(1) سووره‌تی (یونس - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٠٩) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم [ الر ] ئه‌م پیتانه‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌ندێك له سوره‌ته‌كاندا هاتوون له‌سه‌ره‌تاى سوره‌تى (به‌قهره) باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ (١) ] ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته ئایه‌تی قورئانی پیرۆزن كه موحكه‌مه‌و حوكمه‌كانی دیاره، یاخود حه‌كیمه پڕ حیكمه‌ت و دانایی و كاربه‌جێیه، یاخود حاكم و فه‌رمانڕه‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی حوكم و بڕیار له نێوان خه‌ڵكیدا بدات.
(2) [ أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَا إِلَى رَجُلٍ مِنْهُمْ ] كاتێك كه خواى گه‌وره محمدى - صلی الله علیه وسلم - كرد به پێغه‌مبه‌ر عه‌ره‌ب ئینكاریان كرد و وتیان خواى گه‌وره له‌وه گه‌وره‌تره كه مرۆڤـێكى وه‌كو محمد بكات به پێغه‌مبه‌ر خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئایا خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو كه له‌ناو خۆیاندا ئێمه وه‌حی بۆ پیاوێك بنێرین له خۆیان كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - واته: ئه‌م شته‌یان بۆ پێ سه‌یره [ أَنْ أَنْذِرِ النَّاسَ ] كه تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌وه [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه موژده بده به باوه‌ڕداران كه پله‌و پایه‌ی به‌رزو پاداشتى چاكیان بۆ هه‌یه‌و به‌خته‌وه‌رن، یاخود كه كرده‌وه‌ی چاكیان له پێش خۆیانه‌وه ناردووه خوای گه‌روه لێیان وه‌رئه‌گرێ [ قَالَ الْكَافِرُونَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ مُبِينٌ (٢) ] به‌ڵام كافران وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه كه محمده - صلی الله علیه وسلم - جادووگه‌رێكی ئاشكرایه.
(3) {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و الله یه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروستكرد له شه‌ش ڕۆژدا [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و نونه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] ته‌نها خواى گه‌وره خۆى كاروباری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و بوونه‌وه‌ر هه‌ڵئه‌سووڕێنێ [ مَا مِنْ شَفِيعٍ إِلَّا مِنْ بَعْدِ إِذْنِهِ ] هیچ تكاكارێك نیه لای خوای گه‌وره ئیلا له پاش ڕێگه پێدانی خوای گه‌وره نه‌بێ [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ] ئه‌م الله یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه ئێوه به‌تاك و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٣) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه.
(4) [ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ] وه گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موویشتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ] وه‌عدو به‌ڵێنی خوای گه‌وره حه‌قه‌و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه سه‌ره‌تا مرۆڤه‌كانی دروست كردووه له خۆڵ (ئاده‌م) پاشان ئه‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مردن [ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ] تا پاداشتی ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه به دادپه‌روه‌ری، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كافرو بێباوه‌ڕ بوون ئاوێكیان بۆ هه‌یه كه كوڵاوه به ئاگری دۆزه‌خ [ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (٤) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه كردوویانه به خوای گه‌وره.
(5) [ هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه وای له خۆر كردووه كه ڕووناك و گه‌رم بێت [ وَالْقَمَرَ نُورًا ] وه وای له مانگ كردووه كه ته‌نها ڕووناك بێت [ وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ ] وه ڕۆیشتنی مانگى ته‌قدیر كردووه پله پله‌یه هه‌ر له شه‌و و ڕۆژێكدا جووڵه‌یه‌ك ئه‌كات سه‌ره‌تا بچوكه پاشان گه‌وره ده‌بێت و كامڵ ده‌بێت پاشان له كۆتایى مانگدا كه‌م ده‌كاته‌وه [ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه به‌هۆی خۆره‌وه ژماره‌ى رۆژه‌كان بزانن، وه به‌هۆى مانگه‌وه ژماره‌ی مانگ و ساڵه‌كان و حسابی خۆتان بزانن [ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئه‌م شته‌ی دروست نه‌كردووه ته‌نها به‌حه‌ق نه‌بێ [ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٥) ] وه ئایه‌ته‌كانی خۆی درێژه پێ ئه‌دات و ڕوونی ئه‌كاته‌وه بۆ كه‌سانێك كه ئه‌م شتانه بزانن.
(6) [ إِنَّ فِي اخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به دڵنیایی له جیاوازی نێوان شه‌و و ڕۆژ كه شه‌و تاریكه‌و ڕۆژ ڕووناكهو شه‌و فێنكتره‌و ڕۆژ گهرمترهو شه‌و هێمنتره‌و ڕۆژ جه‌نجاڵتره [ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان دروستی كردووه له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان، وه له زه‌ویشدا له‌و هه‌موو بوونه‌وه‌رو ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌یه‌ی كه دروستی كردووه [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَّقُونَ (٦) ] ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌یه بۆ كه‌سانێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن تا به‌هۆیه‌وه بگه‌ن به ناسینی خوای گه‌وره.
(7) [ إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ئومێدی گه‌یشتن نین به ئێمه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكه‌ن كه زیندوو ببنه‌وه [ وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا ] وه ڕازی بوونه به ژیانی دونیا‌و ژیانی دونیایان هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه دڵیان ئارام و هێمنه بۆ ژیانی دونیا [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ (٧) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ‌ئاگان له ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.
(8) [ أُولَئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨) ] شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆیان و كوفر كردنیان به خوای گه‌وره.
(9) [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ ] به دڵنیایی ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه خوای گه‌وره له دونیادا به‌هۆی ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكی خۆیان هیدایه‌تیان ئه‌دات، وه له قیامه‌تیش له‌سه‌ر پردى (صيراط) رێنماییان ده‌كات بپه‌ڕنه‌وه‌و بگه‌نه به‌هه‌شت، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٩) ] له‌ناو به‌هه‌شتی هه‌میشه‌ییدا كه تیایدا ئه‌مێننه‌وه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ.
(10) [ دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ] له‌ناو به‌هه‌شتدا دوعا‌و بانگ كردنی ئه‌مان ئه‌وه‌یه كه ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و به پاك و مونه‌ززه‌هى ڕائه‌گرن [ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ] وه سڵاوی ئه‌وانیش سه‌لام كردنه هه‌ندێكیان سه‌لام له هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن، یان خوای گه‌وره سه‌لامیان لێ ده‌كات، یان مه‌لائیكه‌ت سه‌لامیان لێ ده‌كات [ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠) ] وه دوا پاڕانه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه.
(11) {نابێت دوعای شەڕو خراپە بكرێت} [ وَلَوْ يُعَجِّلُ اللَّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُمْ بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره په‌له‌ی بكردایه‌و دوعاى شه‌ڕو خراپى مرۆڤه‌كانى قبووڵ بكردایه كه له كاتى توڕه بوون له خۆیان و ماڵ و منداڵیانى ده‌كه‌ن چۆن دوعای خێریان قبوڵ ده‌كات ئاواش دوعای شه‌ڕى قبوڵ بكردنایه ئه‌وه خوای گه‌وره له‌ناوی ئه‌بردن، وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه كه وتیان: [ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] (الْأَنْفَال: ٣٢) واته: ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌یه با خوایه‌كه‌ت به‌رد ببارێنێته سه‌رمان له ئاسمانه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره په‌له‌ی نه‌كرد له قبوڵ كردنى دوعاى شه‌ڕو خراپه‌یان له‌به‌ر ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یى و حیكمه‌تێك كه خۆی ئه‌یزانێ [ فَنَذَرُ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌ئومێدی گه‌یشتن نین به ئێمه وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نین كه له ڕۆژی قیامه‌ت زیندوو ببنه‌وه وازیان لێ دێنین با له‌ناو توغیان و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن.
(12) [ وَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ الضُّرُّ ] وه مرۆڤـ جاری وا هه‌یه كه تووشی زه‌ره‌رو زیانێك ئه‌بێ [ دَعَانَا لِجَنْبِهِ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَائِمًا ] له هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوعا ده‌كات و له خوا ئه‌پاڕێته‌وه به ڕاكشانه‌وه یان به دانیشتنه‌وه یان به‌پێوه [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُ ] به‌ڵام كاتێك كه زه‌ره‌رو زیان و ته‌نگیه‌كه‌ی له‌سه‌ر لائه‌به‌ین و هه‌ڵئه‌گرین [ مَرَّ كَأَنْ لَمْ يَدْعُنَا إِلَى ضُرٍّ مَسَّهُ ] ئه‌ڕوات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌بووبێ تووشی زه‌ره‌رو زیان بووبێت و دوعای كردبێ هه‌مووی له‌بیر ده‌كات، وه زۆرێك له موسڵمانانیش وان [ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢) ] به‌م شێوازانه بۆ ئه‌م كه‌سانه كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له كرده‌وه‌ی خراپ‌دا كرده‌وه‌كانیان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه تا بێ‌ئاگا بن له شوكری خوای گه‌وره.
