(1) سووره‌تی (شورا) (واته: راوێژ كردن) سووره‌تێكی مه‌ككی یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانی (٢٣ و ٣٤ و٢٥ و٢٧) نه‌بێت كه مه‌ده‌نی یه‌و (٧٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.
(2) [ عسق (٢) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سوورهتهكانهوه هاتوون.
(3) [ كَذَلِكَ يُوحِي إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٣) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه خوای گه‌وره وه‌حیت بۆ ئه‌نێرێ هه‌روه‌كو چۆن وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆیش ناردووه كه (الله) خوایه‌كه زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.
(4) [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (٤) ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی عه‌بدو موڵكی خوای گه‌وره‌یه، وه خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه له زات و سیفات و كرده‌وه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیدا.
(5) [ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْ فَوْقِهِنَّ ] نزیكه ئاسمانه‌كان له‌ت و شه‌ق ئه‌بن له ترسی گه‌وره‌یی خوادا، یاخود له قورسی و زۆری ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌ی كه له‌سه‌رین، یاخود له‌به‌ر وته‌ی موشریكان كه ئه‌لێن: خوای گه‌وره منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوه {فریشته‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه فریشته‌كانیش ته‌سبیحات و عیبادهت و زیكر‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن ئه‌كه‌ن بۆ تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویه له باوه‌ڕداران و ده‌لێن: خوایه له باوه‌ڕداران خۆشبه [ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٥) ] وه بزانن كه به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌ییه
(6) [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ اللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ ] وه ئه‌و كافرانه‌یشی كه جگه له خوای گه‌وره كۆمه‌لێك خوای تریان بۆ خۆیان بڕیار داوه ئه‌وه خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان ئه‌پارێزێ وه خوای گه‌وره ئاگاداریانه [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ (٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه تۆ نه‌نێردراوی بۆ سه‌ریان تا به‌زۆر هیدایه‌تیان بده‌یت به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نیت.
(7) [ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه چۆن وه‌حیمان بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ ناردووه به‌م شێوازه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به وه‌حی بۆت ناردووه كه به زمانی عه‌ره‌بی روون و ئاشكرایه تا خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، به مه‌ككه وتراوه (أُمَّ الْقُرَى) چونكه به‌ڕێزترین و پیرۆزترین شوێنه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (سوێند به خوا تۆ باشترین و خۆشه‌ویستترین زه‌وی خوایت لای خوا، وه ئه‌گه‌ر من ده‌رنه‌كرامایا لێت ئه‌وا هه‌رگیز دهرناچوم و به‌جێتم ناهێشت) [ وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] وه بیانترسێنی له ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكییه‌و هیچ گومانێكی تیادا نیه [ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه دوو كۆمه‌ڵ: كۆمه‌لێك بۆ به‌هه‌شت كه باوه‌ڕدارانن، وه كۆمه‌لێكیش بۆ ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خ كه بێباوه‌ڕانن.
(8) [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه هه‌موویانی ئه‌كرد به یه‌ك ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر هیدایه‌ت یان گومڕایی كۆی ده‌كردنه‌وه [ وَلَكِنْ يُدْخِلُ مَنْ يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ ] به‌ڵام حیكمه‌تی خوای گه‌وره وای خواستووه خه‌ڵكی تاقی بكاته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستی لێ بێت و شایه‌نی ڕه‌حمه‌تی خوا بێ خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات و ئه‌یخاته ناو ڕه‌حمه‌ت و دینی حه‌قه‌وه كه ئیسلامه‌وه [ وَالظَّالِمُونَ مَا لَهُمْ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (٨) ] به‌ڵام ئه‌و موشریكانه‌ی كه باوه‌ڕ ناهێنن هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانێكیان نیه كه له سزای خوای گه‌وره ڕزگاریان بكات.
