(1) سووره‌تی (ئه‌نعام) (واته: ئاژه‌ڵان، كه وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ده‌گرێته‌وه) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٦٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و الله یه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه [ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ] وه تاریكی شه‌و و ڕووناكی ڕۆژ، یان تاریكی كوفر‌و ڕووناكی ئیمانى دروست كردوو [ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١) ] له پاش ئه‌م دروستكردنه گه‌وره‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه شه‌ریك بۆ خوا داده‌نێن و كه‌سانی تر یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره كه توانای دروستكردنی ئه‌و شتانه‌شیان نیه، یاخود له په‌رستنى خواى گه‌وره لاده‌ده‌ن بۆ په‌رستنى جگه له خواى گه‌وره.
(2) [ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ طِينٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له قوڕ دروست كردووه، واته: ئه‌سڵه‌كه‌تان كه ئاده‌مه [ ثُمَّ قَضَى أَجَلًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى عِنْدَهُ ] پاشان كاتێكی دیاریكراوی بۆ داناون كه مردنه، وه كاتێكی دیاریكراوی تر له‌لای خۆیه‌تی كه كه‌س نایزانێ كه ڕۆژی قیامه‌ته، یاخود وتراوه: ئه‌جه‌لی یه‌كه‌م ماوه‌ی دونیایه‌و دووه‌میشیان ته‌مه‌نی مرۆڤه تا مردنى، یاخود وتراوه: یه‌كه‌م له دروستكردنى مرۆڤ تا مردنى، وه دووه‌م له مردنى تا زیندووبوونه‌وه‌ى [ ثُمَّ أَنْتُمْ تَمْتَرُونَ (٢) ] له دوای ئه‌وه‌ش ئێوه گومانتان هه‌یه له زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت.
(3) [ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌ر ئه‌و په‌رستراوه له ئاسمانه‌كان و زه‌وی، یان هه‌ر ئه‌و خاوه‌نداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات له ئاسمانه‌كان و زه‌وى، یاخود وتراوه: [ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا نهێنی و ئاشكرای ئێوه ئه‌زانێت و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه، وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له كرده‌وه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه، یاخود [ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ ]خواى گه‌وره له ئاسمانه، [ وَفِي الْأَرْضِ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] وه له زه‌ویدا نهێنى و ئاشكراى ئێوه ده‌زانێت.
(4) [ وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (٤) ] كافران هیچ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك له موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ نایات له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى خواى گه‌وره‌و راستێتى پێغه‌مبه‌رانى ئیلا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن.
(5) [ فَقَدْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ ] به دڵنیایی ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ی كه بۆیان هات كه قورئانی پیرۆز بوو، یان پێغه‌مبه‌ری خوا بوو- صلى الله عليه وسلم - به‌درۆیان زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌كرد [ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنْبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٥) ].
(6) {لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە} له داهاتووا هه‌واڵی ئه‌و شته ئه‌زانن كه گاڵته‌یان پێی كردووه ئایه شایه‌نی گاڵته‌پێكردنه یان نا، واته: كاتێك كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ ] ئایا نابینن له پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد [ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ ] كه ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به شێوازێك كه ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده جێگیر نه‌كرد، واته: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له ئێوه زیاتر بووه به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته له‌ناوبردنی ئێوه ئاسانتره [ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا ] وه بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕڕو زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن [ وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ ] وه ڕووباره‌كان به‌ژێر دار‌و ماڵیاندا ئه‌ڕۆی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه له‌ناومان بردن [ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٦) ] وه له پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میلله‌تانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.
(7) [ وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] ئه‌گه‌ر بێتوو كتابێكت له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین له‌ناو په‌ڕاوێكدا وه كافران به‌چاوى خۆیان بیبینن و به ده‌ستی خۆیان ده‌ستی لێ بده‌ن ئه‌ڵێن: ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها سیحرێكی ئاشكرا نه‌بێ وه سیحر‌و جادوومان لێكراوه.
(8) {كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!} [ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته سه‌ر محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه شوێنی بكه‌وین [ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا ] ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ ] ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه ئه‌و كاته یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا [ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (٨) ] پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه.
(9) [ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَجَعَلْنَاهُ رَجُلًا ] وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆیان فریشته‌یه‌كمان بناردایه به پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی پیاوێكدا ده‌ماننارد چونكه ئه‌وان توانای بینینی فریشته‌یان نیه [ وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِمْ مَا يَلْبِسُونَ (٩) ] وه ئه‌و كاته شته‌كه‌یان زیاتر لێ تێك ئه‌چوو، واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا بیانبینیایه ئه‌یانووت: ئه‌مه مرۆڤه‌و فریشته نیه له‌سه‌ر شێوه‌ی فریشته بێ ناتوانن بیبینن كه‌واته شته‌كه‌یان لێ تێكه‌ڵ ئه‌بوو.
(10) [ وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له پێش تۆدا گاڵته به پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر كراوه [ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (١٠) ] وه سزای خوای گه‌وره دابه‌زیوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه گاڵته‌یان به‌و پێغه‌مبه‌رانه كردووه به‌هۆی گاڵته پێ كردنه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن.
(11) [ قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ ثُمَّ انْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ (١١) ] ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن و گه‌شت بكه‌ن پاشان ببینن سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه چی بووه كه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و شوێنیان نه‌كه‌وتوون سه‌ره‌نجامی ئێوه‌ش وا ئه‌بێ.
(12) [ قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه موڵكی كێیه؟ [ قُلْ لِلَّهِ ] بڵێ: ته‌نها هی په‌روه‌ردگاره [ كَتَبَ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ] خوای گه‌وره له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه كه به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی بێ وه په‌له نه‌كات له سزادانی به‌نده‌كانیدا، وه ره‌حمه‌تى پێش توڕه‌بوونێتى [ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] خوای گه‌وره سوێن ده‌خوات به نه‌فسى پیرۆزى كه كۆتان ئه‌كاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه هیچ گومانێكی تیادا نیه [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان دۆڕاندووه به‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان به رۆژى دوایى نه‌هێناوه ئه‌وان ئیمان ناهێنن.
(13) [ وَلَهُ مَا سَكَنَ فِي اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] وه هه‌رچی به‌شه‌و و ڕۆژ هه‌یه‌و هێمن و ئارامه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و توانایدایه له بێ‌گیان و گیانله‌به‌ر [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به وته‌و قسه‌تان، وه زانایه به كرده‌وه‌تان.
(14) [ قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا ] ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - به كافران بڵێ ئایا ئێوه داوام لێ ئه‌كه‌ن كه جگه له خوای گه‌وره بپه‌رستم و بیكه‌مه دۆست و پشتیوان و په‌رستراوی خۆم [ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] له كاتێكدا كه خوای گه‌وره ئه‌وه سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی له عه‌ده‌م و نه‌بوون و هیچه‌وه دروست كردووه [ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه ڕزق و ڕۆزی به به‌نده‌كان ده‌به‌خشێ كه بخۆن به‌ڵام ئه‌و بێ پێویسته له خواردن و هیچ شتێك ناخوات و پێویستی به خواردن نیه [ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه یه‌كه‌م كه‌س بم كه خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م وه یه‌كه‌م موسڵمان بووه له ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٤) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(15) [ قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٥) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر من سه‌رپێچی په‌روه‌ردگارم بكه‌م ئه‌وه له سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره ئه‌ترسێم كه ڕۆژی قیامه‌ته له‌وێ ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچیكار بوونه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات.
(16) [ مَنْ يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمَهُ ] هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا سزای قیامه‌تی له‌سه‌ر لابچێ ئه‌وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره ڕه‌حمی به‌و كه‌سه كردووه‌و ئه‌هلی به‌هه‌شته [ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْمُبِينُ (١٦) ] وه ئه‌مه بردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه.
(17) {سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره تووشی زیانێكت بكات له هه‌ژاری و نه‌خۆشی و كێشه‌و گرفت، وه به‌ڵاو موسیبه‌تێك دابه‌زێنێته سه‌رت ئه‌وه كه‌س ناتوانێ له‌سه‌رتی هه‌ڵبگرێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ [ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ تووشی خێرێكت بكات له ڕزق و ڕۆزی و له‌شساغی و هه‌ر نیعمه‌تێكی تر [ فَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧) ] ئه‌وه هه‌ر خوای گه‌وره خۆی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(18) [ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه خوای گه‌وره باڵاده‌سته به‌سه‌ر به‌نده‌كانیداو هه‌موویان ملكه‌چ و بێده‌سه‌ڵاتن له ئاستیدا [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (١٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر دانایه‌و زانیارییه‌كی وردی هه‌یه.
(19) [ قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: چ شتێك گه‌وره‌ترین شایه‌تیه؟ پێیان بڵێ: خوای گه‌وره شایه‌ته له نێوان من و ئێوه‌دا وه زانایه به‌و دینه‌ى كه من هێناومه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌یه، وه‌زانایه به وه‌ڵام و قسه‌ى ئێوه، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین شایه‌تیه [ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ ] وه من ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌م به‌وه‌حی بۆ هاتووه تا ئینزاری ئێوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه ئه‌م قورئانه‌یان پێ ئه‌گات به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كانه‌وه [ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَى ] ئایا ئێوه شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله دا خوا‌و په‌رستراوێكی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ قُلْ لَا أَشْهَدُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ پێیان بڵێ: من ئه‌م شایه‌تیه ناحه‌قه ناده‌م و له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره هیچ په‌رستراوێكی تر‌ى حه‌ق نیه كه شایانى په‌رستن بێت، وه ئه‌مه به‌تاڵترین و پوچه‌ڵترین شایه‌تیه [ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] به‌ڵكو پێیانبڵێ: خوای گه‌وره ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌و تاك و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌و جگه له‌و په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (١٩) ] وه من به‌ریم له‌و شه‌ریك دانانه‌ی كه ئێوه ئه‌و بت و خوایانه‌ی ترتان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره.
(20) {ئەهلی كتاب پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - دەناسن وەكو منداڵەكانی خۆیان} [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابمان پێ به‌خشیوون وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل ده‌زانن كه كه‌عبه قیبله‌یه‌و هیچ گومانێكیان تێیدا نیه، یان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ناسن هه‌روه‌كو چۆن منداڵه‌كانى خۆیان ده‌ناسن، وه چۆن گومانیان له منداڵه‌كانی خۆیاندا نیه ئاواش گومانیان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌زانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - چونكه پێغه‌مبه‌رانیان له كتابه‌كانیاندا باسى هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئوممه‌ته‌كانیان كردووه‌و سیفاته‌كانی و شاره‌كه‌ى و شوێنى كۆچكردنه‌كه‌یان باس كردووه، كه (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ى زاناى جوله‌كه موسڵمان بوو (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره وا ده‌فه‌رمێت ئایا ئێوه پێشتریش ده‌تانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوایه؟ وتى: به‌ڵێ چۆن ده‌مانزانى ئه‌مه منداڵى خۆمانه ئاوایش ده‌مانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خوایه، به‌ڵكو زیاتریش له منداڵى خۆمان چونكه گومانمان هه‌بووه له منداڵى خۆمان به‌ڵام گومانمان نه‌بووه له پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد- صلى الله عليه وسلم - [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٠) ] كافران كه خۆیان دۆڕاندووه به عینادی كردن و ئیمان نه‌هێنانیان ئه‌مانه ئیمان ناهێنن.
(21) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ] كێ هه‌یه له‌و كه‌سه سته‌مكار تر، واته: كه‌س له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره یان ئایه‌ته‌كانی قورئان یان موعجیزه‌كان به‌درۆ ئه‌زانێ [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (٢١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و زاڵمانه سه‌رفراز ناكات و تۆڵه‌و ئینتیقامیان لێئه‌سه‌نێت.
(22) وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا] له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موویان كۆ ئه‌كه‌ینه‌وه پاشان به‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه ئه‌ڵێین: [ أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٢٢) ] ئه‌وه كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه به‌گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بۆ ئێستا دیار نین بۆ نایه‌ن فریاتان بكه‌ون كه ئه‌وانه به حیسابی خۆتان سوودتان پێ ئه‌گه‌یه‌نن و زیانتان له‌سه‌ر لائه‌ده‌ن بۆ ئێستا نایه‌ن و سوودتان پێ بگه‌یه‌نن.
(23) [ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ (٢٣) ] پاشان عاقیبه‌ت و سه‌ره‌نجامی كوفریان، یان حوججه‌و به‌ڵگه‌و بیانویان، یان قسه‌كردنیان هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه به‌درۆ سوێند ئه‌خۆن ئه‌ی په‌روه‌ردگار سوێند به‌خوای گه‌وره ئێمه موشریك نه‌بووینه‌و شه‌ریكمان بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌داوه.
(24) [ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ته‌ماشا بكه چۆن درۆ به‌ده‌م خۆشیانه‌وه ئه‌كه‌ن كه له دونیا شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه ئێستا سوێند ئه‌خۆن ئه‌ڵێن: ئێمه نه‌بووینه شه‌ریكمان بۆ تۆ داناوه [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٤) ] وه ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستنانه كه له دونیا ئه‌یانكرد هه‌مووی ڕۆیشت و هیچی نه‌ما، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئه‌یانكرد به‌شه‌ریك بۆ خوا هه‌موویان ڕۆیشتن و هیچیان سوودیان پێیان نه‌گه‌یاند.
(25) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ] وه هه‌یشیانه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - گوێ له تۆ ئه‌گرێ [ وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ ] به‌ڵام ئێمه په‌رده‌مان داوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له قورئانی پیرۆز تێنه‌گه‌ن، چونكه شایانى هیدایه‌ت نین [ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ] وه گوێشیان كه‌ڕ بووه له بیستنی حه‌ق و شایه‌نی بیستنى حه‌ق نین [ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌موو نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك ببینن ئه‌وان ئیمانی پێ ناهێنن [ حَتَّى إِذَا جَاءُوكَ يُجَادِلُونَكَ ] نه‌ك هه‌ر ئیمان ناهێنن به‌ڵكو كاتێك ئه‌وان كه دێن بۆ لای تۆ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێیشت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٢٥) ] كافران ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه هیچ شتێك نیه ته‌نها به‌سه‌رهات و چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره ئه‌مه قورئان نیه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نه‌هاتووه.
(26) [ وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْأَوْنَ عَنْهُ ] ئه‌وان كافران و موشریكان نه‌هی ئه‌كه‌ن كه خه‌ڵك ئیمان بێنێ به قورئان یان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه خۆشیان دوور ئه‌گرن و دوور ئه‌خه‌نه‌وه، یاخود وه‌كو (ئه‌بو تالب) قه‌ده‌غه‌ى خه‌ڵكى ئه‌كات كه ئازارى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بده‌ن و بیكوژن، وه خۆیشى لێ دور ئه‌گرێت و ئیمانى پێ ناهێنێت [ وَإِنْ يُهْلِكُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٢٦) ] به‌م كاره‌شیان ته‌نها خۆیان به‌هیلاك ئه‌ده‌ن و ڕووبه‌رووی سزای خوای گه‌وره ئه‌بنه‌وه به‌ڵام ئێستا هه‌ست ناكه‌ن.
(27) [ وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ ] ئای محمد- صلى الله عليه وسلم - له‌و ڕۆژه‌ی كه ئه‌و كافرانه ئه‌بینی به‌ندكراون و ڕاوه‌ستێندراون له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ و به‌چاوى خۆیان سزاكانى ناو دۆزه‌خ ده‌بینن كه ئه‌وه دیمه‌نێكی زۆر ترسناكه. {لە رۆژی قیامەت كافران پەشیمانن لە بیروباوەڕیان} [ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢٧) ] ئه‌و كاته كافران ئه‌ڵێن: خۆزگایا ئه‌گه‌ڕێندراینه‌وه بۆ دونیا و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌مان به درۆ نه‌ئه‌زانی وه ئه‌بووین به باوه‌ڕدارو باوه‌ڕمان پێ ئه‌هێناو كرده‌وه‌ى چاكمان ده‌كرد.
