(1) سووره‌تی (ئه‌علا) (واته: بڵندترین) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سووڕه‌تی (ئه‌علا)ی ئه‌خوێندو له دووه‌مدا (غاشیه)ی ئه‌خوێند، وه له ڕۆژی جومعه‌شدا به‌هه‌مان شێوه، وه له سێ ڕكاتی كۆتایی ویتریشدا ڕكاتی یه‌كه‌می سووڕه‌تی (ئه‌علا)ی ئه‌خوێند، وه له دووه‌مدا (كافرون) وه له سێیه‌میشدا ("قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ" وَ"قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ" وَ"قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ") ئه‌خوێند . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى (١) ] ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزت به پاك ڕابگره له هه‌موو شتێك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌ق نه‌بێ به خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌م سووره‌ته‌ی بخوێندایه‌ته‌وه (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) ئه‌یفه‌رموو: (سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى) وه له (ئیمامی عه‌لی و ابن عه‌باس)یشه‌وه هاتووه (خوایان لێ ڕازی بێ) كه خوێندوویانه فه‌رموویانه: (سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى).
(2) {توانا‌و ده‌سه‌لآتى خواى گه‌وره} [ الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى (٢) ] ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو شتێكی دروست كردووه‌و ڕێكی خستووه‌و ته‌قدیری كردووه وه‌كو چۆن مرۆڤی دروست كردووه شێوه‌و قامهتێكی جوان و عه‌قڵ و تێگه‌یشتنیشی پێ به‌خشیوه كه له شته‌كان تێبگات.
(3) [ وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى (٣) ] وه ئه‌و خوایه‌ی كه ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و هه‌موو شتێكی به ئه‌ندازه‌ی خۆی داناوه، بڕو ئه‌ندازه‌و جۆر‌و سیفات و شێواز‌و كاتی دیاریكراوی بۆ هه‌موو شتێك داناوه‌و هیدایه‌تی هه‌موو دروستكراوه‌كانی داوه، هیدایه‌تی مرۆڤ و جنی داوه‌و هه‌ردوو ڕێگای ڕاست و ڕێگای خراپی پێ ناساندوون، وه هیدایه‌تی ئاژه‌ڵه‌كانی داوه بۆ له‌وه‌ڕگاكان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، واته: ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و هیدایه‌تی دروستكراوه‌كانی داوه.
(4) [ وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَى (٤) ] وه خوای گه‌وره هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و گژوگیاو لهوهڕێكى بۆ ئاژه‌ڵن ده‌ركردووه‌و سه‌وز كردووه.
(5) [ فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَى (٥) ] له دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گژو گیایه سه‌وزه وشك ئه‌بێ وه ڕه‌نگی ڕه‌ش هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ، گژو گیا كه وشك بوو ئه‌و كاته ڕه‌ش ئه‌بێت.
(6) [ سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنْسَى (٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌شێوازێك ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ت بۆ ئه‌خوێنینه‌وه وات لێ ئه‌كه‌ین كه هیچی له‌بیر نه‌كه‌ی.
(7) [ إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئیلا ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره خۆی ویستی لێ بێ كه له‌بیری بكه‌ی، مه‌به‌ست پێی نه‌سخه، كه هه‌ندێك ئایه‌ت هه‌یه كه نه‌سخ ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌سڕێته‌وه ئه‌وانه له‌بیر ئه‌كه‌ی ئه‌ویش به ویستی خوای گه‌وره، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی تر خوای گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوه كه جبریل به‌شێوازێك بۆی ئه‌خوێنێته‌وه‌و فێری ئه‌كات كه هیچی له‌بیر نه‌كات، وه هیچی له‌بیر نه‌كردووه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه نه‌سخ بووبێته‌وه‌و له قورئاندا نه‌مابێت ئه‌وه به ئیزن و ویستی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌بیر بردبێته‌وه [ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى (٧) ] وه خوای گه‌وره خۆی زانایه‌و ئاگای له هه‌موو شتێكه كه ئێوه به ئاشكرا بیكه‌ن یان به نهێنی، نهێنی و ئاشكرا لای خوای گه‌وره هه‌مووی ئاشكرایه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و ئاگاداری هه‌موو شتێكه له وته‌و كرده‌وه‌ی ئێوه.
