(1) سووره‌تی (غاشیه) (واته: داپۆشه‌ر) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٦) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان و ڕۆژانی جومعه‌دا له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سووڕه‌تی (ئه‌علا)ی ئه‌خوێند وه له ڕكاتی دووه‌مدا سووڕه‌تی (غاشیه)ی ئه‌خوێند . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی غاشیهت بۆ هاتووه یاخود [ هَلْ ] به ماناى (قَد) دێت، واته: به‌دڵنیایی بۆت هاتووه‌و خوای گه‌وره بۆی باسكردووى (الْغَاشِيَةِ) ناوێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، پێی ئه‌ووترێ: (الْغَاشِيَةِ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناخۆشی و ترسناكییه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌گرێته‌وه‌و دایانئه‌پۆشێ.
(2) [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ خَاشِعَةٌ (٢) ] له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته كۆمه‌ڵێك ڕوو كه ڕووی كافران و بێ باوه‌ڕانه زه‌لیل و شۆڕه‌و سزا‌و ئازاری پێوه دیاره.
(3) [ عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) ] ئه‌مه ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیادا كار‌و كرده‌وه‌ی زۆریان كردووه‌و خۆیان ماندوو كردووه به‌ڵام ته‌نها ماندووبوونیان بۆ ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانیان به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بووه‌و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌مه كافران و بیدعهچیانیش ئه‌گرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت و بیدعه بێ خوای گه‌وره لێی قبووڵ ناكات و ته‌نها ماندووبوونی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌و له ڕۆژی قیامه‌تدا په‌شیمان ئه‌بێ وه سزا ئه‌درێ له‌سه‌ر ئه‌و بیدعانه‌ی كه كردوویه‌تی.
(4) [ تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤) ] هیچ پاداشتێكی نیه به‌ڵكو ئه‌چێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئاگرێكه سووتێنه‌ره، ئیمامی عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێ) به‌ڵای په‌رستگای قه‌شه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی بانگی كرد ئه‌ی قه‌شه؟ ئه‌ویش هاته ده‌ره‌وه، ئیمامی عومه‌ر ته‌ماشای كرد‌و ده‌ستی به‌گریان كرد، وتیان: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران بۆچی گریای؟ چی تۆی هێنایه گریان؟ فه‌رمووی: ئه‌م ئایه‌ته‌م بیر كه‌وته‌وه كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤)) ئه‌مه منی گریاند، چه‌ندێك عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كات چه‌ندێك خۆی ماندوو ئه‌كات به‌ڵام هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نیه، (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: مه‌به‌ست پێی گاوره‌كانه، وه وتمان: جووله‌كه‌و گاور‌و سه‌رجه‌م كافران و ئه‌هلی بیده‌عیش ئه‌گرێته‌وه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ن له دونیادا مه‌عصیه‌ت ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌دا ماندوو هیلاكن و به‌هیلاك ئه‌چن و ئه‌چنه ناو ئاگرێك كه له‌وپه‌ڕی گه‌رمیدایه.
(5) {خواردن و خواردنه‌وه‌ى دۆزه‌خییه‌كان} [ تُسْقَى مِنْ عَيْنٍ آنِيَةٍ (٥) ] وه خواردنه‌وه‌و ئاوێكیان پێ ئه‌درێ كه له‌وپه‌ڕی گه‌رمی و كوڵاویدایهو به ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه.
(6) [ لَيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِنْ ضَرِيعٍ (٦) ] وه هیچ خواردنێكیان بۆ نیه‌و پێ نادرێت ته‌نها (ضَرِيع) نه‌بێ كه دڕكێكه قوڕه‌یش له به‌هاردا پێی ئه‌ڵێن: (شیبڕه‌ق) وه له هاویندا كه وشك ئه‌بێ پێی ئه‌ڵێن: (ضَرِيع) وه دڕكێكی زۆری هه‌یه‌و زۆر تاڵه وه‌كو گوژاڵك، وه ژه‌هری هه‌یه‌و خراپترین و پیسترین خواردنه، كه ئه‌چێته قوڕگیان گیر ئه‌بێ نه ده‌رئه‌چێ، نه ده‌چێته خواره‌وه به‌ڵكو وه‌كو سزایه‌ك سزا ئه‌درێن پێی، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر زهقومهكهیه، (ابن عه‌باس) فه‌رموویه‌تی: دارێكه له ئاگری دۆزه‌خدا، وه وتراوه: به‌رده، به‌هه‌رحاڵ واته خراپترین خواردنه كه پێیان ئه‌درێ كاتێك كه برسییانه هیچ خواردنێكیان پێ نادرێ ته‌نها ئه‌و ضهریع و زه‌قوم و دڕكه نه‌بێ.
(7) [ لَا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِنْ جُوعٍ (٧) ] كاتێك كه برسییان ده‌بێت و ده‌یخۆن هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ و له برسێتی تێریان ناكات، وه هیچ مه‌به‌ستێكیان پێى جێبه‌جێ نابێ به‌ڵكو وه‌كو زیاده سزایه‌ك سزا ئه‌درێن پێی.
(8) {رووگه‌شى به‌هه‌شتییه‌كان} [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاعِمَةٌ (٨) ] پاشان خوای گه‌وره دێته سه‌ر باسی باوه‌ڕداران، كۆمه‌ڵێك ڕووی تر ئه‌وه‌نده له نازو نیعمه‌تدا بوونه له دهمو چاویانه‌وه پێیانه‌وه دیاره كه چه‌ندێك روویان گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌یه.
(9) [ لِسَعْيِهَا رَاضِيَةٌ (٩) ] وه ڕازین به‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه‌و خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده پاداشتیان ئه‌داته‌وه تا ڕازیان ئه‌كات.
(10) [ فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٍ (١٠) ] له پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شتن، له‌وێ خوای گه‌وره شوێنی بۆ داناون.
(11) [ لَا تَسْمَعُ فِيهَا لَاغِيَةً (١١) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا گوێیان له هیچ قسه‌یه‌كی به‌تاڵ و پووچه‌ڵ و بێ‌مانا نابێ.
(12) [ فِيهَا عَيْنٌ جَارِيَةٌ (١٢) ] له‌ناو به‌هه‌شتدا چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌وه‌و ئاوی ڕۆیشتوو له پێشیانه‌وه ئه‌ڕوات و خوای گه‌وره بۆی ئاماده كردوون.
(13) [ فِيهَا سُرُرٌ مَرْفُوعَةٌ (١٣) ] وه خوای گه‌وره چه‌نده‌ها جێگای به‌رزی بۆ ئاماده كردوون كه زۆر نه‌رمه‌و حۆرییه‌كانی له‌سه‌ر دانراوه، چه‌ندێك به‌رزه به‌ڵام كه بیانه‌وێ بچنه سه‌ری خۆی نزم ئه‌بێته‌وه بۆیان.
(14) [ وَأَكْوَابٌ مَوْضُوعَةٌ (١٤) ] وه چه‌نده‌ها كوپیان بۆ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یی و جۆره‌ها خواردنه‌وه‌كانی تر‌ى پێ بخۆنه‌وه كه ئاره‌زووی ئه‌كه‌ن.
(15) [ وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ (١٥) ] وه جێگای باشیان بۆ ڕاخراوه‌و ریز كراوه‌و هه‌مووی له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانراوه.
(16) [ وَزَرَابِيُّ مَبْثُوثَةٌ (١٦) ] وه له هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێ دابنیشن جێگای نه‌رم و ته‌نك و ناسكیان بۆ دانراوه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
(17) {تێڕامان له دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره} [ أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (١٧) ] خوای گه‌وره سه‌رنجی به‌نده‌كان ڕائه‌كێشێ ئه‌وه بۆ ته‌ماشای حوشتر ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن دروستی كردووه؟ چه‌ندێك سه‌یرو سه‌مه‌ره دروستی كردووه، چه‌ندێك به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندێك به ئاسانی ئه‌توانی باری قورسی لێ بنێی، وه گۆشت و شیره‌كه‌ی ئه‌خورێت و ئاوی ناو سكی به‌كار ئه‌هێنرێ، بۆ ته‌ماشا ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن دروستی كردووه تا بتانگه‌یه‌نێ به یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌تان بۆ ده‌ركه‌وێ
(18) [ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ (١٨) ] وه بۆ ته‌ماشای ئاسمان ناكه‌ن خوای گه‌وره چۆن به‌رزی كردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كۆڵه‌كه‌ی له ژێری ڕاگرتبێ، به‌بێ هیچ شتێك خوای گه‌وره وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو به‌سه‌ر زه‌وییه‌وه دایناوه‌و به‌رزی كردۆته‌وه.
(19) [ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ (١٩) ] وه بۆ ته‌ماشای شاخه‌كان ناكه‌ن چۆن خوای گه‌وره چه‌قاندوویه‌تی به‌ناخی زه‌ویدا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی نه‌جوولێت و نه‌هه‌ژێت.
(20) [ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ (٢٠) ] وه بۆ ته‌ماشای زه‌وی ناكه‌ن چۆن خوای گه‌وره ڕایخستووه تا سوودی لێ ببینن.
(21) [ فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ (٢١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ یادیان بخه‌ره‌وه تۆ ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌ی، واته: به‌زۆر ناتوانی ئیمان بخه‌یته دڵیانه‌وه‌و ته‌نها ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان به‌جوانی پێ بگه‌یه‌نی و یادیان بخه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی ئیشی تۆ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه.
(22) [ لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُصَيْطِرٍ (٢٢) ] وه تۆ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ت به‌سه‌ریاندا نیه كه به‌زۆر ئیمان بخه‌یته دڵیانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر حه‌زی ئه‌كرد خه‌ڵكی موسڵمان بن و ئیمان بێنن وه زۆر خۆی له‌گه‌ڵیاندا ماندوو ئه‌كرد.
(23) [ إِلَّا مَنْ تَوَلَّى وَكَفَرَ (٢٣) ] ته‌نها كه‌سانێك كه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن له په‌ندو ئامۆژگاری و كرده‌وه‌ی چاك، وه كوفر ئه‌كه‌ن.
(24) [ فَيُعَذِّبُهُ اللَّهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ (٢٤) ] ئه‌مانه خوای گه‌وره سزا هه‌ره گه‌وره‌كه‌یان ئه‌دا كه بریتییه له سزای ئاگری دۆزه‌خ كه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌و له‌سه‌ریان سووك ناكرێ، وه كه‌س نیه ڕزگاریان بكات.
(25) [ إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ (٢٥) ] به دڵنیایی شوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مان له دوای مردن هه‌ر بۆ لای خۆمانه‌و بۆ لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و بۆ لای كه‌سی تر ناگه‌ڕێنه‌وه.
(26) [ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ (٢٦) ] پاشان به دڵنیایى لێپرسینه‌وه‌یشیان له‌سه‌ر ئێمه‌یه خۆمان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان كه له دونیادا وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئیمانیان نه‌هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه، والله أعلم.