(9) [ أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] به‌ڵكو ئه‌وان جگه له خوای گه‌وره كۆمه‌لێك خوای تریان بۆ خۆیان بڕیار داوه‌و ئه‌یپه‌رستن [ فَاللَّهُ هُوَ الْوَلِيُّ ] هه‌رچه‌نده به ته‌نها خوای گه‌وره شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه بكرێ به دۆست و په‌رستراو [ وَهُوَ يُحْيِ الْمَوْتَى ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه مردوو زیندوو ئه‌كاته‌وه [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٩) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(10) {گه‌ڕانه‌وه‌ى كێشه‌كان بۆ لاى خواى گه‌وره} [ وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ] وه له هه‌ر شتێكیش ئێوه جیاوازی و ناكۆكی كه‌وته نێوانتان ئه‌وا حوكمه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (١٠) ] ئه‌م (الله)یه په‌روه‌ردگاری منه‌و هه‌موو كاره‌كانی خۆم ته‌نها به‌و سپاردووه‌و پشتم ته‌نها به‌و به‌ستووه‌و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
(11) [ فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه [ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] له نه‌فس و شێوه‌ی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون و كردوتانی به نێر‌و مێ [ وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا ] وه له ئاژه‌ڵانیش نێر‌و مێی دروست كردووه، (ئه‌نعام) بریتییه له: وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ] ئێوه له‌ناو ره‌حم و سكی ئافره‌تاندا، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوتان ئه‌كاته‌وه وه زۆرتان ئه‌كات به‌هۆی ژن و ژنخوازیه‌وه، [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ] هیچ شت و كه‌سێك له خوای گه‌وره ناچێت، چونكه خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١١) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره به‌وته‌و قسه‌تان، وه زۆر بینه‌ره به كرده‌وه‌تان، وه هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت.
(12) [ لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خه‌زێنه‌و كلیله‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] به فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ڕزق و ڕۆزی بۆ هه‌ر كه‌سێك فراوان ئه‌كات كه ویستی لێ بێت، وه ته‌سك و كه‌می ئه‌كاته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت به دادپه‌روه‌ری و حیكمه‌تی خۆی [ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٢) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شته‌كان.
(13) [ شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ] خوای گه‌وره ته‌شریع و یاسای بۆ ئێوه داناوه له‌م دینه‌دا، وه وه‌سیه‌ت و ئامۆژگاری بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كردووه به یه‌كخواپه‌رستی وه ئه‌وه‌ی كه به‌وه‌حی بۆ تۆمان ناردووه، وه ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاری ئیبراهیم و موسی و عیسامان پێكردووه كه له ته‌وحید دا هه‌موویان یه‌ك بوونه {جێگیر كردنى دین و په‌رته‌وازه نه‌بوون} [ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ] ئامۆژكاری بۆ هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه بووه كه دینی خوای گه‌وره بڵاو بكه‌نه‌وه‌و جێگیر‌و دامه‌زراوی بكه‌ن، به‌ڵام ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی و پارچه پارچه‌یی له دیندا دروست مه‌كه‌ن [ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ] ئه‌و یه‌كخواپه‌رستیه‌ی كه بانگی موشریكانی بۆ ده‌كه‌ی ئه‌وان زۆر له‌سه‌ریان قورسه‌و له‌لایان گه‌وره‌یه [ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره خۆی ویستی له هه‌ر كه‌سێك بێت هه‌ڵیئه‌بژێرێ [ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ (١٣) ] وه هیدایه‌تی هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌دات كه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه.
(14) [ وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌هلی كتاب یان كافران ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی نه‌كه‌وته نێوانیانه‌وه ئیلا له دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه زانیاریان بۆ هات و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كرا، وه ئه‌ویش له حه‌سوودیدا بوو [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر پێشتر خوای گه‌وره بڕیاری نه‌دایه كه سزادانیان دوا ئه‌خات بۆ كاتی دیاریكراو كه رۆژی قیامه‌ته ئه‌وا خوای گه‌وره سزایانی پێش ئه‌خست و له‌ناوی ده‌بردن [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه كتابیان به میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه له پاش پێغه‌مبه‌رانیان، واته: جوله‌كه‌و گاور كه ته‌ورات و ئینجیلیان بۆ ماوه‌ته‌وه [ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ (١٤) ] ئه‌وان له دوودڵی و گوماندان و باوه‌ڕی ته‌واویان پێی نیه.