(8) [ وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَى (٨) ] وه هه‌رچی وته‌و كرده‌وه‌ی خێر‌و چاك و كرده‌وه‌ی به‌هه‌شت هه‌یه بۆتی ئاسان ئه‌كه‌ین و شهریعهتێكت بۆ دائه‌نێین كه سووك و ئاسان و ڕاست و دادپهروهرو دامه‌زراو بێ هیچ گێڕی و خوارى و قورسی و گرانییه‌كی تیادا نه‌بێت.
(9) [ فَذَكِّرْ إِنْ نَفَعَتِ الذِّكْرَى (٩) ] وه به‌م قورئانه پیرۆزه یادی خه‌ڵكی بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو یادخستنه‌وه بۆ ئه‌وان سوودی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سانێك دوای ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاریت كردوون و ئیقامه حوجه‌ت كردوون له دوای ئه‌وه گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن و سوود نابینن ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر یادیشیان نه‌خه‌یته‌وه ئه‌وه هیچ شتێكت له‌سه‌ر نیه كه یادخستنه‌وه‌كه سوودی بۆیان نه‌بێ ئاساییه كه یادیان نه‌خه‌یته‌وه، (لێره‌یشه‌وه ئه‌ده‌بی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی وه‌رئه‌گیرێ كه به كه‌سانێك نه‌ڵێی كه ئه‌هل نه‌بن و سوودی لێ نه‌بینن، به‌ڵكو كه‌سانێك كه سوودی لێ ببینن).
(10) [ سَيَذَّكَّرُ مَنْ يَخْشَى (١٠) ] كه‌سانێك په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و یاد ئه‌كه‌نه‌وه كه ترسی خوای گه‌وره له دڵیان‌دا بێ، ئه‌وان به‌و یاد كردنه‌وه‌یه زیاتر ئه‌ترسێن و زیاتر سوود وه‌رئه‌گرن.
(11) [ وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى (١١) ] وه كه‌سێك كه به‌دبه‌خت و خراپه‌كارو كافر بێ وه ڕۆچوو بێ له تاوان و سه‌رپێچیدا ئه‌وان خۆیان له‌و په‌ندو ئامۆژگاری و یادخستنه‌وه‌یه دوور ئه‌گرن.
(12) [ الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى (١٢) ] ئه‌وانه ئه‌چنه ناو ئاگره هه‌ره گه‌وره‌كه كه ئاگری دۆزه‌خه -په‌نا به خوای گه‌وره- .
(13) [ ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى (١٣) ] كافران له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه ئه‌مرن، نه‌ئه‌ژین ژیانێك كه سوودیان پێبگه‌یه‌نێت و به‌ژیان ناونابرێ، به‌ڵكو هه‌میشه زیندوون به‌ڵام ئه‌وه ژیان نیه كه ئه‌وانی تێدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی سزا‌و ئاگرو عه‌زابه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، جۆره‌ها سزا‌و عه‌زاب ئه‌درێن ئه‌وه ژیانی پێ ناووترێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی ته‌وحید بێ و موسڵمان بێ و شه‌ریكی بۆ خوا دانه‌نابێ بچێته دۆزه‌خیشه‌وه له دۆزه‌خدا وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وان له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌مرن و ئه‌بن به خهڵوزو ڕه‌ژوو وه‌كو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بۆیان، وه دواتر ده‌رئه‌كرێن و ئه‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه له ئاوی حه‌یات ئاویان پیادا ئه‌كرێ له‌لای به‌هه‌شت ئه‌وكاته ئه‌ڕوێنه‌وه هه‌روه‌كو چۆن دانه‌وێڵه له په‌نای ئاودا ئه‌ڕوێت به‌و شێوازه ئه‌ڕوێنه‌وه، ئه‌ویش ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ موسڵمانان ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن ئه‌گه‌ر بچنه دۆزه‌خیش له دۆزه‌خدا دوای ئه‌وه‌ی كه سزا ئه‌درێن و ئه‌سووتێن و ئه‌بن به‌خۆڵه‌مێش و ئه‌مرن له‌ناو دۆزه‌خداو دواتر ده‌رئه‌كرێن.
