(1) سووره‌تی (زه‌لزه‌له) (واته: له‌رزین و هه‌ژاندن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٨) ئایه‌ته ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌سه‌ر فه‌زڵی سووره‌تی زه‌لزه‌له (إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا) هاتووه كه نیوه‌ی قورئانه یان چواریه‌كی قورئانه ئه‌و فه‌رموودانه هه‌مووی زه‌عیفه‌و هیچیان صه‌حیح نین. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا (١) ] كاتێك كه زه‌وی ئه‌هه‌ژێت و ئه‌جووڵێت و ئه‌له‌رزێت له‌رزینێكی زۆر سه‌خت كه له ژێره‌وه‌ی ئه‌هه‌ژێت و ئه‌جوولێت و ئه‌له‌رزێت تا هه‌رچی له‌سه‌ره هه‌مووی ئه‌شكێنێت.
(2) [ وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا (٢) ] وه هه‌رچی له‌ناو سكی زه‌ویدا هه‌یه له مردوو و له كه‌نز هه‌ر هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (زه‌وی هه‌رچی كه‌نزه‌كانی ناوی هه‌یه هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه وه‌كو كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره له ئاڵتوون وه له زیو تا پیاوكوژ دێت ئه‌ڵێ: له پێناو ئه‌مه‌دا من خه‌ڵكم كوشت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پچڕاندووه ئه‌ڵێ: له‌پێناو ئه‌مه‌دا من په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیم پچڕاند، ئه‌وه‌ی دزی كردووه ئه‌ڵێ: من له پێناو ئه‌مه‌دا ده‌ستم بڕا، پاشان بانگیان ئه‌كرێ فه‌رموو بیبه‌ن كه‌س نایبات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆیه زه‌وی هه‌رچی كه‌نزێك له‌ناویدایه فڕێی داوه‌و هه‌رچی مردوویه‌ك هه‌یه هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه.
(3) [ وَقَالَ الْإِنْسَانُ مَا لَهَا (٣) ] وه مرۆڤ سه‌ری سوڕ ئه‌مێنێ بۆچی ئه‌م زه‌وییه پێشتر جێگیر‌و چه‌سپاو بووه بۆچی ئێستا ئاوای به‌سه‌رهاتووه ئه‌جووڵێت و ئه‌هه‌ژێت و هه‌رچی له‌ناو سكی دابووه هه‌مووی هه‌ڵداوه‌ته ده‌ره‌وه.
(4) [ يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا (٤) ] له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌كانی خۆی باس ئه‌كات ئه‌ویش كه
(5) [ بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا (٥) ] په‌روه‌ردگار وه‌حی بۆ ئه‌نێرێ، واته: ئیزنی ئه‌دات و ڕێگای پێ ئه‌دات ئه‌ی زه‌وی قسه بكه زه‌ویش به فه‌رمانی خوای گه‌وره قسه ئه‌كات و دێته وه‌ڵام وه هه‌رچی شتێك له‌سه‌ری كراوه باسی ئه‌كات و هه‌واڵ ئه‌دات.
(6) [ يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه چه‌ند پۆلێكه‌وه خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین به‌ڵكو جیاوازن خه‌ڵك له‌ناو گۆڕه‌كان كه دێنه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون هه‌یانه ئیمانداره‌و هه‌یانه كافره، هه‌یانه ئه‌مینه‌و هه‌یانه ئه‌ترسێ، هه‌یانه رووى سپی و گه‌شه كه به‌هه‌شتییه‌كانن، وه هه‌یانه روویان ڕه‌شه كه دۆزهخییهكانن، واته: هه‌موویان به‌یه‌ك شێواز نین به‌ڵكو چه‌ند پارچه پارچه‌و گروپ گروپ و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵن هه‌موویان وه‌كو یه‌ك وانین هه‌یانه كرده‌وه‌ی چاكی كردووه هه‌یه كرده‌وه‌ی خراپی كردووه [ لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ (٦) ] تا كرده‌وه‌ی خۆیان ببینن له‌وێ هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی كردبێ پێی ئه‌ووترێ و هه‌واڵی پێ ئه‌درێ كه ئه‌مه كردهوهكانته.
(7) {چاكه‌و خراپه چه‌ندێك كه‌م بێت ده‌یبینیته‌وه} [ فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكی كردبێ له دونیادا به ئه‌ندازه‌ی مسقاله زه‌ڕه‌یه‌ك واته: بچووكترین مێرووله یاخود ئه‌و گه‌رده‌ی كه ئه‌بینرێت تهپو تۆزێك له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌گرێته‌وه، جا كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێك له‌و گه‌ردانه چاكه‌و خێری كردبێ ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێ، بۆیه نابێ مرۆڤی موسڵمان چاكه‌ی له‌لا كه‌م بێ، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن ئه‌گه‌ر به له‌ته خورمایه‌كیش بێت كه كردووته به‌خێر له پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی چاكیش بێ به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر له دۆلكه‌كه‌ت ئاو بكه‌یته ناو گڵاسی كه‌سێكی تره‌وه به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر به‌ڕووی خۆش به‌رامبه‌ر موسڵمانێك ڕاوه‌ستی و ڕووت له گه‌ڵیدا خۆشبێ به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر پێی ئاژه‌ڵێك به‌دیاری به‌ری بۆ هاوسێكه‌ت به‌كه‌می مه‌زانه)، ئه‌مانه هه‌رچه‌نده خێر‌و شتێكی یه‌كجار كه‌من، به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر كه‌سێك له‌وانه كه‌متر به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێك یان مێروووله‌یه‌كی بچووك خێر‌و چاكه بكات ئه‌یبینێته‌وه‌و خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتى ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری، وه چاكه‌یش یه‌ك به ده‌یه تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتریش.
(8) [ وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (٨) ] وه به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی مێرووله‌یه‌كی بچووك یان گه‌ردێكی بچووك شه‌ڕو خراپه بكات له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌یبینێته‌وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی خۆش نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لێی خۆش‌بوو ئه‌وه هیچ ئه‌گه‌ر لێی خۆش نه‌بووبێ ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، بۆیه نابێ مرۆڤی موسڵمان تاوانی بچووكیشی پێ كه‌م بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بچووكێك له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدا بچووك نیه به‌ڵكو گه‌وره ئه‌بێت، والله أعلم.