ئیبراهیم په‌له‌ی نهكردو له كاروباری خۆیدا زۆر له‌سه‌رخۆ بووه [ أَوَّاهٌ ] وه زۆر ملكه‌چ بووه بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره، یان زۆر به‌به‌زه‌یى بووه، یان زۆر دوعاى كردووه، یان زۆر زیكری خوای گه‌وره‌ی كردووه [ مُنِيبٌ (٧٥) ] وه زۆر بۆ لای خوای گه‌وره گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
(76) [ يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا ] ئه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - پشت له‌م مشتومڕو موناقه‌شه‌یه بكه له‌گه‌ڵ فریشته‌كانداو وازی لێ بێنه [ إِنَّهُ قَدْ جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ ] به دڵنیایى فه‌رمانی خوای گه‌وره هاتووه‌و بڕیار دراوه ئه‌بێ ئه‌وان سزا بدرێن [ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ (٧٦) ] وه‌ئه‌وان سزایه‌كیان بۆ دێت كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه.
(77) {باسی لوط پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا ] وه كاتێك ئه‌م فریشتانه له‌لای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوون و رۆیشتن بۆ لای لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه چه‌ند فه‌رسه‌خێك لێك دوور بوونه [ سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا ] لوط - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆش بوو كه میوانی هات، وه دڵی ته‌نگ بوو له‌به‌ر قه‌ومه‌كه‌ی كه قه‌ومێكی خراپ بوون [ وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ (٧٧) ] وه فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌مه ڕۆژێكی سه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانی كه قه‌ومه‌كه‌ی دێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر میوانه‌كانی.
(78) [ وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ ] خێزانى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كافر بوو رۆیشت قه‌ومه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه له مێوانه‌كانیان ئه‌وانیش به په‌له‌و هه‌روه‌له هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر میوانه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ومێكی به‌دڕه‌وشت بوون [ وَمِنْ قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه پێشتریش ئه‌مان هه‌ر حاڵیان وابوو كه نێربازیان ئه‌كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلَاءِ بَنَاتِي ] لوطيش - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی كه دووریان بخاته‌وه وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه كچانی منن، واته: كچی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه ئه‌م وه‌كو باوكیان وایه [ هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ] ئه‌مانه بۆ ئێوه پاكترن به‌حه‌ڵاڵی بیانهێنن و ماره‌یان بكه‌ن [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوا بترسێن، وه سه‌رشۆڕم مه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر میوانه‌كانم [ أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ (٧٨) ] ئایا كه‌سێكی باشتان تیا نیه كه ڕێگریتان لێ بكات له‌م كاره ناشیرینه‌و ڕێنماییتان بكات بۆ ڕێگای ڕاست.
(79) [ قَالُوا لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ ] وتیان: ئه‌ی لوط تۆ ئه‌زانی كه ئێمه هیچ كارێكمان به كچانی عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌ت نیه [ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ (٧٩) ] وه تۆ ئه‌زانی كه ئێمه چیمان ئه‌وێ ئێمه ئه‌مانه‌وێ ده‌ستدرێژی بكه‌ینه سه‌ر میوانه پیاوه‌كانی تۆ.
(80) [ قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً ] لوط - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئای خۆزگه ئه‌گه‌ر توانا‌و هێزم ده‌بوو كه ده‌رم بكردنایه‌و ڕه‌تتانم بكردایه‌ته‌وه [ أَوْ آوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ (٨٠) ] یان په‌نام ببردایه بۆ شوێنێكی زۆر پارێزراو كه مه‌به‌ست پێی عه‌شیره‌ته ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزێكم هه‌بوایه كه منیان بپاراستایه له ده‌ست ئێوه ئه‌و كاته ئه‌مزانی كه چیم لێ ئه‌كردن.
