(1) سووره‌تی (مولك) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣٠) ئایه‌ته {فه‌زڵى سووره‌تى (مولك)} سووره‌تی (مولك) فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌و فه‌رمووده‌ی زۆری له‌سه‌ر هاتووه، سووره‌تى (تبارك) یشى پێ ئه‌وترێ، وه سووره‌تى (الْمَانِعَة) یشى پێ ئه‌وترێ، چونكه قه‌ده‌غه‌ى سزاى ناوگۆڕ ده‌كات لهخاوهنهكهى، وهسورهتى (الْمُنْجِيَة) یشى پێ ئه‌وترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له رۆژى قیامه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ى ڕزگار ئه‌كات، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (هِيَ الْمَانِعَةُ هِيَ الْمُنْجِيَةُ تُنْجِيهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ) السلسلة الصحيحة. وه ئه‌فه‌رمووێ: (أَنَّ سُورَةً مِنْ الْقُرْآنِ ثَلَاثِينَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ وَهِيَ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) صحيح الجامع. واته: سوره‌تێك له قورئاندا هه‌یه كه‌ژماره‌ى ئایه‌ته‌كانى سى (٣٠) ئایه‌ته شه‌فاعه‌تى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كرد تا خواى گه‌وره لێی خۆش بوو، كه ئه‌ویش سوره‌تى (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ)ه. له (ان‌س) ه‌وه - رضي الله عنه - فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: (سُورَةٌ في القُرآنِ ما هِيَ إلا ثَلاثُونَ آيةً خَاصَمَتْ عَنْ صَاحِبِهَا حَتَّى أدْخَلَتْهُ الجَنَّةَ وَهِيَ سُورةُ تَبَارَك). واته: سوره‌تێك له قورئاندا هه‌یه به‌رگرى له خاوه‌نه‌كه‌ى كرد تا خستیه ناو به‌هه‌شته‌وه كه سوره‌تى (تَبَارَك) بوو. وه پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم - هیچ شه‌وێك ناخه‌وت تا سووره‌تى (سه‌جده) و (مولك) ى نه‌خوێندایه: عن جابر بن عبد الله - رضي الله عنهم -: أنَّ النبيَّ - صلی الله علیه وسلم - كانَ لا ينامُ حَتَّى يَقْرَأ: (ال‌م : تَنْزِيل)، و (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ) صحيح الجامع. وه له (ابن مسعود) ه‌وه - رضي الله عنه - ئه‌فه‌رمووێ: (مَنْ قَرَأ تَبَارَكَ الذِي بِيَدِهِ المُلْكُ كُلَّ لَيلَةٍ مَنَعَهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ بِهَا مِنْ عَذابِ القَبرِ، وَكُنَّا في عَهْدِ رَسولِ اللهِ - صلی الله علیه وسلم - نُسَمِّيهَا المَانِعَةُ، وَإنَّهَا في كِتابِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، سُورَةٌ مَنْ قَرَأ بِها في كُلِّ لَيلَةٍ فَقَدْ أكْثَرَ وَأطابَ) صحيح سنن أبي داود. واته: هه‌ر كه‌سێك هه‌موو شه‌وێ سوره‌تى تبارك بخوێنێ ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌یپارێزێت له سزاى قه‌بر، له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به سوره‌تى (مولك) مان ئه‌ووت (المَانِعَةُ). وه هه‌ر له (عبدالله كوڕى مه‌سعود) ه‌وه - رضي الله عنه - به‌ڵام حه‌دیسه‌كه حوكمى (رفع)ى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باسى قه‌بره، هه‌ر حه‌دیسێك باسى قه‌برو قیامه‌ت و بابه‌تى غه‌یب بوو صه‌حابه - رضي الله عنهم - گێڕایانه‌وه حوكمى (ڕه‌فع) ى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى صه‌حابه - رضي الله عنهم - له‌خۆیانه‌وه ئه‌و شتانه ناڵێن، وه له خۆیشیانه‌وه قسه ناكه‌ن و هه‌موویان عه‌دلن، كه‌واته له پێغه‌مبه‌رى خواوه‌یه - صلی الله علیه وسلم - : (يُؤْتَى الرَّجُلُ في قَبْرِهِ فَتُؤتَى رِجلاهُ فَتَقُولُ: لَيْسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ سُورَةَ الْمُلْكِ، ثُمَّ يُؤْتَى مِنْ قِبَلِ صَدْرِهِ أو قالَ بَطْنِهِ فَيقولُ: لَيسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ فِيَّ سُورَةَ الْمُلْكِ، ثُمَّ َيُؤْتَى مِنْ قِبَلِ رَأْسِهِ فَيَقُولُ لَيسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ فِيَّ سُورَةَ الْمُلْكِ، فَهِيَ المانِعَةُ تَمْنَعُ عَذابَ القَبرِ، وَهِيَ في التَّوراةِ سُورَةُ المُلْكِ، مَنْ قَرَأهَا في لَيلَةٍ فَقَدْ أكْثَرَ وَأطْيَبَ). صحيح الترغيب والترهيب. واته: له‌ناو گۆڕدا فریشته‌كان له‌لاى پێی مرۆڤه‌وه بۆى دێن، پێیه‌كانى دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن له‌لاى ئێمه‌وه ڕێ نییه سزاى بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى خوێندووه، پاشان له‌لاى سنگى¬یه‌وه یاخود له‌لاى سكى¬یه‌وه بۆى دێن ئه‌وانیش ئه‌ڵێن له‌لاى ئێمه‌وه ڕێ نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى تیاماندا خوێندووه، پاشان لاى سه‌رییه‌وه بۆی دێن ئه‌ویش ئه‌ڵێ لاى منیش رێگا نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى تیامدا خوێندووه، ئه‌م سوره‌ته (مانعه)یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى سزاى ناو گۆڕ ئه‌كات، وه له ته‌ورات هه‌ر ناوى سوره‌تى (مولك) بووه هه‌ركه‌سێك بیخوێنێ ئه‌وه باشترین و چاكترین ئیشى كردووه. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ده‌سته خێر‌و چاكه‌ی یه‌كجار زۆر‌و گه‌وره‌یه‌و هه‌موو شوێن و كه‌سێكی گرتۆته‌وه [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(2) [ الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه مردن و ژیانی دروست كردووه تا تاقیتان بكاته‌وه‌و ده‌ركه‌وێت كامتان باشترین كرده‌وه‌تان ئه‌نجام داوه، باشترین كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌یه مرۆڤ نیه‌تی بۆ خوای گه‌وره بێت و بۆ ریاى نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت، بۆیه هیچ كاتێك به بیدعه ناووترێ: كرده‌وه‌ی چاك، وه خوای گه‌وره لێره نه‌یفه‌رموو كامتان كرده‌وه‌ی زۆرتره به‌ڵكو فه‌رمووی: كامتان كرده‌وه‌ی چاكتره [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ (٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و لێخۆشبووه.
(3) [ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه چین له‌سه‌ر چین (كه هه‌موویان پێكه‌وه نه‌لكاون به‌ڵكو لیك جیاوازن و كه‌لێن له نێوانیاندا هه‌یه‌و نێوانیان بۆشه وه‌كو له فه‌رمووده‌ى ئیسرا‌و میعراجدا هاتووه) [ مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ ] نابینی له دروستكراوی خوای گه‌وره‌دا هیچ جیاوازی و كه‌موكوڕی و نوقستانی و گێڕی و پێچه‌وانه‌یه‌ك هه‌بێ به‌ڵكو ڕێك و ڕاستن [ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (٣) ] وه جار له دوای جار چاوت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان بكه‌و تێبڕوانه بزانه ئایا هیچ كون و كه‌له‌به‌رو كه‌لێن و كه‌موكوڕی و نوقستانیه‌ك ئه‌بینی، واته: هیچ شتێك نابینی خوای گه‌وره له‌وپه‌ڕی جوانی و ڕێكی و ته‌واویدا دروستی كردووه.
(4) [ ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ ] دووباره یان دووجار یاخود جار له دوای جار تۆ چاوت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاسمان و ته‌ماشای بكه‌و تێبڕوانه بزانه ئایا هیچ كه‌موكوڕی و نوقستانی و كه‌لێنێك ئه‌بینی [ يَنْقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ (٤) ] ئه‌بینی چاوت ئه‌گه‌ڕێته‌وه به ماندوویی و شه‌كه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ببینێ، واته: چاوت ماندوو ئه‌بێ وه ئه‌پچڕێت له هیلاكی و ماندووییدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌موكوڕی و نوقستانیه‌ك له ئاسمانی خوای گه‌وره‌دا ببینیت.
