(1) سووره‌تی (قیامه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٠) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ (١) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: سوێند ئه‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌مه بۆ به‌گه‌وره زانینی ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ڕۆژێكی گه‌وره‌یه، وه بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی و بایه‌خی پێ بده‌ن و خۆتانی بۆ ئاماده بكه‌ن.
(2) [ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (٢) ] وه سوێند ئه‌خۆم به نه‌فسی لۆمه‌كار، كه نه‌فسی مرۆڤی ئیمانداره له دونیادا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، باوه‌ڕدار كاتێك كه تاوانێك ده‌كات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆ ئه‌م تاوانه‌ت كرد، یان ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆچی كه‌مت كرد‌و زیاترت ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام كافر له دونیادا چه‌ندێك كوفر‌و تاوان بكات لۆمه‌ى خۆى ناكات، به‌ڵام له قیامه‌تدا كافر لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، هیچ كافرێك نیه ئیلا له ڕۆژی قیامه‌تدا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات بۆ له دونیادا ئیمانت نه‌هێناو كرده‌وه‌ی چاكت نهكردو په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
(3) [ أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ (٣) ] ئایا مرۆڤ وا گومان ئه‌بات كه ئێسقانه‌كانی ڕزی ئێمه ناتوانین و توانا‌مان نیه سه‌رله‌نوێ ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه.
(4) {په‌نجه‌مۆرى مرۆڤ} [ بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ (٤) ] به‌ڵێ توانا‌مان هه‌یه نه‌ك ئێسقانه‌كانی دروست بكه‌ینه‌وه به‌ڵكو ئه‌توانین په‌نجه‌كانی وه‌كو په‌نجه‌ی حوشتری لێ بكه‌ین هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه بنووسێنین و بیكه‌ین به‌یه‌ك پارچه، یاخود ئاماژه‌یه بۆ په‌نجه‌مۆری مرۆڤ كه په‌نجه‌ی هیچ كه‌سێك له‌كه‌سی تر ناچێت.
(5) [ بَلْ يُرِيدُ الْإِنْسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ (٥) ] به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌یه‌وێ له پێش خۆیه‌وه تاوان پێش بخات و ته‌وبه دوا بخات، به‌وه‌ی كه ئه‌ڵێ: هێشتا مردن ماوێتی، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هیواو ئومێدی زۆره، ئه‌ڵێ: دواتر ته‌وبه ئه‌كه‌م.
(6) [ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ (٦) ] پرسیار ئه‌كات كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت دێت؟ پرسیاره‌كه بۆ گاڵته پێكردن و به‌دوور زانینه كه ڕۆژی قیامه‌ت نیه‌و ئه‌و قیامه‌ته كه‌ی دێت.
(7) [ فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ (٧) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كاتێك كه چاو سه‌رسام ئه‌بێ و ئه‌ترسێ و شۆڕو ئه‌بڵه‌ق ئه‌بێ له كاتی بینینی مردن‌دا، یان له‌به‌ر سه‌ختى دیمه‌نه‌كانى ڕۆژی قیامه‌ت.
(8) [ وَخَسَفَ الْقَمَرُ (٨) ] وه كاتێك كه مانگ ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێ.
(9) [ وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ (٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تدا خۆر‌و مانگ هه‌ردووكیان ڕووناكییان نامێنێ، وه شه‌و و ڕۆژ نامێنێ، نه خۆر ئه‌مێنێ نه مانگ.
(10) [ يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ (١٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ئه‌ڵێ: ئایا شوێنی ڕاكردن و په‌ناگه‌یه‌ك هه‌یه تا بۆی ڕابكه‌ین و ڕزگارمان بێ له سزای خوای گه‌وره.
(11) [ كَلَّا لَا وَزَرَ (١١) ] نه‌خێر، هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه كه ئێوه بۆی بڕۆن و په‌نای بۆ به‌رن و په‌ناتان بدات، واته: شوێنی ڕزگار بوون نیه.