(28) [ بَلْ بَدَا لَهُمْ مَا كَانُوا يُخْفُونَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه‌ی كه پێشتر له دونیا شاردبویانه‌وه له نیفاق و كوفر‌و كرده‌وه‌ی خراپ ئێستا هه‌موویان بۆ ده‌ركه‌وت، وه ئه‌زانن كه به‌هیلاك ئه‌چن و حه‌قیقه‌تی شته‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت، یان ئه‌وه‌ى كه له دونیا له دڵى خۆیاندا ده‌یانزانى و باوه‌ڕیان پێى بوو له راستێتى دین و پێچه‌وانه‌كه‌یان بۆ شوێنكه‌وتوانیان ده‌رده‌خست ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت، یان مه‌به‌ست پێى دووڕووه‌كانه كه ئیمانیان ئاشكرا دهكردو كوفریان له دڵیان‌دا شاردبووه‌وه ئێستا ئه‌وه‌ى شاردبوویانه‌وه ده‌ركه‌وت [ وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٢٨) ] وه ئه‌گه‌ر ئێستاش ئه‌مانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ دونیا به گوێره‌ی هیواو ئاواتی خۆیان ئه‌وا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی كه نههیان لێ كرابوو واته: بۆ كوفر‌و شیرك و خراپه‌كاری، وه ڕاست ناكه‌ن كه ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا ته‌وبه ئه‌كه‌ین و ئیمان دێنین و كرده‌وه‌ى چاك ده‌كه‌ین، وه ئه‌وان درۆزنن له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یانه له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بێت.
(29) [ وَقَالُوا إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (٢٩) ] وه ئه‌وان له دونیادا ئه‌یانووت: ژیان ته‌نها ژیانی دونیایه وه ئێمه زیندوو نابینه‌وه‌و قیامه‌ت نیه و له پاش مردن زیندوو بوونه‌وه نیه.
(30) [ وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و كافرانه ببینی كه ڕاوه‌ستێندراون له‌به‌ر ده‌ستى خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت به راستى دیمهنێكى زۆر ترسناك ده‌بینیت [ قَالَ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ ] كه پێیان ئه‌ووترێ: ئا ئه‌مه ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئینكاریتان ئه‌كرد ئایا ڕۆژێكی حه‌ق و ڕاست نه‌بوو [ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ سوێند بێ به په‌روه‌ردگارمان حه‌ق و ڕاست بوو [ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ (٣٠) ] ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه له دونیادا ئه‌تانكرد.
(31) [ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌یشتنیان به خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو ئه‌وانه به دڵنیایى دۆڕاون [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا كاتێك كه قیامه‌ت دێت له ناكاودا [ قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا ] په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن هاوار بۆ خۆمان كه ئێمه چه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌میمان كرد له دونیادا‌و كرده‌وه‌ى چاكمان نهكردو خۆمان ئاماده نه‌كرد بۆ ئه‌م رۆژى قیامه‌ته [ وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ ] وه ئه‌وان قورسایی تاوانه‌كانیان هه‌ڵگرتووه له‌سه‌ر پشتیان [ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و تاوانانه خراپترین شته كه هه‌ڵیانگرتووه.
(32) [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ] وه ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه ته‌نها یاری كردن و ڕابواردن و كات به‌سه‌ربردن نه‌بێ [ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ ] به‌ڵام ڕۆژی قیامه‌ت باشترین شوێنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان ئه‌پارێزن له شیرك و تاوان [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٣٢) ] ئه‌وه بۆ تێناگه‌ن.
(33) [ قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌دڵنیایی ئه‌زانین كه تۆ خه‌فه‌ت له قسه‌ی كافران ئه‌خۆی [ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ ] به‌ڵام باش بزانه كه ئه‌وان تۆ به‌درۆ نازانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دان ئه‌نێن به‌ڕاستگۆیی تۆدا [ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (٣٣) ] به‌ڵام ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه له حه‌قیقه‌تدا ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و كتابی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و ئینكاری و نكوڵی لێ ئه‌كه‌ن.
(34) [ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه له پێش تۆدا به‌درۆ زانراون [ فَصَبَرُوا عَلَى مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّى أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ] ئه‌وان ئارامیان گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌درۆ زانینه، وه ئازار دراون تا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه تۆیش وه‌كو ئه‌وان ئارام بگره وه خوای گه‌وره وه‌كو ئه‌وان سه‌رت ئه‌خات [ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ] وه وشه‌كان و بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات كه سه‌ركه‌وتنى نوسیوه بۆ باوه‌ڕداران له دونیا‌و دوارۆژدا [ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِنْ نَبَإِ الْمُرْسَلِينَ (٣٤) ] وه تۆ به‌دڵنیایی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رانی ترت بۆ هات كه چۆن خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا ڕزگاری كردوون و سه‌رى خستوون، وه چۆن كافرانی له‌ناوبردووه.
(35) [ وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ ] هه‌رچه‌نده پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وان له ئیمان هێنان له‌لای تۆ زۆر گه‌وره‌یه وه خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌گه‌ر ئه‌توانی نه‌فه‌ق و تونێلێك له زه‌ویدا لێ بده‌ی [ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ ] یاخود په‌یژه دانێیت و سه‌ركه‌ویت بۆ ئاسمان [ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ ] تا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێنی باشتر له‌وه‌ى من تا ئیمان بێنن بۆیان بێنه واته: هیچ شتێك نه‌ماوه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى ] وه ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌ت بوونایه و خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وه هه‌موویانی له‌سه‌ر هیدایه‌ت كۆ ئه‌كرده‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى ئیمان بێنن [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٥) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه نه‌زانن و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نیت.
(36) [ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه كه ببیستن به‌ڵام بیستنێك كه سوودی بۆیان هه‌بێ [ وَالْمَوْتَى يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ] وه مردووه‌كان خوای گه‌وره خۆی زیندوویان ئه‌كاته‌وه، واته: ئه‌م كافرانه وه‌ك مردوو وان چۆن مردوو هیچ نابیستێ وه له هیچ تێناگات ئه‌وانیش هیچ نابیستن و له هیچ تێناگه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (٣٦) ] به‌ڵام پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(37) [ وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه ئه‌ڵێن: باشه بۆچی ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دانابه‌زێ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مه‌لائیكه‌ت به‌چاوی خۆمان ببینن [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه ئایه‌ت و نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان دابه‌زێنێ و به‌چاوی خۆتان بیبینن به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایبه‌زێنێت و ئیمان نه‌هێنن ئه‌و كاته مۆڵه‌تتان نادات و یه‌كسه‌ر سزاتان ئه‌دات وه‌كو ئوممه‌تانى تر [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان زانیاری‌یان نیه‌و نازانن.
(38) [ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ ] هیچ ئاژه‌ڵێك نیه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات [ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ ] وه هیچ باڵنده‌یه‌ك نیه كه به هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بفڕێت ئیلا هه‌موویان وه‌كو ئێوه نه‌ته‌وه‌ن و زیكری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ] له‌م كتابه‌دا كه قورئانی پیرۆزه، یاخود (لوح المحفوظ) ه هه‌موو شتێكمان تیادا باسكردووه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان له هیچ شتێك‌دا نه‌كردووه كه باسی نه‌كه‌ین و هه‌موو ڕووداوه‌كانی تیادا باس كراوه، یاخود كه‌سمان له بیر نه‌كردووه له رزق و رۆزیدان و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردن [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (٣٨) ] پاشان هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه به‌مرۆڤ و باڵنده‌و گیانه‌وه‌ران هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و لای خوای گه‌وره حه‌شر ئه‌كرێن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان له ڕۆژی قیامه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه له شاخدار ئه‌سه‌ندرێ بۆ بێ شاخ له پاشاندا ئه‌بن به‌خۆڵ.
(39) [ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ئه‌وانه كه‌ڕن هیچ شتێك نابیستن، وه لاڵن ناتوانن هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، وه له تاریكی كوفر‌و نه‌زانی و دوودڵیدان چۆن ئه‌مانه رێگاى راست ده‌دۆزنه‌وه [ مَنْ يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره ویستی لێ بێت گومڕاى ئه‌كات به دادپه‌روه‌رى خۆى ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته به‌رو به‌دوای هیدایه‌تدا نه‌گه‌ڕێ [ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٣٩) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ئه‌یخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌فه‌زڵی خۆی ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و به‌دوای هیدایه‌تدا بگه‌ڕێ.
(40) [ قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت یاخود ئه‌گه‌ر قیامه‌ت بێت به‌سه‌رتاندا [ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٠) ] ئایا ئێوه له جگه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن له‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن: بته‌كان سوودو زیانیان به‌ده‌سته‌و وه‌ك خوان به‌گومانی خۆتان.
(41) [ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ ] به‌ڵكو له‌م حاڵه‌دا ئێوه به‌وپه‌ڕی ئیخلاصهوه له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه چونكه ده‌زانن جگه له خواى گه‌وره كه‌س ناتوانێت سزاى خواى گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه [ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ ] وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه له خوای گه‌وره پاڕاونه‌ته‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌رتانی لائه‌بات له سزا ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت [ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ (٤١) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌تانكرد به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و له كاتی خۆشی‌دا لێیان ئه‌پاڕانه‌وه هه‌مووی له‌بیر ئه‌كه‌ن و پشتیان تێ ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانن هیچ سوودێكی نیه.
(42) {سزای خوا بۆ تەوبە كردن‌و گەڕاندنەوەیە لە تاوان} [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ئوممه‌تانی پێش تۆش ناردووه ئه‌وانه‌ى كه ئیمانیان نه‌هێناوه تووشی فه‌قیری و نه‌خۆشی و به‌ڵاو موسیبه‌تمان كردوون له لاشه‌یاندا [ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (٤٢) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه دوعا له خوای گه‌وره بكه‌ن.
(43) [ فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا ] ئه‌بوایه كاتێك كه به‌ڵاو موسیبه‌تی ئێمه‌یان بۆ بهاتایه به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه له خوای گه‌وره بپاڕانایه‌ته‌وه [ وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وان دڵیان زیاتر ڕه‌ق بوو [ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه شه‌یتانیش كرده‌وه خراپه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌و له‌لایان جوانی كرد تا گومڕای كردن و له خشته‌ی بردن.
(44) [ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك كه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد وه په‌ندو ئامۆژگاریان وه‌رنه‌گرت له‌و نه‌خۆشی و فه‌قیری و هه‌ژاری و ده‌ردو به‌ڵاو موسیبه‌تانه [ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ ] ئه‌و كاته ده‌رگای هه‌موو شتێكمان لێ كردنه‌وه له خێر‌و چاكه كه بۆ (ئیستیدراجه) چونكه شایه‌نی هیدایه‌ت نین، وه هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات و خوا پێى ببه‌خشێت ئه‌وه (ئیستیدراجه) با ئاگادار بێت و زوو ته‌وبه بكات [ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا ] تا له‌خۆبایی بوون و دڵخۆش بوون به‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیبوون وه ته‌كه‌بوریان كرد [ أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً ] له‌ناكاودا بردماننه‌وه [ فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ (٤٤) ] ئه‌و كاته ئه‌وان خه‌فه‌تبارو په‌شیمان و بێ‌ئومێد ئه‌بن به‌ڵام هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ، خواى گه‌وره ئوممه‌تان سزا ده‌دات له كاتى خۆشى و نازو نیعمه‌تدا.
(45) [ فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره دوای كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار ئه‌بڕێته‌وه‌و ڕیشه‌كێشیان ده‌كات [ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٥) ] وه حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ الله كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه، كه ئه‌میش فێركردنی ئیماندارانه له كاتی هاتنی نیعمه‌تدا حه‌مدو سه‌نای خوای گه‌وره بكه‌ن.
(46) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَى قُلُوبِكُمْ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِهِ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ (٤٦) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیستن و بینینتان بباته‌وه یان گوێ و چاوتان نه‌هێلێت، وه مۆر بدات له‌سه‌ر دڵتان جگه له خواى گه‌وره هیچ خواى تر هه‌یه كه بۆتان بێنێته‌وه‌و پێتان ببه‌خشێته‌وه، ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ته‌ماشا بكه‌و بزانه چۆن نیشانه‌كانى خۆمان جۆراو جۆر‌و روون ده‌كه‌ینه‌وه پاشان ئه‌وان پشت له حه‌ق هه‌ڵده‌كه‌ن و لاده‌ده‌ن و رێگرى خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نه‌توانن حه‌ق ببیستن و بینین.
(47) [ قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ (٤٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر له ناكاودا سزاى خواى گه‌وره‌تان بۆ بێت، یان به ئاشكرا ئایا جگه له قه‌ومی زاڵم و سته‌مكاران كێی تر هه‌یه كه له‌ناوچێ، واته: خوای گه‌وره ته‌نها زاڵمان و سته‌مكاران له‌ناو ئه‌بات و یه‌كخواپه‌رستان رزگار ده‌كات.
(48) [ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌ران نانێرین ئیلا مژده‌ده‌رن به‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان پێ دێنن وه شوێنیان ده‌كه‌ون به به‌هه‌شت [ وَمُنْذِرِينَ ] وه ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به سزای ڕۆژی قیامه‌ت [ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه وه چاكه بكات و شوێنیان بكه‌وێت [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٤٨) ] وه هیچ خه‌فه‌تێكیش ناخۆن له ڕابردوو له‌وه‌ی كه له دونیا له‌ده‌ستیان چووه‌و به‌جێیان هێشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌به‌هه‌شتدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.
(49) [ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (٤٩) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه ئه‌مانه سزای خوای گه‌وره ئه‌یانگرێته‌وه به‌هۆی فیسق و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیانه‌وه.
(50) {پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - غەیبی نەزانیووە} [ قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: من پێتان ناڵێم خه‌زێنه‌كانی خوای گه‌وره لای منه یان غه‌یب ئه‌زانم، به‌ڵكو هیچ شتێك له غه‌یب نازانم ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك جار خوای گه‌وره خۆی نیشانم بدات، وه من ناڵێم مه‌لائیكه‌تم تا داوای هه‌ندێك شتم لێ بكه‌ن كه له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمدا نه‌بێ [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] به‌ڵكو من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه ئه‌كه‌وم كه خوای گه‌وره بۆم ئه‌نێرێ كه فه‌رمانم پێكراوه بیگه‌یه‌نم و لێى لاناده‌م [ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا نابینا‌و بینا یه‌كسانن و وه‌كو یه‌ك وان؟ واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه گومڕایه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر هیدایه‌ته، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه موسڵمانه ئه‌وه‌ی كه كافره وه‌كو یه‌ك وان؟ نه‌خێر، هه‌رگیز یه‌كسان نین [ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ (٥٠) ] ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه له‌م شتانه تا ڕێگای حه‌ق و هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
(51) [ وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌و قورئانه پیرۆزه ئینزاری ئه‌و كه‌سانه بكه كه ئه‌ترسێن له‌وه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره حه‌شریان بكات و زیندوویان بكاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات [ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ دۆست و خۆشه‌ویستێكیان نیه كه دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستییان بكات، وه هیچ پشتیوانێكیان نیه كه پشتیوانیان بێت، وه سه‌رخه‌رو تكاكارێكیان لای خوای گه‌وره نیه تكایان بۆ بكات [ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٥١) ] به‌ڵكو به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه.