(15) [ فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆ ئه‌م دینه پاكه، وه خۆت دامه‌زراو به له‌سه‌ر دینه‌كه به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردوویت [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی كافران مه‌كه‌وه [ وَقُلْ آمَنْتُ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ كِتَابٍ ] وه پێیان بلێ: من ئیمانم هێناوه به هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی دابه‌زاندووه [ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ] وه فه‌رمانم پێكراوه كه له نێوان ئێوه‌شدا دادپه‌روه‌ر بم و سته‌م له كه‌ستان نه‌كه‌م [ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ] هه‌ر (الله)یه په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یه [ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ] ئێمه كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ هه‌یه‌و ئێوه‌یش كرده‌وه‌ی خۆتان بۆ هه‌یه تایبه‌ت به‌خۆتان و ئێمه به‌رین له كرده‌وه‌ی ئێوه كه شه‌ریك دانانه بۆ خوای گه‌وره [ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ] هیچ مشت‌ومڕێك له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق ئاشكرا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌و ئێستا ئه‌یزانن [ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٥) ] له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره خۆی كۆمان ئه‌كاته‌وه، وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له‌وێ هه‌موو شتێك یه‌كلا ئه‌بێته‌وه.
(16) [ وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دینی خوای گه‌وره له دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه‌و موسڵمان بوونه ئه‌مان موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای راست لایان بده‌ن ئه‌و حوجه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ئه‌یهێننه‌وه هه‌مووی پووچه‌ڵه‌و ئه‌ڕوات و نامێنێ، یان جوله‌كه‌و گاور وتویانه: دینه‌كه‌ی ئێمه له دینه‌كه‌ی ئێوه باشتره، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان پێش پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌یه، وه ئێمه له ئێوه باشترین و له پێشترین به خوای گه‌وره له ئێوه، كه درۆیشیان ده‌كرد به‌م شێوازه مشتومڕیان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌كرد [ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (١٦) ] وه ئه‌مانه خوای گه‌وره‌یش غه‌زه‌بیان لێ ئه‌گرێ و لێیان تووڕه ئه‌بێ وه سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت.
(17) [ اللَّهُ الَّذِي أَنْزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی تری به حه‌ق دابه‌زاندووه، وه ته‌رازووی دادپه‌روه‌ریشی دابه‌زاندووه تا كه‌س سته‌م له كه‌س نه‌كات [ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَرِيبٌ (١٧) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ چوزانی له‌وانه‌یه كاتی هاتنی قیامه‌ت نزیك بێت، (له قورئاندا وَمَا يُدْرِيكَ بۆ قیامه‌ت هاتووه‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌یزانیووه، به‌ڵام وَمَا أدْرَاكَ بۆ شتی تره‌و خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - وتووه‌و بۆی روونكردۆته‌وه).
(18) [ يَسْتَعْجِلُ بِهَا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به هاتنی قیامه‌ت نیه په‌له ئه‌كه‌ن له هاتنی قیامه‌ت وه‌كو به‌دوور زانین و به درۆ زانین و گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی پێ كردن [ وَالَّذِينَ آمَنُوا مُشْفِقُونَ مِنْهَا ] به‌ڵام باوه‌ڕدارن له هاتنی قیامه‌ت ئه‌ترسێن [ وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا الْحَقُّ ] وه ئه‌زانن كه قیامه‌ت حه‌قه‌و دێت و گومانی تیادا نیه‌و خۆیانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن [ أَلَا إِنَّ الَّذِينَ يُمَارُونَ فِي السَّاعَةِ لَفِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (١٨) ] وه بزانن و ئاگادار بن ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت به گومانه‌وه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن ئه‌وانه له گومڕاییه‌كی زۆر دووردان.
(19) [ اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ ] خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو به‌زه‌یی و چاكه‌كاره به به‌نده‌كانی [ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ (١٩) ] ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت وه خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته.
(20) [ مَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ ] هه‌ر كه‌سێك به كرده‌وه‌كانی مه‌به‌ستی پاداشتی ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌وه ئێمه پاداشته‌كه‌ی بۆ زیاد ئه‌كه‌ین و چه‌ند قاتێكی ئه‌كه‌ین: یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر [ وَمَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه ئه‌وه‌یشی به كرده‌وه‌كانی مه‌به‌ستی پاداشتی دونیایه ئه‌وه له دونیادا پێی ئه‌به‌خشین [ وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ نَصِيبٍ (٢٠) ] به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ به‌ش و پاداشتێكی له خێر‌و چاكه نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دونیا هه‌وڵی داوه.
