(1) سووره‌تی (دوخان) (واته: دووكه‌ڵ) سووره‌تێكی مه‌ككی یه‌و (٥٩) ئایه‌ته ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌سه‌ر فه‌زڵی سووره‌تی (دوخان) هاتوونه هیچیان صه‌حیح نین بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ حم (١) ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون.
(2) [ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (٢) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی تیادا ئاشكرا‌و ڕوون كراوه‌ته‌وه.
(3) {دابه‌زینى قورئانى پیرۆز له شه‌وى قه‌دردا} [ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان له شه‌وێكی پیرۆزدا دابه‌زاندووه كه شه‌وی قه‌دره، كه خوای گه‌وره هه‌موو قورئانی له شه‌وی قه‌دردا له (لوح المحوظ)ه‌وه دابه‌زاندووه بۆ ئاسمانی دونیا بۆ (بیت العزة) وه له‌وێشه‌وه له ماوه‌ی بیست و سێساڵدا بۆ سه‌ر سینگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دایبه‌زاندووه [ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِينَ (٣) ] ئێمه ئاگاداری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ینه‌وه.
(4) [ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (٤) ] له‌م شه‌وه‌دا كه شه‌وی (قه‌در)ه هه‌موو كارێكی موحكه‌م و دامه‌زراو و كاربه‌جێ تیایدا یه‌كلایی و ڕوون ئه‌كرێته‌وه، واته: له ماوه‌ی ساڵێكدا چی ڕوو ئه‌دات له رزق و رۆزی و ئه‌جه‌ل و ئه‌وه‌ی كه روو ده‌دات خوای گه‌وره له شه‌وی (قه‌در)دا دووباره بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌داته‌وه، نه‌ك له شه‌وی پانزه‌ی (شه‌عبان)دا وه‌كو ده‌وترێت، به‌ڵكو له شه‌وی (قه‌در)دا.
(5) [ أَمْرًا مِنْ عِنْدِنَا ] ئه‌مه‌ی كه روو ده‌دات و داده‌نرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت فه‌رمان و وه‌حی¬یه‌كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، وه به زانیاری و ئیزنی ئه‌وه [ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (٥) ] ئێمه خۆمان پێغه‌مبه‌ران ئه‌نێرین تا ئاگاداری خه‌ڵكی بكه‌نه‌وه.
(6) [ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] وه ناردنی پێغه‌مبه‌ران ڕه‌حمه‌تێكه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦) ] به دڵنیایی هه‌ر خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(7) [ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ مُوقِنِينَ (٧) ] خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی نێوانیانه ئه‌گه‌ر ئێوه دان به‌م شته‌دا ئه‌نێن و یه‌قینتان هه‌یه.
(8) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (٨) ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ هه‌ر ئه‌وه كه ئه‌مانژێنێ و ئه‌مانمرێنێ و مردن و ژیانمان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه كه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌و په‌روه‌ردگاری باوك و باپیرانانی پێشووشتانه.
(9) [ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (٩) ] به‌ڵكو كافران گومانیان هه‌یه له یه‌كخواپه‌رستی و زیندوو بوونه‌وه، وه كه دانیش به هه‌ندێك شت‌دا ئه‌نێن وه‌كو یاری كردن و گاڵته پێ كردنه.
(10) [ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (١٠) ] قوڕه‌یش كه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - نه‌دایه‌وه‌و سه‌رپێچیان كرد‌و موسڵمان نه‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێ‌كردن به وشكه‌ساڵی و بێ‌بارانی، ئه‌وانیش توشی گرانی و نه‌بوونی و برسێتی بوون تا له برسا ئێسقان و مرداره‌وه بوویان خوارد، چاوه‌ڕوانی باران بوون و ته‌ماشای ئاسمانیان ده‌كرد له ماندوو بووندا ته‌نها هاوشێوه‌ی دووكه‌ڵیان ده‌بینی و نێوان زه‌وی و ئاسمان ببوو به دووكه‌ڵ، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێ به ڕۆژێك كه ئاسمان دووكه‌ڵێكی ئاشكرا ده‌كات و دێنێت كه هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت، كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ڕوویداوه، وه یه‌كێكیشه له نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه قیامه‌ت نایات تا ئه‌و دووكه‌ڵه نه‌یات.