(5) {حیكمه‌ت له دروستكردنى ئه‌ستێره‌كان} [ وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ] وه ئێمه به‌دڵنیایی ئاسمانی دونیامان ڕازاندۆته‌وه‌و جوانمان كردووه به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه له‌ناوی دامان ناوه، وه به‌شێك له‌و ئه‌ستێرانه‌شمان وه‌كو نه‌یزه‌ك لێكردووه‌و ئه‌یگرین له شه‌یتان و جنییه سه‌ركه‌شه‌كان كه بیانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه بۆ ئاسمان وه هه‌واڵی ئاسمان بدزن به‌و نه‌یزه‌كانه لێیان ئه‌ده‌ین وه ئه‌یانسووتێنین، وه‌كو (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره ئه‌ستێره‌كانی دروست كردووه بۆ سێ حیكمه‌ت و مه‌به‌ست: بۆ جوانی ئاسمان، وه بۆ ڕه‌جم كردن و سووتاندنی شه‌یتانه‌كان، وه نیشانه‌یه‌كیشن خه‌ڵكی ڕێگای خۆی له ده‌ریاو وشكانیدا پێ ده‌دۆزێته‌وه [ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ (٥) ] وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له دونیادا ئه‌و شه‌یتانانه به‌و نه‌یزه‌كانه ده‌سووتێنین له ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خمان بۆ ئاماده كردوون.
(6) [ وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٦) ] وه خوای گه‌وره سزای ئاگری دۆزه‌خی بۆ كافرانى مرۆڤیش داناوه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(7) [ إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا ] كاتێك كه فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه گوێیان له ده‌نگ و هاوارو قیژه‌ى ئاگری دۆزه‌خ ئه‌بێ، ده‌نگێكی وای هه‌یه وه‌كو ده‌نگی گوێدرێژ له‌سه‌ره‌تای ده‌نگه‌كه‌یدا [ وَهِيَ تَفُورُ (٧) ] وه ئهیانكوڵێنێ چۆن دانه‌وێڵه‌یه‌كی كه‌م له‌ناو ئاوێكی زۆردا بكوڵێ به‌و شێوازه دۆزه‌خ ئهیانكوڵێنێ و به‌رزیان ئه‌كاته‌وه.
(8) [ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ] كاتێك كافران فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگرى دۆزه‌خ نزیكه دۆزه‌خ پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش بێت و لێك جیا بێته‌وه له سه‌ختی تووڕه‌بوونی له‌سه‌ر كافران [ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ (٨) ] هه‌ر كاتێك كه كۆمه‌ڵێك له كافران فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ له فریشته‌كان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پرسیاریان لێ ئه‌كه‌ن ئایا ئێوه له دونیادا هیچ ترسێنه‌رو پێغه‌مبه‌رێك نه‌هات كه ئاگادارتان بكاته‌وه له ترسناكی و مه‌ترسی ئه‌م ڕۆژه؟
(9) [ قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا ] ئه‌مانیش دانی پیادا ئه‌نێن و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ترسێنه‌رو پێغه‌مبه‌رمان بۆ هات وه ترساندمانی وه ئاگادارى كردینه‌وه له سه‌ختی ئه‌م ڕۆژه به‌ڵام ئێمه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌مان به‌درۆ زانی [ وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ (٩) ] وه وتمان: خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی ئێوه هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندووه له وه‌حی و شه‌ریعه‌ت و هه‌واڵی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڵكو ئێوه هیچ شتێك نین ته‌نها له گومڕاییه‌كی زۆر گه‌وره‌دان وه له حه‌ق لاتان داوه، له جیاتى باوه‌ڕ هێنان و به‌راستدانان و شوێنكه‌وتن ئه‌مه وه‌ڵامی ئێمه بوو بۆ پێغه‌مبه‌ران له دونیا.
(10) {له‌ناو دۆزه‌خدا كافران دان به‌بێ عه‌قڵى خۆیاندا ده‌نێن!} [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ (١٠) ] وه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه بمانبیستایه بیستنێك كه سوودی پێمان بگه‌یاندایه، یان عه‌قڵمان هه‌بوایه ئه‌وه ئێستا ئێمه له هاوه‌ڵانی ئاگری دۆزه‌خ نه‌ئه‌بووین وه شوێن پێغه‌مبه‌ران ئه‌كه‌وتین وه ئیمانمان ئه‌هێنا، دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه عه‌قڵیان نه‌بووه عه‌قڵێك كه له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بكات، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك كافر بێ ئه‌وه عاقڵ نیه، عاقڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیمان بێنێ وه خۆی له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزێ، به‌ڵكو له هه‌ندێك شت‌دا ئه‌وان زیره‌كن نه‌ك عاقڵ.