(14) [ قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو بوونه كه دڵ و ده‌روونیان پاك كردۆته‌وه له هه‌موو ڕه‌وشتێكی نزم و خراپ، وه هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان شوێن شه‌ریعه‌ت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كردووه، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون، وه ئیمامی (عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز) به سه‌رفتره ته‌فسیری ئه‌كردو فه‌رمانى ئه‌كرد كه خه‌ڵكی سه‌رفتره ده‌ربكه‌ن و ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌كرده به‌ڵگه (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى).
(15) [ وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى (١٥) ] وه ناوی په‌روه‌ردگاری بهێنێت و له یادى بێت و زیكری خوای گه‌وره بكات، وه نوێژه‌كانی بكات، مه‌به‌ست پێی پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه‌یه نوێژه فه‌رزه‌كانی ئه‌نجام بدا، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی جه‌ژنه، نوێژی جه‌ژنی بكات.
(16) [ بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (١٦) ] به‌ڵكو ئێوه ژیانی دونیا پێش ئه‌خه‌ن و گرنگی و بایه‌خ به ژیانی دونیا ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دونیا بێ نرخ و فانییه‌و له‌ناو ئه‌چێ و كۆتایی پێ دێت ئێوه گرنگی به ژیانی دونیا ئه‌ده‌ن.
(17) {قیامه‌ت باشتره له دونیا} [ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٧) ] له كاتێكدا كه ڕۆژی قیامه‌ت باشتره‌و ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌میشه‌ییه چۆن ئه‌بێ ئێوه گرنگی و بایه‌خ به دونیایه‌كی فانی بده‌ن وه قیامه‌تێك كه باشتره‌و ئه‌جرو پاداشتی یه‌كجار زۆری تیادایه پشت گوێی بخه‌ن و له‌بیری بكه‌ن، واته: نابێ وابێ.
(18) [ إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى (١٨) ] ئه‌م شتانه كه مه‌به‌ست پێی ئه‌م سووره‌ته‌یه له په‌ڕاوه‌كانی پێشتردا بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریش هاتووه‌و ئه‌م بابه‌تانه‌ی تیادا بووه، یاخود تایبه‌ت (إِنَّ هَذَا) ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م ئایه‌تانه (قَدْ أَفْلَحَ مَنْ تَزَكَّى (١٤) وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّى (١٥) بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (١٦) وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (١٧)) ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازن كه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن یان نه‌فسی خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌و نوێژه فه‌رزه‌كانیان ئه‌كه‌ن، وه ئه‌مانه له په‌ڕاوه‌كانی پێشتریشدا هاتووه‌و باسی ئه‌وه كراوه كه بایه‌خدان به قیامه‌ت باشتره له گرنگی و بایه‌خدان به دونیا.
(19) [ صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى (١٩) ] له صه‌حیفه‌و په‌ڕاو و كتابه‌كانی ئیبراهیم و موسادا ئه‌م شتانه هاتووه‌و گرنگی و بایه‌خی پێدراوه بۆیه له‌و كتێبانه‌ی پێغه‌مبه‌رانی تریشدا باسی ئه‌م بابه‌تانه كراوه، واته: شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ی موسڵمان گرنگی و بایه‌خی پێ بده‌ن، والله أعلم .