(21) {یاسا دانان ته‌نها كارى خوایه } [ أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ ] به‌ڵكو ئایا ئه‌وان كه‌سانێكیان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره تا ته‌شریعیان بۆ بكه‌ن و یاسایان بۆ دابنێن له دیندا كه خوای گه‌وره ئیزنی پێ نه‌داوه، چونكه یاسادانان تایبه‌ته به خوای گه‌وره‌و كاری خوای گه‌وره‌یه [ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بڕیاری خوای گه‌وره نه‌بوایه كه سزایان دوائه‌خات بۆ رۆژی قیامه‌ت ئه‌وه خوای گه‌وره له دونیادا سزای ئه‌دان [ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٢١) ] به‌ڵام له ڕۆژی دوایی ئه‌و موشریك و سته‌مكارانه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(22) [ تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا موشریكان ئه‌بینی كه ئه‌ترسێن و ترسیان هه‌یه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوویانه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه، وه سزای خوای گه‌وره دائه‌به‌زێته سه‌ریان و ده‌یانگرێته‌وه‌و گومانی تیادا نیه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه له‌ناو باخ و باخاتی سه‌وزی به‌هه‌شتدان، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێكیان ویست لێ بێ بۆیان هه‌یه‌و پێیان ئه‌درێ [ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (٢٢) ] ئا ئه‌مه به‌ڕاستی فه‌زڵ و چاكه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتیان.
(23) [ ذَلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه موژده ئه‌دات به‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى ] پیاوێك پرسیاری له (ئیبنو عه‌بباس) كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) وتی: مه‌به‌ست خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم -، (ئیبنو عه‌بباس) فه‌رمووی: په‌له‌ت كرد هیچ هۆزێكی قوڕه‌یش نه‌بووه ئیلا خزمی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - تێدا بووه، فه‌رمووی: په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: من كاتێك كه بانگه‌وازتان ئه‌كه‌م بۆ دین داوای پاداشت و ئه‌جرتان لێ ناكه‌م له‌سه‌ر گه‌یاندنی دینه‌كه به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌چاوی خزمایه‌تی بكه‌ن و ئێوه شایه‌نترن له خه‌ڵكی تر كه بمپارێزن و ڕێگریم لێ نه‌كه‌ن په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نم و ئازارم نه‌ده‌ن، (وه مانای ئه‌وه‌ی تێدایه كه فه‌زڵی ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بزانین، وه خۆشمان بوێن) [ وَمَنْ يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه چاكه‌یه‌ك بكات ئه‌وه ئێمه پاداشتی چاكه‌ی زیاتری ئه‌ده‌ینه‌وه به چه‌ند قاتێك، (وه له پاداشتی چاكه ئه‌وه‌یه كه چاكه‌ی تری به دوادا ده‌كه‌یت، وه له سزای خراپه ئه‌وه‌یه كه خراپه‌ی تری به دوادا بكه‌یت) [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ (٢٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو سوپاسگوزاره.
(24) [ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] به‌ڵكو ئه‌وان ئه‌لێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - درۆی هه‌ڵبه‌ستووه بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر نیه‌و به‌ناوی خواوه قسه ئه‌كات [ فَإِنْ يَشَإِ اللَّهُ يَخْتِمْ عَلَى قَلْبِكَ ] ئه‌گه‌ر وابێت، هه‌ر چه‌نده شتی وایش نیه ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره ویستی لێبێت مۆر ئه‌دات له‌سه‌ر دڵت [ وَيَمْحُ اللَّهُ الْبَاطِلَ ] وه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌خۆیه‌وه قسه بكات ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و قسه پوچه‌ڵ و باتڵه ئه‌سڕێته‌وه‌و له‌ناوی ئه‌بات، (كه‌واته پێویسته ئاگادار بین و له خۆمانه‌وه به ناوی خوای گه‌وره‌و دینه‌كه‌یه‌وه قسه نه‌كه‌ین، چونكه خوای گه‌وره رازی نیه‌و رێگه نادات به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - له خۆیه‌وه به ناوی خوای گه‌وره قسه بكات چ جای ئێمه) [ وَيُحِقُّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ ] وه خوای گه‌وره به وشه پیرۆزه‌كان و به‌ڵگه ئاشكراكانی خۆی حه‌ق كه ئیسلامه جێگیری ئه‌كات و ڕوونی ئه‌كاته‌وه [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٢٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵانه‌ی كه له‌ناو سینگدان.