(11) [ يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (١١) ] ئه‌و دووكه‌ڵه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌گرێته‌وه‌و دائه‌پۆشێ، وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ده‌وترێت ئه‌مه سزایه‌كی به ئێش و ئازاری خوای گه‌وره‌یه.
(12) [ رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (١٢) ] كافران هاتنه لای پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: ئه‌گه‌ر داوا بكه‌ی له خوای گه‌وره ئه‌و سزایه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ ئێمه موسڵمان ئه‌بین، وه له رۆژی قیامه‌تیش كه كافران دووكه‌ڵه‌كه‌و سزای خوای گه‌وره ده‌بینن داوا ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار سزامان مه‌ده، یان ئه‌و سزایه‌ی ناردووته هه‌ڵیبگره له‌سه‌رمان ئێمه باوه‌ڕدارین و موسڵمان ده‌بین.
(13) [ أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (١٣) ] ئه‌مان كوا په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن له‌و سزایانه‌ی كه دائه‌به‌زێته سه‌ریان، وه پێغه‌مبه‌رێكی ئاشكرایان بۆ هاتووه هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه.
(14) [ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ ] پاشان پشتیان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا [ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (١٤) ] وه وتیان: ئه‌مه كه‌سێكه قورئانی فێركراوهو مرۆڤێكی شێته.
(15) [ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (١٥) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای باران بارینی بۆ كردن و خوای گه‌وره بارانی بۆ باراندن و ئه‌م ئایه‌ته‌ی تری دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئێمه ماوه‌یه‌كی كه‌م سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵئه‌گرین به‌ڵام ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كوفر‌و شیركتان، وه كه ژیانیان خۆش بوو گه‌ڕانه‌وه بۆ كوفر‌و تاوان، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی تری دابه‌زاند:
(16) [ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (١٦) ] له‌و ڕۆژه‌دا سزایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌تان ئه‌ده‌ین كه وتراوه: ڕۆژی به‌دره، وه ڕۆژی قیامه‌ته كه خوای گه‌وره تۆڵه‌یان لێئه‌سه‌نێ.
(17) {به‌سه‌رهاتى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ (١٧) ] وه له پێش ئه‌مانیشدا به دڵنیایی قه‌ومی فیرعه‌ونمان تاقیكرده‌وه وه پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێزمان بۆ ناردن كه موسی بوو - صلی الله علیه وسلم - .
(18) [ أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ ] فه‌رمووی: به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌م له‌گه‌ڵدا بنێره‌و به‌ریان بده‌و سزایان مه‌ده، كه مه‌به‌ستی به‌نو ئیسرائیل بوو [ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (١٨) ] من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئێوه نێردراوم و پێغه‌مبه‌رێكی ئه‌مینم له‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه بۆم هاتوه‌و ده‌ستكاری ناكه‌م و لێی زیادو كه‌م ناكه‌م
(19) [ وَأَنْ لَا تَعْلُوا عَلَى اللَّهِ ] وه خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن به‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی من نه‌كه‌ن و شوێنم نه‌كه‌ون و ئیمان نه‌هێنن [ إِنِّي آتِيكُمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (١٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان بۆ دێنم كه به چاوی خۆتان ئه‌یبینن.
(20) [ وَإِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ أَنْ تَرْجُمُونِ (٢٠) ] وه من په‌نا ئه‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم و په‌روه‌ردگاری ئێوه كه ئێوه به ده‌ست یان به ده‌م سزام بده‌ن یان به‌رد بارانم بكه‌ن.
(21) [ وَإِنْ لَمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ (٢١) ] وه ئه‌گه‌ر ئیمانیشم پێ ناهێنن ئه‌وه لێم بگه‌ڕێن و لێم دووربكه‌ونه‌وه و وازم لێ بێنن.