(11) [ فَاعْتَرَفُوا بِذَنْبِهِمْ ] وه ئه‌مان دان ئه‌نێن به تاوانی خۆیاندا وه دان ئه‌نێن به‌وه‌ی كه شایه‌نی ئاگری دۆزه‌خن، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (هیچ كه‌سێك ناچێته دۆزه‌خه‌وه ئیلا خۆى ده‌زانێت كه ئه‌و شایانى دۆزه‌خه نه‌ك به‌هه‌شت) [ فَسُحْقًا لِأَصْحَابِ السَّعِيرِ (١١) ] ده‌ی هاوه‌ڵانی دۆزه‌خ هه‌ر دووربن له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، وه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خ بێ.
(12) [ إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (١٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن به زانسته‌وه له كاتی نهێنی و په‌نهاندا كه چاوى كه‌سیان لێوه دیار نیه له ترسى خواى گه‌وره تاوان ناكه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌و خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ، وه ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه له دونیادا، وه له قیامه‌تیشدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا ده‌بن، وه دواتر ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه.
(13) [ وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (١٣) ] وه ئێوه وته‌ی خۆتان به نهێنی بڵێن یاخود ئاشكرای بكه‌ن یه‌كسانه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و ئاگای له هه‌موو نهێنی و ئاشكرایه‌ك هه‌یه، وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه له سینگدا له‌دڵدا شاردووتانه‌ته‌وه.
(14) [ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (١٤) ] ئایا خوایه‌ك كه خۆی دروستكراوه‌كانی دروست كردووه ئاگای له خۆیان و نهێنیه‌كانیان و دڵیان نیه، به‌ڵێ بێگومان ئاگای لێیانه‌و خۆى شاره‌زاتره به دروستكراوه‌كانى كه چ یاسا‌و شه‌ریعه‌تێك بۆیان گونجاو و شیاوه ئه‌وه‌ى بۆ ته‌شریع كردوون، وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر به‌به‌زه‌ییه، وه زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(15) [ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ژێربار كردوون، وه سووك و ئاسان و سانا‌و نه‌رمی كردووه كه بتوانن له‌سه‌ری بژین، وه به هۆى شاخه‌كانه‌وه چه‌سپاو و جیگیرى كردووه تا نه‌جولێت و نه‌هه‌ژێت [ فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا ] وه ئێوه‌ش گه‌شت بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان و به ڕێگاو لایهكانیدا بڕۆن [ وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ ] وه له ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره بخۆن و هه‌وڵی كاسبی حه‌ڵاڵ بده‌ن [ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (١٥) ] وه گه‌ڕانه‌وه‌تان له ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
(16) {خواى گه‌وره له ئاسمانه} [ أَأَمِنْتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ ] ئایا ئێوه ئه‌مینن له‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه به ناخی زه‌ویدا ناتانبات و ڕۆتان ناچێنێ هه‌روه‌كو چۆن (قارون)ی به ناخی زه‌ویدا برده خواره‌وه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له ئاسمانه له‌سه‌رووی عه‌رشی خۆی) [ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ (١٦) ] كه زه‌ویه‌كه بهه‌ژێت و بجوولێت و ئه‌و هێمنی و ئارامییه‌ی كه هه‌یه‌تی نه‌یمێنێت.
(17) [ أَمْ أَمِنْتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ] یاخود ئایا ئێوه ئه‌مینن له‌و خوایه‌ى كه له ئاسمانه به‌رد نابارێنێته سه‌رتان وه‌كو چۆن به‌ردی بارانده سه‌ر قه‌ومی (لوط) و هاوهڵانى فیل و قه‌ومانێكی تر، یان بایه‌ك بنێرێ كه به‌ردی تیایه [ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ (١٧) ] ئه‌و كاته ئه‌زانن كه ئاگادار كردنه‌وه‌و سزای من چۆن بووه، واته: ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر ئیمانیش بێنن سوودتان پێ ناگه‌یه‌نێ بۆیه پێش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره سزاتان بدات ئیمان بێنن.
(18) [ وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (١٨) ] وه به دڵنیایی كافرانی پێش ئێوه‌یش پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی ده‌ی ته‌ماشا بكه‌ن و تێبڕوانن و بزانن ئینكاری كردنی من له‌سه‌ر ئه‌وان چۆن بووه، واته: سزایه‌كی زۆر سه‌ختم داون، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن هاوشێوه‌ی ئه‌وان سزاتان ئه‌ده‌م.