(13) [ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ] وه به دڵنیایی ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌مان له‌ناوبرد كاتێك كه زوڵم و سته‌میان كرد [ وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] وه پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه هاتن بۆ لایان [ وَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ (١٣) ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێناو به‌م شێوازه‌ش له‌ناومان بردن، وه به‌م شێوازه‌ش كه‌سانی تاوانبار له‌ناو ئه‌به‌ین، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كافرانی مه‌ككه.
(14) [ ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِنْ بَعْدِهِمْ ] پاشان ئێوه‌مان كرده جێنشینی یه‌كتری له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له پاش ئه‌وان [ لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (١٤) ] تا ته‌ماشا بكه‌ین و بزانین ئێوه‌ش چ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن چاك یان خراپ.
(15) [ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه كاتێك ئایه‌ته ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه [ قَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ] ئه‌وانه‌ی كه به ئومێدی گه‌یشتن نین به ئێمه‌و باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه‌وه نیه ئه‌ڵێن: [ ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَذَا أَوْ بَدِّلْهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - قورئانێكی تر بێنه جگه له‌مه یاخود بیگۆڕه [ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِنْ تِلْقَاءِ نَفْسِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌ستكاری بكه‌م و بیگۆڕم [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] من ته‌نها شوێن ئه‌و وه‌حی یه ئه‌كه‌وم كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆم دێت [ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٥) ] من ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی په‌روه‌ردگارم بكه‌م له سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره ئه‌ترسێم كه ڕۆژی قیامه‌ته.
(16) [ قُلْ لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ نه‌بوایه‌و فه‌رمانی ئه‌و نه‌بوایه من هه‌ر قورئانیشم بۆتان نهئهخوێند وه پێشتانم نه‌ئه‌وت [ وَلَا أَدْرَاكُمْ بِهِ ] وه ئاگادارم نهئهكردنهوه به قورئان [ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِنْ قَبْلِهِ ] من پێشتر نزیكه‌ی چل ساڵ له‌ناو ئێوه‌دا ژیاوم هیچم نه‌وتووه تا وه‌حیم بۆ نه‌هات وه ئێوه خۆتان ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی من ئه‌زانن، وه ئه‌زانن من خوێنده‌وار نه‌بوومه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ئه‌م قورئانه‌م بۆ هاتووه [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٦) ] ئه‌وه بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه.
(17) [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ له‌و كه‌سه سته‌مكارتره، واته: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستێ و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكات [ أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ] یاخود وه‌كو ئێوه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ بزانێ [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْمُجْرِمُونَ (١٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره كه‌سانی تاوانبار سه‌رفراز ناكات.
(18) {سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] ئه‌وان جگه له خوای گه‌وره عیباده‌تی كه‌سان و شتانێك ئه‌كه‌ن كه نه زیانیان لێ لائه‌ده‌ن وه نه سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نن، چونكه سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ] وه ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه لای خوای گه‌وره تكامان بۆ ئه‌كه‌ن [ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه هه‌واڵ به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن له كاتێكدا كه خوای گه‌وره ئه‌زانێ له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا كه‌سێ نیه شه‌ریكی بێت وه كه‌سێكیش نیه بتوانێ تكا بكات به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٨) ] خوای گه‌وره زۆر پاك و مونه‌ززه‌هترو به‌رزتره له‌وه‌ی كه ئێوه ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ن.
(19) [ وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلَّا أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌تادا له ئاده‌مه‌وه تا نوح ده سه‌ده بوون هه‌ر هه‌موویان یه‌ك نه‌ته‌وه بوون یه‌كخواپه‌رست و موسڵمان بوون [ فَاخْتَلَفُوا ] به‌ڵام دواتر جیاوازی كه‌واته نێوانیان به‌ناردنی پێغه‌مبه‌ران هه‌ندێكیان بوون به‌بت په‌رست و كافر، وه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر موسڵمانێتى و یه‌كخواپه‌رستى مانه‌وه [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه نه‌بوایه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره پێشتر بڕیاری دابوو به‌سه‌ریاندا كه ئه‌بێ بمێننه‌وه، یاخود تا پێغه‌مبه‌ران نه‌نێرێ سزای هیچ كه‌سێك نادات [ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١٩) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره له دونیادا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دان و له‌ناوی ئه‌بردن به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و ناكۆكی و جیاوازیه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌بووه.
(20) [ وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه كافرانی مه‌ككه ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ محمد نایات - صلی الله علیه وسلم - وه‌ك زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاخه‌كان بكات به ئاڵتوون [ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: دابه‌زینی موعجیزه غه‌یبه‌و تایبه‌ته به‌خوای گه‌وره [ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (٢٠) ] ده‌ى چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م چونكه من هیچ شتێكم به‌ده‌ست نیه.
(21) [ وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِنْ بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُمْ ] وه كاتێك كه خه‌ڵكی تووشی ڕه‌حمه‌تێك بكه‌ین به‌هۆی باران بارین و ڕزق و ڕۆزی فراوانی له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر ژیانیان ته‌سك بوو وه وشكه ساڵی و بێ بارانی بووه [ إِذَا لَهُمْ مَكْرٌ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌وان فێڵ و گاڵته ئه‌كه‌ن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا [ قُلِ اللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: فێڵ و مه‌كر مه‌كه‌ن چونكه له‌به‌رامبه‌ر مه‌كری ئه‌واندا مه‌كری خوای گه‌وره له‌وان خێراتره‌و سزای خوای گه‌وره‌ش خێراتره [ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ (٢١) ] وه مه‌لائیكه‌ته نێردراوه‌كانی ئێمه مه‌كرو پیلان و نه‌خشه‌و فێڵی ئێوه هه‌مووی ئه‌نووسن و هیچی لای ئه‌وان شاراوه نیه.
(22) {كافران لە تەنگانەو ناخۆشیدا تەنها داوای فریاكەوتن لە خوا دەكەن} [ هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه به‌ڕێ ده‌كات و ده‌تانپارێزێت له وشكانی و ده‌ریادا، له وشكانی له‌سه‌ر پێی خۆتان له ده‌ریاش هیدایه‌تی داون كه كه‌شتی دروست بكه‌ن و بچنه ناوی [ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ ] تا كاتێ ئێوه له‌ناو كهشتیهكاندا ئه‌بن [ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا ] وه بایه‌كی فێنك و خۆشتان بۆ دێت كه كه‌شتیه‌كانتان به‌ڕێوه‌ده‌بات دڵخۆش ده‌بن [ جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ ] وه له‌ناكاودا گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزیش دێت [ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ ] وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌پۆلی دهریاكهتان بۆ دێت [ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ] وه وا گومان ئه‌به‌ن كه ده‌وریان دراوه‌و تیا چوونه [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئا له‌و كاته‌دا به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و داواى فریاكه‌وتنى لێ ده‌كه‌ن، وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر له‌بیر ئه‌كه‌ن كه كردبوویانن به شه‌ریك بۆ خوا چونكه ئه‌زانن فریایان ناكه‌ون [ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (٢٢) ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ڕزگارمان بكه‌ی له‌م ناخۆشیه ئێمه له شوكرانهبژێران ده‌بین و به تاك و ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین و شه‌ریكت بۆ دانانێین.
(23) [ فَلَمَّا أَنْجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره له‌م ناخۆشیه ڕزگاری كردن ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب ئه‌نێنه‌وه به‌ناحه‌ق [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئێوه كه زوڵم و سته‌م له خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له‌راستیدا له خۆتانی ئه‌كه‌ن چونكه خۆتان سزاكه‌ی وه‌رئه‌گرن [ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] ئه‌مه ته‌نها ژیانی دونیایه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌م و كورته‌و ئه‌ڕوات [ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٣) ] پاشان بۆ لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و كاته هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌ین كه چ كرده‌وه‌یه‌كتان له دونیادا كردووه، وه سزاتان ئه‌ده‌ینه‌وه له‌سه‌ر خراپه‌كان.