(81) [ قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ ] ئه‌و كاته فریشته‌كان هاتنه وه‌ڵام وتیان: ئه‌ی لوط - صلی الله علیه وسلم - ئێمه فریشته‌و نێردراوی خوای گه‌وره‌ین، (لوط - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانى و تا فریشته‌كان خۆیان نه‌ناساند نه‌یناسین ئه‌ى ئیتر خه‌ڵكى تر چۆن غه‌یب ده‌زانن؟!) [ لَنْ يَصِلُوا إِلَيْكَ ] ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نیه بگه‌ن به تۆ و ده‌ستدرێژی بكه‌ن، جبریل ده‌رچووه ده‌ره‌وه‌و باڵى كێشا به ده‌موچاویانداو كوێری كردن و گه‌ڕانه‌وه [ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ ] (أَهْلِكَ) واته: ئه‌و موسڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵتان له‌م دێ یه به شه‌و ده‌ریان بكه [ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ ] له به‌شێك له‌شه‌ودا له كۆتایی شه‌ودا ده‌ریان بكه [ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ ] وه كاتێك كه ڕۆیشتن كه‌س ئاوڕ نه‌داته دواوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئێمه‌ی بۆ سزای ئه‌و قه‌ومه ناردووه‌و سزایان ده‌ده‌ین [ إِلَّا امْرَأَتَكَ ] ته‌نها خێزانه‌كه‌ت نه‌بێ با ئه‌ویش له‌ناو كافراندا بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش كافرو بێباوه‌ڕ بوو وه هانی قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌داو پێی ئه‌ووتن كه میوانمان هاتووه [ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ ] ئه‌و سزایه‌ی تووشی قه‌ومه‌كه‌ت ده‌بێت خێزانه‌كه‌یشت ده‌گریته‌وه [ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ ] به دڵنیایی كاتی له‌ناوبردنى ئه‌وان به‌ره‌به‌یانه [ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ (٨١) ] به‌ڕاستی به‌ره‌به‌یان نزیكه كاتێك ئه‌زانی دێت و سزایان ئه‌ده‌ین.
(82) {خوای گەورە سزای قەومە بەدڕەوشتەكەی دا‌و لە ناوی بردن} [ فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا ] كاتێك سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ هات له خۆركه‌وتندا [ جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا ] ئه‌وانه‌ی كه به‌رز بوون نزممان كردنه‌وه، واته: ئه‌و دێ یه‌یان هه‌ڵكه‌ندو بردیانه ئاسمان و به‌ریاندایه خواره‌وه‌و ژێر‌و ژووریان كردن [ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ (٨٢) ] وه له بانیشه‌وه به‌رد بارانمان كردن به خشتی سووره‌وه‌كراوى گه‌وره (مَنْضُودٍ)یش واته: یه‌ك له دوای یه‌ك.
(83) [ مُسَوَّمَةً عِنْدَ رَبِّكَ ] هه‌مووی نیشانكرا بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌و ناوی هه‌موویانی پێوه‌بوو، هه‌ربه‌رده‌و ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌سه‌ر بوو كه لێى ده‌دا [ وَمَا هِيَ مِنَ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ (٨٣) ] وه ئه‌م سزایه‌ش له زاڵمان و سته‌مكاران دوور نیه، واته: هه‌ر قه‌ومێك ئه‌م پیشه خراپه ئه‌نجام بده‌ن نزیكه خوای گه‌وره هه‌مان سزایان بداته‌وه، یاخود قه‌ومی لوط دوور نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان شام و مه‌دینه‌دان و خه‌ڵكی مه‌ككه خۆتان به‌سه‌ریاندا تێ ئه‌په‌ڕن.
(84) {بەسەرهاتی شوعەیب پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ] بۆ لای قه‌ومی مه‌دیه‌ن كه له نێوان حیجازو شام نیشته‌جێ بوون شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌میش له خۆیان بووه [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌میش وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و خوا بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی تر‌ى حه‌قتان نیه شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ ] وه پێوانه‌و كێشانه‌تان كه‌م مه‌كه‌ن به‌جوانی و ته‌واوی به‌خه‌ڵكی بده‌ن [ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ ] وه من ئه‌بینم كه ئێوه خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزیه‌كی فراوان و زۆری پێ به‌خشیون [ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ (٨٤) ] من له‌وه ئه‌ترسێم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م كارانه به‌رده‌وام بن خوای گه‌وره سزایه‌كتان بدات له ڕۆژێكدا كه سزای خوای گه‌وره ده‌ورتان بدات و شوێنی ڕاكردن و په‌ناتان نه‌بێ بۆی ڕا بكه‌ن.