(52) {فەرمان كردن بەڕێزگرتن لە فەقیرو هەژاران} [ وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ] (ئیبن مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: ده‌سه‌ڵاتدارانى قوڕه‌یش به لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - تێپه‌ڕین كه (خه‌باب و صوهه‌یب و بیلال و عه‌ممار) ى لا بوو، وتیان ئه‌ى محمد ئایا تۆ به‌مانه رازى بوویت؟ ئایا ئێمه شوێن ئه‌مانه بكه‌وین؟ ئه‌مانه ده‌ربكه ئێمه شوێنت ده‌كه‌وین، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رمه‌كه كه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه به به‌یانیان و ئێواران و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران ئه‌خوێنن، یاخود به به‌یانیان و ئێواران نوێژ بۆ خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌نها مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه واته: موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژاره‌كان [ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر خۆیانه وه لێپرسینه‌وه‌ی تۆش له‌سه‌ر خۆته هیچ شتێكی ئه‌وان نایه‌ته سه‌رشانی تۆ بۆچی ده‌ریانده‌كه‌ی [ فَتَطْرُدَهُمْ ] ده‌ریانمه‌كه به‌ڵكو بایه‌خیان پێ بده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی دینن [ فَتَكُونَ مِنَ الظَّالِمِينَ (٥٢) ] ئه‌گه‌ر ئه‌م موسڵمانه فه‌قیرو هه‌ژارانه ده‌ركه‌یت كه زیكر‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كافران موسڵمان بن و گرنگی و بایه‌خ به‌وان بده‌ی ئه‌مه تۆ به‌م حاڵه‌ت سته‌مێكت له‌وان كردووه‌و له سته‌مكاران ئه‌بیت.
(53) [ وَكَذَلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ ] به‌م شێوازه هه‌ندێك له كافرانمان به هه‌ندێكیان تاقیكردۆته‌وه، واته: خۆبه‌گه‌وره‌زان و ده‌سه‌ڵاتدارانمان به لاوازه‌كان تاقیكردۆته‌وه، یاخود كافران كه ده‌سه‌ڵاتدارو خۆبه‌گه‌وره‌زانن تاقیمان كردونه‌ته‌وه به‌و موسڵمانه لاوازانه [ لِيَقُولُوا أَهَؤُلَاءِ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ بَيْنِنَا ] تا كافران بڵێن: ئایا له‌ناو ئێمه‌دا خوای گه‌وره ڕێزی له‌مانه ناوه‌و ئه‌مانه‌ی كردووه به موسڵمان به‌وه‌ی كه ئه‌مان له‌سه‌ر حه‌ق بن و ئێمه له‌سه‌ر باتڵ بین خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ: [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِرِينَ (٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره خۆی زاناتر نیه كه كێ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ده‌كات و كێ شایه‌نی هیدایه‌ته وه كێیش ئینكاری فه‌زڵ و چاكه‌ى خوای گه‌وره ده‌كات بۆ ئێوه‌و ڕه‌خنه ئه‌گرن و گله‌یی ئه‌كه‌ن.
(54) [ وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره لاوازانه‌ی كه به به‌یانیان و ئێواران زیكری خوای گه‌وره‌یان ئه‌كردو نوێژیان ئه‌كرد ئه‌گه‌ر هاتن تۆ پێیان بڵێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، واته: دڵیان بده‌وه‌و ڕێزیان لێ بگره، له دوای دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ى ببینیایه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كرد له‌سه‌لام كردن لێیان [ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ] خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ) دا چاكه‌و فه‌زڵ و ئیحسانی له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه‌و پێویستی كردووه كه به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی بێت، وه ره‌حمه‌تى خوا پێش توڕه‌بوونێتى، وه (سه‌د) ره‌حمه‌تى هه‌یه ته‌نها یه‌كێكى دابه‌زاندووه بۆ ناو دروستكراوه‌كانى و (نه‌وه‌دو نۆى) هێشتۆته‌وه بۆ رۆژى قیامه‌ت، به‌و ته‌نها ره‌حمه‌ته‌یه كه خه‌ڵكى و گیانله‌به‌ران ره‌حم به یه‌كدى ده‌كه‌ن [ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ] وه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌ك بكات به‌نه‌زانین كه (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێ) ده‌فه‌رمووێ: هه‌موو كه‌سێك كه خراپه ده‌كات ئه‌وه له نه‌زانیه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌زان نه‌بێ خراپه ناكات [ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ ] له دوای ئه‌وه ته‌وبه بكات له‌و خراپه‌یه‌ی كه كردۆتی و بگه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه به‌خراپه ئه‌نجامی داوه‌و خراپی كردووه چاكی بكاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگای ڕاست وه كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥٤) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(55) {دەرخستنی رێچكەو رێبازی خراپەكاران} [ وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ الْمُجْرِمِينَ (٥٥) ] وه به‌م شێوازه ئێمه ئه‌حكام و ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه تا ڕێگاو رێچكه‌و ڕێبازی كافران و خراپه‌كاران ده‌ركه‌وێت، وه به فه‌تحه‌ى (سَبِيلَ) ده‌خوێنرێته‌وه، واته: تا تۆ رێبازى كافران و تاوانباران ئاشكرا بكه‌یت.
(56) {قەدەغە كردنی شوێنكەوتنی هەواو ئارەزووی كافران} [ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به كافران بڵێ: من نه‌هیم لێكراوه‌و قهدهغهكراوم له لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه كه عیباده‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه ئێوه له جگه له خوای گه‌وره لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تیان بۆ ده‌كه‌ن [ قُلْ لَا أَتَّبِعُ أَهْوَاءَكُمْ ] وه پێیان بڵێ: من شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه ناكه‌وم كه عیباده‌تی غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ئه‌و باوه‌ڕداره لاواز‌و فه‌قیرو هه‌ژارانه ده‌رناكه‌م ئه‌وه هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌یه‌و ئێوه واتان پێ خۆشه، به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌هی ئه‌م شته‌ى لێ كردووم [ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (٥٦) ].
(57) {حوكم‌و بڕیاردان تەنها بۆ خوایە} ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه بكه‌وم كه‌واته من گومڕا بوومه وه من كه‌سێك نابم له هیدایه‌تدراوان [ قُلْ إِنِّي عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: من له‌سه‌ر چاوڕۆشنى و حه‌ق و یه‌قینم له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌و وه‌كو ئێوه نیم له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو بژیم [ وَكَذَّبْتُمْ بِهِ ] وه ئه‌وه ئێوه‌ن كه ئه‌و حه‌قه به‌درۆ ئه‌زانن كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم هاتووه [ مَا عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه سزاتان بۆ بێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره یان داوای موعجیزه له من ئه‌كه‌ن ئه‌وه نه سزای ئێوه‌و نه موعجیزه به‌ده‌ست منه [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] له هه‌موو شتێك‌دا حوكم و بڕیار هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه داوای ئه‌كه‌ن یان پێشنیاری ده‌كه‌ن، ویستى لێبێت سزادانتان دوا ده‌خات و ویستى لێبێت پێشى ده‌خات [ يَقُصُّ الْحَقَّ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه حه‌قتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و بۆتان باس ده‌كات [ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ (٥٧) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره باشترین خوایه كه بڕیار ئه‌دات له نێوان حه‌ق و باتڵ وه لێكیان جیا ده‌كاته‌وه.
(58) [ قُلْ لَوْ أَنَّ عِنْدِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه داوای ئه‌كه‌ن و په‌له‌ی لێ ئه‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر من پێغه‌مبه‌ری خوا بم- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره سزاتان بدات یان داوای موعجیزه ئه‌كه‌ن كه ئه‌وه به‌ده‌ست من نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای من بوایه‌و داواتان بكردایه‌و بۆم جێبه‌جێ بكردنایه [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره سزای ئه‌دان وه بڕیاری ئه‌دا له نێوان من و ئێوه‌دا [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِالظَّالِمِينَ (٥٨) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به سته‌مكاران.
(59) {تەنها خوا غەیب دەزانێت} [ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ ] وه كلیله‌كانی غه‌یب ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و هیچ كه‌سێك غه‌یب و نهێنی نازانێ ته‌نها خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه هه‌رچی له وشكانی و ده‌ریادا هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا ] وه گه‌ڵای هیچ دارێك هه‌ڵناوه‌رێ و به‌رنابێته‌وه ئیلا خوای گه‌وره زانیاری پێیه گه‌ڵای ئه‌و داره كه‌ی پێ ئه‌گات، وه كه‌ی زه‌رد ئه‌بێ، وه كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌رێ، (ئینو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت هیچ دارێك نیه له وشكانى یان ده‌ریا ئیلا فریشته‌یه‌كى پێ سپێردراوه كه ده‌ینوسێت كه‌ى گه‌ڵاى ئه‌و داره چه‌كه‌ره ده‌كات و سه‌وز ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و وشك ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌رێت [ وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٥٩) ] وه هیچ تۆ و دانه‌وێڵه‌یه‌ك نیه له تاریكی و ناخی زه‌ویدا یاخود هیچ شتێكی ته‌ڕ یان وشك له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه ئیلا خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ) دا باسی هه‌ر هه‌مووی كردووه‌و زانیارى پێى هه‌یه.
(60) [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه به شه‌و ئێوه ئه‌خه‌وێنێ (يَتَوَفَّاكُمْ) وه‌فات به‌مانای خه‌وتن دێت [ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَارِ ] وه زانیاری هه‌یه كه به ڕۆژ ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌كتان كردووه له چاك و خراپ [ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ ] پاشان به‌ڕۆژ به‌خه‌به‌رتان دێنێته‌وه [ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمًّى ] بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراوی خۆتان به‌سه‌ر به‌رن [ ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٦٠) ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له رۆژى قیامه‌ت پاشان خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامتان داوه.
(61) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باڵاده‌ست و به‌توانایه له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه [ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً ] وه مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته سه‌رتان كه كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له به‌ڵاو موسیبه‌ت [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا ] تا مردن ئه‌گات به یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه له فریشته‌كانى تر كه ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [ وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١) ] وه ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێیان كردبێ له گیانكێشان.
(62) [ ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ] پاشان فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحتان ئه‌كێشێ و ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه خوایه‌كی حه‌قه، یان خه‌ڵكى هه‌موویان له رۆژى قیامه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره [ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ ] ئایا هه‌ر حوكم و بڕیار بۆ خوای گه‌وره نیه [ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ (٦٢) ] وه خوای گه‌وره خێراترین حساب و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و پێویستی به بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین نیه.
(63) [ قُلْ مَنْ يُنَجِّيكُمْ مِنْ ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: كێ هه‌یه ئێوه ڕزگار بكات له تاریكیه‌كانی وشكانی و ده‌ریادا [ تَدْعُونَهُ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ] كه دوعا ئه‌كه‌ن وه له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه به زه‌لیلی و به‌ملكه‌چی و بێده‌سه‌ڵاتی وه به نهێنی، یان به ئاشكرا‌و نهێنى [ لَئِنْ أَنْجَانَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (٦٣) ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له‌م ناخۆشی و سه‌غڵه‌تی و تاریكییانه ڕزگارمان بكات ئه‌وا له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌بین كه شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین.
(64) [ قُلِ اللَّهُ يُنَجِّيكُمْ مِنْهَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه توانای هه‌یه ئێوه ڕزگار بكات له‌و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تی و تاریكییانه [ وَمِنْ كُلِّ كَرْبٍ ] وه له هه‌موو غه‌م و په‌ژاره‌و ناخۆشییه‌ك [ ثُمَّ أَنْتُمْ تُشْرِكُونَ (٦٤) ] به‌ڵام پاشان ئێوه ئه‌م شته له‌بیر ئه‌كه‌ن وه له كاتى خۆشی‌دا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(65) [ قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه سزایه‌كتان بۆ بنێرێ له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه له ئاسمانه‌وه به به‌رد بارین یان باران بارین یان با یان هه‌ر سزایه‌كی تر، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ ] یاخود له ژێر پێیه‌كانتانه‌وه به بوومه‌له‌رزه‌و ڕۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا یان به‌غه‌رق بوون یان به‌هه‌ر شێوازێكی تر، دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ] یان بتانكاته به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گروپ گروپ و پارچه پارچه، وه شه‌ڕو ئاژاوه بكه‌ن و هه‌ندێكتاندا به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا زاڵ بن به كوشتن و دیل گرتن و وێرانكاری، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مه‌یان سوكتره [ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] ته‌ماشا بكه و بزانه چۆن ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (٦٥) ] به‌ڵكو تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه.
(66) [ وَكَذَّبَ بِهِ قَوْمُكَ وَهُوَ الْحَقُّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ی تۆ كه قوره‌یشه ئه‌م قورئانه‌یان به‌درۆزانی، یاخود سزای خوای گه‌وره‌یان به‌درۆزانی له كاتێكدا كه ئه‌مه حه‌ق و ڕاستیه‌و هیچ گومانێكی تیا نیه [ قُلْ لَسْتُ عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ (٦٦) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من ناتوانم كرده‌وه‌كانی ئێوه بپارێزم تا پاداشت یان سزاتان بده‌مه‌وه له‌سه‌ری ته‌نها ئیشی من گه‌یاندنی دینی خوای گه‌وره‌یه.
(67) [ لِكُلِّ نَبَإٍ مُسْتَقَرٌّ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (٦٧) ] هه‌موو هه‌واڵێك جێگیر ئه‌بێت و روو ده‌دات، واته: له داهاتوودا ڕاستیه‌تی ئه‌و شتانه‌تان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م.
(68) {دانەنیشتن لە مەجلیسی خراپەكاراندا} [ وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - كاتێك ئه‌و كه‌سانه ئه‌بینی كه ڕۆئه‌چن له ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌وه‌ی به‌درۆی ئه‌زانن و ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌وا تۆ پشتیان تێ بكه‌و له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشه، وه ئه‌گه‌ر دانیشتبووی ئه‌وه ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێله [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا قسه‌كانیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه سه‌ر باس و خواسێكی تر، كه نه‌هی كراوه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوفر ئه‌كه‌ن، وه نه‌هی كردنه له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌عیشدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه دروست نیه مرۆڤـ له‌گه‌ڵیان دابنیشێ [ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٦٨) ] وه ئه‌گه‌ر شه‌یتان ئه‌وه‌ی له‌بیرت برده‌وه كه هه‌ڵسیت و ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێلی دوای ئه‌وه‌ی كه بیرت كه‌وته‌وه‌و یادت خرایه‌وه ئه‌و كاته دامه‌نیشه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار كه گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره یان به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ن.
(69) [ وَمَا عَلَى الَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه خۆیان ئه‌پارێزن هیچ شتێكیان له‌سه‌ر نیه كه خه‌ڵكی تر گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه به‌جێ بێلن و بڕۆن [ وَلَكِنْ ذِكْرَى لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌مه یادخستنه‌وه‌یه‌كه به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆیان لم كاره بپارێزن.
(70) [ وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا ] وه تۆ واز له‌و كه‌سانه بێنه كه دینه‌كه‌یان كردووه به یاری و گاڵته‌جاری و كاتی پێ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] وه ژیانی دونیا له خشته‌ی بردوون و فریوی داون [ وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ ] وه یادی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ره‌وه كه خۆیان تووشی به‌هیلاك دان و ئابڕوو بردن و سزا كردووه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه وه خۆیان له سزای خوای گه‌وره ڕزگار بكه‌ن [ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه جگه له خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه هیچ دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو تكاكارێكیان نیه [ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لَا يُؤْخَذْ مِنْهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك ببه‌خشن و فیدیه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕزگاریان بێت له سزاى ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌وا هیچ فیدیه‌و ڕزگاركردنێك نیه‌و كه‌س ناتوانێ ڕزگاریان بكات [ أُولَئِكَ الَّذِينَ أُبْسِلُوا بِمَا كَسَبُوا ] ئه‌مانه كه دینیان كردووه به یاری و گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی پێ ئه‌كه‌ن خۆیان رووبه‌ڕووی به‌هیلاك دان كردۆته‌وه‌و نه‌فسی خۆیان به‌هیلاك داوه [ لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ ] ئه‌مانه له ڕۆژی قیامه‌ت ئاو و خواردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌یه كه به ئاگری دۆزه‌خ گه‌رم كراوه كه كاتێك ئه‌یخۆن هه‌موو پێست و ناوسكیان ئه‌توێنێته‌وه [ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (٧٠) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه كردوویانه.