(12) [ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ (١٢) ] له ڕۆژی قیامه‌تدا شوێنی جێگیر بوون و گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجامتان ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
(13) [ يُنَبَّأُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ (١٣) ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ هه‌واڵی پێ ئه‌درێ سه‌باره‌ت به هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه له دونیادا كردوویه‌تی: بچووك و گه‌وره‌ی، كۆن و تازه‌ی، ئاشكرا‌و نهێنی، سه‌ره‌تاو كۆتایی.
(14) [ بَلِ الْإِنْسَانُ عَلَى نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ (١٤) ] به‌ڵكو مرۆڤ خۆی باشتر ئه‌ناسێ وه حه‌قیقه‌تی حاڵی خۆی ئه‌زانێ باوه‌ڕداره یان كافره، گوێڕایهڵكاره یان سه‌رپێچیكار، دامه‌زراوه یان نا، یاخود له ڕۆژی قیامه‌تدا مرۆڤ خۆی ئه‌بێته شایه‌ت له‌سه‌ر خۆی، خۆی شایه‌تی له‌سه‌ر خۆی ئه‌دات.
(15) [ وَلَوْ أَلْقَى مَعَاذِيرَهُ (١٥) ] ئه‌گه‌ر عوزرو به‌ڵگه‌یش بێنێته‌وه لێی قبووڵ ناكرێت.
(16) [ لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ (١٦) ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زمانت مهجوولێنه بۆ خێرایی خوێندنه‌وه‌ى قورئان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سه‌ره‌تا كه جبریل وه‌حی بۆ هێنا له دوای جبریله‌وه له‌گه‌ڵیدا یه‌كسه‌ر قورئانه‌كه‌ی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی ئه‌كردو زمانی ئهجوولاند نه‌وه‌كو له بیری بچێت، خوای گه‌وره فه‌رمووی: زمان و لێوت مهجوولێنهوه به قورئان خوێندن، به‌ڵكو ته‌نها گوێ بگره.
(17) {كۆكردنه‌وه‌ى قورئان و رونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر خواى گه‌وره‌یه} [ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ (١٧) ] به دڵنیایى كۆكردنه‌وه‌ی قورئان له سینگتدا، وه دواتریش خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌و ئێمه فێرت ئه‌كه‌ین.
(18) [ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (١٨) ] كاتێك كه جبریل بۆت ئه‌خوێنێته‌وه تۆ ته‌نها شوێن خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وه‌و گوێ بگره‌و دواتر له دڵتدا كۆی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به ده‌میش ئه‌توانی بیڵێی.
(19) [ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (١٩) ] پاشان به دڵنیایى ڕوون كردنه‌وه‌و ته‌فسیرو راڤه‌كه‌یشی هه‌ر له‌سه‌ر ئێمه‌یه هه‌موویت پێ ئه‌ڵێین، له دوای ئه‌وه كه جبریل وه‌حی بهێنایه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها گوێی ئه‌گرت، وه له دوای ئه‌وه‌ى جبریل ده‌ڕۆیشت هه‌ر هه‌مووی وه‌كو خۆی ئه‌وته‌وه‌و په‌له‌ی نه‌ئه‌كرد له وتنه‌وه‌یدا.
(20) [ كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ (٢٠) ] نه‌خێر ئێوه حه‌زتان له په‌له كردنه‌و په‌له ئه‌كه‌ن و مه‌به‌ستتان پێی دونیایه‌و بێ‌ئاگان له قیامه‌ت، وه له هه‌موو كارێكتاندا حه‌زتان له ئیشی په‌له‌یه، (نابێ مرۆڤ په‌له بكات به‌ڵكو فه‌رمانكراوه به له‌سه‌رخۆیی، وه په‌له‌كردن له شه‌یتانه‌وه‌یه، له‌سه‌رخۆیى له خواى گه‌وره‌وه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر جار له په‌له كردن‌دا هه‌ڵه ئه‌كات.
(21) [ وَتَذَرُونَ الْآخِرَةَ (٢١) ] وه ئێوه گرنگی ته‌نها به دونیا ئه‌ده‌ن و به‌هۆى سه‌رقاڵى دونیاوه وازتان له ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه‌و قیامه‌تتان له‌بیر كردووه‌و گرنگی و بایه‌خ به ڕۆژی قیامه‌ت ناده‌ن.
