(1) سووره‌تی (نه‌صر) (واته: سه‌ركه‌وتن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه له حه‌جى ماڵئاوایی دابه‌زى و (٣) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (١) ] (ابن عه‌باس) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رمووێ: دوا سووره‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی ئه‌م سووره‌ته‌یه سوره‌تى نه‌صر (نه‌ك ئایه‌ت سووره‌ت) (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) كه له حه‌جی ماڵئاوایی له ناوه‌ڕاستی (أیام التشریق) دابه‌زیه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له (حجة الوداع) دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بووه له‌سه‌ر (قه‌سواء) بووه وتاری بۆ داون . دیسانه‌وه (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: ئیمامی عومه‌ر ده‌یبردمه ناو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی (به‌در)ه‌وه، هه‌ندێكیان شت له‌دڵیاندا دروست بوو وتیان: بۆچی ئه‌م گه‌نجه دێنێته ناو ئێمه خۆ ئێمه‌ش منداڵمان هه‌یه، ئیمامی عومه‌ر زانی شتێكی وا له‌دڵیاندا دروست بووه ڕۆژێك هه‌موویانی بانگ كرد‌و منیشی بانگ كرد زانیم بۆ شتێك با‌نگم ئه‌كات، پێى وتن: ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) چی ده‌ڵێن؟ هه‌ندێك له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانى به‌در وتیان: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كاتێك كه سه‌ری خستین و فه‌تحی بۆ كردین حه‌مدو سه‌ناو ستایشی بكه‌ین وه داوای لێ خۆشبوونى لێ بكه‌ین، وه هه‌ندێكیان هیچیان نه‌ووت، فه‌رمووی: ئه‌ی (ابن عه‌باس) تۆش وا ئه‌ڵێی؟ وتم: نه‌خێر، وتی: ئه‌ی تۆ چی ئه‌ڵێی تۆ چۆن ته‌فسیری ئه‌كه‌ی؟ وتم: ئه‌وه ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره پێی فه‌رمووه كه كاتی مردنت نزیك بۆته‌وه بۆیه فه‌رمووی: (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌جه‌لی تۆیه كاتێك كه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌و فه‌تحی مه‌ككه هات، واته: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌رك و كاره‌كانت كۆتایی پێهاتووه، هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یه‌ندرا، ئیمامی عومه‌ریش فه‌رمووی: منیش هه‌روا لێی تێگه‌یشتووم كه مه‌به‌ست پێی ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم -.
(2) [ وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا (٢) ] وه ئه‌بینی كه خه‌ڵكی پۆل پۆل و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دێنه ناو دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه.
(3) [ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ] تۆ حه‌مدو سه‌ناو ستایشی په‌روه‌ردگارت بكه‌و خوای گه‌وره به پاك و مونه‌زه‌ه ڕابگره له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك كه شایه‌نی خوای گه‌وره نیه، وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه [ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا (٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی قبووڵ ئه‌كات، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر (أستغفر الله) ¬و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ی ئه‌كرد، والله أعلم.