(85) [ وَيَا قَوْمِ أَوْفُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم كێشانه‌و پێوانه‌تان با به دادپه‌روه‌ری بێت و نوقستانی مه‌كه‌ن و فێڵی تیا مه‌كه‌ن [ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ ] وه كه شتومه‌ك به‌خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن به كه‌می پێیان مه‌ده‌ن [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٨٥) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا ئاشووب مه‌نێنه‌وه‌و ئاشووب بڵاو مه‌كه‌نه‌وه‌و رێگرى و چه‌ته‌یى مه‌كه‌ن (كه پیشه‌یان بووه).
(86) [ بَقِيَّتُ اللَّهِ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ] ئه‌وه‌ی كه به‌حه‌ڵاڵی خوای گه‌وره پێتان ئه‌به‌خشێ و بۆتان ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه باشتره بۆتان له‌و حه‌رام و فێڵه ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (٨٦) ] وه من پارێزه‌ر نیم به‌سه‌رتانه‌وه‌و چاودێریتان بكه‌م به‌ڵكو خوای گه‌وره چاودێریتان ده‌كات و موحاسه‌به‌تان ده‌كات له‌به‌ر خوا ئه‌مه بكه‌ن.
(87) [ قَالُوا يَا شُعَيْبُ أَصَلَاتُكَ تَأْمُرُكَ أَنْ نَتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَنْ نَفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاءُ ] به سوكایه‌تى و گاڵته‌پێكردنه‌وه وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئایا نوێژ كردنه‌كانته فه‌رمانت پێ ده‌كات كه واز بێنین له په‌رستنی ئه‌و خوایانه‌ی كه باوك و باپیرانمان ئه‌یانپه‌رست، یاخود له ماڵی خۆماندا به ویستی خۆمان كڕین و فرۆشتن نه‌كه‌ین واته: فێڵی تیا نه‌كه‌ین و زیادو كه‌می لێ نه‌كه‌ین [ إِنَّكَ لَأَنْتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ (٨٧) ] به سووكایه‌تی و گاڵته پێكردنه‌وه ئه‌یانووت: به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی زۆر نه‌رمونیانی وه سزای به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناده‌ی، وه له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی هه‌ر چه‌نده ئه‌یانزانی له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیشدا هه‌روابووه.
(88) [ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم هه‌واڵم پێ بده‌ن كه من له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه [ وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا ] وه ڕزق و ڕۆزی و ماڵێكی زۆر‌و باش و حه‌ڵاڵى پێ به‌خشیووم، یان پێغه‌مبه‌رایه‌ت و حیكمه‌تی پێ به‌خشیووم [ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ ] وه من نامه‌وێ پێچه‌وانه‌ی ئێوه بكه‌م و شتێك له ئێوه قه‌ده‌غه بكه‌م و خۆم بیكه‌م [ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ ] به‌ڵكو من ته‌نها مه‌به‌ستم چاكسازیه‌و چاكسازیم ده‌وێت چه‌ندێك له توانامدا بێت [ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ ] وه ڕێنمایی و هیدایه‌تی من ته‌نها له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (٨٨) ] كاره‌كانم هه‌مووی به‌و سپاردووه‌و ته‌وه‌كولم له‌سه‌ر ئه‌وه، وه هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌ش ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
(89) [ وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم با ڕق لێبوونتان له من واتان لێ نه‌كات كه من به‌درۆ بزانن و ئیمانم پێ نه‌هێنن [ أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ ] چونكه ئه‌و سزایه‌ی كه تووشی قه‌ومی نوح و هود و صاڵح بوو تووشی ئێوه‌ش ده‌بێت و خوای گه‌وره سزاتان ده‌دات [ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِنْكُمْ بِبَعِيدٍ (٨٩) ] وه قه‌ومی لوطيش سه‌رده‌میان یان شوێنیان له ئێوه‌وه دوور نیه، بترسێن كه خوای گه‌وره سزای ئێوه‌ش بدات.