(24) [ إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنْزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ ] نموونه‌ی ژیانی دونیا له خێرایى له‌ناوچوونى وه‌كو ئاوێك وایه كه له ئاسمانه‌وه دامانبهزاندبێ كه ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌كانی زه‌وی هه‌ندێكی تێكه‌ڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر ههندێكیدا [ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالْأَنْعَامُ ] له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی و ئاژه‌ڵ ئه‌یخوات [ حَتَّى إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ ] تا زه‌ویه‌كه خۆی ئه‌ڕازێنێته‌وه به‌و گژوگیاو گوڵه جوانانه‌و خۆی جوان ده‌كات [ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا ] خاوه‌نی ئه‌و به‌روبووم و كشتوكاڵه وا ئه‌زانن توانایان هه‌یه بڕۆن سوودی لێ ببینن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڕننه‌وه [ أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا ] فه‌رمانی ئێمه واته: سزای ئێمه ئه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه‌و بهروبوومهدا به شه‌و یان به‌ڕۆژ [ فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا ] وای لێ ئه‌كه‌ین كه وه‌ك ئه‌وه‌ی دورابێتهوهو به‌رهه‌می ڕنرابێت و هیچی پێوه ناهێلین [ كَأَنْ لَمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دوێنێ ئه‌و نه‌بووبێت كه ئاوا جوان و سه‌وزو ڕازاوه‌و ته‌ڕ بووبێت [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٢٤) ] به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه پێ ئه‌ده‌ین و ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه، واته: ژیانی دونیاش ئاوایه له‌ناكاو له‌ناوتان ئه‌به‌ین و كۆتایتان پێ دێنین.
(25) [ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى دَارِ السَّلَامِ ] وه خوای گه‌وره بانگتان ئه‌كات و بانگه‌وازتان ئه‌كات بۆ شوێنی سه‌لامه‌تی و هێمنی و ئارامی و پارێزراوی كه به‌هه‌شته [ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٢٥) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی.
(26) {باوەڕداران لە بەهەشتدا خوای گەورە دەبینن} [ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاكه‌كار بوونه (حوسنا)یان بۆ هه‌یه، واته: به‌هه‌شت [ وَزِيَادَةٌ ] وه ئه‌جرو پاداشتیان چه‌ند جارێكه، وه (زیاده) بریتیه له بینینی خوای گه‌وره وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا باسى كردووه [ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه هیچ ڕه‌شاییه‌ك زاڵ نابێت به‌سه‌ر روویاندا، وه هیچ دوكه‌ڵی دۆزه‌خ دایانناپۆشێ وه‌كو كافران، به‌ڵكو روویان سپى و پاك و جوان و گه‌شه [ وَلَا ذِلَّةٌ ] وه زه‌لیل و سه‌رشۆڕو په‌شیمان نابن [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٦) ] ئه‌مانه هاوه‌ڵی به‌هه‌شتن و به‌هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(27) [ وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌یان كردووه [ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا ] له سزای هه‌ر خراپه‌یه‌ك خوای گه‌وره یه‌ك خراپه‌یان بۆ ئه‌نووسێ یه‌ك به یه‌كه‌و بۆیان زیاد ناكرێ [ وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ] وه زه‌لیلی و ڕیسوایی دایانئه‌پۆشێ [ مَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ] هیچ كه‌سێك نیه له سزای خوای گه‌وره په‌نایان بدات و بیانپارێزێ [ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ] روویان ڕه‌شه وه‌ك ئه‌وه وایه كه پارچه‌یه‌ك له شه‌وی تاریك دایپۆشی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووكه‌ڵ و ڕه‌شایی ئاگری دۆزه‌خ دایپۆشیوه ڕوویان ڕه‌ش ئه‌بێ [ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٧) ] ئه‌مانه هاوه‌ڵی ئاگری دۆزه‌خن به نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌و لێی جیا نابنه‌وه.
(28) [ وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ] له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان پێكه‌وه كۆ ئه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی كه په‌رستراو بوونه‌و ئه‌وانه‌ی كه په‌رستوویانن [ ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنْتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ] پاشان به‌وانه ئه‌ڵێین كه خه‌ڵكیان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره له جێی خۆتان ڕاوه‌ستن خۆتان و ئه‌وانه‌ش كه ئێوه كردووتانن به خوا‌و به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌و كاته لێكیان جیا ئه‌كه‌ینه‌وه [ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُمْ مَا كُنْتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ (٢٨) ] ئه‌وانه‌ی كه كرابوون به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره پێیان ئه‌ڵێن ئێمه فه‌رمانمان به ئێوه نه‌كرد كه ئێمه بكه‌ن به شه‌ریكی خوای گه‌وره به‌ڵكو شه‌یتان بوو كه ئێوه‌ی گومڕا كرد.
(29) [ فَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ڵێن: به‌سه كه خوای گه‌وره شایه‌ت بێ له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا بڕیار بدات له نێوانماندا [ إِنْ كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ (٢٩) ] كه ئێمه بێ‌ئاگا بووینه‌و نه‌مانزانیوه كه ئێوه ئێمه‌تان په‌رستووه‌و پێى رازى نه‌بووینه.
(30) [ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَا أَسْلَفَتْ ] ئه له‌وێدا هه‌موو كه‌سێك تاقی ئه‌كرێته‌وه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی پێشتری كه له دونیا كردۆتی [ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ] وه ئه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان كه خوایه‌كی حه‌ق و دادپه‌روه‌ره‌و زوڵم له كه‌س ناكات [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٣٠) ] ئه‌و هه‌موو ئیفتیراو درۆههڵبستنهی كه ئه‌یانكرد له دونیا كه شه‌ریكیان بۆ خوا دانا هه‌مووی ئه‌ڕوات و نامێنێ و هیچی سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(31) {هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن} [ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێیه ڕزقی ئێوه ئه‌دات له ئاسمانه‌كان به باران بارین وه له زه‌وی به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم [ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ ] كێیه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته و پێى به‌خشیوون [ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وه كێیه له مردووه زیندوو ده‌رده‌كات وه له زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له دڵۆپه ئاوێك له مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له مرۆڤێكی كافر موسڵمانێك ده‌رده‌كات، وه به پێچه‌وانه‌وه [ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] وه كێ هه‌یه كه كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ [ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ] كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله یه [ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٣١) ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه به‌ده‌ست خوایه بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن.
(32) [ فَذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ] ئه‌و الله یه په‌روه‌ردگاری حه‌قی ئێوه‌یه نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئێوه كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوا [ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ] له پاش حه‌قیش هیچ شتێكی تر نیه ته‌نها گومڕایی نه‌بێ [ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (٣٢) ] بۆچی له‌م حه‌قه ئاشكرایه لائه‌ده‌ن و ئه‌كه‌ونه ناو گومڕاییه‌وه.
(33) [ كَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُوا أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٣) ] به‌م شێوازه وته و حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ر فاسقاندا ئه‌وانه‌ی له ڕێگای حه‌ق لایانداوه كه ئه‌وان ئیمان ناهێنن چونكه خوای گه‌وره زانیارى هه‌یه.
(34) [ قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه كردووتانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كه‌سیان ئه‌توانن سه‌ره‌تا خه‌ڵك دروست بكه‌ن و دوایش بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ قیامه‌ت و له‌وێ زیندوویان بكه‌نه‌وه [ قُلِ اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: كه‌س ناتوانێ شتی وا بكات ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٣٤) ] ئیتر بۆچی له حه‌ق لائه‌ده‌ن.
(35) [ قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه كردووتانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كه‌سیان هه‌یه بتوانێ ڕێنمایی خه‌ڵكی بكات بۆ حه‌ق بۆ دینی ئیسلام [ قُلِ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ ] تۆ بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌دات بۆ حه‌ق و ڕێگای ڕاست [ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ ] ئایا خوایه‌ك كه هیدایه‌تی خه‌ڵكی بدات بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مه شایه‌نتره كه شوێنی بكه‌وی [ أَمَّنْ لَا يَهِدِّي إِلَّا أَنْ يُهْدَى ] یاخود كه‌سێك كه ناتوانێ هیدایه‌تی خۆی بدات ئیلا مه‌گه‌ر تۆ هیدایه‌تی بده‌یت ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات كامیان شایه‌نترن به‌وه‌ی كه شوێنی بكه‌وی خوای گه‌وره یان ئه‌و كه‌سانه [ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (٣٥) ] ئێوه چیتانه چ بڕیارێكه كه ئێوه ئه‌یده‌ن به‌وه‌ی ئه‌مانه‌تان كردووه به شه‌ریك بۆ خوا.
(36) [ وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ] وه زۆرربه‌ی ئه‌وان شوێن هیچ شتێك نه‌كه‌وتوون ته‌نها گومان نه‌بێ كه حه‌قیقه‌تی نیه [ إِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ] وه گومانیش هیچ سوودێك به‌حه‌ق و یه‌قین و زانست ناگه‌یه‌نێ و شوێنى ناگرێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
(37) [ وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه ئه‌م قورئانه ههڵنهبهستراوهو قسه‌ى غه‌یری خوا نیه چونكه ئه‌سته‌مه و كه‌س ناتوانێ قسه‌ی وا بكات له غه‌یری خوای گه‌وره [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی كه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ران دابه‌زیون [ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ ] وه ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كانی قورئانه [ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٣٧) ] هیچ گومانێكی تیا نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه دابه‌زێنراوه.