(22) [ فَدَعَا رَبَّهُ أَنَّ هَؤُلَاءِ قَوْمٌ مُجْرِمُونَ (٢٢) ] وه دوعای له خوای گه‌وره كرد‌و لێی پاڕایه‌وه ئه‌مانه به‌ڕاستی قه‌ومێكی تاوانبارن.
(23) [ فَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلًا ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: شه‌وڕه‌وی به به‌نده‌كانی من بكه‌و به‌شه‌و به‌نو ئیسرائیل ده‌ربكه‌و بیانبه [ إِنَّكُمْ مُتَّبَعُونَ (٢٣) ] وه فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی شوێنتان ئه‌كه‌ون.
(24) [ وَاتْرُكِ الْبَحْرَ رَهْوًا ] دوای ئه‌وه‌ی كه گۆچانه‌كه‌ی دا به‌ناو ده‌ریاكه‌داو دوانزه ڕێگای وشكیان بۆ كرایه‌وه‌و په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ر ده‌ریاكه، مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ویستی دیسان گۆچانه‌كه‌ی لێدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریاكه یه‌ك بگرێته‌وه خوای گه‌وره فه‌رمووی: واز له ده‌ریاكه بێنه به هێمنی بمێنێته‌وه‌و نه‌جووڵێ خۆمان ئه‌یده‌ینه‌وه به یه‌كدا [ إِنَّهُمْ جُنْدٌ مُغْرَقُونَ (٢٤) ] ئه‌وان سه‌ربازگه‌لێكی نوقم بوون نوقمیان ئه‌كه‌ین له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.
(25) [ كَمْ تَرَكُوا مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (٢٥) ] ئه‌وان چه‌ندێك باخ و باخات و ئاو و ڕووبار‌و كانیان به‌جێهێشت.
(26) [ وَزُرُوعٍ ] وه چه‌نده‌ها كشتوكاڵ و زه‌رعاتی باشیان به‌جێ هێشت [ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (٢٦) ] وه چه‌نده‌ها شوێنی مانه‌وه‌یان به‌جێهێشت له خان‌و و كۆشك و ته‌لار كه به‌لایانه‌وه خۆش بوو.
(27) [ وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ (٢٧) ] وه چه‌نده‌ها نیعمه‌تی تر له ماڵ و پۆشاك و باخ و ده‌سه‌ڵات كه تیایدا له نیعمه‌ت و خۆشی‌دا بوون.
(28) [ كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ (٢٨) ] به‌م شێوازه له‌وانمان سه‌نده‌وه‌و ئه‌وانمان له‌ناوبردو به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێمان كردن و دامان به كه‌سانێكی تر كه به‌نو ئیسرائیل بوون، وه بوون به میراتگری نیعمه‌ته‌كانی ئه‌وان.
(29) {زه‌وى و ئاسمان ته‌نها بۆ باوه‌ڕداران ده‌گرین} [ فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ ] نه ئاسمان بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وته‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو به‌رز بێته‌وه بۆ ئاسمان، وه نه زه‌ویش بۆیان گریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره نه‌بردبوو، وه كرده‌وه‌ی چاكیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌كرد بوو، پرسیار له (ابن عباس) كرا ئایا ئاسمان و زه‌وی بۆ كه‌س ده‌گرین؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هیچ كه‌سێك نیه ئیلا ده‌رگایه‌كی هه‌یه له ئاسمان كه رزقی لێوه داده‌به‌زێت و كرده‌وه‌ی چاكی لێوه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت، كه مرۆڤی باوه‌ڕدار بمرێت و ده‌رگاكه‌ی دابخرێت ئاسمان بیری ده‌كات و بۆی ده‌گری، وه شوێنی نوێژ كردنه‌كه‌ی كه نوێژ‌و زیكری لێده‌كرد بۆی ده‌گری، به‌ڵام قه‌ومی فیرعه‌ون هیچ كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزبێته‌وه بۆ ئاسمان، بۆیه نه زه‌وی بۆیان گریا نه ئاسمان، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌هلی ئاسمان و ئه‌هلی زه‌وی بۆیان نه‌گریان نه فریشته‌كان نه مرۆڤه‌كان [ وَمَا كَانُوا مُنْظَرِينَ (٢٩) ] وه ئه‌وان مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراو دوانه‌خران به‌ڵكو خوای گه‌وره سزای پێشخستن به‌هۆی كوفریانه‌وه.