(71) [ قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێمه دوعا بكه‌ین و بپاڕێینه‌وه له جگه له خوای گه‌وره له‌و بت و شتانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن كه نه سوودیان به‌ده‌سته نه زیان، وه سوودو زیانی ئێمه به‌ده‌ست ئه‌وان نیه [ وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه‌و پاشه‌وپاش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گومڕایی و كوفر له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داوین [ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا ] وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌یتان وێڵی كردوون و سه‌ری لێ شێواندوون له‌سه‌ر زه‌ویدا كه نازانن به چ ئاڕاسته‌و به چ لایه‌كدا بڕۆن وه هاوڕێشیان هه‌یه له ڕێگاكه‌دا كه بانگیان لێ ئه‌كه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست به‌ڵام ئه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رلێشێواو بووه نازانێ كام ڕێگایه بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه نمونه‌ى كه‌سێكه كه شوێن شه‌یتان كه‌وتووه‌و له حه‌ق لایداوه‌و وه‌ڵامى خواى گه‌وره‌و بانگخوازانى حه‌ق ناداته‌وه [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ته‌نها ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ڕازی بووه بۆ به‌نده‌كانی جگه له‌وه هه‌مووی ڕێگای به‌تاڵ و پووچه‌ڵه [ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٧١) ] وه فه‌رمانمان پێكراوه كه خۆمان ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌ین.
(72) [ وَأَنْ أَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَاتَّقُوهُ ] وه فه‌رمانمان پێكراوه كه نوێژه‌كانمان بكه‌ین وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ین [ وَهُوَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٧٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شر كردن و گه‌ڕانه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ لای كه‌سی تر نیه.
(73) [ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه به حه‌ق و دادپه‌روه‌رى [ وَيَوْمَ يَقُولُ كُنْ فَيَكُونُ ] وه هه‌ر كاتێكیش له ڕۆژی قیامه‌ت كه بفه‌رمووێ: (كُنْ) ببه یان فه‌رمان بكات به زیندووبوونه‌وه ئه‌و كاته خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی زیندوو ئه‌بێته‌وه [ قَوْلُهُ الْحَقُّ ] ته‌نها قسه‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خوای گه‌وره حه‌قه به ره‌هایى [ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] وه موڵكیش هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه له‌و ڕۆژه‌ی كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا له دونیاشدا موڵك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه به‌ڵام بۆیه ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ی موڵك بكات [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] خوای گه‌وره زانای نهێنی و په‌نهان و ئاشكراكانه [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (٧٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێیه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به‌هه‌موو شتێك.
(74) {گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - به باوكی وت كه ناوى (ئازه‌ر) و (تارح) بووه، یان یه‌كێكیان نازناو بووه: ئایا تۆ ئه‌و بتانه ئه‌كه‌یته خوا‌و جگه له خوای گه‌وره ئه‌و بتانه ئه‌په‌رستی كه به‌ده‌ستی خۆت دروستی ئه‌كه‌یت و ئه‌یتاشیت [ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٧٤) ] به‌راستى من خۆت و قه‌ومه بت په‌رسته‌كه‌یشت ئه‌بینم كه ئێوه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان وه له ڕێگای حه‌ق لاتان داوه.
(75) [ وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌م شێوازه ئێمه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیشانی ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ده‌ین (مجاهد) ده‌فه‌رمێت: خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی نیشان داوه ته‌نانه‌ت ئاسمانه به‌رزه‌كان و زه‌ویش [ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ (٧٥) ] تا له‌و كه‌سانه بێ كه به‌چاوی خۆی ئه‌و شته سه‌رسوڕهێنه‌رانه ببینێ وه زیاتر یه‌قینی له‌لا دروست بێ.
(76) [ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ ] كاتێك كه شه‌و ڕووناكی ڕۆژی داپۆشی به تاریكیه‌كه‌ی [ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي ] ئه‌ستێره‌یه‌كی بینی وتی: ئه‌مه خوای منه، وتراوه: بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه بكاته حوجه‌و به‌ڵگه به‌سه‌ر قه‌ومه‌كه‌یه‌وه [ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ (٧٦) ] كاتێك كه ئه‌ستێره‌كه ئاوا بوو وه دیار نه‌ما وتی: من خوایه‌كم خۆش ناوێ كه ئاوا بێت و دیار نه‌مێنێ.
(77) [ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا ] دوای ئه‌وه كاتێك كه مانگی بینی ده‌ركه‌وت [ قَالَ هَذَا رَبِّي ] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه [ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِنْ لَمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ (٧٧) ] كاتێك كه مانگیش ئاوا بوو دیار نه‌ما وتی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تم نه‌دات ئه‌وه منیش یه‌كێك ئه‌بم له‌و قه‌ومه وێڵ و گومڕاو سهرلێشێواوانهی كه ڕێگای حه‌قیان ون كردووه.
(78) [ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً ] كاتێك كه خۆری بینی و خۆر ده‌ركه‌وت [ قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ ] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه له هه‌موویان گه‌وره‌تره ئه‌مه شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه خوا بێ [ فَلَمَّا أَفَلَتْ ] كاتێك كه خۆریش ئاوا بوو [ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (٧٨) ] وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و په‌رستراوانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و بت و په‌یكه‌ر ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن كه هه‌مووی ئاوا ئه‌بێت و نامێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه خوا بن چۆن ئه‌بێ خوا ئاوابێت و دیار نه‌مێنێ.
(79) [ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا ] من ڕووی خۆم كردۆته ئه‌و خوایه‌ی كه دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستم، له شیرك و هه‌موو دینه‌كانی تر لائه‌ده‌م بۆ دینی حه‌قی ئیسلام و ته‌وحید [ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٧٩) ] وه من له‌و كه‌سانه نیم كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌م.
(80) [ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ ] قه‌ومه‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵێ و موناقه‌شه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا- صلى الله عليه وسلم - كرد [ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِ ] فه‌رمووى: ئایا ئێوه مشتومڕو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به خوای گه‌وره له كاتێكدا كه خوای گه‌وره شه‌ریك و هاوشێوه‌ی نیه وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی منی داوه بۆ ئه‌م ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه ئێوه ئه‌تانه‌وێ من بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شیرك و گومڕایی و نه‌زانی [ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ ] وه من نا‌ترسێم له‌و خوایانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به‌خوا بۆ خۆتان و ئه‌یانپه‌رستن كردووتانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا ] ئه‌وان ناتوانن زیانم پێ بگه‌یه‌نن ئیلا ئه‌گه‌ر خوا خۆی زیانم پێ بگه‌یه‌نێ به‌هۆی تاوانێكه‌وه كه كردبێتم [ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ (٨٠) ] وه زانیاری خوای گه‌وره یه‌كجار فراوانه‌و ده‌وری هه‌موو شته‌كانی داوه ئه‌وه بۆ یاد ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه.
(81) [ وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ] وه چۆن من بترسێم له ئه‌و بت و خوایانه‌ی ئێوه كه سوودو زیانیان به‌ده‌ست نیه وه ئێوه ناترسێن له‌و هه‌موو شه‌ریك دانانه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌ی بڕیار ئه‌ده‌ن له كاتێكدا كه خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه شه‌ریكى بۆ بڕیار بده‌ن [ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ] ئایا له‌م دوو كۆمه‌ڵه كامیان شایانترن به‌وه‌ی كه ئه‌مین بن له سزاى خواى گه‌وره وه نه‌ترسێن؟ ئایا باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره هه‌یه یان ئه‌و كافرانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌و بت و دروستكراوه لاوازانه هه‌یه؟ [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڵگه‌كان ئه‌زانن و حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه كامیان شایه‌نترن به‌وه‌ی كه له ئه‌من و ئاسایش‌دا بژین.
(82) [ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه ئه‌هلی ته‌وحیدن به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن وه ئیمانه‌كه‌یان واته: ته‌وحیده‌كه‌یان تێكه‌ڵ به زوڵم واته: به شیرك نه‌كردووه، كه ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زی صه‌حابه له‌سه‌ریان قورس بوو تا (عبدالله¬ی كوڕی مه‌سعود) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كێ هه‌یه له ئێمه زوڵم له خۆی نه‌كات؟ فه‌رمووی: ئه‌و زوڵمه نیه كه ئێوه گومان ئه‌به‌ن گوێتان لێ نه‌بووه كه لوقمان به كوڕه‌كه‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ] (لُقْمَان: ١٣) واته: ئه‌ی كوڕی خۆم شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده چونكه شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه، كه‌واته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن و یهكخواپهرستییهكهیان تێكه‌ڵ به شیرك نه‌كردووه [ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه ئه‌مینن له سزای خوای گه‌وره له قیامه‌تدا [ وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٨٢) ] وه له دونیا‌و قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مانه‌ن كه شایه‌نن به ئه‌من و ئاسایش نه‌ك كافران و موشریكان.
(83) [ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ ] ئه‌مه‌ی كه باسمان كرد حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك بوو كه دامان به ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - به‌سه‌ر قهومهكهیداو بۆی باس كردن [ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ] ویستمان لێ بێت پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه به‌هیدایه‌ت بۆ ڕێگای حه‌ق هه‌روه‌كو پله‌ی ئیبراهیممان- صلى الله عليه وسلم - به‌رز كرده‌وه [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (٨٣) ] په‌روه‌ردگاری تۆ به‌ڕاستی زۆر كاربه‌جێ و زانایه.
(84) [ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ] وه ئیسحاقمان به ئیبراهیم به‌خشی كاتێك كه خۆى و ساره‌ى خێزانى بێ‌ئومێد بوون له منداڵ، وه له نه‌وه‌ی ئیسحاقیش یه‌عقوبیشمان پێی به‌خشی و كوڕه‌زاى خۆى بینى [ كُلًّا هَدَيْنَا ] وه هیدایه‌تی هه‌موویانمان دا [ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِنْ قَبْلُ ] وه پێش ئه‌مانیش هیدایه‌تی نوحمان دا- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ ] وه له نه‌وه‌ی ئه‌مانیش داودو سوله‌یمان و ئه‌یوب و یوسف و موسى و هارون هیدایه‌تی هه‌موومان داون وه هه‌موومان كردوون به پێغه‌مبه‌ر (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت) [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٨٤) ] به‌م شێوازه پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه.
(85) [ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ ] وه هیدایه‌تی زه‌كه‌ریاو یه‌حیاو عیسى و ئیلیاسمان داوه‌و كردوومانن به پێغه‌مبه‌ر [ كُلٌّ مِنَ الصَّالِحِينَ (٨٥) ] وه ئه‌مانه هه‌موویان له پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره بوونه.
(86) [ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ] وه ئیسماعیل و یه‌سه‌ع، كه وتراوه: خضره، یاخود وتراوه: هاوه‌ڵی ئیلیاس بووه، وه یونس و لوطيش ئه‌مانه هه‌موومان هیدایه‌ت داون وه كردوومانن به پێغه‌مبه‌ر (صهڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت) [ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ (٨٦) ] وه هه‌موو ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه فه‌زڵمان داون به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا به‌وه‌ی ئه‌مانه وه‌حیان بۆ هاتووه‌و كراون به پێغه‌مبه‌رو له خه‌ڵكی باشترن.
(87) [ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ] وه هه‌ندێ له باوك و نه‌وه‌و براو خێزانیانمان هیدایه‌ت داوه [ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٨٧) ] وه هه‌ڵمانبژاردوون و هیدایه‌تمان داون بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره.
(88) [ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] ئا ئه‌مه هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه كه ویستی لێ بێت هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دا بۆى له به‌نده‌كانی بۆ ڕێگای ڕاست به فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى [ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٨٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه یان هه‌ر كه‌سێكی تر شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ن ئه‌وه كرده‌وه چاكه‌كانی پێشتریان هه‌مووی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه.
(89) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ] ئا ئه‌مانه‌ن كه كتاب و حوكم و بڕیار‌و زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یاممان پێ به‌خشیوون [ فَإِنْ يَكْفُرْ بِهَا هَؤُلَاءِ ] ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش كوفر بكه‌ن به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ (٨٩) ] ئه‌وه ئیمان ئه‌به‌خشین به كه‌سانێكی تر كه موهاجیرو ئه‌نصارو صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان- صلى الله عليه وسلم - وه شوێنكهوتوانیانن تا رۆژى قیامه‌ت كه ئه‌مانه كافر نین و ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هێناوه.
(90) [ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] ئا ئه‌مانه‌ن كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون [ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆش شوێنی هیدایه‌تی ئه‌وان بكه‌وه، وه شوێنى پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆت بكه‌وه [ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من داوای ئه‌جرو پاداشت و پاره له ئێوه ناكه‌م له‌سه‌ر ئیمان هێنان و هیدایه‌ت [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ (٩٠) ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو جیهان به قورئان یادتان ئه‌خه‌مه‌وه.
(91) [ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] كافران خوای گه‌وره‌یان به گه‌وره نه‌زانیوه ئه‌وه‌نده‌ی كه خوای گه‌وره شایه‌نی به‌گه‌وره زانینه [ إِذْ قَالُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى بَشَرٍ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر قوڕه‌یش دابه‌زى كاتێك كه وتیان: خوای گه‌وره هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر هیچ مرۆڤێك، واته: هیچ كتابی بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك دانه‌به‌زاندووه، مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - [ قُلْ مَنْ أَنْزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی كێ ئه‌و كتابه‌ی دابه‌زاند كه ته‌وراته‌و مو‌سا هێنای؟ چونكه قوڕه‌یشیه‌كان دانیان به ته‌وراتی موسادا نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یان له جووله‌كه‌وه پێ گه‌یشتبوو [ نُورًا وَهُدًى لِلنَّاسِ ] كه له كاتی خۆیدا ته‌ورات نوورو ڕووناكی و هیدایه‌ت بووه بۆ خه‌ڵكی [ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ ] به‌ڵام جووله‌كه ئه‌یان كرده به‌ش به‌ش [ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ] كه هه‌ندێكیان ده‌رئه‌بڕی و ئاشكرایان ئه‌كرد وه زۆرێكیشیان ئه‌شارده‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوایه ئاشكرایان ئه‌كرد ئه‌وه‌یشی مه‌به‌ستیان بوایه ئه‌یانشارده‌وه وه‌كو مژده‌دان به هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه باس كردنی سیفاته‌كانی [ وَعُلِّمْتُمْ مَا لَمْ تَعْلَمُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ] وه به‌هۆی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خواوه- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌نده شتی پێیان وت له ڕێگای وه‌حیه‌وه كه نه خۆیان و نه باوك و باپیرانیان نه‌یانزانیبوو وه نه‌یانبیستبوو [ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ وه‌ڵامیان بده‌ره‌وه بڵێ: ئه‌م كتابه‌یش خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه چۆن ئه‌و كتابانه‌ی پێشتری دابه‌زاند [ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ (٩١) ] پاشان وازیان لێ بێنه با له‌ناو نه‌زانى و باتڵ و پووچه‌ڵی خۆیاندا وه‌كو منداڵ یاری بكه‌ن و ڕۆبچن دواتر سه‌ره‌نجامى كاره‌كه‌یان ده‌زانن.