(25) {قه‌بوڵ كردنى ته‌وبه} [ وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ته‌وبه له به‌نده‌كانی وه‌رئه‌گرێت [ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ ] وه له خراپه‌و تاوانه‌كانیان ئه‌بوورێت [ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ (٢٥) ] وه ئه‌زانێ ئێوه چ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن.
(26) [ وَيَسْتَجِيبُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَيَزِيدُهُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] وه خوای گه‌وره وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌و پاڕانه‌وه‌و داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ئه‌كات، وه شه‌فاعه‌تیان قه‌بوڵ ده‌كات، وه له فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی زیاتریان پێ ئه‌به‌خشێت [ وَالْكَافِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (٢٦) ] وه كافرانیش سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه.
(27) {ده‌وڵه‌مه‌ندى هۆكاره بۆ خراپه‌كارى!} [ وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ ] هه‌ژارانی ئه‌هلی (صوففه) ئاواتیانخواست و وتیان خۆزگه ئێمه‌یش هه‌بوون بووینایه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌كانی فراوان بكات و زۆریان پێ ببه‌خشێ له‌سه‌روی پێویستی خۆیان ئه‌وا زوڵم و سته‌م له یه‌كتری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویداو له خۆیان بایی ده‌بن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر یه‌كتریدا ده‌كه‌ن [ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره به ویست و حیكمه‌تی خۆی به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو بۆیان دائه‌به‌زێنێ ئه‌وه‌نده‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدا بێت، (باشترین ژیان ئه‌وه‌یه سه‌رقاڵت نه‌كات له په‌رستنی خوای گه‌وره‌و توشی تاوانت نه‌كات) [ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ (٢٧) ] خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه به به‌نده‌كانی و زاناتره كه ده‌وڵه‌مه‌ندی یان هه‌ژاری بۆیان باشتره، وه زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێت.
(28) [ وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِنْ بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنْشُرُ رَحْمَتَهُ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه بارانی به‌سوودیان بۆ دائه‌به‌زێنێ له دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بێ‌ئومێد بوونه له باران بارین، وه ڕه‌حمه‌تی خۆی بڵاو ئه‌كاته‌وه له‌ناویاندا له كاتێكدا كه زۆر پێویستیانه [ وَهُوَ الْوَلِيُّ الْحَمِيدُ (٢٨) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه دۆستی پیاوچاكانه وه سوپاسكراوه له‌لایه‌ن به‌نده‌كانێوه.
(29) [ وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِنْ دَابَّةٍ ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایی و گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یه له‌ناویاندا له فریشته‌و جنی و مرۆڤـ و باڵنده‌و ئاژه‌ڵان به جیاوازی ره‌نگ و شێوه‌و جۆر‌و زمان و ره‌گه‌زو سروشتیان [ وَهُوَ عَلَى جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ (٢٩) ] وه هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره ویستی لێ بێت توانای له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌و هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه له رۆژی قیامه‌تدا.
(30) {به‌لآو موسیبه‌ت به هۆى تاوانى خۆتانه‌وه‌یه} [ وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ (٣٠) ] وه ئێوه تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه هێشتا خوای گه‌وره له زۆرێك له تاوانه‌كانتان ئه‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری، (وه له‌بیرچوونی قورئانیش هه‌ر به هۆی تاوانه‌وه‌یه، وه ئه‌وه‌یش به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌یه).
(31) [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ] وه ئێوه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناتوانن له سزا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ڕابكه‌ن و رزگارتان بێت [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (٣١) ] وه جگه له خوای گه‌وره دۆست و پشتیوانێكی ترتان نیه كه له سزای خوای گه‌وره بتانپارێزێ یان ڕزگارتان بكات.