(22) {به بینینى خواى گه‌وره رووه‌كان ده‌گه‌شێنه‌وه} [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) ] له ڕۆژی قیامه‌تدا كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پرشنگدارو جوانن و ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
(23) [ إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا، وه له به‌هه‌شتیشدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره ئه‌بینن وه‌كو فه‌رمووده‌كان موته‌واتیره له پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - وه ئیجماع و یه‌كده‌نگی صه‌حابه‌و تابعین و سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌سه‌ره كه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا وه له به‌هه‌شتیشدا ئه‌بینرێ له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه، چۆن خۆر‌و مانگى چوارده كه هیچ په‌ڵه هه‌ورێك به ئاسمانه‌وه نه‌بێ به ئاسانی ئه‌بینرێن به‌و شێوازه‌یش خوای گه‌وره به ئاسانی له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه ئه‌بینرێ، ئه‌مه‌ش ته‌شبیهی بینینهكهیه به بینینه‌كه نه‌ك ته‌شبیهی بینراوه‌كه بێت به بینراوه‌كه، وه فه‌رمووده له‌و باره‌یه‌وه موته‌واتیره‌و یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره.
(24) [ وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ (٢٤) ] وه كۆمه‌ڵێك ڕووی تر گرژن و خه‌م و خه‌فه‌ت دایپۆشیون كه ڕووی كافران و بێباوه‌ڕان و خراپه‌كارانه.
(25) [ تَظُنُّ أَنْ يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ (٢٥) ] یه‌قینی هه‌یه‌و ئه‌زانێ به‌ڵاو موسیبه‌تێكی گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا دێت، یاخود ئه‌زانێ كه ئه‌چێته ئاگره‌وه، یان له‌ناوئه‌چێ و تیائه‌چێ.
(26) [ كَلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ (٢٦) ] نه‌خێر ئه‌ى مرۆڤ ئێستا نا‌توانیت مردن به درۆ بزانیت، كاتێك كه ڕوح ئه‌گات به گه‌روو له كاتی ڕوح كێشاندا.
(27) [ وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ (٢٧) ] ئه‌و كه‌سه له سه‌ره‌مه‌رگدایه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رى ئه‌ڵێن: ئایا پزیشكێك هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، یاخود كه‌سێك ڕوقیه‌ی به‌سه‌ردا بخوێنێ تا چاك بێته‌وه، یاخود وتراوه: ئه‌مه قسه‌ی فریشته‌كانه ئایا كێ ڕوحه‌كه‌ی به‌رز ئه‌كاته‌وه: مه‌لائیكه‌تی ڕه‌حمه‌ت، یاخود مه‌لائیكه‌تی سزا.
(28) [ وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ (٢٨) ] وه ئه‌و كه‌سه خۆى یه‌قینی هه‌یه كه له كه‌سوكاری جیا ئه‌بێته‌وه‌و كۆتایی به ژیانی هاتووه.
(29) [ وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ (٢٩) ] وه قاچه‌كانی ئهئاڵێنه یه‌كدا ئه‌و قاچه‌ی كه له دونیادا پێی ئه‌ڕۆی ئێستا هه‌ڵی ناگرێت و ناتوانێ پێی بڕوات و قاچی ئاڵاوه‌ته یه‌كدا، وه خه‌ڵكی لاشه‌ی ئاماده ئه‌كه‌ن بۆ ناشتن، وه مه‌لائیكه‌تیش ڕوحه‌كه‌ی ئاماده ئه‌كه‌ن بۆ بردن، یاخود دوارۆژى دونیا‌و یه‌كه‌م رۆژى قیامه‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن و سه‌ختى به‌سه‌ختى ده‌گات.
(30) [ إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ (٣٠) ] له‌و ڕۆژه‌دا گه‌ڕاندنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ڕوحهكه به‌رز ئه‌كرێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره له دوای ئه‌وه‌ی كه فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحهكه ئه‌كێشێت.
(31) [ فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّى (٣١) ] ئه‌مه سه‌باره‌ت به كه‌سی بێباوه‌ڕ كه په‌یامی خوای گه‌وره‌و قورئان و زیندووبوونه‌وه‌ی به‌ڕاست دانه‌ناوه‌و باوه‌ڕی پێی نه‌بووه، وه نوێژی بۆ خوای گه‌وره نه‌كردووه.