(92) [ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ش كتابێكه دامان به‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته [ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه هاوشێوه‌ی ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی پێشتره كه بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌و به‌ڕاستیانى داناوه وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ئاگادار بكه‌یته‌وه، مه‌ككه دایك و گه‌وره‌ی هه‌موو دێ و شاره‌كانه، چونكه گه‌وره‌یه و كه‌عبه‌ی پیرۆزی تیایه كه قیبله‌ی موسڵمانانه وه شوێنی حه‌ج كردنیانه [ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه ئه‌وه ئیمان به‌م كتابه‌ش ئه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی وا پێویست ده‌كات كه ئیمان به قورئانی پیرۆزیش بهێنن [ وَهُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩٢) ] وه ئه‌وان پارێزگاری له نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له كاتى خۆیدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
(93) [ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتره، واته: كه‌س له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ده‌كات، واته چۆن پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران ئه‌توانێ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكات و درۆ هه‌ڵبه‌ستێ و بڵێ: ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه بۆم هاتووه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یشه‌وه بۆی نه‌هاتبێ [ أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ ] یاخود بڵێ: وه‌حیم بۆ هاتووه به‌ڵام وه‌حیشی بۆ نه‌هاتبێ خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی پاراستووه له‌وه‌ی كه قسه‌ی وا بكه‌ن ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه وه‌كو (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن) و ئه‌وانه‌ی كه به درۆ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان ئه‌كرد [ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] یاخود كه‌سێك كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات بڵێ: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی قورئان داببه‌زێنم وه‌كو هه‌ندێك ئه‌یانووت: [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] (الْأَنْفَال: ٣١) ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی قورئان ئه‌ڵێین كه وتراوه: (عبدالله¬ی كوڕی ئه‌بی سه‌رح) بووه كه سه‌ره‌تا نووسه‌ری وه‌حی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بووه، وه دواتر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یڵێ بیهێنم، به‌ڵام دواتر له فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بۆته‌وه. {حاڵی هاوبەشبڕیاردەران لە سەرەمەرگدا} [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئای كاتێك كه سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران ببینی له كاتی گیانكێشان و سه‌ره‌مه‌رگدا كه چه‌ند حاڵیان سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته [ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ ] وه فریشته‌كانیش ده‌ستیان لێ كردوونه‌ته‌وه بۆ ڕوح كێشانیان یاخود بۆ سزا دانیان كه چه‌كوشی ئاسنینیان پێیه‌و له كاتی گیانكێشاندا لێیان ئه‌ده‌ن، وه پێیان ئه‌ڵێن: [ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ] ده‌ی ئێوه ڕوحی خۆتان له‌م ناڕه‌حه‌تییه ده‌ركه‌ن و دهربازو ڕزگاری بكه‌ن، یاخود ڕوحی خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌ده‌ست ئێمه مه‌هێلن سزای بده‌ین، یان مه‌هێلن ڕوحتان بكێشین بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ جێی خۆی، یاخود ڕوحتان ده‌ركه‌ن و بیده‌نه ده‌ستمان و ته‌سلیمی بكه‌ن [ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ ] ئه‌مڕۆ ئێوه سزا ئه‌درێن به‌ڵام سزایه‌ك كه ریسوا‌و سه‌رشۆڕ ئه‌كرێن له‌گه‌ڵیدا [ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له حه‌قتان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه‌تان ئه‌كردو درۆتان هه‌ڵئه‌به‌ست و هاوبه‌شتان بۆ خواى گه‌وره داده‌نا [ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (٩٣) ] وه ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانی.
(94) [ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه ئێوه كاتێك كه ئه‌مرن تاك تاك و یه‌ك یه‌ك دێن كه‌سوكارتان له‌گه‌ڵدا نیه هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه نین، به‌ڵكو هه‌روه‌كو چۆن سه‌ره‌تا دروستمان كردن به‌و شێوازه دێنه‌وه، چۆن سه‌ره‌تا به‌ڕووتی و به‌پێی په‌تی و به‌خه‌ته‌نه نه‌كراوی له دایك بوون ئاواش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا [ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ] وه ئه‌وه‌یشی كه له دونیادا پێمان به‌خشین له‌سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و ده‌سه‌ڵات هه‌موویتان له دواى خۆتان به‌جێ هێشت له دونیادا [ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ] وه نابینن ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیادا كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و ئه‌تانپه‌رستن و ئه‌تانووت ئه‌مانه ناپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ له خوامان نزیك بكه‌نه‌وه ئه‌ی كوا ئێستا بۆ له‌گه‌ڵتاندا نین [ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ ] به دڵنیایی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێوه‌و په‌رستراوه‌كانتان پچڕا [ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٩٤) ] وه‌ئه‌وه‌ی كه به‌گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره هه‌مووی ون و وێڵ بوو هیچی نه‌ما.
(95) {توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَى ] به دڵنیایى خوای گه‌وره دانه‌وێڵه‌و ناوك و تۆ‌و ئه‌وه‌ى كه له‌ناو زه‌ویدایه هه‌ر هه‌مووی له‌ت ده‌كات، وه دار‌و دره‌ختی جۆراوجۆرى لێ ئه‌ڕوێنێ [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] زیندوو ده‌رده‌كات له مردوو، واته: مرۆڤـ دروست ده‌كات له دڵۆپه ئاوێك، یاخود باڵنده دروست ده‌كات له هێلكه، یاخود مرۆڤێكى موسڵمان له باوكێكى كافر دروست ده‌كات [ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ] به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له زیندوو مردوو ده‌رده‌كات بۆ نموونه: له باڵنده‌یه‌ك كه زیندووه هێلكه ده‌رئه‌كات، له مرۆڤێك كه زیندووه مه‌نی ده‌رئه‌كات، له موسڵمانێك كه زیندووه كافر ده‌رئه‌كات كه ئه‌م پێچه‌وانانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ ذَلِكُمُ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی ئه‌م كار‌و ئیشه سه‌رسوڕهێنه‌رانه ده‌كات ته‌نها خوای گه‌وره‌یه [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٩٥) ] ئیتر بۆچی ئێوه له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ له كاتێكدا كه ئه‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خوای گه‌وره ئه‌بینن وه ئه‌زانن.
(96) [ فَالِقُ الْإِصْبَاحِ ] وه خوای گه‌وره ڕووناكی ده‌رده‌كات و له‌ت ده‌كات له‌ناو تاریكی شه‌وه‌وه [ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا ] وه شه‌ویشی وا گێڕاوه كه هێمن و ئارام بێت و خه‌ڵك تیایدا پشوو بده‌ن له ماندوو بوونی ڕۆژ [ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ] وه خۆر‌و مانگیشی وا داناوه كه خه‌ڵكی حسابی خۆیانی پێ بكه‌ن به‌هۆی خۆر‌و مانگه‌وه ڕۆژژمێرو كاتی خۆیان بزانن [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٩٦) ] ئه‌م ته‌قدیرو ڕێكخستنه جوانه هی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و زانایه.
(97) [ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌ستێره‌كانیشی بۆ ئێوه دروست كردووه تا ڕێگای خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه له تاریكیه‌كانی شه‌ودا له وشكانی و ده‌ریادا، هه‌روه‌ها بۆ جوانى ئاسمان و رهجمكردنى شهیتانهكانیشه [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٩٧) ] وه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه‌و درێژه‌مان پێداوه بۆ كه‌سانێك كه بزانن و زانیاریان هه‌بێ.
(98) [ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه له یه‌ك نه‌فس كه ئاده‌مه- صلى الله عليه وسلم - [ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ ] وه جێ‌نشین و جێگیرتان ده‌كات له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناخی زه‌وی، یاخود ئه‌و دڵۆپه ئاوه له‌ناو ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیر ئه‌بێت وه له پشتی پیاواندا ده‌رده‌چێت [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ (٩٨) ] ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه پێداوه بۆ كه‌سانێك كه تێ بگه‌ن
(99) [ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه له ئاسمانه‌وه باران بۆ ئێوه دائه‌به‌زێنێ [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ ] كه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها ڕووه‌ك بۆ ئێوه ده‌رئه‌كه‌ین و ئه‌ڕوێنین [ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا ] وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ئه‌ڕوێنین [ نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا ] وه هه‌ندێك دانه‌وێڵه‌ی كه‌ڵه‌كه بوو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رده‌كه‌ین وه‌كو گوڵه‌گه‌نم كه له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دا چه‌ندێك گه‌نم له‌سه‌ر یه‌ك كۆبۆته‌وه [ وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ ] وه له په‌له‌كانی دارخورما كه ئه‌و هه‌موو خورمایه‌ی پێوه‌یه وه نزیكن و ئه‌توانن لێی بكه‌نه‌وه [ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ ] وه جۆره‌ها باخ له ترێ و زه‌یتون و هه‌نار [ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] كه ته‌ماشا بكه‌ی له قه‌باره‌دا یان له ڕه‌نگدا له‌وانه‌یه لێك بچن به‌ڵام له تامدا لێك ناچن و هه‌ر یه‌كه‌و تامێكی جیاوازی هه‌یه ئه‌میش دیسانه‌وه تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ده‌رئه‌خات [ انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ] ته‌ماشاى به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكه‌ن كاتێك كه دێته به‌رهه‌م و پێ ئه‌گات بزانن چۆنه [ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٩٩) ]دیسانه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه باسكرا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌تى خواى گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه ئیماندار بن
(100) {خوای گەورە بێ هاوەڵ و بێ شەریكە} [ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ ] له‌ناو مرۆڤدا كه‌سانێك هه‌ن كه جنیان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و عیباده‌تیان ده‌كه‌ن و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانن، یان گوێڕایه‌ڵى جنیان كردووه له په‌رستنى بته‌كانیان [ وَخَلَقَهُمْ ] له كاتێك كه ئه‌زانن خوای گه‌وره ئه‌وانی دروست كردووه نه‌ك جنیه‌كان ئه‌وانی دروست كردبێ ئه‌ی بۆ ئهیانكهنه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسى كوڕی خوایه، جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، كوڕ‌و كچیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌داو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زانیاریان هه‌بێ به‌ڵكو له نه‌زانى و نه‌فامى¬یانه‌وه بوو [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ (١٠٠) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزو بڵندی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزو بڵندتره له‌و قسه پووچه‌ڵانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن كه كوڕ‌و كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره پێویستی پێی نیه
(101) [ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و دروستی كردوون به شێوازێك كه پێشتر وانه‌بوونه [ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ] خوای گه‌وره چۆن مناڵی ئه‌بێت له كاتێك كه خێزانی نیه ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه [ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی دروست كردووه به مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی تر كه ئه‌وان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره هه‌مووی عه‌بدو دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٠١) ] وه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه
(102) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئه‌و الله یه كه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوه وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (١٠٢)ُ ] كه دروستكاری هه‌موو شتێكه، ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیبادهت بۆ ئه‌و خوایه بكه‌ن چونكه ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه وه هه‌ر ئه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه وه پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه
(103) [ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ ] چاوه‌كان ناتوانن خوای گه‌وره ببینن له دونیادا به‌ڵام له قیامه‌تدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره ئه‌بینن [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] (الْقِيَامَة) واته: كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پڕشنگداره له ڕۆژی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه فه‌رمووده‌كانیش موته‌واتیرن كه هیچ گومانێكی تیا نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمانداران له ڕۆژی قیامه‌ت، وه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن [ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو چاوه‌كان ئه‌بینێ وه حه‌قیقه‌تی ئه‌زانێ وه ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (١٠٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر نه‌رمونیانه به به‌نده‌كانی، یان هه‌ست به نهێنیه‌كان ده‌كات به ئاسانی، وه زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه
(104) [ قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه [ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ببینێ كه له قورئاندا هاتووه‌و لێی تێ بگات ئه‌وه سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێك خۆی كوێر بكات له ئاست بینینی ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ئه‌وه ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (١٠٤) ] وه من چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و كرده‌وه‌كانتان بپارێزم به‌ڵكو ته‌نها په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم
(105) [ وَكَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه [ وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ ] وه موشریكان ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئه‌م قورئان و ڕوونكردنه‌وه‌یه له شوێنێكی تر لای ئه‌هلی كتاب خوێندووتهو له‌وانه‌وه فێر بوویته [ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (١٠٥) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه ئێمه ئه‌م قورئانه ئاشكرا ئه‌كه‌ین وه ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ كه‌سانێك كه زانیاریان هه‌بێ
(106) [ اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - شوێنی ئه‌و وه‌حی یه بكه‌وه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت هاتووه، وه گوێ به‌وان مه‌ده‌و خۆتیان پێوه سه‌رقاڵ مه‌كه، (ئه‌مه فه‌رمانكردنه به ئێمه‌یش به شوێنكه‌وتنى وه‌حى) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ (١٠٦) ] وه تۆ پشت له موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بكه‌و لێیان ببوره، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی كه ئایه‌تی كوشتار‌و جه‌نگ دابه‌زێت، پاشان خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد به كوشتار كردنیان
(107) [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وا وای ئه‌كرد كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌ده‌ن و هه‌موو خه‌ڵك باوه‌ڕدار بوایه به‌ڵام ئه‌وه حیكمه‌تی تیایه كه هه‌یه موسڵمانه‌و هه‌یه موسڵمان نیه [ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ] وه تۆمان دانه‌ناوه كه پارێزهرو چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه‌و كرده‌وه‌كانیان بپارێزی [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ (١٠٧) ] وه تۆ سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری رۆزى و ئیشوكاریان نیت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی.
(108) {جوێن نەدان بە خوای كافران} [ وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه نه‌كه‌ن جوێن به خوای كافران بده‌ن چونكه ئه‌وانیش به‌بێ زانیارى و به نه‌زانی جوێن به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن، مه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك جوێن به خوای گه‌وره بدات، ئه‌و كه‌سه‌ى ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جوێن به خواى گه‌وره بدرێت و كوفر بكرێت تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، (له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌و بنچینه‌یه وه‌رگیراوه كه: ره‌تكردنه‌وه‌ى خراپه‌كارى و زیان پێش هێنانى سودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه) [ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ] به‌م شێوازه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیان بۆ ده‌رازێنینه‌وه‌و له‌به‌رچاویان جوانمان كردووه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ ] به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٠٨) ] هه‌واڵیان پێ ئه‌دات له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان داوه‌و كردوویانه
(109) [ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ] وه هاوبه‌شبڕیارده‌ران سوێندیان خوارد به خوای گه‌وره ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن [ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا ] وتیان: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌ك موعجیزه‌مان بۆ بێنی به‌چاو خۆمان بیبینین ئه‌وا ئیمانت پێ ئه‌هێنین [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: هه‌رچی موعجیزه هه‌یه ئه‌وه‌ی كه ئێوه پێشنیاری ئه‌كه‌ن و داوای ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان كوفر‌و عینادى بوو نه‌ك هیدایه‌ت وه‌رگرتن و باوه‌ڕهێنان [ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠٩) ] وه ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕداران نازانن ئه‌مانه ئه‌گه‌ر موعجیزهیشیان بۆ بێت ئیمان ناهێنن بۆیه سوور مه‌بن له‌سه‌ر ئیمان هێنانی ئه‌وان
(110) [ وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ ] وه دڵ و چاویان وه‌رده‌گێڕین و جێگیریان ناكه‌ین له‌سه‌ر ئیمان هێنان، یان دڵ و چاویان له‌ناو گڕو بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خدا وه‌رده‌گێڕین [ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] چۆن له دونیادا یه‌كه‌مجار ئیمانیان پێ نه‌هێنا [ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١٠) ] وه له دونیادا وازیان لێ دێنین با له‌ناو كوفر‌و توغیان و سه‌ركه‌شی و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و یارى بكه‌ن و به‌رده‌وام بن.
(111) [ وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ ] ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌لائیكه‌تیان بۆ داببه‌زێنین تا به‌چاوی خۆیان مه‌لائیكه‌تی خوای گه‌وره ببینن و هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بداتآ [ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى ] وه مردوویان بۆ زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و خۆیان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ئه‌وانیش هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بده‌نێ [ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا ] وه له‌و شتانه‌ی كه داوای ئه‌كه‌ن هه‌موو شتێكیان بۆ كۆ بكه‌ینه‌وه رووبه‌ڕووی خۆیان، یان ئومه‌تان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ بێن و هه‌واڵى راستێتى پێغه‌مبه‌ریان- صلى الله عليه وسلم - بده‌نێ [ مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ] ئه‌مانه ئیمان ناهێنن مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی ویستی لێ بێت بۆیه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بایه‌خیان پێ مه‌ده وه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وه‌ی كه ئیمان ناهێنن [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ (١١١) ] به‌ڵام زۆربه‌یان جاهیل و نه‌زانن.