(38) {هەموو كافران ناتوانن تەنها سوورەتێكی بچوكی هاوشێوەی قورئان بێننەوە} [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه [ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِثْلِهِ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئێوه‌ش ته‌نها سوورهتێك هاوشێوه‌ی قورئان بێننه‌وه له ره‌وانبێژى و فه‌صاحه‌تدا وه‌ك قورئانی پیرۆز بێت [ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٨) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تواناتان هه‌یه له غه‌یری خوای گه‌وره بانگی بكه‌ن له خه‌ڵكی و خواكانتان ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن هه‌مووتان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها سوورهتێك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێنن، (هه‌رگیز ناتوانن چونكه قورئان فه‌رمووده‌و كه‌لامى خوایه، چۆن قسه‌ى مرۆڤـ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره ده‌بێت).
(39) [ بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ ] به‌ڵكو درۆیان كرد‌و په‌له‌یان كرد له درۆ كردن‌دا سه‌باره‌ت به شتێك كه زانیاریان پێ نیه وه هێشتا ئه‌و هیدایه‌ت و دینه حه‌قه‌ى كه تێیدایه وه‌ریان نه‌گرتووه [ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] وه ئه‌وانه‌ی پێش خۆیشیان به‌م شێوازه درۆیان كرد‌و به‌درۆیان زانی [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ (٣٩) ] تۆ بزانه سه‌ره‌نجامی سته‌مكارانی ئوممه‌تانی پێشتر چۆن بووه وه‌كو قورئان گێڕاوێتیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێن خواى گه‌وره وه‌كو ئه‌وان سزاتان ده‌دات.
(40) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يُؤْمِنُ بِهِ ] وه هه‌یشه له‌وان له دڵی خۆیدا باوه‌ڕی به قورئان هه‌یه [ وَمِنْهُمْ مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهِ ] وه هه‌یشه له دڵی خۆشی‌دا باوه‌ڕی به قورئان نیه [ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِالْمُفْسِدِينَ (٤٠) ] وه خوای گه‌وره زاناتره به‌وه‌ی كه كێ ئاشووبگێڕو خراپه‌كاره.
(41) [ وَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ لِي عَمَلِي وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر به‌درۆیان زانیت ئه‌وا به‌ڕائه‌تیان لێ بكه‌و بڵێ: كرده‌وه‌ی خۆم بۆ خۆمه‌و كرده‌وه‌ی خۆیشتان بۆ خۆتانه [ أَنْتُمْ بَرِيئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ ] ئێوه به‌رین له كرده‌وه‌ی چاكی من [ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تَعْمَلُونَ (٤١) ] وه منیش به‌ریم له كرده‌وه‌ی خراپی ئێوه، هه‌ر كه‌سێكمان خوای گه‌وره به‌ته‌نها لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(42) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ أَفَأَنْتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ ] وه هه‌یشیانه كاتێك كه قورئان ئه‌خوێنیته‌وه گوێت لێ ئه‌گرن به‌ڵام ئه‌وانه كه‌ڕن له‌بیستنى حه‌ق، ئایا تۆ ئه‌توانی وا له كه‌سێكی كه‌ڕ بكه‌ی كه شت ببیستێ [ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ (٤٢) ] هه‌ر چه‌نده عه‌قڵیشیان نیه‌و هیچ شتێك تێناگه‌ن.
(43) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْظُرُ إِلَيْكَ أَفَأَنْتَ تَهْدِي الْعُمْيَ ] وه هه‌یشیانه ته‌ماشات ده‌كات به‌ڵام به چاوى سوكه‌وه ته‌ماشات ده‌كه‌ن، وه ئه‌وانه كوێرن له ئاستى بینینى حه‌ق، ئایا تۆ ئه‌توانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه كوێر بێت و حه‌ق نه‌بینێت [ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ (٤٣) ] هه‌ر چه‌نده ئه‌وان حه‌ق نابینن.
(44) [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا ] به دڵنیایى خوای گه‌وره هیچ سته‌مێك له هیچ خه‌ڵكی ناكات [ وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٤٤) ] به‌ڵام خه‌ڵكی خۆیان سته‌م له خۆیان ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئیمان ناهێنن و كرده‌وه‌ی چاك ناكه‌ن.
(45) [ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَنْ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنَ النَّهَارِ ] وه له ڕۆژی قیامه‌ت كه خوای گه‌وره كۆیان ئه‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه ته‌نها كاتێكی كه‌میان له ژیانی دونیا به‌سه‌ر بردبێت [ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ] هه‌ست ئه‌كه‌ن ژیانی دونیا ته‌نها ئه‌وه‌نده بووه كه یه‌كترناسینێكیان تیا كردووه، یاخود له رۆژى قیامه‌ت كه‌سوكارو خزمان یه‌كترى ده‌ناسنه‌وه به‌ڵام كه‌س نایپه‌رژێته سه‌ركه‌س [ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (٤٥) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به گه‌یشتن نه‌بووه به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وانه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌و هیدایه‌تدراو نه‌بوونه.
(46) [ وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یان ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌وانمان كردبوو نیشانتى ئه‌ده‌ین به‌وه‌ی كه دینه‌كه‌ت ئاشكرا ئه‌كه‌ین وه ئه‌وان ئه‌كوژین و له‌ناویان ئه‌به‌ین [ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ ] یاخود ئه‌تمرێنین پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وی به‌سه‌ر كافران [ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ] وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ لای ئێمه‌یه‌و له قیامه‌ت سزایان ده‌ده‌ین [ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ (٤٦) ] پاشان خوای گه‌وره شایه‌ته به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه‌و ئه‌نجامیان داوه.
(47) [ وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَسُولٌ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك پێغه‌مبه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه كه خوای گه‌وره بۆی ناردوون، وه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان دێت و ئاماده ده‌بێت له رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره بڕیار له نێوان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دات به دادپه‌روه‌ری تا ده‌ركه‌وێت كێ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانى داوه‌ته‌وه‌و كێ وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئوممه‌ته دوا ئوممه‌ته به‌ڵام له‌به‌ر گه‌وره‌یى و رێزى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان - صلی الله علیه وسلم - ئێمه پێش هه‌موو ئوممه‌تان ده‌كه‌وین و یه‌كه‌م ئوممه‌ت ده‌بین كه خواى گه‌وره بڕیار له نێوانماندا ده‌دات [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٤٧) ] وه ئه‌وان (خه‌ڵكى) زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێت.
(48) [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٨) ] وه كاتێك به كافران بڵێن سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ دێت، ئه‌وان په‌له ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م وه‌عدو به‌ڵێنه كه‌ى دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(49) {سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من بۆ خودی خۆیشم زه‌ره‌رو زیان و سوودم به‌ده‌ست نیه ئیلا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت و ئاگادارم بكاته‌وه ئه‌گه‌ر نا توانای سوودو زیانم بۆ خۆم نیه چۆن ئه‌توانم سوودو زیان به جگه له خۆم بگه‌یه‌نم [ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ] هه‌موو ئوممه‌تێك كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه [ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (٤٩) ] كه كاتی دیاریكراوی خۆیان هات ئه‌وه ته‌نها یه‌ك ماوه‌یه‌كی كه‌م نه دوا ئه‌كه‌وێ و نه پێش ئه‌كه‌وێ و خوای گه‌وره ئه‌یانباته‌وه.
(50) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت به شه‌و یاخود به‌ڕۆژ [ مَاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ (٥٠) ] ئایا بۆچی تاوانباران په‌له ئه‌كه‌ن له دابه‌زینی سزادا.
(51) [ أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنْتُمْ بِهِ ] یاخود ئایا له دوای ئه‌وه‌ی كه سزای خوای گه‌وره دابه‌زیه سه‌رتان ئه‌و كاته ئێوه ئیمان دێنن [ آلْآنَ ] ئێستا ئیمان دێنن كه سزای خوای گه‌وره ڕوویدا [ وَقَدْ كُنْتُمْ بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (٥١) ] له كاتێكدا ئێوه پێشتر په‌له‌تان ئه‌كردو داوای سزای خوای گه‌وره‌تان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه سزا هات ئیمانیش بێنن سوودی نیه.