(90) [ وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له تاوانه‌كانى رابردووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن و له داهاتوودا مه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تاوان [ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ (٩٠) ] به‌راستى په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌وبه ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن خۆشه‌ویستى خوای گه‌وره‌ن و خۆشی ئه‌وێن.
(91) [ قَالُوا يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِمَّا تَقُولُ ] وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئێمه تێناگه‌ین له زۆرێك له‌و هه‌واڵ و شتانه‌ی كه تۆ باسی ئه‌كه‌یت له باسی زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت (هه‌رچه‌نده شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به وتاربێژى پێغه‌مبه‌ران ناسرابووه له‌به‌ر ره‌وانبێژى و زمانپاراوى) [ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا ] وه ئێمه تۆ ئه‌بینین كه له‌ناو ئێمه‌دا لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاتی و ته‌نهایت، وه وتراوه نابینا بووه [ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ ] وه ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌ت نه‌بوایه ئێستا به‌ردبارانمان ئه‌كردیت [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ (٩١) ] وه تۆ له‌لای ئێمه عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتت نیه.
(92) [ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌م به‌لاتانه‌وه گرنگتر‌و به‌عیززه‌تتره له خوای گه‌وره [ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ] وه خوای گه‌وره‌تان له پشتی خۆتان داناوه‌و گرنگی پێ ناده‌ن و به‌گه‌وره‌ى نازانن [ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٩٢) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن، وه خوای گه‌وره ده‌وری داوه‌و ئاگاداره‌و سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ری.
(93) [ وَيَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] دوای ئه‌وه كه بینی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفریان و بێ‌ئومێد بوو لێیان فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌رده‌وام بن له شوێنی خۆتان و له‌سه‌ر رێباز‌و كوفرى خۆتان كار بكه‌ن منیش به‌ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م [ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ ] له داهاتوودا ئه‌زانن كه كێیه سزای بۆ دێت و خوای گه‌وره سه‌رشۆڕو ڕیسوای ئه‌كات [ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ ] وه ده‌رئه‌كه‌وێ كه كێ درۆزنه [ وَارْتَقِبُوا إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ (٩٣) ] وه چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م بزانین خوای گه‌وره سزای كێ ئه‌دات.
(94) {خوای گەورە سزای قەومی شوعەیب پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -دەدات و لەناویان دەبات} [ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا ] كاتێك كه سزای ئێمه دابه‌زی بۆیان [ نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن به ڕه‌حمه‌تی خۆمان [ وَأَخَذَتِ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ ] به‌ڵام سته‌مكاران ئه‌وانه‌ی كه كوفریان ئه‌كرد صه‌یحه‌و ده‌نگێك هات و ڕوحی له لاشه‌یان ده‌ركرد [ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ (٩٤) ] له‌ناو شوێن و ماڵى خۆیاندا نووسان به زه‌ویه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ و ده‌م و چاویان و جووڵه‌یان نه‌ماو هه‌موویان مردن.
(95) [ كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر له‌و شوێنه هه‌ر نه‌ژیابێتن [ أَلَا بُعْدًا لِمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ (٩٥) ] ده‌ى قه‌ومی مه‌دیه‌نیش دوور كه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن هه‌روه‌كو چۆن قه‌وی ثهمودیش دوور كه‌وتنه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچوون.
(96) [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٩٦) ] وه موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای فیرعه‌ون به ته‌ورات و كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌وه كه ئه‌و نۆ موعجیزه‌یه بوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشی.
(97) [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاتَّبَعُوا أَمْرَ فِرْعَوْنَ ] ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانی كه خه‌ڵكی شوێنی ڕێگاو ڕێبازی فیرعه‌ون كه‌وتن [ وَمَا أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ (٩٧) ] له كاتێكدا ڕێگاو ڕێبازی فیرعه‌ون ڕێگایه‌كی ڕاست و هیدایه‌ت نه‌بوو به‌ڵكو گومڕایی و كوفر‌و نه‌زانى بوو.