(30) [ وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنَ الْعَذَابِ الْمُهِينِ (٣٠) ] وه به دڵنیایی ئێمه به‌نو ئیسرائیلمان ڕزگار كرد له‌و سزایه‌ی كه فیرعه‌ون ئه‌یدان و ریسوا‌و سه‌رشۆڕو زه‌لیلی ئه‌كردن.
(31) [ مِنْ فِرْعَوْنَ ] له ده‌ستی فیرعه‌ون و سزاكه‌ی [ إِنَّهُ كَانَ عَالِيًا مِنَ الْمُسْرِفِينَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و خۆبه‌گه‌وره‌زان بوو وه زۆر زیادڕه‌وی كردبوو له كوفر و تاوان كردن‌دا.
(32) [ وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَى عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٣٢) ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان هه‌ڵبژاردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریمان هه‌بوو كه ئه‌مانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هه‌ڵیانبژێرین، یاخود له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به‌نو ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا.
(33) [ وَآتَيْنَاهُمْ مِنَ الْآيَاتِ مَا فِيهِ بَلَاءٌ مُبِينٌ (٣٣) ] وه ئه‌وه‌نده‌ش موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان پێ به‌خشین كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بوو بۆ خه‌ڵكی تا هیدایه‌تی لێوه‌ربگرن.
(34) [ إِنَّ هَؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (٣٤) ] به دڵنیایی ئه‌م كافرانه‌ی قوڕه‌یش ئه‌ڵێن:
(35) [ إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَى وَمَا نَحْنُ بِمُنْشَرِينَ (٣٥) ] ته‌نها ئه‌و مردنه هه‌یه كه له ژیانی دونیا به‌سه‌رماندا دێت وه ئێمه له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوو نابینه‌وه‌و زیندوو بوونه‌وه نیه.
(36) [ فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٣٦) ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن زیندوو بوونه‌وه هه‌یه ئه‌وا باوك و باپیرانمان كه مردوون بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دونیا.
(37) {(توببه‌ع) كێ بووه؟} [ أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ ] ئایا ئه‌مان باشتر‌و به‌هێزترن یان قه‌ومی (توببه‌ع)؟ به پاشای یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به پاشای فارس وتراوه: (كیسرا)، وه به پاشای رۆم وتراوه: (قه‌یصه‌ر)، وه به پاشای كافری میصر وتراوه: (فیرعه‌ون)، وه به پاشای حه‌به‌شه وتراوه: (نه‌جاشی)، (توببه‌ع) ناوی (اسعد بن أبو كریب) بووه، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر نه‌بووه، سه‌ربازو سوپای یه‌كجار زۆری هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتۆته (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته مه‌دینه ویستویه‌تی كوشتاری خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات دوو زانای جوله‌كه وتویانه ئه‌مه شاری كۆچكردنی كۆتا پێغه‌مبه‌ره، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته سه‌ر دینی موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بردوونی، ویستۆتی كه‌عبه بڕوخێنێت، دوو زاناكه نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستی كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ی به‌رزی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ی زانیوه‌و ته‌وافی به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ی له ئاوریشم بۆ كردووه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكی هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته سه‌ر دینی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچی دوایی كردووه، به شیعر وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر بگه‌م به كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنی ده‌كه‌وم و به‌رگری لێده‌كه‌م، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه موسڵمان بووه) به‌ڵام له پاش مردنی (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بت په‌رستی و خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون [ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] یان ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان وه‌كو قه‌ومی (عادو ثهمود) كه چه‌ند به‌هێز بوون [ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (٣٧) ] له‌ناومانبردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌سانێكی تاوانبار بوونه، ئه‌ی ئێوه چۆن له‌ناو نابه‌ین.