(52) [ ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ ] پاشان به سته‌مكاران ئه‌ووترێ سزا بچێژن به نه‌مری و به‌رده‌وامى و هه‌میشه‌یی [ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنْتُمْ تَكْسِبُونَ (٥٢) ] ئایا ئێوه هیچ سزایه‌ك دراونه‌ته‌وه ته‌نها به‌هۆى كرده‌وه‌ی خۆتان نه‌بێت، چیتان به‌ده‌ست هێناوه له كوفر‌و تاوان و سه‌رپێچی ته‌نها سزای ئه‌وه‌تان ئه‌درێته‌وه.
(53) {دەبێت تەنها سوێند بە خوا بخورێت} [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - داوای هه‌واڵت لێ ئه‌كه‌ن ئایا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه تۆ به ئێمه‌ى ئه‌ده‌یت سه‌باره‌ت به مردن و زیندوو بوونه‌وه‌و سزادانمان ئایا حه‌قه؟ [ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ سوێند بێت به په‌روه‌ردگارم هه‌موو ئه‌و شتانه حه‌قه‌و ڕووئه‌دات و جێبه‌جێ ئه‌بێ [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ] وه ئێوه‌ش ڕزگارتان نابێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره، له قورئانى پیرۆز له سێ ئایه‌تدا خواى گه‌وره فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات كه سوێند بۆ كافران بخوات به خواى گه‌وره له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه: ئه‌م ئایه‌ته، وه له سوره‌تى (سبأ/ ٣) [ وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لاَ تَأْتِينَا الساعة قُلْ بلى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ] وه له سوره‌تى (التغابن/ ٧) [ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ].
(54) [ وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ] هه‌موو سته‌مكاران و كافران ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه له شته به‌نرخه‌كان هه‌مووی هی ئه‌وان بێت هه‌ر هه‌مووی ئه‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن له ئاگری دۆزه‌خ به‌ڵام ڕزگاریان نابێ [ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ] وه كاتێك كه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن په‌شیمانی و غه‌م و په‌ژاره‌یان ئه‌شارنه‌وه له باوه‌ڕداران به‌ڵام دواتر كه سزاكه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ئه‌بێ ئه‌و كاته ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ده‌ریئه‌بڕن [ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] وه خوای گه‌وره بڕیار له نێوان موسڵمانان و كافران و، شوێنكه‌وتوان و سه‌ركرده‌كاندا ئه‌دات به‌دادپه‌روه‌ری [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٥٤) ] وه هیچ كه‌سێك سته‌می لێ ناكرێ لای خوای گه‌وره.
(55) [ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] بزانن هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و له ژێر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه [ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] وه بزانن كه به‌ڵێنی خوای گه‌وره حه‌قه‌و ڕوو ئه‌دات و زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٥٥) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی واته: له كافران ئه‌م شته نازانن، وه نازانن چ شتێك سوودی ئه‌وانی تێدایه.
(56) [ هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٥٦) ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه ئهتانژیهنێ و ئه‌تانمرێنێ، وه ژیان و مردنی ئێوه به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه، وه گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(57) {قورئان شیفاو هیدایەتو رەحمەتە} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی به‌دڵنیایی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه په‌ندو ئامۆژگاریتان بۆ هاتووه كه قورئانی پیرۆزه [ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ ] وه شیفایه بۆ ئه‌و دڵه‌ى كه له‌ناو سینگه‌كانه بۆ هه‌ر دوودڵى و گومانێك كه رووبه‌ڕووتان بێته‌وه قورئان شیفایه بۆی [ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ (٥٧) ] وه هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕه‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران.
(58) [ قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: با دڵخۆش بن به‌فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، به ئیسلام و قورئان و سونه‌ت كه هیدایه‌تى داون بۆى با به‌م شته دڵی خۆیان خۆش بكه‌ن نه‌ك به شته دونیاییه‌كان [ هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ (٥٨) ] ئه‌م فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ته‌ی خوای گه‌وره كه به‌هه‌ر كه‌سێكی ببه‌خشێ ئه‌مه باشتره له شته دونیاییه‌كان كه كۆی ئه‌كه‌نه‌وه‌و دڵیان پێی خۆشه چونكه ده‌ڕوات و نامێنێت.
(59) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئایا ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دابه‌زاندوون و پێى به‌خشیوون و بۆی حه‌ڵاڵ كردوون له ڕزق و ڕۆزی ئێوه خۆتان هه‌ندێكی لێ حه‌رام ئه‌كه‌ن و هه‌ندێكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن به‌ئاره‌زووی خۆتان وه‌كو له سووره‌تی (ئه‌نعام) دا باسمان كرد، ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره ئیزنی داون ئێوه به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆتان شت حه‌ڵاڵ بكه‌ن و حه‌رام بكه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى بۆ ئینكارى كردن له موشریكان كه به هه‌واو ئاره‌زوى خۆیان ئاژه‌ڵیان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كرد و له‌سه‌ر خۆیان حه‌رامیان ده‌كرد [ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ (٥٩) ] یان درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن.
(60) [ وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئایا گومانی ئه‌و كه‌سانه چیه به‌خوای گه‌وره كه له دونیا درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه؟ چاوه‌ڕێی چ سزایه‌ك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا بیاندات؟ [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ ] به‌راستى خوای گه‌وره خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیه‌وه كه ئه‌وه‌ى سودى بۆیان هه‌بێت لێى حه‌رام نه‌كردوون، ته‌نها ئه‌وه‌ى زیانى هه‌بێت لێى حه‌رام كردوون، وه په‌له ناكات له‌سزادانیان له دونیادا [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ (٦٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن.
(61) {هەموو كاتێك خوای گەورە ئاگای لێمانەو هیچ شتێكی لێناشاردرێتەوە} [ وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ وه تێكڕای خه‌ڵكی وه موسڵمانان له هه‌ر حاڵ و كاروبارێكدابن [ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ ] یان له كاتێك كه قورئان ئه‌خوێننه‌وه [ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ] وه هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نیه كه بیكه‌ن ئیلا ئێمه شایه‌تین به‌سه‌رتانه‌وه، وه ئاگامان لێتانه و ئه‌بیستین و ئه‌بینین و زانیاریمان هه‌یه كاتێك كه ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌و وته‌و كرده‌وانه [ وَمَا يَعْزُبُ عَنْ رَبِّكَ مِنْ مِثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ ] وه هیچ شتێك له په‌روه‌ردگارت ناشاردرێته‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازی مسقاڵى گه‌ردێك بێت، یاخود (ذَرَّةٍ) واته: مێرووله‌یه‌كی بچووك به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی مێرووله‌یه‌كی بچووك بێ له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه نه له زه‌وی نه له ئاسماندا [ وَلَا أَصْغَرَ مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرَ ] وه نه له‌مه بچووكتر وه نه له‌وه گه‌وره‌تر خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه [ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٦١) ] ئیلا له كتابێكی ئاشكرادا نووسراوه‌ته‌وه كه (لوح المحفوظ)ه، (ئه‌م ئایه‌ته ڕه‌ده له‌سه‌ر ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی كه ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره زانیاری به شته گشتی و گه‌وره‌كان هه‌یه به‌ڵام به شته بچووك و جوزئیه‌كان زانیاری نیه).
(62) {ئەولیائی خوای گەورە كێن؟} [ أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه ئاگادار بن و بزانن كه به‌ڕاستی ئه‌ولیاو دۆستان و خۆشه‌ویستانی خوای گه‌وره هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه له داهاتوویاندا له قیامه‌تدا [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٢) ] وه هیچ خه‌فه‌تێكیش ناخۆن له‌وه‌ی كه به‌جێیان هێشتووه له دونیا چونكه خواى گه‌وره باشتر‌و چاكتریان پێ ده‌به‌خشێت.
(63) [ الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (٦٣) ] كێن ئه‌ولیائی خوای گه‌وره؟ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه باوه‌ڕدارو ئه‌هلی ته‌وحیدن به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌په‌رستن و یه‌كخواپه‌رستن وه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و خۆیان له تاوان ئه‌پارێزن.
(64) [ لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له ژیانی دونیادا موژده‌یان بۆ هه‌یه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران كه موژده به‌م پیاوچاكانه دراوه، یاخود خه‌وبینینى چاك كه موسڵمان خۆى بیبینێت یان پێوه‌ى ببینن كه به‌شێكه له چل و شه‌ش به‌شى پێغه‌مبه‌رایه‌تى [ وَفِي الْآخِرَةِ ] وه فریشته‌كان له كاتی ڕوح كێشاندا، وه له قیامه‌تیشدا موژده‌یان پێ ئه‌ده‌ن كه نه‌ترسێن موژده بێ له ئێوه به به‌هه‌شتی خوای گه‌وره [ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ] وشه‌كان و به‌ڵێنى خوای گه‌وره گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٦٤) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه ئه‌ولیاو پیاوچاكانی خوای گه‌وره به‌ده‌ستی دێنن.