(98) [ يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ (٩٨) ] له ڕۆژی قیامه‌تیش پێش قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێ بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ تا ئه‌یانباته سه‌ر ئاگر كه به‌ڕاستی خراپترین بردنه‌سه‌ره له جیاتی بیانباته سه‌ر ئاو ئه‌یانباته سه‌ر ئاگرو ئه‌سووتێن.
(99) [ وَأُتْبِعُوا فِي هَذِهِ لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه له دونیادا نه‌فره‌تیان لێ كرا‌و دوورخرانه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا، وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌هه‌مان شێوه نه‌فره‌تیان لێ ده‌كرێت [ بِئْسَ الرِّفْدُ الْمَرْفُودُ (٩٩) ] كه خراپترین بردنه سه‌ره بۆ ئاگرى دۆزه‌خ، یاخود خراپترین شته كه نه‌فره‌تى دونیا‌و قیامه‌ت و سزا كۆبێته‌وه له‌سه‌ریان.
(100) [ ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْقُرَى نَقُصُّهُ عَلَيْكَ ] ئه‌مه هه‌واڵی شار‌و دێیهكانه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه بۆ تۆی ئه‌گێڕینه‌وه [ مِنْهَا قَائِمٌ وَحَصِيدٌ (١٠٠) ] كه هێشتا له‌و شار‌و دێیانه هه‌یه ماوه، وه هه‌یشیانه وێران بووه‌و ڕووخاوه.
(101) [ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه ئێمه سته‌ممان لێ نه‌كردوون به‌ڵام ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له نه‌فسی خۆیان كرد به كوفر‌و تاوان [ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ لَمَّا جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ ] وه ئه‌و خوایانه‌ی كه لێیان ئهپاڕانهوهو هاواریان پێیان ئه‌كردو ئه‌یانپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره هیچ سوودێكیان پێ نه‌گه‌یاندن كاتێك كه سزای خوای گه‌وره هات [ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ (١٠١) ] وه هیچ شتێكیان بۆ زیاد نه‌كردن ته‌نها به‌هیلاك چوون و زه‌ره‌رمه‌ندی نه‌بێت.
(102) [ وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ (١٠٢) ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: خواى گه‌وره مۆڵه‌ت به سته‌مكار ده‌دات به‌ڵام كه بیباته‌وه‌و سزاى بدات رزگارى نابێت پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: وه بردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌م شێوازه‌یه كاتێك كه دێ¬یه‌ك بباته‌وه یان سزایان بدات كه ستهمكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر بن، به‌راستى بردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر به‌ئێش و ئازار‌و سه‌خته.
(103) [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِمَنْ خَافَ عَذَابَ الْآخِرَةِ ] به دڵنیایى ئه‌م له‌ناوبردنى كافران و رزگار كردنى باوه‌ڕدارانه په‌ندو ئامۆژگاری تیایه بۆ كه‌سێك كه له سزای ڕۆژی دوایی بترسێت [ ذَلِكَ يَوْمٌ مَجْمُوعٌ لَهُ النَّاسُ ] كه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كانى بۆ كۆ ئه‌كرێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه [ وَذَلِكَ يَوْمٌ مَشْهُودٌ (١٠٣) ] وه ئه‌و ڕۆژه كه ڕۆژی قیامه‌ته هه‌موو خه‌ڵكى و فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران ئه‌یبینن و ئاماده‌ی ئه‌بن.
(104) [ وَمَا نُؤَخِّرُهُ إِلَّا لِأَجَلٍ مَعْدُودٍ (١٠٤) ] وه ئه‌و رۆژه دوا ناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ كاتی دیاریكراوی خۆی.
(105) [ يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێ قسه بكات و عوزر بێنێته‌وه، یان شه‌فاعه‌ت بكات ئیلا به ئیزنی خوای گه‌وره نه‌بێ [ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ (١٠٥) ] خه‌ڵكی دابه‌ش ئه‌بنه دوو كۆمه‌ڵ هه‌یانه ئه‌هلی دۆزه‌خه‌و به‌دبه‌خته، وه هه‌یشیانه ئه‌هلی به‌هه‌شته‌و به‌خته‌وه‌ره.