(32) [ وَمِنْ آيَاتِهِ الْجَوَارِ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ (٣٢) ] وه یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌شتیانه‌یه كه له‌ناو ده‌ریادا ده‌ڕۆن كه به‌رزن وه‌كو شاخ یان وه‌كو كۆشك.
(33) [ إِنْ يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت بایه‌كه ئارام و جێگیر ئه‌كات و با هه‌ڵناكات ئه‌و كاته كه‌شتیه‌كان له‌ناو ده‌ریاكه‌دا ڕائه‌وه‌ستن و ناتوانن بڕۆن و جێگیر ئه‌بن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٣٣) ] ئا ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه زۆر ئارامگربێت له كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا، وه زۆر سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی
(34) [ أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا ] یان ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بێت بایه‌كه زیاتر خێرا ئه‌كات و به هۆی تاوانی سه‌رنشینه‌كانه‌وه كه‌شتیه‌كان نوقمی ئاو ئه‌كات [ وَيَعْفُ عَنْ كَثِيرٍ (٣٤) ] وه هێشتا خوای گه‌وره له زۆرێك له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێت وه ڕزگارتان ئه‌كات له نقوم كردن.
(35) [ وَيَعْلَمَ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِنَا مَا لَهُمْ مِنْ مَحِيصٍ (٣٥) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌مه‌قالێ و مشت‌ومڕ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی ئێمه ئه‌زانن كه هیچ شوێنێكی ڕزگار بوونیان نیه كه بۆی ڕابكه‌ن و ڕزگاریان نابێت له سزای خوای گه‌وره [ فَمَا أُوتِيتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه هه‌ر شتێك كه پێتان به‌خشراوه ئه‌مه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دونیایه‌و چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه‌و كۆتایی دێت و پێی هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن.
(36) {هه‌ندێك له سیفاتى باوه‌ڕداران} [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَى لِلَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٣٦) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه له پاداشته‌كان یان به‌هه‌شت ئه‌مه باشتره وه ئه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه ته‌وه‌كولیان كردۆته‌وه سه‌ر خوای گه‌وره‌و كاره‌كانیان به خوای سپاردووه.
(37) [ وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ (٣٧) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ئه‌پارێزن له تاوانی گه‌وره (كه بریتییه له هه‌ر تاواتێك كه نه‌فره‌تی له‌سه‌ره، یان تووڕه‌بوونی خوای له‌سه‌ره، یان سزای ئاگری له‌سه‌ره، یان جێبه‌جێ كردنی سنوره‌كانی له‌سه‌ره وه‌كو ده‌ست بڕین و جه‌ڵده لێدان)، وه خۆیشیان له فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی ئه‌پارێزن، وه له كاتی تووڕه‌ییدا خۆیان ئه‌گرن و خۆش ئه‌بن له به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له‌و كه‌سه‌ی كه تووڕه‌ی كردوون و تۆڵه بۆ نه‌فسی خۆیان ناسهنن له كاتێكدا كه توانایشیان هه‌یه.
(38) [ وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌رانی كه‌وتوون و به‌تاك و ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و هاوبه‌شی بۆ بڕیار ناده‌ن، وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه كاروباریشیان له نێوان خۆیاندا به ڕاوێژ كردنه و ڕاوێژ به یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٨) ] وه له‌وه‌یشی كه پێمان به‌خشیون له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.
(39) [ وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنْتَصِرُونَ (٣٩) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك زوڵم و سته‌میان لێ بكات ئه‌مان سه‌رئه‌كه‌ون و خۆیان سه‌رئه‌خه‌ن به‌سه‌ریداو تۆڵه ئه‌سێنن و زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵات نین.
(40) [ وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا ] وه سزای خراپه‌ش خراپه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی خۆیه‌تی، كه‌سێك كه سته‌می لێ كردیت ئه‌توانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه وه‌كو خۆی نه‌ك زیاتر [ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر لێبوورده بێت وه چاكسازی بكات ئه‌مه ئه‌جرو پاداشتی لای خوای گه‌وره‌یه‌و نافه‌وتێت، وه خوای گه‌وره به لێبوردن مرۆڤـ به عیززه‌ت ده‌كات [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (٤٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره كه‌سانی زاڵم و سته‌مكاری خۆش ناوێت.