(32) [ وَلَكِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى (٣٢) ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - یان قورئان یان ڕۆژی دوایی به‌درۆ زانیوه، وه پشتی كردووه له گوێڕایه‌ڵى و ئیمان هێنان.
(33) [ ثُمَّ ذَهَبَ إِلَى أَهْلِهِ يَتَمَطَّى (٣٣) ] پاشان ڕۆیشتۆته‌وه بۆ ناو كه‌سوكاری خۆی به فه‌خرو شانازی كردن و له‌خۆبایی بوونه‌وه، یاخود له تهمبهڵیدا وه‌ڵامی بانگخوازی خوای گه‌وره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌و كارى چاكى نه‌كردووه.
(34) [ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥) ] ئه‌مه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وای به ئه‌بوجه‌هل فه‌رمووه‌و پێی فه‌رمووه: (أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥)) خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه، واته: ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته له ئه‌بوجه‌هل و كافرانی تر، واته: هه‌ڕه‌شه بۆ تۆ وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت چاوه‌ڕێت ئه‌كات.
(35) [ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥) ] ئه‌مه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وای به ئه‌بوجه‌هل فه‌رمووه‌و پێی فه‌رمووه: (أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٤) ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى (٣٥)) خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندووه، واته: ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌خته له ئه‌بوجه‌هل و كافرانی تر، واته: هه‌ڕه‌شه بۆ تۆ وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت چاوه‌ڕێت ئه‌كات.
(36) [ أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَنْ يُتْرَكَ سُدًى (٣٦) ] ئایا مرۆڤ وا حساب ئه‌كات كه ئیهمال ئه‌كرێ له دونیادا فه‌رمانی پێ ناكرێ وه قه‌ده‌غه ناكرێ وه له‌ناو گۆڕیشدا زیندوو ناكرێته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێ؟ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وا حساب بكات ئه‌مه حسابێكی هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو له دونیادا فه‌رمانی پێ ئه‌كرێ وه له ڕۆژی قیامه‌ت و ناو قه‌بریشدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه له دونیادا ئه‌نجامی دابێ.
(37) {دروست كردنى مرۆڤ} [ أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِنْ مَنِيٍّ يُمْنَى (٣٧) ] ئایا سه‌ره‌تا مرۆڤ دڵۆپه ئاوێك نه‌بووه كه مه‌نی بووه‌و ده‌رپه‌ڕیوه‌ته ناو ڕه‌حمی ئافره‌ته‌وه.
(38) [ ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً ] له دوای ئه‌وه بۆته خوێنێكی مه‌یو، وه له دوای ئه‌وه‌ش ئه‌بێته پارچه گۆشتێك [ فَخَلَقَ فَسَوَّى (٣٨) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و مرۆڤه‌ی دروست كردووه‌و ڕێكیخستووه.
(39) [ فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (٣٩) ] وه هه‌ر له‌و دڵۆپه ئاوه له‌و مه‌نیه نێر‌و مێ و ئافره‌ت و پیاوی دروست كردووه.
(40) [ أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى (٤٠) ] ئایا خوایه‌ك كه مرۆڤ سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه له دڵۆپه ئاوێك دروست بكات دواتر كه مرۆڤه‌كه هه‌یه‌و ئه‌مرێ ناتوانێ ڕوح بكاته به‌ری و سه‌رله‌نوێ زیندووی بكاته‌وه؟ به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه ئاسانتره له سه‌ره‌تای دروست كردن هه‌ر چه‌نده هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ی بخوێندایه ئه‌یفه‌رموو: {سُبْحَانَكَ فَبَلَى} (سنن أبي داود: ٨٨٤ ، سنن البيهقي الكبرى: ٣٥٠٧، انظر تمام المنة (١/ ١٨٦)، أصل صفة صلاة النبي (١/ ٤٠٧)) .سوننه‌ته بڵێی (سُبْحَانَكَ فَبَلَى)، واته: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ڵێ توانات هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ مردووه‌كان زیندوو بكه‌یته‌وه، والله أعلم.