(106) [ فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ ] وه كافران و به‌دبه‌ختان و تاوانبارانن ئه‌چنه ئاگری دۆزه‌خه‌وه [ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (١٠٦) ] كه ده‌نگی هه‌ناسه‌یان دێت له قوڕگیان كاتێك كه دهریئهكهن، وه كاتێك كه وه‌ریئه‌گرن له سینگیاندا له سه‌ختی ئێش و ئازاردا.
(107) [ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی بمێنێته‌وه كه مه‌به‌ست پێی ئاسمان و زه‌وی ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێنێته‌وه نه‌ك ئاسمان و زه‌وی دونیا [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له باوه‌ڕداران به شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان [ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (١٠٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارت هه‌ر شتێكی بوێت له دونیا‌و قیامه‌تداو ویستی له هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه ڕێگری لێ بكات.
(108) [ وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌خته‌وه‌ر بوونه به ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك له دونیادا [ فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا ] ئه‌وانه ئه‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه‌و به نه‌مری و هه‌میشه‌یى تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی قیامه‌ت بمێننه‌وه [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت، واته: ئه‌وانه‌ی كه دره‌نگتر له قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن یان له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر دوائه‌كه‌ون یان له دۆزه‌خن پێش ئه‌وه‌ی بچنه به‌هه‌شته‌وه [ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (١٠٨) ] كه ئه‌میش به‌خشینێكه خوای گه‌وره پێیان ئه‌به‌خشێ به‌بێ بڕین و كۆتایی نایات.
(109) [ فَلَا تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِمَّا يَعْبُدُ هَؤُلَاءِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له گوماندا مه‌به له پووچه‌ڵی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سه بت په‌رستانه ئه‌یپه‌رستن له غه‌یری خوا [ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ آبَاؤُهُمْ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌مانیش هیچ شتێك ناپه‌رستن ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێ كه باوك و باپیرانیان ئه‌یانپه‌رست و شوێن ئه‌وان كه‌وتوونه و لاسایی ئه‌وان ئه‌كه‌نه‌وه به كوێرانه نه‌ك به عه‌قڵ و به‌ڵگه [ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنْقُوصٍ (١٠٩) ] وه ئێمه سزای خۆیان پێ ئه‌به‌خشین به‌ته‌واوی هیچ شتێكیش له سزایان كه‌م ناكه‌ین.
(110) [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ فَاخْتُلِفَ فِيهِ ] وه ئێمه كتابمان به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی كه ته‌ورات بوو وه خه‌ڵكى ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه هه‌بوو ئیمانى پێهێنا، وه هه‌بوو كوفرى پێكرد [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه نه‌بوایه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه كه پێشتر هاتبوو كه سزایان پێش نا‌خرێت تا كاتى دیاریكراوى خۆیان، یان تا به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر نه‌كرێت ئه‌وه خوای گه‌وره بڕیاری له نێوانیاندا ئه‌داو كافرانى له‌ناو ده‌بردو موسڵمانانى رزگار ده‌كرد [ وَإِنَّهُمْ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ (١١٠) ] به‌ڵام ئه‌وان له گومان و دوودڵیدان.
(111) [ وَإِنَّ كُلًّا لَمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَالَهُمْ ] وه په‌روه‌ردگارت هه‌ر یه‌كێك له‌مانه پاداشت یان سزای كرده‌وه‌كانیان به‌ته‌واوی ئه‌داته‌وه [ إِنَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١١١) ] به‌راستى خوای گه‌وره زانیاریه‌كی وردی هه‌یه بهكردهوهكانیان.