(112) {سەرجەم پێغەمبەران دوژمنیان هەبووە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا ] به‌م شێوازه بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئێمه دوژمنمان داناوه كه دوژمنیان هه‌بووه له كافران كه دژایه‌تیان كردوون بۆیه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ڵاته‌وه ئاسایى بێت [ شَيَاطِينَ الْإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] دوژمنه‌كانیان له شه‌یتانی مرۆڤ (فاڵچی و جادووگه‌رو سه‌رانی كافران) و شه‌یتانی جنین ئه‌مانه دوژمنی پێغه‌مبه‌ران بوونه كه هه‌ندێك له شه‌یتانه جنیه‌كان وه‌سوه‌سه ئه‌خه‌نه دڵی شه‌یتانه مرۆڤه‌كانه‌وه، وه‌حی لێره واته: وه‌سوه‌سه [ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا ] قسه‌كانیان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه‌و بۆیان جوان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و له خشته‌یان ئه‌به‌ن [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئیشی وایان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١١٢) ] تۆ لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه چی بوهتان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنێك ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیانه
(113) [ وَلِتَصْغَى إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ئیمانیان به ڕۆژی دوایی نیه‌و دڵیان به‌ڵای ئه‌واندا لار ئه‌بێته‌وه وه گوێیان بۆ ئه‌گرن وه به‌و گوێ گرتنه بۆ خۆیان ڕازی ئه‌بن و پێیان خۆشه [ وَلِيَقْتَرِفُوا مَا هُمْ مُقْتَرِفُونَ (١١٣) ] وه هه‌ر تاوانێك كه ئه‌یانه‌وێ با ئه‌نجامی بده‌ن ته‌نها خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
(114) {ئەهلی كتاب دەزانن قورئان حەقە} [ أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا ] كاتێ داوایان له پێغه‌مبه‌ر كرد- صلى الله عليه وسلم - حه‌كه‌م و ناوبژیوان و دادوه‌رێك بخاته نێوان خۆی و كافرانه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: پێیان بڵێ ئایا له غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌تانه‌وێ من كه‌سێكی تر بكه‌م به حه‌كه‌م و دادوه‌ر له كاتێكدا دادوه‌رترین دادوه‌ر خوای گه‌وره‌یه [ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كتابه‌ی به‌درێژی و ڕوونكراوی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه [ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كتابمان پێ به‌خشیون له ئه‌هلی كتاب له جوله‌كه‌و گاور ئه‌زانن كه قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه به‌حه‌ق چونكه له كتابه‌كانیاندا ئه‌م موژده‌یه دراوه [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١١٤) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه گومانت هه‌بێ
(115) [ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ] وه وشه‌و وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره هه‌مووی ته‌واو و ڕاست بوو، هه‌واڵه‌كانی له‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییدایه، وه ئه‌حكامه‌كانیشی له‌وپه‌ڕی دادوه‌ریدایه [ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ] وه هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر وشه‌و بڕیار‌و حوكمی خوای گه‌وره‌دا نایات [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (١١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به وته‌كانتان، وه زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانتان
(116) [ وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ گوێڕایه‌ڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی بكه‌ی ئه‌وه گومڕات ئه‌كه‌ن و له ڕێگای ڕاست لات ئه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان شوێنى هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌كه‌ون، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نابێت له خراپه‌و تاواندا شوێن خه‌ڵكى بكه‌وێت و له لۆمه‌ى لۆمه‌كاران بترسیت، به‌ڵكو ده‌بێت ته‌نها شوێن به‌ڵگه بكه‌ویت) [ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ ] وه ئه‌وان له گومڕاییدان و له‌سه‌ر یه‌قین نین به‌ڵكو ته‌نها شوێنی گومان ئه‌كه‌ون [ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (١١٦) ] وه ته‌نها خه‌مڵاندن و ته‌قدیر كردنه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و یه‌قینێكیان نیه
(117) [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَنْ يَضِلُّ عَنْ سَبِيلِهِ ] خوای گه‌وره خۆی زاناتره كێ گومڕا ئه‌بێ و له‌ڕێگای ڕاستی خوا لائه‌دات [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١١٧) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌وانه‌ی كه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرن.
(118) {حەڵاڵێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر هێنراوە} [ فَكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ إِنْ كُنْتُمْ بِآيَاتِهِ مُؤْمِنِينَ (١١٨) ] ئه‌و سه‌ربڕاوانه‌ی ناوی خوای گه‌وره‌ی لێ هێنراوه بیخۆن و له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن، شتێك كه خوا حه‌ڵاڵی كردووه حه‌رامی مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره
(119) [ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] ئه‌وه چیتانه بۆ خواردنێك ناخۆن كه ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێنراوه له كاتى سه‌ربڕیندا؟ چی ڕێگری ئێوه ئه‌كات كه بیخۆن؟ [ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ ] له كاتێك ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردبوو له‌سه‌رتان هه‌مووی به‌درێژی بۆ باسكردن [ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ] ته‌نها له كاتی ناچاریدا ئه‌وه‌ی كه حه‌رامیشه بۆتان حه‌ڵاڵ ئه‌بێ [ وَإِنَّ كَثِيرًا لَيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] وه به دڵنیایی زۆرێك له كافران به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵكى گومڕا ئه‌كه‌ن، (كه باسمان كرد هه‌ندێك له‌و ئاژه‌ڵانه خۆیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رامی ئه‌كه‌ن و نایخۆن) [ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ (١١٩) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره خۆى زاناتره به‌و كه‌سانه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره ئه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن
(120) [ وَذَرُوا ظَاهِرَ الْإِثْمِ وَبَاطِنَهُ ] وه ئێوه ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له تاوان ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه‌و به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌یكه‌ن، وه ئه‌وه‌ی كه نهێنیه له دڵتاندایه [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْسِبُونَ الْإِثْمَ ] ئه‌وانه‌ی كه تاوان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن وه تاوان ئه‌كه‌ن و به‌ده‌ستی دێنن [ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا يَقْتَرِفُونَ (١٢٠) ] ئه‌وه به دڵنیایی سزای ئه‌و تاوانه‌ی خۆیان وه‌رئه‌گرن.
(121) {حەرامێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر نەهێنراوە} [ وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] وه ئێوه له‌و سه‌ربڕاوانه مه‌خۆن كه ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌هێنراوه، یان ئه‌وه‌ی كه مردار بۆته‌وه یان ئه‌وه‌ی كه ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنراوه [ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ] ئه‌وه تاوانه‌و حه‌رامه [ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ] وه شه‌یتانه‌كان وه‌حی ئه‌نێرن واته: وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ولیاو دۆست و خۆشه‌ویستانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ن كه ئه‌یانووت: بۆچی ئێوه شتێك كه به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یكوژن واته: سه‌ری ئه‌بڕن حه‌ڵاڵه‌و ئه‌یخۆن به‌ڵام شتێك كه خوا كوشتۆتی واته: مردار بۆته‌وه نایخۆن؟ ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بوو ئه‌یخسته دڵی دۆسته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ موسڵماناندا پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (١٢١) ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا ئێوه‌ش له موشریكان ئه‌بن، نابێ گوێڕایه‌ڵی موشریك بكه‌ن و ئه‌وان حه‌ڵاڵ و حه‌رامتان بۆ دیارى بكه‌ن
(122) [ أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ ] ئایا كه‌سێك كه مردبێ و زیندوومان كردبێته‌وه، واته كافر بێ و هیدایه‌تمان دابێ بۆ ئیسلام [ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ ] وه نوورو ڕووناكیمان پێ به‌خشی بێت كه له‌ناو خه‌ڵكدا بتوانێ پێی بڕوات كه قورئان و ئیسلامه [ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ] ئایا وه‌كو كه‌سێك وایه كه له‌ناو تاریكییه‌كانى كوفر‌و نه‌زانى و گومڕاییدا بێت كه نه‌توانێ لێی ده‌رچێ [ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢٢) ] به‌م شێوازه كافران كرده‌وه‌كان و كوفریان بۆ جوان كرابوو وه ڕازێندرابۆوه
(123) [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - چۆن له مه‌ككه‌دا كافرو تاوانبارانى لێیه به‌م شێوازه له هه‌موو شار‌و دێ¬یه‌كدا گه‌وره موجریم و سه‌ره كافره‌كانمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌كرو فێڵ بكه‌ن و خه‌ڵكی گومڕا بكه‌ن و بخه‌ڵه‌تێنن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ باوه‌ڕدارانه [ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (١٢٣) ] له كاتێكدا فێڵ له هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له خۆیان نه‌بێت و زه‌ره‌رو زیانه‌كه‌ى بۆ خۆیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن
(124) [ وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك، یان ئایه‌تێك له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ بێت ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمان ناهێنین تا ئێمه‌ش نه‌بین به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و وه‌كو ئه‌و وه‌حیمان بۆ نه‌یات [ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ] خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ كه په‌یامی خۆی به‌كێ ئه‌دا وه كێ هه‌ڵئه‌بژێرێ و كێ گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سه موجریم و تاوانبارانه لای خوای گه‌وره تووشی زه‌لیلی و ڕیسوایی ئه‌بن [ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ (١٢٤) ] وه تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن به‌هۆی فێڵ و پیلان گێڕان و گومڕاكردنى خه‌ڵكى
(125) [ فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره بیه‌وێ هیدایه‌تی بدات بۆ ئیسلام ئه‌وه سینگی فراوان و چالاك ئه‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى [ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره بیه‌وێ گومڕای بكات ئه‌وا سینگی زۆر ته‌سك و ته‌نگ ئه‌كات كه شوێنى ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى چاكه‌ى تیادا نه‌بێته‌وه‌و وه‌رى نه‌گرێت [ كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌رز بێته‌وه بۆ ئاسمان، كه ئێستا زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ ئاسمان دڵی ته‌نگ ئه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا نامێنێ، ئه‌میش یه‌كێكه له موعجیزاتی قورئانى پیرۆز [ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (١٢٥) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره پیسی واته شه‌یتان یاخود سزا دائه‌به‌زێنێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان ناهێنن
(126) [ وَهَذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه ڕێگای ڕاست و دینه‌كه‌ی په‌روه‌ردگارته كه هیچ گێڕی و چه‌وتى و خواريیه‌كی تیا نیه [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (١٢٦) ] ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه پێداوه‌و ڕوونمان كردۆته‌وه بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه
(127) [ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگاریان شوێنێكیان هه‌یه كه به‌هه‌شته شوێنی سه‌لامه‌تی و پارێزراویه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك [ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢٧) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئه‌وانه به‌هۆی كرده‌وه چاكه‌كانیان كه له دونیادا ئه‌نجامیان ئه‌دا
(128) [ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره مرۆڤ و جنی هه‌ر هه‌موویان كۆ ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رمێت: ئه‌ی گرۆی جنی ئێوه زۆرێك له مرۆڤه‌كانتان گومڕا كرد تا بوون به شوێنكه‌وته‌ی ئێوه [ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] وه دۆستانی جنیه‌كان له مرۆڤه‌كان ئه‌ڵێن [ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه هه‌ندێكمان تام و چێژ‌و له‌زه‌تمان كرد له هه‌ندێكمان، جنیه‌كان تام و چێژ‌و له‌زه‌تیان كردووه له مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه شوێنیان كه‌وتوونه وه گوێڕایه‌ڵیان كردوون، وه مرۆڤه‌كانیش تام و چێژ‌و له‌زه‌تیان كردووه له جنیه‌كان به‌وه‌ی كه تاوانیان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوان كردووه‌و ئاسان كردووه، یاخود فاڵچییه‌كان شتیان له جنی و شه‌یتانه‌كان وه‌رگرتووه [ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ] وه گه‌یشتین به‌و كاته دیاریكراوه‌ی كه بۆمانت دیاری كردبوو كه مردنه، یان ڕۆژی قیامه‌ته [ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئاگری دۆزه‌خ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌مووتانه‌و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له باوه‌ڕداران كه به شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان ده‌رده‌چن [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٢٨) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر كاربه‌جێ و زانایه.
(129) {خەڵكانی ستەمكار فەرمانڕەوای ستەمكاریان دەبێت} [ وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا ] به‌م شێوازه هه‌ندێك له سته‌مكاران زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكیانداو ئه‌یانكه‌ینه ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌ندێكیان، هه‌ندێك خه‌ڵك كه سته‌مكار بوون سه‌ركرده‌ی سته‌مكاریشیان ده‌بێت، یاخود هه‌ندێك له جنیه سته‌مكاره‌كان زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێك مرۆڤی سته‌مكاردا، یاخود موسڵمان دۆستى موسڵمانه‌و كافر دۆستى كافره‌و زاڵم دۆستى زاڵمه [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٢٩) ] به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپ و تاوانی خۆیانه‌وه
(130) [ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ئه‌ی گرۆی جنی و مرۆڤه‌كان ئایا پێغه‌مبه‌رتان له خۆتان بۆ نه‌هات كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه، وه ئاگادارتان بكه‌نه‌وه‌و بتانترسێنن له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی قیامه‌ته‌و رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ن به‌خواى گه‌وره، (پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان له مرۆڤ بوونه به‌ڵام بۆ جنیه‌كانیش هاتوونه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له جنى نه‌بووه) [ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَى أَنْفُسِنَا ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ ئێمه شایه‌تین به‌سه‌ر خۆمانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ران هاتوون وه ئێمه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] به‌ڵام ژیانی دونیا له‌خشته‌ی بردوون و فریوی داون [ وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (١٣٠) ] وه شایه‌تی تریش ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا له رۆژى قیامه‌ت كه ئێمه به‌ڕاستی له دونیا كافرو بێباوه‌ڕ بووین كه شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتین
(131) [ ذَلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (١٣١) ] به‌م شێوازه په‌روه‌ردگار هیچ شار‌و دێ¬یه‌ك له‌ناو نادات كه خه‌ڵكه‌كه‌ى بێئاگابن و پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌چووبێت و زوڵم و سته‌میان لێ بكات خوای گه‌وره دووره له زوڵم و سته‌م
(132) [ وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ] وه جن و مرۆڤ پله‌یان جیاوازه له قیامه‌تدا جا له به‌هه‌شتدا بێ یان له دۆزه‌خدا بێت و هه‌ر كه‌س به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆیانه چ چاك یان خراپ [ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٣٢) ] وه په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن، به‌ڵكو هه‌مووى تۆمار كراوه
(133) [ وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ ] وه په‌روه‌ردگارت ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته له دروستكراوه‌كانى وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت ئه‌ی سته‌مكاران ئێوه له‌ناو ئه‌بات و ڕیشه‌كێشتان ده‌كات [ وَيَسْتَخْلِفْ مِنْ بَعْدِكُمْ مَا يَشَاءُ ] وه له دوای ئێوه كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ كه خۆی ویستی لێ بێت و گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تى بكه‌ن [ كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (١٣٣) ] هه‌روه‌كو چۆن ئێوه‌ی دروست كرد له‌نه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌ی نوح دا بوون مرۆڤایه‌تی له‌وان دروست بوه‌وه
(134) [ إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَآتٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه خوای گه‌وره پێتان ئه‌دا له زیندوو بوونه‌وه‌و پاداشت و سزا هه‌مووی دێته‌جێ و خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (١٣٤) ] وه ئێوه ڕزگارتان نابێ له سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه كه بۆی هه‌ڵبێن، وه ببن بهخۆڵیش خواى گه‌وره تواناى هه‌یه زیندوتان بكاته‌وه
(135) [ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم كار بكه‌ن له جێی خۆتان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر‌و به‌رنامه‌ى خۆتان من گوێ ناده‌م و زه‌ره‌رو زیان به من ناگات، وه منیش به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر رێگا‌و مه‌نهه‌جى خۆم، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ] له داهاتوودا ئه‌زانن سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی دونیا‌و قیامه‌ت بۆ كێیه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق و كێ له‌سه‌ر باتڵه [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (١٣٥) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زاڵم و سته‌مكاران سه‌رفراز ناكات
(136) [ وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا ] كافرانی قوڕه‌یش به گومانی خۆیان به‌شیان بۆ خوای گه‌وره دانابوو له‌وه‌ى كه دروستى كردووه له كێڵگه‌و زه‌رعات و ئاژه‌ڵ [ فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ ] به گومانی خۆیان ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵانه یان ئه‌م زه‌رعاته تایبه‌ته به‌خوای گه‌وره [ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا ] ئه‌مانه‌ی تریشیان دائه‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كردبوویان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی بت و شته‌كانیان ئه‌كرد [ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌وه‌ی كه بۆ بته‌كان دایان نابوو نه‌ئه‌گه‌یشت به خوای گه‌وره واته خوای گه‌وره لێیان وه‌رناگرێ، یاخود هه‌ر نه‌ئه‌گه‌یشت به خوای گه‌وره واته هه‌موویان بۆ بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كرد یان بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كان سه‌رف ئه‌كرد [ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوایان دانابوو دواتر كه ئه‌وه نه‌مایه ئه‌میشیان هه‌ر بۆ بته‌كانی خۆیان و بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره پێویستی به‌مه نیه [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (١٣٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه خراپترین بڕیاره كه ئه‌یده‌ن كه فه‌زڵی خواكان و بته‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا له كاتێكدا خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارو خاوهندارو هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره
(137) [ وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ ] وه به‌م شێوازه شه‌یتانه‌كان كوشتنی زۆرێك له مناڵی موشریكانیان ڕازاندبۆوه‌و جوان كردبوو بۆیان كه كوڕیان ئه‌كوشت له ترسی برسێتی و فه‌قیریداو كچیشیان ئه‌كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره نه‌بن و به‌شوویان نه‌ده‌ن چونكه ئه‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان [ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌هیلاكیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ن وه دینه‌كه‌شیان لێیان تێكدابوو [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ویستی كه‌ونی ئه‌وه ئه‌و شته‌یان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١٣٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - لێیانگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه ئه‌و بوهتان و درۆیانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره خۆی سزایان ئه‌دات و زه‌ره‌رو زیان به تۆ ناگه‌یه‌نن.