(19) [ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ] ئایا تێناڕوانن و ته‌ماشای باڵنده‌كان ناكه‌ن له ئاسمان له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه چۆن باڵه‌كانیان ڕێك ئه‌خه‌ن و ده‌كه‌نه‌وه وه هه‌ندێ جاریش كۆی ئه‌كه‌نه‌وه [ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَنُ ] كه‌س ناتوانێ له ئاسماندا ئه‌و باڵندانه بگرێ ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ كه ئه‌و بایه‌ى بۆ ژێربار كردوون [ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ (١٩) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به هه‌موو شتێك وه هیچ شتێكى لێناشاردرێته‌وه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ.
(20) [ أَمَّنْ هَذَا الَّذِي هُوَ جُنْدٌ لَكُمْ يَنْصُرُكُمْ مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ ] ئایا كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی به سه‌ربازی ئێوه ئه‌زانێت كه ئه‌ڵێ: من جگه له خوای گه‌وره سه‌رتان ئه‌خه‌م، واته: جگه له خوای گه‌وره هیچ كه‌سێك نیه بتوانێ سه‌رتانبخات، یان كاتێك كه خوای گه‌وره سزاتان بدات كه‌س ناتوانێت سه‌رتانبخات و له سزای خوای گه‌وره ڕزگارتان بكات [ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ (٢٠) ] به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه كافرانى له خشته بردووه‌و فێڵی لێ كردوون.
(21) [ أَمَّنْ هَذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ] ئایا جگه له خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سه كێیه كه ڕزقی ئێوه ده‌دات ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕزقی خۆی له ئێوه بگرێته‌وه‌و بارانتان بۆ نه‌بارێنێ و له زه‌وی دانه‌وێڵه‌تان بۆ ده‌رنه‌كات؟، كێ هه‌یه ڕزق و ڕۆزی به ئێوه ببه‌خشێ؟ واته كه‌س نیه [ بَلْ لَجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ (٢١) ] به‌ڵكو ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌و ڕۆچوونه له عینادی و لووتبه‌رزی و دووركه‌وتنه‌وه‌و ڕاكردن له حه‌ق.
(22) [ أَفَمَنْ يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمَّنْ يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٢٢) ] ئایا كه‌سێك سه‌رو بن له‌سه‌ر ده‌موچاوی بڕوات و پێیه‌كانی له ئاسمان بێ ئه‌مه هیدایهتدراوترهو ڕێگه‌ی خۆی باشتر ئه‌بینێ، یاخود كه‌سێك به‌ڕێكى و ڕاستی بڕوات له‌سه‌ر پێیه‌كانی وه ڕێگاكه‌یشی ڕێگایه‌كی ڕاست بێ، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤی موسڵمان و كافری هێناوه‌ته‌وه، كافر له دونیاشدا وه‌ك ئه‌وه وایه سه‌ره‌و بن بڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناڕێكی ئه‌ڕوات و ڕێگاكه‌یشی گێڕه‌و كه‌سێكی سه‌رلێشێواو و گومڕایه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه، مرۆڤی موسڵمان له‌سه‌ر پێی خۆی ئه‌ڕوات وه ڕێگاكه‌ی ڕاسته وه پێشی خۆی لێوه دیاره‌و ده‌زانێت بۆ كوێ هه‌نگاو ده‌نێت و بۆچى، وه له قیامه‌تیشدا دیسانه‌وه مرۆڤی ئیماندار له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی ئه‌ڕوات و ڕێگاكه‌ی دیاره‌و نووری له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێی بۆ ڕووناك ئه‌كاته‌وه تا ده‌یگه‌یه‌نێت به به‌هه‌شت، به‌ڵام مرۆڤی كافر خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌موچاویان حه‌شریان ئه‌كات تا فڕێیان ئه‌داته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا: چۆن له رۆژى قیامه‌ت خه‌ڵكى له‌سه‌ر روویان حه‌شر ده‌كرێن؟ فه‌رمووى: (ئایا ئه‌و خوایه‌ى كه واى لێكردوون له‌سه‌ر پێیه‌كانیان بڕۆن ناتوانێت وایان لێبكات له‌سه‌ر دهمو چاویان بڕۆن؟) بێگومان ئاسانه‌و ده‌توانێت.