(112) {دامەزراوبە لەسەر خواپەرستی} [ فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - دامه‌زراو به به‌و شێوازه‌ی كه فه‌رمانت پێ كراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره [ وَمَنْ تَابَ مَعَكَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ته‌وبه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ تۆداو بۆ لای خواى گه‌وره گه‌ڕاونه‌ته‌وه با ئه‌وانیش دامه‌زراو بن [ وَلَا تَطْغَوْا إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٢) ] به‌ڵام سنوور مه‌به‌زێنن له خراپه‌كاریدا به‌راستى خوای گه‌وره زۆر بینه‌ره به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
(113) [ وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ ] وه ئێوه مه‌یلتان نه‌بێ به‌لای سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران و به كرده‌وه‌ى ئه‌وان رازى مه‌بن و به‌شداریان مه‌كه‌ن دوایی ئاگری دۆزه‌خ ئه‌تانگرێته‌وه [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (١١٣) ] ئه‌و كاته له غه‌یری خوای گه‌وره هیچ دۆست و پشتیوانێكتان نابێت كه له ئاگری دۆزه‌خ بتانپارێزێ و ڕزگارتان بكات، پاشان ئێوه كه‌س نیه كه سه‌رتان بخات.
(114) {لە دوای خراپە چاكە بكە چونكە چاكە خراپە دەسڕێتەوە} [ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ ] وه تۆ نوێژه‌كانت بكه له هه‌ردوولای به‌یانی، واته: نوێژی به‌یانی و عه‌صر [ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ] وه كات له دوای كات له شه‌ودا، وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی مه‌غریب و عیشایه، یان ته‌نها نوێژی عیشایه، یان شه‌ونوێژه، ئه‌م ئایه‌ته پێش فه‌رز بوونى نوێژ دابه‌زى كه سه‌ره‌تا پێش خۆركه‌وتن نوێژێك و پێش خۆرئاوا بوون نوێژێك فه‌رز بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ونوێژ پاشان شه‌ونوێژه‌كه له‌سه‌ر ئوممه‌ت لابراو بوو به سوننه‌ت، پاشان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - لابراو بوو به سوننه‌ت [ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت، پیاوێك ماچى ئافره‌تێكى كرد هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - پێى وت، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند كه دواى خراپه‌و تاوان نوێژ‌و چاكه بكه‌ن خراپه‌كه ده‌سڕێته‌وه، پیاوه‌كه وتى ئایا ته‌نها بۆ منه؟ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بۆ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌مه، وه (ئه‌بولیوسر كه‌عبى كوڕى عه‌مرى ئه‌نصارى) ده‌فه‌رمێت: ئافره‌تێك هات خورمام لێ بكڕێت به درهه‌مێك، منیش وتم له ماڵه‌وه خورماى له‌مه چاكترى لێیه چووینه ژووره‌وه‌و ماچم كرد، هاتم بۆ لاى ئه‌بو به‌كر بۆم باسكرد، فه‌رمووى: لاى كه‌س باسى مه‌كه‌و ته‌وبه بكه، منیش ئارامم نه‌گرت و هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆم باسكرد فه‌رمووى: (ئایا كه‌سێك كه چووه بۆ غه‌زاو خێزانه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه ئاوات كردووه له‌گه‌ڵیدا ؟ ) تا ئاواته‌خواز بوو تا ئه‌م كاته موسڵمان نه‌بوایه، وه وایزانى كه دۆزه‌خیه، وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر بێده‌نگ بوو تا خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى به وه‌حى بۆ دابه‌زاند [ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ (١١٤) ] ئه‌مه یادخستنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.
(115) [ وَاصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (١١٥) ] وه تۆ ئارامگر به له‌سه‌ر دامه‌زراوی و خواپه‌رستی به‌ڕاستی خوای گه‌وره پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنێت.