(38) [ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (٣٨) ] وه ئێمه ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه دروستمان نه‌كردووه بۆ یاری كردن و بێ هوده‌و بێ حیكمه‌ت بێت.
(39) [ مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ ] به‌ڵكو دروستمان نه‌كردووه ئیلا به حه‌ق نه‌بێ، یان بۆ جێگیر كردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی حه‌ق نه‌بێ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه موشریكانن ئه‌م شتانه نازانن.
(40) {چه‌ند دیمهنێكى رۆژى قیامه‌ت} [ إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ (٤٠) ] به‌ڕاستی ڕۆژی یه‌كلاكردنه‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته كاتی دیاریكراوی هه‌موو خه‌ڵكییه به سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كانه‌وه.
(41) [ يَوْمَ لَا يُغْنِي مَوْلًى عَنْ مَوْلًى شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٤١) ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ خزم و دۆست و خۆشه‌ویستێك سوود به دۆست و خۆشه‌ویست و خزمه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت، وه هیچ كه‌سێكیش سه‌ر نا‌خرێت وه له سزای خوای گه‌وره ناپارێزرێت.
(42) [ إِلَّا مَنْ رَحِمَ اللَّهُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره ڕه‌حمی لێ بكات ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازه [ إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٤٢) ] به‌ڕاستی هه‌ر خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
(43) {سزاى دۆزه‌خییه‌كان} [ إِنَّ شَجَرَتَ الزَّقُّومِ (٤٣) ] به‌ڕاستی داری ژه‌قنه‌بوت.
(44) [ طَعَامُ الْأَثِيمِ (٤٤) ] خواردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه زۆر تاوانبارن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر ته‌نها دڵۆپێكی زه‌ققوم بهێنرێته دونیا ئه‌وه ژیان له هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر رووی زه‌وی تێك ده‌چێت، ئه‌ی كه‌سێك كه ئه‌وه خواردنی بێت ده‌بێت حاڵی چۆن بێت!؟) خوای گه‌وره په‌نامان بدات و بمانپارێزێت.
(45) [ كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ (٤٥) ] له گه‌رمی و خراپیدا وه‌كو زه‌یتی تواوه‌و مسی تواوه وایه كه هه‌موو ناو سك ئه‌كوڵێنێ.
(46) [ كَغَلْيِ الْحَمِيمِ (٤٦) ] وه‌كو ئاوێكی زۆر كوڵاو كاتێك كه ئه‌یخۆن ناو سكیان هه‌مووی ئه‌تاوێنێته‌وه.
(47) [ خُذُوهُ فَاعْتِلُوهُ إِلَى سَوَاءِ الْجَحِيمِ (٤٧) ] خوای گه‌وره به فریشته‌كان ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م كه‌سه كافره كه زۆر تاوانباره بیبه‌ن و رایبكێشن و پاڵی بنێن و ڕاپێچی بكه‌ن بۆ ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خ.
(48) [ ثُمَّ صُبُّوا فَوْقَ رَأْسِهِ مِنْ عَذَابِ الْحَمِيمِ (٤٨) ] پاشان سزای بده‌ن و ئاوێكی زۆر گه‌رم بكه‌ن به‌سه‌ریدا كه به ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه.
(49) [ ذُقْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْكَرِيمُ (٤٩) ] وه‌كو هێرش كردنه سه‌ری و سه‌رزه‌نشت كردنی پێی ئه‌ووترێ: ده‌ی بچێژه سزای خوای گه‌وره كه تۆ له دونیادا خۆت به‌عیززه‌ت و به‌ڕێز دائه‌نا، نه به‌عیززه‌تی نه به‌ڕێزی ئه‌وه‌تا له سزادایت و ریسوا‌و سه‌رشۆڕ ئه‌كرێیت.
(50) [ إِنَّ هَذَا مَا كُنْتُمْ بِهِ تَمْتَرُونَ (٥٠) ] ئا ئه‌مه ئه‌و شته بوو كه ئێوه له دونیادا گومانتان لێی هه‌بوو كه زیندوو بوونه‌وه‌و سزای خوای گه‌وره‌یه.