(65) [ وَلَا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ له وته‌ی ئه‌وان كه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ده‌ده‌ن و به‌درۆت ئه‌زانن [ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ] به دڵنیایى عیززه‌ت و باڵاده‌ستی هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه [ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦٥) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(66) [ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه بزانن هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه به دڵنیایى هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه، وه ئه‌و موشریكانه‌ش كه شه‌ریك بۆ خوا دائه‌نێن ئه‌وانیش موڵكی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره ئه‌توانێ چی‌یان لێ بكات بیكات ئیتر چۆن ئه‌بێ ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - بده‌ن [ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئه‌مانه شوێنیان ئه‌كه‌ون و كردوویانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره ئه‌وانیش هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ن و له ژێر ده‌سه‌ڵایه‌تی خوای گه‌وره‌دان [ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (٦٦) ] وه خوای گه‌وره هیچ شه‌ریكێكی نیه ئه‌وان ته‌نها شوێن گومان كه‌وتوونه و گومان ئه‌به‌ن و بڕیار ئه‌ده‌ن و ئه‌یخه‌مڵێنن و درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
(67) [ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌وی بۆ ئێوه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه تیایدا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن [ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ] وه ڕۆژیشی بۆ ئێوه ڕووناك كردووه تا هه‌موو شته‌كان ببینن و بهرژهوهندیهكانتانى تیادا ده‌ستبخه‌ن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (٦٧) ] ئا ئه‌م گۆڕانكاری شه‌و و ڕۆژه نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه حه‌ق ببیستن.
(68) [ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] وه كافر و جووله‌كه‌و گاور‌و موشریكان ئه‌یانووت: خوای گه‌وره مناڵی بۆ خۆی بڕیار داوه‌و خوای گه‌وره كوڕی هه‌یه [ سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاكتره كه مناڵی هه‌بێ، خوای گه‌وره بێ پێویسته‌و هیچ پێویستی به مناڵ نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامرێ تا مناڵ جێی بگرێته‌وه یان پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه ئیتر مناڵی بۆ چیه [ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا ] ئایا ئێوه كه ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كتان پێیه [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦٨) ] ئایا قسه‌یه‌ك ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره كه هیچ زانیاریتان پێ نیه‌و له‌خۆتانه‌وه قسه ئه‌كه‌ن .
(69) [ قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (٦٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن و درۆ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگارو سه‌رفراز نابن نه له دونیا نه له قیامه‌ت.
(70) [ مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ] له دونیادا له‌وانه‌یه هه‌ندێك بۆ خۆیان ژیان به‌سه‌ربه‌رن به‌ڵام دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (٧٠) ] پاشان سزای سه‌ختیان پێ ئه‌چێژین به‌هۆی ئه‌و كوفره‌ی كه ئهیانكردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره مناڵی هه‌یه.
(71) {بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر –صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه كردووتانه به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره كۆ ببنه‌وه با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه چیتان له‌ده‌ست دێت كه ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه هیچ مۆڵه‌تێك به من مه‌ده‌ن و په‌له بكه‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه خوای گه‌وره سه‌ری ئه‌خات بۆیه گوێی به‌وان نه‌دا).
(72) [ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُمْ مِنْ أَجْرٍ ] وه ئه‌گه‌ر پشت بكه‌ن له ئیمان هێنان به من خۆ من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێكم له ئێوه نه‌كردووه [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و پاداشتم ئه‌داته‌وه [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٧٢) ] وه فه‌رمانم پێكراوه كه من له موسڵمانان بم.
(73) [ فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] ئه‌وان نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی، ئێمه‌یش نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ ] وه ئه‌مانمان كرد به جێنشینی خه‌ڵكی و ئه‌وانی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه ئه‌و كافرانه‌ى ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی هه‌موومان لهناوئاوهكهدا غه‌رق كرد [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (٧٣) ] بزانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه چی بوو كه ئاگادار كرانه‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وتن، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له كافرانی قوڕه‌یش كه ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن سزاتان ده‌ده‌ین و له‌ناوتان ده‌به‌ین.
(74) [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ ] له پاش نوحیش كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد وه‌كو هودو صاڵح و ئیبراهیم و لوط و شوعه‌یب و جگه له‌وان بۆ لای قه‌ومه‌كانی خۆیان [ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌مانیش به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و موعجیزه‌یان بۆ هێنان [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌وه‌ی كه پێشتر به‌درۆیان زانیبوو [ كَذَلِكَ نَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ (٧٤) ] چۆن مۆرماندا له‌سه‌ر دڵى ئه‌م كافرانه به‌م شێوازه‌یش ئێمه مۆر ئه‌ده‌ین به‌سه‌ر دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوشێوه‌ى ئه‌مانه سنوور ئه‌به‌زێنن له كوفر كردن‌دا (كه ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته له كافرانى قوڕه‌یش).
(75) {بەسەرهاتی مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى وَهَارُونَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا ] له پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ش موسا‌و هارونمان نارد بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و گه‌وره‌كانیان به به‌ڵگه‌و موعجیزه، كه نۆ موعجیزه‌ی پێ به‌خشیبوو [ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (٧٥) ] ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له وه‌رگرتنی حه‌ق وه كه‌سانێكی تاوانبار بوون.
(76) [ فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا ] كاتێك ئه‌و حه‌قه له ئێمه‌وه به‌وان گه‌یشت [ قَالُوا إِنَّ هَذَا لَسِحْرٌ مُبِينٌ (٧٦) ] وتیان: ئه‌مه به‌ڕاستی سیحرێكی زۆر ئاشكرایه كه مو‌سا ئه‌یكات.
(77) [ قَالَ مُوسَى أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَكُمْ أَسِحْرٌ هَذَا ] مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا به‌م حه‌قه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆتان هاتووه پێی ئه‌ڵێن ئه‌مه سیحره [ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ (٧٧) ] له كاتێكدا ساحیر‌و جادووگه‌ران سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز نابن.
(78) [ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا ئایا تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویته ئێمه لاده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دین و بیروباوه‌ڕه‌ی كه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه [ وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ ] وه مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه كه ئێوه (تۆ و هارونى برات) له‌سه‌ر زه‌ویدا ببن به ده‌سه‌ڵاتدار [ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ (٧٨) ] وه ئێمه باوه‌ڕ به ئێوه ناكه‌ین و شوێنتان ناكه‌وین.
(79) [ وَقَالَ فِرْعَوْنُ ائْتُونِي بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (٧٩) ] كاتێك كه فیرعه‌ون موعجیزه‌كانی موسای - صلی الله علیه وسلم - بینی وایزانی سیحره بۆیه وتی: هه‌موو ساحیرێكی زانام بۆ كۆ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - هێناویه‌تی به‌تاڵی بكه‌ینه‌وه [ فَلَمَّا جَاءَ السَّحَرَةُ ] كاتێك كه هه‌موو ساحیره‌كانیان كۆكرده‌وه‌و هاتن.
(80) {رووبەڕووبوونەوەی مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و جادووگەران} [ قَالَ لَهُمْ مُوسَى أَلْقُوا مَا أَنْتُمْ مُلْقُونَ (٨٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: چیتان پێیه ئێوه سیحری خۆتان بكه‌ن كه حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵداو سیحریان له چاوی خه‌ڵكى كرد‌و له پێش چاوی خه‌ڵكی بوو به مارو هه‌ژدیها.
(81) [ فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ ] كاتێك كه هه‌ڵیانداو سیحریان كرد مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: هه‌ر سیحرێك كه ئێوه هێنابێتتان خوای گه‌وره پووچه‌ڵ و به‌تاڵی ئه‌كاته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ (٨١) ] به‌راستى خوای گه‌وره ئیشوكاری كه‌سانی ئاشووبگێڕو گه‌نده‌ڵ سه‌ر ناخات و چاكی ناكات به‌ڵكو له‌ناوی ئه‌دات.
(82) [ وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (٨٢) ] وه خوای گه‌وره به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆی حه‌ق جێگیر‌و دامه‌زراو ده‌كات وه ڕوونی ئه‌كاته‌وه با خراپه‌كارانیش له فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی پێیان ناخۆش بێت.