(116) [ فَلَوْلَا كَانَ مِنَ الْقُرُونِ مِنْ قَبْلِكُمْ أُولُو بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ الْفَسَادِ فِي الْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّنْ أَنْجَيْنَا مِنْهُمْ ] ئه‌گه‌ر له ئوممه‌تانی پێشتر ئه‌وانه‌ی كه سزادران هه‌ندێكیان تیا بوایه خاوه‌ن عه‌قڵ و دینداری و بۆچوونی ڕاست و دروست بوونایه كه ڕێگری خه‌ڵكه‌كه‌یان بكردایه له ئاشووبگێڕی له‌سه‌ر زه‌ویدا، كه ته‌نها كه‌مێكیان تیا بوو له‌وانه‌ی كه فه‌رمانیان به چاكه دهكردو رێگریان له خراپه ده‌كرد، وه له كاتى سزادا ته‌نها ئه‌مانه‌مان ڕزگار كرد [ وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَا أُتْرِفُوا فِيهِ وَكَانُوا مُجْرِمِينَ (١١٦) ] وه زاڵمان و سته‌مكاران شوێنی تاوان و سه‌رپێچى كه‌وتن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تاوان و خراپه‌و ژیانی دونیایان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه ئه‌وان تاوانبار بوون.
(117) [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ (١١٧) ] وه په‌روه‌ردگارت هیچ شار‌و دێ¬یه‌ك له‌ناو نادات و زوڵم و سته‌میان لێ ناكات له كاتێك كه خه‌ڵكه‌كه‌ی چاكه‌كار بن و ئیصلاح و چاكسازی بكه‌ن.
(118) [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هه‌موو ئوممه‌تی ئه‌كرد به یه‌ك و له‌سه‌ر حه‌ق كۆی ئه‌كردنه‌وه به‌ڵام خوای گه‌وره تاقیان ئه‌كاته‌وه [ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (١١٨) ] وه به‌رده‌وام له ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكیدان.
(119) [ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێ كه خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێ كرد بێت، واته: ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌حمیان پێكراوه له شوێنكه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ران ئیختیلاف و جیاوازی له نێوانیاندا نیه [ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ ] وتراوه: بۆ ڕه‌حمه‌كه‌ته ئه‌گه‌ڕێته‌وه خوای گه‌وره بۆ ڕه‌حمه‌تی خۆی دروستی كردوون، یاخود بۆ ئیختیلاف دروستی كردوون، یاخود خوای گه‌وره دروستی كردوون كۆمه‌ڵێكیان بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێكیان بۆ دۆزه‌خ [ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١١٩) ] وه وشه‌و فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگارت ته‌واو بوو كه ئه‌بێ دۆزه‌خ پڕ بكه‌م له جنی و له مرۆڤ به تێكڕا ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی دۆزه‌خ بێ ئه‌بێ دۆزه‌خیان لێ پڕ كه‌م.
(120) [ وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ ] له هه‌موو هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رانت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه كه خواى گه‌وره چۆن سه‌ریخستوون و كافرانى له‌ناوبردووه كه به‌هۆیه‌وه دڵت پێى جێگیر‌و دامه‌زراو و پڕ له دڵنیایی بێت [ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ ] وه له‌م سووڕه‌ته‌یشدا حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری و به‌سه‌رهاتى ئوممه‌تانى ترت بۆ هاتووه [ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (١٢٠) ] وه یادخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ باوه‌ڕداران.
(121) [ وَقُلْ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئیمان ناهێنن پێیان بڵێ: به‌رده‌وام بن و له شوینى خۆتان و له‌سه‌ر رێباز‌و كوفری خۆتان بن چونكه په‌ندو ئامۆژگاری سوودی نیه بۆتان [ إِنَّا عَامِلُونَ (١٢١) ] وه ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێباز‌و دین و ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكى خۆمان ده‌بین.
(122) [ وَانْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ (١٢٢) ] وه ئێوه چاوه‌ڕێ بن ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌ی ئێوه‌ین بزانین خوای گه‌وره كه‌ی سزاتان ئه‌دات و سزای خوای گه‌وره چۆن ئه‌بێت، (خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕدارانى سه‌رخست و كافرانى تێك‌شكاند).
(123) [ وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه هه‌رچی نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی لای خوای گه‌وره‌یه‌و كه‌سی تر نایزانێ [ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الْأَمْرُ كُلُّهُ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌موو كاره‌كان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه [ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ] تۆ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌و به‌ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌و بسپێره [ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٢٣) ] وه په‌روه‌ردگارت بێ‌ئاگا نیه له كرده‌وه‌ی خراپی كافران و بێباوه‌ڕان و خراپه‌كاران، والله أعلم.