(23) [ قُلْ هُوَ الَّذِي أَنْشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ (٢٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه سه‌ره‌تا ئێوه‌ی دروست كردووه وه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینین و دڵی پێ به‌خشیوون، به‌ڵام كه‌مێك له ئێوه هه‌یه شوكرانه‌بژێری ئه‌م نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره بكات، وه له گوێڕایه‌ڵى و په‌رستنی خوای گه‌وره‌دا به‌كارى بهێنێت.
(24) [ قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه‌و له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوی كردونه‌ته‌وه، وه سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌مووتان كۆ ئه‌كاته‌وه.
(25) [ وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٢٥) ] كافران ئه‌م شته به‌دوور ئه‌زانن و ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م به‌ڵێنه‌ی كه تۆ ئه‌یده‌یت و ده‌ڵێیت زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن كه‌ی ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ ئه‌بێت؟ هه‌واڵمان پێ بده.
(26) [ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِنْدَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٢٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: زانستی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و جگه له خوای گه‌وره هیچ كه‌سێكی تر نایزانێ ته‌نانه‌ت منیش، به‌ڵكو من ته‌نها ترسێنه‌رو ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌كی ئاشكرام و ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ره‌نجامی ئه‌و كاره خراپه‌تان كه ئیمان نه‌هێنانه كه له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات.
(27) [ فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه كاتێك كه قیامه‌ت هه‌ڵساو سزای خوای گه‌وره‌یان بینی و زانیان سزاكه لێیان نزیكه، ئه‌و كاته ده‌موچاویان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا وه پێ ناخۆش بوونی پێوه دیار بوو، وه زه‌لیلی به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو [ وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تَدَّعُونَ (٢٧) ] كه ئه‌مرن ئه‌و كاته سزای ئه‌وان ده‌ست پێ ئه‌كات، وه پێیان ئه‌ووترێ ئه‌مه ئه‌و قیامه‌ت و سزایه‌یه كه ئێوه له دونیادا گاڵته‌تان پێ ئه‌هات و داواتان ئه‌كردو په‌له‌تان لێ ئه‌كرد.
(28) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِيَ اللَّهُ وَمَنْ مَعِيَ أَوْ رَحِمَنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره من و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵمدان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو بدات به‌مردن بێت یان به‌كوشتن وه‌كو ئێوه ئاواته‌خوازن، یاخود ره‌حممان پێ بكات [ فَمَنْ يُجِيرُ الْكَافِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (٢٨) ] ئه‌ی كێ هه‌یه كافران بپارێزێ له سزای به‌ئێش و ئازاری خوای گه‌وره؟ واته: ئێمه ئه‌گه‌ر بمرین یان نه‌مرین ئێوه خوای گه‌وره هه‌ر سزاتان ئه‌دات بۆیه هه‌وڵ بده‌ن خۆتان له سزای خوای گه‌وره ڕزگار بكه‌ن به ئیمان هێنان و ته‌وبه كردن.
(29) [ قُلْ هُوَ الرَّحْمَنُ آمَنَّا بِهِ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌وه خوای گه‌وره‌یه كه ڕه‌حمانه به‌تاك و ته‌نها ئێمه ئه‌یپه‌رستین وه ئیمانمان پێی هێناوه‌و پشتمان پێی به‌ستووه‌و كاره‌كانمان به‌ته‌نها به‌و سپاردووه [ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢٩) ] له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئێوه ئه‌زانن وه بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێ كه كێ له گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه، ئایا ئێمه گومڕا بووینه یاخود خۆتان، وه سه‌ره‌نجامى دونیا‌و قیامه‌ت بۆ كێ ده‌بێت.
(30) [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَنْ يَأْتِيكُمْ بِمَاءٍ مَعِينٍ (٣٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئاوه‌كه‌ی ئێوه به ناخی زه‌ویدا ڕۆبچێنێ و بیباته ناخی زه‌وی كه دواتر هیچ دۆلكه‌و ئامێرێك نه‌توانێ بۆتان سه‌ربخاته‌وه جگه له خوای گه‌وره كێ هه‌یه ئاوێكی زۆری ڕۆیشتووتان بۆ بێنێ؟ واته: جگه له خوای گه‌وره كه‌سی تر نیه ئاوتان پێ ببه‌خشێ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ئه‌و ئاوه‌ی سه‌ر زه‌ویتان بباته ناخی زه‌وی و لێتانی دوور بخاته‌وه، والله أعلم.