(83) [ فَمَا آمَنَ لِمُوسَى إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِنْ قَوْمِهِ ] كه‌س ئیمانی نه‌هێنا به مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها هه‌ندێك له نه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت، یاخود وتراوه: له نه‌وه‌ی فیرعه‌ون ئیمانداره‌كه‌ی ئالی فیرعه‌ون و خێزانه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه (ئاسیا) بوو، وه ئه‌وه‌ی كه قژی كچه‌كه‌ی فیرعه‌ونى شانه ئه‌كرد ئه‌مانه ئیمانیان هێنا [ عَلَى خَوْفٍ مِنْ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِمْ أَنْ يَفْتِنَهُمْ ] خه‌ڵكی نه‌یانوێرا ئیمان بێنن له ترسی فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌وه‌كو تووشی فیتنه‌یان بكه‌ن به سزادان [ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِي الْأَرْضِ ] وه به دڵنیایى فیرعه‌ون له‌سه‌ر زه‌وی خۆی به‌گه‌وره ئه‌زانی وه لووتبه‌رز بوو [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الْمُسْرِفِينَ (٨٣) ] وه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه زیادڕه‌وی كردبوو له كوشتن و كوفر كردن‌دا.
(84) [ وَقَالَ مُوسَى يَا قَوْمِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُسْلِمِينَ (٨٤) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خوای گه‌وره هێناوه ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن و ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره و كاره‌كانتان به‌خوای گه‌وره بسپێرن ئه‌گه‌ر ئێوه موسڵمانن خوای گه‌وره‌تان به‌سه.
(85) [ فَقَالُوا عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ] ئه‌وانیش موسڵمانان وتیان: ته‌نها پشتمان به‌خوای گه‌وره به‌ست و كاری خۆمان به‌خوای گه‌وره سپارد [ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٨٥) ] خوایه مهمانكه به فیتنه بۆ سته‌مكاران و ئه‌وان زاڵ مه‌كه به‌سه‌رماندا كه تووشی فیتنه‌مان بكه‌ن و له دینه‌كه‌مان پاشگه‌زمان بكه‌نه‌وه به سزادانمان وابزانن ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و ئێمه له‌سه‌ر باتڵین بۆیه زاڵ بوونه به‌سه‌رماندا، یاخود خۆت سزامان مه‌ده وابزانن ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن و ئێمه له‌سه‌ر باتڵین بۆیه تۆ سزات داوین.
(86) [ وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٨٦) ] وه به‌ڕه‌حمه‌تی خۆت ڕزگارمان بكه له‌م كه‌سه كافرانه.
(87) [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى وَأَخِيهِ ] خوای گه‌وره وه‌حی بۆ موسى و هارونی برای نارد [ أَنْ تَبَوَّآ لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَاجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً ] له میصر بۆ قه‌ومه‌كه‌ی خۆتان ماڵ دروست بكه‌ن و ماڵه‌كانتان بكه‌ن به مزگه‌وت و ڕووی بكه‌ن له قیبله كه (بیت المقد‌س) بووه، یاخود وتراوه: كه‌عبه‌ی پیرۆز بووه، چونكه له فیرعه‌ون ده‌ترسان فه‌رمانیان پێكرا له ماڵه‌كانیان نوێژ و عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن، یان كاتێك كه به‌لآو سزایان سه‌خت بوو فه‌رمانیان پێ كرا به نوێژ كردن چونكه دڵنه‌واییه‌و هۆكاره بۆ لابردنى به‌ڵاو غه‌م و خه‌فه‌ت [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (٨٧) ] وه نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه موژده بده به باوه‌ڕداران به‌پاداشتى زۆر‌و سه‌ركه‌وتنى نزیك.
(88) {مو‌سا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دوعا لە فیرعەون‌و دار‌و دەستەكەی دەكات} [ وَقَالَ مُوسَى رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَنْ سَبِيلِكَ ] كاتێك كه فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى حه‌قیان وه‌رنه‌گرت و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفر‌و سته‌م و تاوان مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - دوعاى لێ‌كردن و فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ جوانی و ماڵی دونیات به فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌خشیووه له هه‌موو شتێك كه به‌هۆی ئه‌م جوانی و ماڵه‌وه له ژیانی دونیادا خه‌ڵكیان ئاوا گومڕا كردووه‌و له ڕێگای ڕاستی تۆ خه‌ڵكیان لاداوه‌و زاڵ بوونه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، یاخود خه‌ڵكى پێیان ده‌خه‌ڵه‌تێت واده‌زانن تۆ خۆشت ده‌وێن بۆیه دونیات پێ به‌خشیوون [ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَى أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا ] خوایه ماڵیان له‌ناو بده (خواى گه‌وره سه‌روه‌ت و سامانى كردنه به‌رد) وه دڵیان توند بكه و مۆرى لێبده كه حه‌ق وه‌رنه‌گرێت و بۆ ئیمان نه‌كرێته‌وه‌و ئیمان نه‌هێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٨٨) ] تا سزای به‌ئێش و ئازاری تۆ نه‌بینن كه ئه‌و كاته‌یش ئیمان سوودی نیه.
(89) [ قَالَ قَدْ أُجِيبَتْ دَعْوَتُكُمَا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ى موسى و هارون ئه‌وه دوعای هه‌ردووكتانم قه‌بووڵ كرد، كه مو‌سا دوعای ئه‌كردو هارون ئامینی ئه‌كرد، (ئامینیش به دوعا حسابه بۆیه نوێژخوێن له پاش ئیمام ئامین بكات وه‌كو ئه‌وه وایه خۆى فاتیحه‌ى خوێند بێت) [ فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (٨٩) ] ئێوه دامه‌زراو بن له‌سه‌ر دین وه شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازی ئه‌و كه‌سه نه‌زان و نه‌فامانه مه‌كه‌ون.
(90) {فیرعەون ئیمانی هێنا بەڵام سودی پێ نەگەیاند} [ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ ] به‌نی ئیسرائیلمان له ده‌ریاكه په‌ڕانده‌وه بۆ وشكانی [ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ] فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنیان كه‌وتن وه‌كو زوڵم و سته‌م و دژایه‌تی كردن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان [ حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ ] تا فیرعه‌ونیش چووه ناو ئاوه‌كه كه پێشتر له سووره‌تی (به‌قهره)و سووره‌ته‌كانی تر باسمان كرد كه خوای گه‌وره دوانزه ڕێگای وشكانی بۆ موسا‌و موسڵمانان كرده‌وه‌و په‌ڕینه ئه‌وبه‌ره‌وه كاتێك كه فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی به‌و ڕێگا وشكانیانه ڕۆیشتن خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد ئاوه‌كه یهكیگرتهوهو هه‌موویانى له‌ناو ئاوه‌كه غه‌رق و نوقم كرد كه له رۆژى عاشورادا بوو [ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩٠) ] له‌و كاته‌دا فیرعه‌ون زانی ته‌واو غه‌رق ئه‌بێ وتی: ئیمانم هێنا به‌و خوایه‌ی كه به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێ هێنا كه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها ئه‌و خوایه نه‌بێ كه به‌نی ئیسرائیل ئیمانیان پێی هێناوه وه من ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای گه‌وره بوومه‌و منیش یه‌كێكم له موسڵمانان.
(91) [ آلْآنَ ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: به‌ڵام ئێستا ئیمان دێنی كه ئیمان سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوح گه‌یشته غه‌رغه‌ره ئیمان سوودی نیه، جبریلیش به باڵه‌كانی قوڕی ئه‌كرده ناو ده‌می فیرعه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زوو گیانی ده‌رچێ و فریای ئیمان هێنان نه‌كه‌وێ [ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (٩١) ] وه پێشتر تۆ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ت ئه‌كرد وه تۆ كه‌سێكی گه‌نده‌لأ و ئاشووبگێڕ بوویت و خراپه‌ت ئه‌نایه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی.
(92) [ فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ ] ئه‌مڕۆ لاشه‌ی تۆ ئه‌پارێزین به‌بێ گیان، كه به‌نو ئیسرائیل گومانیان هه‌بوو له مردنی فیرعه‌ون خوای گه‌وره لاشه‌ی به‌بێ ڕوح فڕێ دایه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریاكه له شوێنێكی به‌رزدا به مردوویی تا هه‌موویان بینیان وه دڵنیا بوون كه فیرعه‌ون مردووه [ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ] وه تا بۆ ئوممه‌تانی دواتریش ببیت به په‌ندو عیبره‌ت كه خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێك لووتبه‌رزی بكات چی به‌سه‌ر دێنێت [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ (٩٢) ] وه زۆرێك له خه‌ڵكی بێ‌ئاگان له ئایه‌ت و نیشانه‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.