(138) {كافران بە نەزانی‌و نەفامی شت لەسەر خۆیان حەرام دەكەن} [ وَقَالُوا هَذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ حِجْرٌ لَا يَطْعَمُهَا إِلَّا مَنْ نَشَاءُ بِزَعْمِهِمْ ] ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵ و كێڵگه‌و زه‌رعاتانه هه‌مووی (حیجره)، واته: حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه نابێ كه‌س بیخوات و سواری بێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه خۆمان به‌گومانی خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ردابوو بۆ خواكانیان یان خزمه‌تكاری خواكانیان [ وَأَنْعَامٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا ] وه پشتی هه‌ندێ ئاژه‌ڵی تریشیان قه‌ده‌غه كردبوو كه‌س نابێ سواری بێت یاخود باری لێ بنێت كه باسمان كرد (به‌حیره‌و سائیبه‌و وه‌صیله‌و حام) بوون [ وَأَنْعَامٌ لَا يَذْكُرُونَ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا افْتِرَاءً عَلَيْهِ ] وه ئاژه‌ڵانی تریش كه سه‌ریئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی لێ ناهێنن، وه بۆ بته‌كانیانی سه‌رئه‌بڕن و ناوی بته‌كانیانی له‌سه‌ر ئه‌هێنن، وه ئه‌مه درۆیه‌كه‌و هه‌ڵیئه‌به‌ستن و شتی وا له دینی خوای گه‌وره‌دا نیه [ سَيَجْزِيهِمْ بِمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (١٣٨) ] خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات به‌هۆی ئه‌و درۆ‌و بوهتان كردنه‌ی كه ئه‌یاندایه پاڵ دینی خوای گه‌وره
(139) [ وَقَالُوا مَا فِي بُطُونِ هَذِهِ الْأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَى أَزْوَاجِنَا ] وه ئه‌یانووت: هه‌رچی له بێچووی ناو سكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه هه‌یه له (به‌حیره‌و سائیبه) یان شیره‌كه‌یان ئه‌مانه تایبه‌ته بۆ پیاوان و ئافره‌ت نابێ لێی بخوات و حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌ت، خۆیان حه‌رامیان ئه‌كرد [ وَإِنْ يَكُنْ مَيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاءُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردار بوایه‌ته‌وه ئه‌و كاته ئافره‌تانیشیان به‌شدار ئه‌كردو شه‌ریكیان ئه‌كردن له گۆشته‌كه‌یدا [ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ] خوای گه‌وره سزایان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م درۆهه‌ڵبه‌ستن و بڕیاردانه‌یان [ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٣٩) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێ و زانایه
(140) [ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه زه‌ره‌رمه‌ند بوون كه مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌كوژن به‌نه‌زانی و به‌كه‌م عه‌قڵی به‌بێ زانیاری [ وَحَرَّمُوا مَا رَزَقَهُمُ اللَّهُ افْتِرَاءً عَلَى اللَّهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره وه‌كو ڕزقێك پێی به‌خشیوون ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر خۆیانی حه‌رام ئه‌كه‌ن و درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر پێت خۆشه نه‌زانى و نه‌فامى عه‌ره‌ب بزانیت و بۆت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا ئه‌م ئایه‌تانه بخوێنه‌وه [ قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٤٠) ] به‌دڵنیایی ئه‌مانه گومڕا بوونه‌و هه‌رگیز ئه‌مانه هیدایه‌تدراو نین و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت نین.
(141) {هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باخ و بێستانی بۆتان ڕواندووه كه هه‌یانه به‌رزن وه‌كو دارخورماو دارهه‌نارو ئه‌وانه [ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ ] وه هه‌یشه نزمه وه‌كو كاڵه‌ك و شووتی و ترێ و ئه‌وانه، یاخود (مه‌عروشات): ئه‌وانه‌ن كه به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یچێنن، وه (غیر مه‌عروشات): ئه‌وانه‌یه كه له‌و ده‌شته ده‌ستی ئێوه‌ی تیادا نیه خوای گه‌وره ئه‌یڕوێنێت خوای گه‌وره ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ ڕواندوون [ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] وه له دارخورماو زه‌رعاتی تر كه خواردنیان تامی جۆراوجۆره، وه له زه‌یتون و هه‌نار جۆره‌ها خورماو هه‌نار هه‌یه له شێوه‌دا له‌یه‌ك ئه‌چێ به‌ڵام تامی جیاوازه [ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ ] كاتێك كه دێته به‌رهه‌م ئێوه به‌رهه‌می بخۆن [ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ] له كاتی ڕۆژی دروێنه‌شدا ئێوه زه‌كاتی لێ بده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران [ وَلَا تُسْرِفُوا ] به‌ڵام زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له خواردندا، یان له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نانه‌ت له صه‌ده‌قه‌و خێریشدا [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (١٤١) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن
(142) [ وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ] وه خوای گه‌وره ئاژه‌ڵى بۆ دروست كردوون كه هه‌یه باری پێ ئه‌گوازنه‌وه وه‌كو حوشترو ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژ، وه هه‌یشه بۆ گۆشت و شیره‌و له خوریه‌كه‌ى جێگای پێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ڕو بزن [ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] ئێوه بخۆن له‌و ڕزقه حه‌ڵاڵه‌ی كه خوای گه‌وره پێی داون له‌مانه‌ی كه باسكرا [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه شوێنى هه‌نگاو نه‌خشه‌ی شه‌یتان مه‌كه‌ون تا له‌سه‌رتانی حه‌رام نه‌كات و بێبه‌شتان نه‌كات لێی [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٤٢) ] بزانن كه شه‌یتان به دڵنیایی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه
(143) [ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ] هه‌شت جۆر ئاژه‌ڵ هه‌یه كه به‌نێرو مێ ئه‌كاته هه‌شت جووت [ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ ] له مه‌ڕدا نێر‌و مێ هه‌یه [ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ] وه له بزنیشدا نێر‌و مێ هه‌یه ئه‌مه چوار [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره نێره‌ی مه‌ڕو بزنی لێ حه‌رام كردوون؟ واته: به‌ران له‌گه‌ڵ تهگهدا [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێ یه‌كه‌ی لێ حه‌رام كردوون كه مه‌ڕو بزنهكهیه؟ نه‌خێر هیچی حه‌رام نه‌كردووه [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌كاندا هه‌یه به‌رخ و كار ئایا ئه‌مانه‌ی لێ حه‌رام كردوون؟ [ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٤٣) ] هه‌واڵم پێ بده‌ن به زانیاری ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن به‌ڵگه‌یه‌ك بێنن لای خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره شتێ له‌مانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رام كردبێ كه ئێوه خۆتان له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن
(144) [ وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ ] وه له حوشتریش دوو دانه نێر‌و مێ یه‌ك [ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ] وه له مانگاش نێر‌و مێ یه‌ك [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] دیسانه‌وه پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره نێره‌ی حوشترو جوانهگاى حه‌رام كردووه [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێیه‌ی حوشترو مانگای لێ حه‌رام كردوون [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌ی حوشترو مانگادا هه‌یه ئه‌مانه‌ی حه‌رام كردووه لێتان [ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَذَا ] ئایا ئێوه شایه‌ت و ئاماده‌بوون كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه شتی وا هه‌یه؟ شتی وا نه‌بووه [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ زاڵمتره واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتر نیه كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ده‌كات و شت حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئه‌كات [ لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] تا خه‌ڵكی گومڕا بكات به‌بێ زانیاری [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٤٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات كه به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكه‌ن و خۆیان شت بۆ خه‌ڵك حه‌ڵاڵ بكه‌ن و حه‌رام بكه‌ن.
(145) {هەندێك لە حەرامكراوەكان} [ قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من نابینم شتێك له‌وه‌ی كه به وه‌حی بۆم هاتووه حه‌رام بێ له‌سه‌ر كه‌سێك كه بیخوات [ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً ] مه‌گه‌ر مرداره‌وه بوو ئه‌وه‌ی كه نه‌گات به‌چه‌قۆدا ئه‌وه حه‌رامه ته‌نها مرداره‌وه بووی كولله‌و ماسی نه‌بێت كه حه‌ڵاڵه [ أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا ] یان خوێنێك كه ده‌رپه‌ڕێت و بڕوات و برژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه ئه‌وه حه‌ڵاڵه، یاخود جگه‌رو سپڵ حه‌ڵاڵه [ أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ ] یان گۆشتی به‌راز هه‌مووی حه‌رامه [ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ] ئه‌مانه پیس و حه‌رامن [ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] یان حه‌رامه كه بۆ غه‌یری خوا سه‌ربڕابێت وه‌كو بۆ بته‌كان، یان ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنرابێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] به‌ڵام له ناچاریدا كه‌سێك كه نزیك بێ له‌برسان بمرێ له‌م حه‌رامانه‌ش بخوا چ مرداره‌وه بوو بێ چ گۆشتی به‌راز بێ یان هه‌ر شتێكی تر بێ بۆی حه‌ڵاڵ ئه‌بێ به‌دوو مه‌رج: [ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] كه زیادڕه‌وی تیا نه‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده بخوات كه نه‌مرێ، وه دواتر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری كه پێویستی نه‌بوو [ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤٥) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه، ئه‌م ئایه‌ته مه‌ككی¬یه به‌ڵام له دوای ئه‌وه سووره‌تی (مائیده)یش دابه‌زی كه خوای گه‌وره هه‌ندێك شتی تری حه‌رام كرد وه‌كو باسمان كرد: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خنكێنراون و نه‌گه‌یشتوونه به چه‌قۆدا، وه ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕه قۆچیان كردووه‌و، ئه‌وانه‌ی كه له شاخ به‌ر بوونه‌ته‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی كه بریندار كراون، ئه‌مانه كه نه‌گه‌ن به چه‌قۆدا هه‌مووی حه‌رامه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له دڕه‌نده‌كاندا ئه‌وه‌ی كه كه‌ڵبه‌ی هه‌بێ حه‌رامی كردووه‌و له باڵنده‌دا ئه‌وه‌ی چڕنووكی هه‌بێ حه‌رامی كردووه، وه گوێدرێژی ماڵی و سه‌گی حه‌رام كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی حه‌رامه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌م ئایه‌ته‌دا باسكرا، واته: ئه‌ی موشریكان بۆچی له خۆتانه‌وه شتێك كه خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون بۆ له‌خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن.
(146) {ئەو شتانەی كە جولەكە لەسەر خۆیانیان حەرام كرد} [ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ] وه له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان حه‌رام كرد هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه نینۆكی هه‌بێ به‌مه‌رجێك نینۆكى په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیانهكرابێتهوهو نێوانی نه‌بێ ئه‌وانه‌یان لێ حه‌رام بووه وه‌كو حوشتر و نه‌عامه‌و قازو مراوی، كه جووله‌كه خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیا بووبێته‌وه ئه‌یانخوارد وه‌كو مریشك و باڵنده‌كان [ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا ] وه له مانگا‌و مه‌ڕو بزنیش به‌زو چه‌وریه‌كانمان لێ حه‌رام كردبوون [ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ] ته‌نها ئه‌و چه‌وریانه‌ی كه به‌پشتی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه بێ یاخود ئه‌وه‌ی كه بهڕیخۆڵهكانهوه بێ یان ئه‌وه‌ى كه به ئێسقانه‌وه بێ ئه‌مانه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ بوو جگه له‌وه چه‌وری تری ئاژه‌ڵیان لێ حه‌رام بوو ئه‌وه‌ی كه بهگورچیلهو به‌و شتانه‌وه بێ هه‌موویان لێ حه‌رام بوو، به‌ڵام جوله‌كه ده‌چوون به‌زو چه‌وریان ده‌توانده‌وه‌و پاشان ده‌یانفرۆشت خواى گه‌وره‌یش نه‌فره‌تى لێ‌كردن، چونكه هه‌رشتێك حه‌رام بكات نرخه‌كه‌یشى حه‌رام ده‌كات و كڕین و فرۆشتنیشى حه‌رامه [ ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ] ئه‌مه بۆچی خوای گه‌وره له‌سه‌ریان حه‌رامی كرد؟ به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیان كه خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (١٤٦) ] وه ئێمه ڕاستگۆین له‌م هه‌واڵانه‌دا، یان دادپه‌روه‌رین له‌م بڕیارانه‌دا
(147) [ فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ رَبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر جووله‌كه یان موشریكان تۆیان به‌درۆ زانی له‌م شته‌دا ئه‌وا بڵێ: په‌روه‌ردگارتان خاوه‌ن ڕه‌حمه‌تێكی زۆر فراوانه‌و په‌له ناكات له سزادانتاندا [ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (١٤٧) ] به‌ڵام كاتێك كه سزای موجریم و تاوانباران بدات كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره ڕه‌ت بكاته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه
(148) [ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا ] موشریكان ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه نه ئێمه‌و نه باوك و باپیرانیشمان شه‌ریكمان بۆ خوا دانه‌ئه‌نا [ وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ] وه هیچ شتێكیشمان له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام نه‌ئه‌كرد هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كه ئه‌یان كرد دایانه پاڵ خوای گه‌وره [ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] به‌م شێوازه موشریكانی پێش ئه‌مانیش ئاوا درۆیان ئه‌كردو درۆیان ئه‌دایه پاڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا ] تا سزای ئێمه‌یان چه‌شت تا خوای گه‌وره سزای بۆیان دابه‌زاند [ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاریه‌كتان هه‌یه تا بۆمانی ده‌ركه‌ن و ئاشكراى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌و خواى گه‌وره رازیه به‌م كارانه‌ى ئێوه [ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ ] ئێوه هیچ زانیاریه‌كتان نیه‌و ته‌نها شوێنی گومان و خه‌یاڵ كه‌وتوونه [ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ (١٤٨) ] وه ته‌نها وههم و گومان و درۆ‌و خهمڵاندێكه خۆتان داتانناوه
(149) [ قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: حوجه‌و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه لای خوای گه‌وره‌یه كه به‌سه‌رتاندا جێگیرى كردووه، بۆیه هیچ كه‌سێك به‌ڵگه‌و بیانوى نیه له كوفر‌و تاوانكردندا [ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (١٤٩) ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه هیدایه‌تی هه‌مووتانی ئه‌دا به‌ڵام خۆتان ڕێگای هیدایه‌ت ناگرنه به‌رو لێی لائه‌ده‌ن
(150) [ قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءَكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللَّهَ حَرَّمَ هَذَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: شایهتهكانتان بێنن و ئاماده‌یان بكه‌ن ئه‌وانه‌ی كه شایه‌تن كه خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ر ئێوه حه‌رام كردووه [ فَإِنْ شَهِدُوا ] ئه‌گه‌ر شایه‌تی درۆینه‌شیان هێنا به‌بێ زانیاری [ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ] ئه‌وا تۆ باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌و به‌ڕاستیان دامه‌نێ ئه‌وانه درۆ ئه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سانه مه‌كه‌وه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌درۆ ئه‌زانن وه ئیمانیان به‌ڕۆژی دوایی نیه [ وَهُمْ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١٥٠) ] وه كه‌سانی تر‌و بت یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره‌و وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن.
