(1) سووره‌تی (شه‌رح) (واته: روونكردنه‌وه‌و كردنه‌وه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا دڵتمان نه‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌رگرێ و توانای هه‌ڵگرتنی باری قورسی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و له‌به‌ر كردنی وه‌حی و گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی هه‌بێ، واته: سینگتمان كرده‌وه‌و فراوان و ڕووناكمان كرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و شتانه، وه چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سینگی كراوه‌و فراوان و ڕووناك بووه، شهریعهتهكهیشی به‌هه‌مان شێوه شه‌ریعه‌تێكی فراوان و سووك و ئاسانه و هیچ باری قورس و گرانی تیادا نیه، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی كردنه‌وه‌ی سینگ ئه‌وه بووه كه دوو مه‌لائیكه‌ت هاتوونه‌و سینگی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - له‌ت كردووه‌و هه‌رچی ڕق و كینه‌و شتێك هه‌بێ له دڵیدا ده‌ریان كردووه‌و فڕێیان داوه‌و به ئاوی زه‌مزه‌م دڵیان شوشتۆته‌وه‌و پڕیان كردووه له ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانی و كردوویانه‌ته‌وه جێی خۆی.
(2) [ وَوَضَعْنَا عَنْكَ وِزْرَكَ (٢) ] وه ئه‌گه‌ر شتێكت هه‌بووبێت له پێش ئیسلام له تاوان له‌سه‌رمان لابردوویت، هه‌ر چه‌نده خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - له تاوانی گه‌وره پاراستووه مه‌گه‌ر شتی بچووكى هه‌بووبێت ئه‌وانه‌یشمان له‌سه‌رت لابردووه‌و خوای گه‌وره لێت خۆش بووه.
(3) [ الَّذِي أَنْقَضَ ظَهْرَكَ (٣) ] (الإِنْقَاظ) واته: ده‌نگ ده‌رچوون، ئه‌و وه‌حییه ئه‌وه‌نده قورس بووه ئه‌گه‌ر بارێك بوایه‌و له‌سه‌ر شانت بوایه ده‌نگی شكاندی پشتت ئه‌بیسترا، هه‌ڵگرتنی وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌نده قورس بووه كه خوای گه‌وره پشتی پاراستووه له‌و شكاندنه.
(4) {به‌رز كردنه‌وه‌ى ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ (٤) ] وه ناو و یادی تۆمان به‌رز ڕاگرتووه له دونیا‌و قیامه‌تدا، به‌وه‌ی كه له هه‌ر شوێنێك ناوی خوای گه‌وره بهێنرێ ناوی تۆش ئه‌هێنرێ، وه هیچ كه‌سێك موسڵمان نابێ و به موسڵمان دانانرێ هه‌ر چه‌نده بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) تا نه‌ڵێ: (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) وه ڕۆژانه پێنج جار بانگ ئه‌درێ و له‌گه‌ڵ (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) بانگده‌ر (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) ئه‌ڵێت، وه هیچ وتاربێژێك نیه كه وتار بدات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا دێنێ - صلی الله علیه وسلم - ، وه هیچ كه‌سێك نیه نوێژ بكات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ، یاخود خوای گه‌وره ناوی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - به‌رز ڕاگرتووه به‌وه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشى باسی كردووه‌و به‌ڵێن و په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - خۆیشیان ئیمانی پێ بێنن و شوێنی بكه‌ون وه فه‌رمانیش بكه‌ن به ئوممه‌ته‌كانیان هه‌ر كاتێك گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئیمانی پێ بێنن.
(5) {دواى ناخۆشى خۆشییه} [ فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (٥) ] به دڵنیایی له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌نگانه‌و ته‌سكی و ناخۆشی و گرانی و سه‌ختى و سهغڵهتى و قورسییهكدا سووكی و ئاسانی هه‌یه‌و خوای گه‌وره ده‌رووی خێر ئه‌كاته‌وه.
(6) [ إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (٦) ] دیسانه‌وه به دڵنیایی له‌گه‌ڵ هه‌موو قورسی و گرانی و ته‌سكی و تهنگییهكدا سووكی و ئاسانی و ده‌رووی خێر هه‌یه، لێره‌دا یه‌ك جار خوای گه‌وره باسی عوسری كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عوسرهكه هه‌ردووكی (ئه‌لیف و لامی) پێوه‌یه (مه‌عریفه)یه یه‌ك عوسره، به‌ڵام یوسرهكه (نه‌كیره)یه دوو دانه‌یه، بۆیه هیچ كاتێك یه‌ك عوسرو ته‌نگانه زاڵ نابێ به‌سه‌ر دوو سووكی و ئاسانیدا، دوو جار خوای گه‌وره باسی سووكی و ئاسانى كردووه یه‌كجار باسی ته‌نگانه‌ی كردووه، بۆیه مرۆڤی ئیماندار ئه‌بێ گه‌شبین و ئارامگر بێت، وه ره‌شبین و بێ ئومێد نه‌بێ له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، وه هه‌میشه خوای گه‌وره ده‌رووی خێر ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارامگر بێ.
(7) [ فَإِذَا فَرَغْتَ فَانْصَبْ (٧) ] كاتێك له كاروباری دونیا‌و سه‌رقاڵی بوویته‌وه ئه‌وه خۆت یه‌كلا بكه‌وه بۆ په‌رستنی خوای گه‌وره به دڵسۆزی و نیازپاكی ڕوو له خوای گه‌وره بكه‌و گورج وگۆڵ به، یاخود مه‌به‌ست پێی شه‌ونوێژه له شه‌ونوێژه‌كانتدا خۆت بۆ خوای گه‌وره یه‌كلا بكه‌وه‌و شه‌ونوێژ بكه، یاخود ئه‌گه‌ر له فه‌رزه‌كان بوویته‌وه ئه‌و كاته شه‌ونوێژیش بكه، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو له ڕاگه‌یاندنی دینه‌كه‌ت بوویته‌وه یان له غه‌زاو جیهاد كردن ته‌واو بووی ئه‌و كاته خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه بۆ عیبادهت و په‌رستنی خوای گه‌وره.
(8) [ وَإِلَى رَبِّكَ فَارْغَبْ (٨) ] وه نیه‌ت و ڕه‌غبه‌تت بۆ لای خوای گه‌وره هه‌بێت و به‌تاك و ته‌نها ملكه‌چ به بۆ خوای گه‌وره وه ڕوو له خوای گه‌وره بكه وه داوای به‌هه‌شتی لێبكه، والله أعلم.