(51) {پاداشتى به‌هه‌شتییه‌كان} [ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ (٥١) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه به دڵنیایی له‌ناو به‌هه‌شتدا له شوێنێكدان كه ئه‌مینن له شه‌یتان و مردن و ده‌رچوون له به‌هه‌شت و هه‌موو غه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌ت و ماندووبوون و به‌ڵاو ترسناكیه‌ك.
(52) [ فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (٥٢) ] له‌ناو باخ و باخات و سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌ی خۆشدان.
(53) [ يَلْبَسُونَ مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُتَقَابِلِينَ (٥٣) ] پۆشاكیشیان له‌به‌ر ئه‌كرێ له ئاوریشمی نه‌رم و ئاوریشمی ئه‌ستوورو بریقه‌دار، وه به‌رامبه‌ر یه‌ك دائه‌نیشن و ته‌ماشای یه‌كتری ئه‌كه‌ن.
(54) [ كَذَلِكَ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ (٥٤) ] وه به‌م شێوازه حۆریشیان پێ ئه‌ده‌ین، ئه‌و حۆریانه‌ی كه زۆر چاویان گه‌وره‌یه وه ڕه‌شی و سپی چاویان زۆر سه‌خته.
(55) [ يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَاكِهَةٍ آمِنِينَ (٥٥) ] وه داوای هه‌موو جۆره میوه‌و نازو نیعمه‌تێكی به‌هه‌شت ئه‌كه‌ن، وه ئه‌مینیشن له‌وه‌ی كه كۆتایی بێت و نه‌مێنێت و پێیان نه‌درێت، یان ئه‌مینن له هه‌موو ده‌ردو به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك.
(56) [ لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَى ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا مردنیان به‌سه‌ردا نایات ته‌نها مردنی یه‌كه‌مجار نه‌بێت كه له ژیانی دونیادا مردوونه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (مردن له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌رانێكی ره‌ش و سپی ده‌هێنرێت و له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ سه‌رده‌بڕێت، پاشان ده‌وترێت: ئه‌ی به‌هه‌شتییه‌كان ئیتر نه‌مر ده‌بن و مردن نه‌ما، ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئیتر نه‌مر ده‌بن و مردن نه‌ما)، وه ده‌فه‌رمێت: ( به به‌هه‌شتییه‌كان ده‌وترێت: له‌مه‌ودوا ئێوه هه‌میشه له‌شساغ ده‌بن و هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ون، وه هه‌میشه زیندوو ده‌بن و هه‌رگیز نامرن، وه هه‌میشه له نازو نیعمه‌تدا ده‌بن و هه‌رگیز هه‌ژار نابن، وه هه‌میشه گه‌نج و لاو ده‌بن و هه‌رگیز پیر نابن)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (به‌هه‌شتییه‌كان ناخه‌ون) [ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٥٦) ] وه خوای گه‌وره له سزای ئاگری دۆزه‌خ ئه‌یانپارێزێ [ فَضْلًا مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌مه فه‌زڵ و چاكه‌و كه‌ره‌می خوای گه‌وره‌یه.
(57) [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٥٧) ] كه ئه‌مه به‌ڕاستی بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه.
(58) [ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٥٨) ] وه ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان ئاسان كردووه‌و به‌زمانی تۆ كه زمانی عه‌ره‌بی ئاشكرا‌و ره‌وانه دامان به‌زاندووه به‌ڵكو خه‌ڵكی لێی تێ بگه‌ن وه په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن وه یادی بكه‌نه‌وه.
(59) [ فَارْتَقِبْ إِنَّهُمْ مُرْتَقِبُونَ (٥٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆیش چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌ڵێنانه به كه پێمان داویت به‌سه‌رخستن، وه ئه‌وانیش با چاوه‌ڕێ بن كه چیان به‌سه‌ردا دێت له مردن و سزای خوای گه‌وره‌ی دونیا‌و قیامه‌ت، والله أعلم.