(41) [ وَلَمَنِ انْتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ (٤١) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دوای ئه‌وه‌ی سته‌میان لێكراوه سه‌رئه‌كه‌ون به‌سه‌ر سته‌مكاراندا ئه‌وانه هیچ لۆمه ناكرێن وه سزا نادرێن وه حه‌ق و مافی شه‌رعی خۆیانه.
(42) [ إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] ته‌نها لۆمه‌و گله‌یی كردن و سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سته‌م له خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن وه له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناحه‌ق زوڵم و سته‌م بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٢) ] ئا ئه‌مانه سزایه‌كی به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(43) [ وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (٤٣) ] به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئارام بگرێ له‌سه‌ر ئازاری خه‌ڵكی وه لێخۆش‌بوو بێت له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی به‌رامبه‌ری كردوویه‌تی ئه‌مه به‌ڕاستی له كاره چاك و گرنگ و دامه‌زراو و سوپاسكراوه‌كانه، (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: (پیاوێك قسه‌ی به (ئه‌بو به‌كر) دهكردو پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - دانیشتبوو، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - سه‌رسام بوو وه زه‌رده‌خه‌نه گرتبووی كه (ئه‌بو به‌كر) وه‌ڵامی نادایه‌وه، كه پیاوه‌كه زۆر قسه‌ی پێ وت، (ئه‌بو به‌كر) وه‌ڵامی هه‌ندێك له قسه‌كانی دایه‌وه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - توڕه بوو هه‌ڵساو رۆیشت، (ئه‌بو به‌كر) دوای كه‌وت و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و قسه‌ی به من ده‌وت و تۆ دانیشتبوویت، كه من وه‌ڵامی هه‌ندێك له قسه‌كانیم دایه‌وه تۆ توڕه بوویت و هه‌ستایت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: تا وه‌ڵامیت نادایه‌وه فریشته‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بوو وه‌ڵامی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام كه خۆت وه‌ڵامت دایه‌وه فریشته‌كه رۆیشت و شه‌یتان ئاماده بوو منیش له‌گه‌ڵ شه‌یتان دانانیشم).
(44) [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ وَلِيٍّ مِنْ بَعْدِهِ ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره گومڕای بكات و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ له پاش خوای گه‌وره كه‌س نیه كه دۆستی بێت و هیدایه‌تی بدات [ وَتَرَى الظَّالِمِينَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَى مَرَدٍّ مِنْ سَبِيلٍ (٤٤) ] وه ئه‌بینی هاوبه‌شبڕیارده‌ران كاتێك كه سزای خوای گه‌وره ئه‌بینن له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌لێن: ئایا ڕێگایه‌ك هه‌یه تا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا تا ئیمان بێنین و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین.
(45) [ وَتَرَاهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَاشِعِينَ مِنَ الذُّلِّ ] وه ئه‌بینی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خیان نیشان ئه‌درێ له زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیدا ملكه‌چن [ يَنْظُرُونَ مِنْ طَرْفٍ خَفِيٍّ ] له ترسا له‌لاوه به نهێنی ته‌ماشا ئه‌كه‌ن [ وَقَالَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه باوه‌ڕداران له رۆژی قیامه‌تدا ئه‌لێن: به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان و كه‌سوكاریان دۆڕاندووه له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌وه‌ی كه چوونه‌ته ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و له یه‌كتری جیا كراونه‌ته‌وه [ أَلَا إِنَّ الظَّالِمِينَ فِي عَذَابٍ مُقِيمٍ (٤٥) ] ئاگاداربن به‌ڕاستی هاوبه‌شبڕیارده‌ران له سزایه‌كی هه‌میشه‌یی خوای گه‌وره‌دان كه كۆتایی نایات.
(46) [ وَمَا كَانَ لَهُمْ مِنْ أَوْلِيَاءَ يَنْصُرُونَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه جگه له خوای گه‌وره هیچ دۆستێكیان نیه كه سه‌ریان بخات له سزای خوای گه‌وره [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ سَبِيلٍ (٤٦) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره گومڕای بكات كه ڕێگای هیدایه‌ت نهگرێتهبهرو شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ ئه‌وه هیچ ڕێگایه‌كی نیه بۆ ڕزگار بوون.