(93) [ وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ ] وه ئێمه به‌نو ئیسرائیلمان جێگیر‌و جێ‌نشین كرد له شوێنێكی چاكدا كه (بیت المقد‌س) بوو، یاخود (میصر) بووه [ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه له هه‌موو خواردنێكی پاك و به‌تام و چێژمان پێی به‌خشین [ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّى جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ] وه جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان تا زانیاریان پێ گه‌یشت (واته: ته‌ورات) وه حوكمه‌كانیان زانی، یاخود تا قورئان هات ئه‌و كاته ئیختیلاف كه‌وته نێوانیانه‌وه هه‌ندێكیان ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه هه‌ندێكیان ئیمانیان نه‌هێنا [ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (٩٣) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا بڕیار له نێوانیاندا ئه‌دا له‌و شته‌ی كه جیاوازی كه‌وتۆته نێوانیانه‌وه كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر باتڵه.
(94) [ فَإِنْ كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ گومانت هه‌یه له‌و وه‌حیه‌ی كه بۆمان دابه‌زاندوویت (هه‌رچه‌نده گومانى نه‌بووه به‌ڵام بۆ ئوممهتهكهیهتى تا بزانن سیفه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان - صلی الله علیه وسلم - لهكتابه ئاسمانیه‌كانى تریشدا باس كراوه) ئه‌وه بۆ دڵنه‌وایی پرسیار له‌و كه‌سانه بكه كه له پێش تۆدا كتابیان ئه‌خوێنده‌وه، واته: ئه‌هلی كتاب ئه‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) و ئه‌وان كه ئه‌زانن سیفه‌تی تۆ له ته‌وراتیشدا هاتووه [ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] به دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه حه‌قت بۆ هاتووه‌و هیچ گومانێكی تیا نیه [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (٩٤) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه گومانیان هه‌یه، (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هیچ گومانێكی نه‌بووه به‌ڵام ئه‌مه بۆ دامه‌زراوی باوه‌ڕدارانه).
(95) [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ ] وه له‌و كه‌سانه مه‌به كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌درۆ زانیوه [ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٩٥) ] دوایی تۆ ئه‌بیته كه‌سێكی زه‌ره‌رمه‌ند، (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌و كه‌سانه نه‌بووه كه ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ی به‌درۆ زانیبێ به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكییه).
(96) [ إِنَّ الَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ (٩٦) ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاری خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووه كه له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وام بوونه خوای گه‌وره زانیاری پێیه ئه‌وانه ئیمان ناهێنن.
(97) [ وَلَوْ جَاءَتْهُمْ كُلُّ آيَةٍ ] ئه‌گه‌ر هه‌موو نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێت سوودی بۆ ئه‌وان نیه‌و ئیمان ناهێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٩٧) ] تا سزای به‌ئێش و ئازاری خوای گه‌وره‌یان پێ ئه‌گات ئه‌و كاته‌ش وه‌كو فیرعه‌ون ئیمان هێنان سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
(98) {سزا لەسەر قەومی یونس پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم – لابرا} [ فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا ] خه‌ڵكی هیچ دێیه‌ك ئیمان سوودی پێ نه‌گه‌یاندن ته‌نها قه‌ومی یونس - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت كه له نه‌ینه‌وا بوون، كاتێك كه ئیمانیان هێنا پێش ئه‌وه‌ی سزای خوای گه‌وره بێت و نیشانه‌كانیان بینی ته‌وبه‌یان كرد وه خوای گه‌وره ڕاستگۆیی ئه‌وانی زانی له ته‌وبه‌كردندا [ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره له ژیانی دونیادا سزای سه‌رشۆڕی و ریسوایی له‌سه‌ر لابردن، وه وتراوه سزاى قیامه‌تیشیان له‌سه‌ر لاچوو چونكه باوه‌ڕیان هێنا [ وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ (٩٨) ] وه تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ژیاندیانم.
(99) [ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه (ویستی كه‌ونی) ئه‌وا هه‌مووی خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌وی ئیمانی ئه‌هێنا به‌ڵام خوای گه‌وره خه‌ڵكی تاقی ئه‌كاته‌وه [ أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (٩٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ به‌زۆر خه‌ڵكى موسڵمان بكه‌ی ئه‌مه توانای تۆ نیه‌و ئیشی تۆ نیه.
(100) [ وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه هیچ كه‌سێك ئیمان ناهێنێ ئیلا به ئیزنی خوای گه‌وره نه‌بێت [ وَيَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (١٠٠) ] وه خوای گه‌وره سزا‌و گومڕایى دائه‌به‌زێنێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌قڵیان نیه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له ئایه‌ته‌كان.
(101) [ قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن له‌وه‌ی كه له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه كه هه‌مووی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خواى گه‌وره [ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَنْ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠١) ] به‌ڵام كه‌سانێك كه ئیمان ناهێنن نه نیشانه‌كان و نه موعجیزه‌كان و نه پێغه‌مبه‌ران كه ئاگاداریان ئه‌كه‌نه‌وه هیچ سوودیان پێ ناگه‌یه‌نن.
(102) [ فَهَلْ يَنْتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا ئه‌م كافرانه‌ی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێی چ شتێكیانه ته‌نها وه‌ك ئه‌و سزایانه نه‌بێ كه خوای گه‌وره سزای ئوممه‌تانی پێشتری داوه له دونیادا [ قُلْ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (١٠٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێى به‌ڵێنی خوای گه‌وره بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م.
(103) { خوای گەورە بە حەقی داناوە لەسەر خۆی باوەڕداران سەربخات} [ ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا ] پاشان كافران له‌ناو ئه‌ده‌ین وه پێغه‌مبه‌رانی خۆمان و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران ڕزگار ئه‌كه‌ین [ كَذَلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنْجِ الْمُؤْمِنِينَ (١٠٣) ] خوای گه‌وره به‌حه‌قی داناوه له‌سه‌ر خۆی كه باوه‌ڕداران ڕزگار بكات له سزا له كاتێك كه سزای كافران ئه‌دات.
(104) [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي شَكٍّ مِنْ دِينِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له دینه‌كه‌ی من كه به‌تاك په‌رستنی خوای گه‌وره‌یه [ فَلَا أَعْبُدُ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌وه من ئه‌و كه‌سانه ناپه‌رستم كه ئێوه له غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌یانپه‌رستن [ وَلَكِنْ أَعْبُدُ اللَّهَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ ] به‌ڵام من عیباده‌تی ئه‌و خوایه ئه‌كه‌م كه ئێوه ئه‌مرێنێت و مردنی ئێوه به‌ده‌ست ئه‌وه وه سزاتان ئه‌دات [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (١٠٤) ] وه من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره له باوه‌ڕداران بم.
(105) [ وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له‌سه‌ر دین دامه‌زراو و جێگیربهو له شیرك لاده بۆ ته‌وحید [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٠٥) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.
(106) [ وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ] وه تۆ دوعا مه‌كه‌و مه‌پاڕێره‌وه له جگه له خوای گه‌وره له‌و كه‌س و شتانه‌ی كه نه سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نن نه زیان چونكه سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ فَإِنْ فَعَلْتَ ] ئه‌گه‌ر دوعا بكه‌ی له غه‌یری خوای گه‌وره [ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ (١٠٦) ] ئه‌وه تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه زوڵمیان له خۆیان كردووه، یاخود له‌و كه‌سانه‌ی كه موشریكن (الظَّالِمِينَ) واته: موشریكین ئه‌وانه‌ی كه دوعا ئه‌كه‌ن له دار‌و به‌ردو مردوو.
(107) [ وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ تووشی زیانێكت بكات ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و زیانه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێت ته‌نها خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت [ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ تووشی خه‌یرو چاكه‌یه‌كت بكات [ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ] ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئه‌و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه [ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] خوای گه‌وره خێر‌و فه‌زڵی خۆی تووشی هه‌ر كه‌سێك ده‌كات له به‌نده‌كانی كه ویستی لێ بێت [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (١٠٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(108) [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه حه‌قێكتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ هاتووه كه قورئانه [ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك هیدایه‌ت وه‌ربگرێ ئه‌وا سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش گومڕا بێت و له ڕێگای ڕاست لادات ئه‌وا زه‌ره‌رو زیانی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و زه‌ره‌ر به خوای گه‌وره ناگه‌یه‌نێ [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ (١٠٨) ] وه منیش پارێزه‌ر نیم بتوانم ئیشی ئێوه بپارێزم، یان هیداتتان بده‌م به‌ڵكو ته‌نها موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رو راگه‌یه‌نه‌رم و حه‌قم بۆ هێناون.
(109) [ وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ شوێنی ئه‌و وه‌حیه بكه‌وه كه خوای گه‌وره بۆی ناردوویت [ وَاصْبِرْ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ ] وه ئارام بگره تا خوای گه‌وره خۆی بڕیار ئه‌دات له نێوان تۆ‌و كافراندا له دونیا‌و قیامه‌ت [ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (١٠٩) ] وه خوای گه‌وره باشترین و دادپه‌روه‌رترین حاكم و دادوه‌ره، والله أعلم.