(151) {ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە} [ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌رن با من پێتان بڵێم و بۆتان بخوێنمه‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی حه‌رام كردووه نه‌ك خۆتان له خۆتانه‌وه شت حه‌رام بكه‌ن [ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری حه‌رام كردوون ئه‌وه‌یه هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن، ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن به‌ڵام له‌ولاوه ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له رۆژى قیامه‌ت به پڕایى زه‌وی به تاوانه‌وه بگه‌یت به خواى گه‌وره‌و شه‌ریكت بۆ بڕیار نه‌دابێت ئه‌وا خواى گه‌وره به پڕایى زه‌وى به لێخۆشبوونه‌وه بۆت دێت و لێت خۆش ده‌بێت [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا ئه‌گه‌ر كافریش بن [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ] وه مناڵی خۆتان مه‌كوژن له‌به‌ر فه‌قیری و هه‌ژاری، كه هه‌ندێكیان كوڕیان له‌به‌ر هه‌ژارى و كچیان له‌به‌ر شه‌رمه‌زارى زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد [ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ئێمه ڕزقی ئێوه‌و ئه‌وانیش ئه‌ده‌ین [ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] وه نزیكی فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه وه‌كو زینا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و ئه‌وه‌ی نهێنیه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه بیكوژن ئێوه مه‌یكوژن ئیلا به‌حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناحه‌ق كوشتبێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش حاكمی موسڵمان ئه‌یكات نه‌ك تاك تاكه‌ی خه‌ڵكی [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٥١) ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره پێویستی كردووه له‌سه‌رتان و فه‌رمانی پێ كردوون و ئامۆژگاری كردوون به‌ڵكو عاقڵ بن و فێر بن و شت وه‌ربگرن.
(152) [ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ] وه نزیك ماڵی هه‌تیو مه‌كه‌ونه‌وه ئیلا به باشترین شێواز نه‌بێ كه چاكسازی له ماڵه‌كه‌یاندا بكه‌ن وه سوودیان پێ بگه‌یه‌نن تا بالغ ده‌بن و چاك و خراپی خۆیان لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه [ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ] وه له كێشانه‌و پێوانه‌یشدا دادپه‌روه‌ر بن و حه‌قی ته‌واوی خه‌ڵك بده‌ن له كاتی كڕین و فرۆشتندا [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] وه ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه كاتێك كه قسه‌تان كرد یان شایه‌تیتان دا دادپه‌روه‌ر بن با كه‌سێكی نزیك و خزمی خۆتیش بێ له‌به‌ر خزمایه‌تی نادادپه‌روه‌ری مه‌كه‌و خۆت گوناهبار مه‌كه [ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ] وه وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌تان داوه، یان ئه‌م وه‌سێت و ئامۆژگاریانه‌ى خواى گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌فاداریش ئه‌وه‌یه كه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن و كار به قورئان و سوننه‌ت بكه‌ن [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١٥٢) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره فه‌رمانتان پێ ده‌كات و ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو ئێوه بیر بكه‌نه‌وه
(153) [ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ] پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ده‌ستى هێڵێكى راستى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێگاى راستى خواى گه‌وره‌یه، وه چه‌ند هێڵكى تر‌ى لاى راست و چه‌پى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێچكه‌كانه كه له‌سه‌ر هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له‌سه‌ره بانگى خه‌ڵكى بۆ ده‌كات، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه، ئه‌مه ڕێگای ڕاستی منه كه دینی ئیسلامه كه بریتیه له قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئوممه‌ت ئێوه شوێنی بكه‌ون، وه یه‌كڕیز و یه‌ككۆمه‌ڵ بن و به‌ش به‌ش و پارچه پارچه مه‌بن [ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ ] وه شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون له جووله‌كه‌و گاور‌و ئاگرپه‌رستان و سه‌رجه‌م دینه پووچه‌ڵه‌كانی تر‌و هه‌موو ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان شوێن هیچی مه‌كه‌ون، وشه‌ى (صِرَاطِي) به تاك هێنا چونكه رێگاى راستى خوا یه‌ك رێگایه‌و حه‌ق یه‌كه‌و فره نیه، به‌ڵام وشه‌ى (السُّبُلَ) ى به كۆ هێنا چونكه رێچكه‌و رێبازه‌كانى تر زۆر‌و فره‌ن [ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته نێوانتانه‌وه وه له ته‌نها ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره لاتان ئه‌دا [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣) ] به‌م شته خوای گه‌وره ئامۆژگاری كردوون و وه‌سێتی بۆ كردوون و فه‌رمانی پێ كردوون به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن
(154) [ ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِي أَحْسَنَ ] پاشان ئێمه ته‌وراتمان به موسى به‌خشی به‌ته‌واوى ئه‌وه‌ى كه پێویستى بێت له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى تایدایه، یان نیعمه‌تی خۆمان ته‌واو ڕژاند به‌سه‌ریدا، چونكه مو‌سا چاكه‌كار بوو وه گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی ئه‌كرد [ وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ ] وه ته‌وراتیش ڕوون كردنه‌وه‌و درێژه‌پێدانی ئه‌حكامی هه‌موو شتێكی تیا بوو بۆ ئه‌وان [ وَهُدًى وَرَحْمَةً ] وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت بووه بۆ كاتی خۆی [ لَعَلَّهُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (١٥٤) ] به‌ڵكو ئیمان بێنن به گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت
(155) [ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ ] وه ئه‌م كتابه‌ش كه قورئانی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه كتابێكی موباره‌ك و پیرۆز‌و پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته سوودی دونیا‌و قیامه‌تتانی تیایه بۆیه ئێوه شوێنی بكه‌ون [ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (١٥٥) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه خۆتان بپارێزن له‌سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی قورئان به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات
(156) [ أَنْ تَقُولُوا إِنَّمَا أُنْزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَائِفَتَيْنِ مِنْ قَبْلِنَا ] تا ئێوه‌ش نه‌ڵێن: كتاب بۆ دوو كۆمه‌ڵی پێش ئێمه دابه‌زیوه كه جووله‌كه‌و گاورن كه ته‌ورات و ئینجیلیان بۆ دابه‌زی [ وَإِنْ كُنَّا عَنْ دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ (١٥٦) ] وه ئێمه ناتوانین كتێبی ئه‌وان بخوێنینه‌وه‌و ئاگامان لێ نیه، تا ئه‌م عوزره نه‌هێننه‌وه بۆیه خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه‌ش دابه‌زاند
(157) [ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ ] یاخود بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بهاتایه ئێمه‌ش كتابمان بۆ داببه‌زیایه ئه‌وا ئێمه هیدایه‌تدراوتر ئه‌بووین له جووله‌كه‌و گاوره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی عوزرتان نه‌مێنێ [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هات و ئه‌و قورئانه‌ی بۆتان دابه‌زاند [ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ] وه هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ ئێوه [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ] كێ له‌و كه‌سه زاڵمتره؟ واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه سته‌مكار تر نیه كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانێ وه لێی لائه‌داو پشتى تێده‌كات [ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ ] ئه‌وانه‌ی له ئایه‌ته‌كانی ئێمه لائه‌ده‌ن و باوه‌ڕى پێناهێنن و كارى پێناكه‌ن وه گومڕا ئه‌بن و ڕێگای ڕاست وێڵ ئه‌كه‌ن ئه‌وانه خراپترین سزایان ئه‌ده‌ین له ڕۆژی قیامه‌ت [ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ (١٥٧) ] به‌هۆی لادان و پشتكردنیان له‌و حه‌ق و هیدایه‌ته‌ی كه بۆیان هاتبوو.
(158) {بە هاتنی هەندێك لە نیشانە گەورەكانی قیامەت ئیمان هێنان سودی نامێنێت} [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه له ڕۆژی قیامه‌ت مه‌لائیكه‌ت بێت یان خوای گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له نێوانیاندا بدا [ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] یاخود هه‌ندێك له نیشانه گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت پێش هاتنى قیامه‌ت [ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] له ڕۆژی پێش قیامه‌ت كه هه‌ندێك له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت بێت وه‌كو هه‌ڵهاتنى خۆر له خۆرئاوا، یان هاتنى ده‌ججال یان ده‌رچوونى ئاژه‌ڵه‌كه له زه‌وى، ئه‌و كاته خه‌ڵك هه‌مووی ئیمان دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاو خۆیان ئه‌یبینن به‌ڵام [ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ ] كه‌سێك كه پێشتر ئیمانی نه‌هێنا بێ كه نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت هات و ئیمانی هێنا ئه‌و ئیمانه سوودی پێ ناگه‌یه‌نێ [ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ] یان كه‌سێك ئیماندار بوو به‌ڵام كرده‌وه‌ی چاكی كه‌م بێ دواتر كه به‌چاو خۆی ئه‌و نیشانانه ئه‌بینێ و كرده‌وه‌ی چاك ده‌كات یان ته‌وبه ده‌كات هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ بۆیه پێش ئه‌وه ته‌وبه بكه‌ن و موسڵمان بن [ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ (١٥٨) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: چاوه‌ڕێ بن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته له كافران و ئه‌وانه‌ى ته‌وبه دواده‌خه‌ن.
(159) {حەرامێتی پەرتەوازەیی‌و پارچە پارچەیی} [ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه كردووه كه مه‌به‌ست جووله‌كه‌و گاور‌و موشریكانه، وه مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌هلی بیده‌عه له ئوممه‌تی ئیسلام كه بوونه به‌چه‌ند گروپ و حیزب و كۆمه‌ڵێكه‌وه [ لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ له‌وان نیت و تۆ به‌ریت له‌وان و له كرده‌وه‌ی ئه‌وان له ته‌فره‌قه‌و پارچه پارچه‌یی [ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ] كاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا‌و خوای گه‌وره خۆی سزایان ئه‌دات كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (١٥٩) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره هه‌واڵیان پێ ئه‌دا له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بووه
(160) [ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ] هه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكات خوای گه‌وره یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه [ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا ] وه هه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌كیش بكات خوای گه‌وره یه‌ك به یه‌ك سزای لێ ئه‌سه‌نێ كه ئه‌میش عه‌داله‌ت و ڕه‌حم و سۆزی خوای گه‌وره‌یه [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٦٠) ] وه خه‌ڵكی له ڕۆژی قیامه‌ت زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێ به‌وه‌ی پاداشتی كرده‌وه‌كانیان كه‌م بكرێ یاخود سزای خراپه‌كانیان زیاد بكرێ
(161) [ قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی منی داوه بۆ ڕێگای ڕاستی ئیسلام [ دِينًا قِيَمًا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] كه دینێكی ڕاسته و هیچ گێڕی و خواریهكی تیا نیه، وه له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رم- صلى الله عليه وسلم - كه حه‌نیف بووه‌و له شیرك لایداوه بۆ ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٦١) ] وه ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - له هاوبه‌ش بڕیارده‌ران نه‌بووه.
(162) {دەبێت ئاژەڵ تەنها بۆ خوای گەورە سەرببڕێت} [ قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٦٢) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: نوێژ كردن و حه‌یوان سه‌ربڕین و ژیان و مردنم بۆ الله یه كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه، چۆن نوێژ كردن بۆ غه‌یری خوا شه‌ریك دانانه، حه‌یوان سه‌ربڕینیش بۆ غه‌یری خوا‌و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر بێنی ئه‌ویش هه‌ر شه‌ریك دانانه بۆیه خوای گه‌وره به‌یه‌كه‌وه هێناویه‌تیه‌وه، وه ته‌نها بۆ خوا ئه‌ژیم وه له پێناو خوای گه‌وره‌شدا ئه‌مرم
(163) [ لَا شَرِيكَ لَهُ ] له‌م شتانه خوای گه‌وره شه‌ریكی نیه چۆن له نوێژدا شه‌ریكی نیه هه‌ر ئه‌بێ بۆ ئه‌و بیكه‌ی له‌سه‌ربڕینیشدا شه‌ریكی نیه‌و ده‌بێت ئاژه‌ڵ هه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رببڕی [ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ ] وه به‌م شتانه من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه [ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ (١٦٣) ] وه من یه‌كه‌م موسڵمانم له ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆم
(164) [ قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه داوام لێ ئه‌كه‌ن من جگه له الله كه‌سێكی تر بكه‌م به په‌روه‌ردگاری خۆم و شه‌ریك بۆ خوا دانێم [ وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ ] له كاتێك خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێكه [ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تاوانی خۆی نه‌بێ تاوانی كه‌سی تر ناخرێته سه‌ر شانی [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س كۆڵ و باری كه‌س هه‌ڵناگرێ و تاوانی كه‌س ناخرێته سه‌رشانی كه‌س وه‌كو چۆن له جاهیلیه‌تدا ئه‌كرا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی بكردایه سزایان له خزم و كه‌سوكاری وه‌رئه‌گرت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك هانی خه‌ڵك بدات بۆ خراپه، یان پێشه‌نگ بێت بۆ خه‌ڵكى له خراپه‌داو خه‌ڵكى خراپه له‌وه‌وه فێربن ئه‌وه تاوانی ئه‌وانیش ئه‌چێته سه‌رشانی ئه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی ئه‌وان كه‌م بكات، وه‌كو له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: [ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] (النَّحْل : ٢٥) واته: له رۆژى قیامه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكیان گومڕا كردووه‌و بانگى خه‌ڵكیان كردووه بۆ خراپه‌و تاوان و خه‌ڵكى چاوى لێكردوون ئه‌وا تاوانى خۆیان و تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌یش هه‌ڵده‌گرن و دێته سه‌رشانیان به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى خه‌ڵكى كه‌م بكاته‌وه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (١٦٤) ] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێوه له دونیا جیاوازی و ناكۆكیتان له نێواندا هه‌بووه له‌سه‌رى
(165) [ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی كردووه به جێنشینی ئوممه‌ته‌كانی پێشتر له‌سه‌ر زه‌ویدا [ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌و پایه‌ی هه‌ندێكتانی به‌رز كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكی ترتاندا له هێزو توانا و فه‌زڵ و زانست و زانیارى و دروست كردن و شێوه‌و ره‌نگ و ڕزق دا [ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ] تا خوای گه‌وره تاقیتان بكاته‌وه به‌و شتانه‌ی كه پێتانی به‌خشیوه ئایا به‌كاری دێنن له گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوا یان نا [ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت زۆر خێرایه بۆ كه‌سێك سه‌رپێچى بكات [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٥) ] وه په‌روه‌ردگارت به‌ڕاستی زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌یی¬یه بۆ كه‌سێك كه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه وه شوێن خوای گه‌وره بكه‌وێ، والله أعلم .