(47) [ اسْتَجِيبُوا لِرَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ ] ئێوه وه‌ڵامی بانگه‌وازی خوای گه‌وره بده‌نه‌وه‌و ئیمان بێنن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نیه كه سزای خوای گه‌وره‌یه، یان مردنه، یان ڕۆژی قیامه‌ته [ مَا لَكُمْ مِنْ مَلْجَإٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَكِيرٍ (٤٧) ] له‌و ڕۆژه‌شدا هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه كه په‌نای بۆ به‌رن و بتانپارێزێ، وه شوێنێك نیه كه خۆتانی تیا بشارنه‌وه‌و له چاو دیار نه‌مێنن.
(48) [ فَإِنْ أَعْرَضُوا فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیان هه‌ڵكردو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه ئه‌وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆمان نه‌ناردووه تا كرده‌وه‌ی ئه‌وان بپارێزیت [ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا الْبَلَاغُ ] به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نی [ وَإِنَّا إِذَا أَذَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً فَرِحَ بِهَا ] وه ئێمه كاتێك كه نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خۆمان ببه‌خشین به مرۆڤـ ئه‌وان زۆر دڵیان پێی خۆش ئه‌بێ [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ الْإِنْسَانَ كَفُورٌ (٤٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی شتێكیش بن كه پێیان ناخۆشه له به‌ڵاو نه‌بوونی به‌هۆی تاوان و كرده‌وه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌وا به‌ڕاستی مرۆڤـ زۆر كوفرانه‌بژێری ئه‌و نیعمه‌تانه ئه‌كات كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه.
(49) [ لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌مووی ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر شتێك دروست بكات دروستی ئه‌كات [ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا ] خه‌ڵكی وا هه‌یه خوای گه‌وره ته‌نها كچی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ (٤٩) ] وه هه‌یشه ته‌نها كوڕی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -.
(50) [ أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا ] یان هه‌یشه كوڕ‌و كچی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَجْعَلُ مَنْ يَشَاءُ عَقِيمًا ] وه هه‌یشه هیچی پێ نابه‌خشێت وه‌كو یه‌حیا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (٥٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانا‌و به‌توانایه، ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكردووه، وه حه‌وای له ئاده‌م دروست كردووه، وه عیسای به‌بێ باوك دروست كردووه، وه سه‌رجه‌م مرۆڤی له دایك و باوك دروستكردووه.
(51) {شێوازه‌كانى وه‌حى} [ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ] وه بۆ هیچ مرۆڤێك نیه كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ته‌نها به وه‌حی نه‌بێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تی قسه كردنی هه‌یه)، یاخود له پشت په‌رده‌وه نه‌بێت، یاخود فریشته‌یه‌ك ئه‌نێرێ و به‌و فریشته‌یه‌دا وه‌حی بۆ ئه‌نێرێ به ئیزنی خۆی بۆ هه‌ر شتێك كه ویستی لێ بێت كه جبریل تایبه‌ته به هێنانی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران [ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ (٥١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌رزه له زات و ناوه‌كان و سیفاته‌كان و كرده‌وه‌كانیدا، وه زۆر دانا‌و كاربه‌جێیه.
(52) [ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا ] وه به‌م شێوازه ئێمه ڕوحێكمان به وه‌حی بۆ ناردوویت، كه مه‌به‌ست پێی قورئانه، به روح ناوی بردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆن لاشه به‌بێ روح ناژی مرۆڤیش به‌بێ قورئان ناژی [ مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پێش ئه‌وه‌ی قورئانت بۆ بێت نه‌تده‌زانی قورئان چیه‌و چی تیادایه وه ئیمان هێنان و درێژه‌ی ئیمان چیه [ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ] به‌ڵام ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌مان كردووه به نوورو ڕووناكیه‌ك كه هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌ین له به‌نده‌كانی خۆمان كه ویستمان لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێ [ وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٢) ] وه تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌ده‌یت و ڕێنماییان ئه‌كه‌یت بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره
(53) [ صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره كه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌یه هه‌مووی ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ (٥٣) ] وه بزانن سه‌ره‌نجامی هه‌موو كاروباره‌كان له ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێته‌وه، والله أعلم.